3،529

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ هەمووتان هیوادارم بگاتە کوردستان

3،530

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سیئۆل / زاناکانى کۆریاى باشور ماددەیەکى نوێیان دۆزیوەتەوە کە وەک دەڵێن کاریگەرى دەبێت لە سەر قەڵەوى و بەرزبوونەوەى پەستانى خوێن و ڕێژەى چەورى لە خوێندا .

بە پێى ئاژانسى هەواڵەکانى کۆریا ( یون هاب ) ئەو زانایانە لە پەیمانگاى کۆرى بۆ تۆژینەوەى زیندەزانى و زیندە تەکنیک ، ئەو ماددەیەى دۆزراوەتەوە بە ناوى MB12066 وە دەناسرێت وە لە سەرەتادا لە سەر گیانداران تاقیکراوەتەوە بۆ چارەسەرى قەڵەوى و بەرزى پەستانى خوێن وە ئەنجامى باشى داوە .
تاقیکردنەوەکان لە سەر مشکى تاقیگایى ئەنجامدراوە و بۆ ماوەى 6 هەفتە لەو ماددەیان دراوەتى بۆ چارەسەرى بەرزى پەستانى خوێنیان وە ئەنجامەکان زۆر باشتر بوون بە بەراوورد لەگەڵ گیاندارانى تر . بە پێى ئەو ئەنجامانە پەستانى خوێنى ئەو مشکانە بە ڕێژەى 20% کێشیان بە ڕێژەى 6ر20% و ڕێژەى چەورى لە خوێنیاندا بە ڕێژەى 33% دابەزیون . کاریگەرى ئەو ماددە نوێیە ئەوەیە کە ماددەى ( ئەدینینى دوانە نیکلیو تید ) زیاد دەکات لە لەشدا کە ئەوەش دەبێتە هۆى زیاد کردنى چالاکى ترشى نەتریک لە خوێندا وە ماددەى یەکەم واتە (ئەدینینى دوانە نیوکلیو تید ) زیندە پاڵ لە لەشدا ڕێک دەخات کە ئەوەش چارەسەر دەبێت بۆ قەڵەوى ،بەڵام ترشى نەتریکەکە لوولەکانى خوێن فراوان دەکات کە ئەوەش چارەسەر دەبێت بۆ بەرزى پەستانى خوێن . ئەوەش دەرکەوتوە کە ئەو ماددە نوێیە هیچ زیانێکى لاتەنیشتى نابێت بەڵکو بە پێچەوانەوە کێش وە کۆڵیسترۆڵى ناو خوێن دادەبەزێنێت .



جمال محمد امین / سلیمانى

ئایه نووسی:

ئمممم ، یاری یه‌که‌مم بیره‌ که‌ی ئه‌نجام درا smile
به‌هیوای سه‌رکه‌وتن له‌و یاریه‌ش......

وابزانم ٣١ /١٢/ ٢٠٠٩ بوو رۆژی پێنج شەم لەسەر هەیینی بوو

کورە ئەمن پێش هەموو یاریزانەکان  لەوێ عازر دەبم ،،،
دەست خۆش کاکە سانی واللە شتێکی زۆر باشە ،،هیوادارم هەمواان بەژداربن ،،بەڵام تیپێک یاریزانی سەرەکی یاری نەکات ئاستی باش  نابێ ،،:D

گەر بکرێت کاتی یاریەکە شەوی پێنج شەم لە سەر هەیننی بێ زۆر باشە وە کاتەکەشی گونجاو بێ زۆر درەنگ نەبێ
کاکە سانی با ئەم بابەتە جێگیر بکرێ ،،تاوەکو گشت ئەندامەکان بەژداربن

هیوادارم هەمواان بەژداربن،،دووبارە دەست و قاچت خۆشبێ

بەشی یەکەم :  سەڵاحەددین سیامەند، پێش چەند ڕۆژێک لە بەجێهێشتنی یەکجارەکی وڵاتەکەی، لە دیمانەیەکی تایبەتی دوورودرێژدا، باس هەموو لایەنە شاراوەکانی نێوان خۆی و یانەکەی دەکات و لە بارەی چەند پرسێکی تایبەتەوە قسە دەکات... ئەو یاریزانە نێودەوڵەتییەی کورد، لە بارەی سەرەتای گرژبوونی پێوەندیی نێوان خۆی و یانەکەی، بۆ (هەولێر وەرزش) قسە دەکات و دەڵێت: " کێشەی من لەگەڵ یانەی هەولێر، لە 12ـی 09ـی 2006ـەوە دەستی پێ کرد، ئەوکات یارییمان بەرانبەر یانەی ئیسماعیلی لە جامی عەرەبی هەبوو،

گەشتمان هەبوو، من دەمبینی کە هیچ بۆ ئێمە نەکراوە و زیاد لە پێویست بایەخیان بە یاریزانە عەرەبەکان دەدا، بۆیە لە یەکێک لە تیڤییەکان میوان بووم و قسەیەکم کرد و گوتم یاریزانە عەرەبەکان بایەخی زیاتریان پێ دەدرێت، ئەوەیش شتێکی زۆر ئاسایی بوو، چونکە ڕاستییەک بوو نەدەشاردرایەوە، ئیدی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر، کاتژمێر 1ـی شەو دووریان خستمەوە، لە کاتێکدا 5ـی بە یانی گەشتی دەرەوەمان هەبوو، هەروەها یاریزانی سەرەکی بووم، جگە لەوە، ڕۆژێک پێش ئەو یارییەیش، لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق یاریم کرد و یاریزانێکی سەرەکییش بووم، ئیدی لەوەوە کێشەکان دەستی پێ کرد، من نەمزانی کێ ئەو کودەتایەی (موئامەرە) دژی من ساز دابوو، هۆکارەکەیشیم نەدەزانی، دوایی بۆم ڕوون بووەوە کە تەنیا لەسەر ئەو قسەیە بوو کە لە تیڤیدا کردبووم و گوتبووم یاریزانە کوردەکان مافی خۆیان نەدراوەتێ، ئەوان ئەو قسەیەیان پێ خۆش نەبوو، بۆیە ئە ڕەفتارەیان بەرانبەر من نوواند، دوای ئەو دوورخستنەوە لە ناکاوەم، کە زانیم غەدرم لێ کراوە، لە ڕێگەی ڕۆژنامەیەکەوە قسەم کرد و کوڵی دڵم بەرانبەر یانەی هەولێر ڕشت، چونکە کارەکەی ئەوان شتێکی زۆر ناماقووڵ بوو، ئیدی کە هاتنەوە لە گەشتەکە، منیان بۆ ماوەی 6 مانگ دوور خستەوە، دوای شەش مانگەکەیش دیسانەوە ئەوان لەگەڵ مندا ڕێک نەبوون، جگە لەوەی بەردەوام ئاستم لە هەڵکشاندا بوو، من ماوەی 3 ساڵە لە ژێر گووشارێکی زۆری دەروونی ئەو دەستەی کارگێڕییەدا یاریم کردووە و لەبەر ئەوە قبووڵم کرد، بۆ ئەوەی نەکەوینە سەر زاری خەڵک، ئەوان هەموو کات دەیانویست بمچەوسێننەوە و بێزارم بکەن، بۆ ئەوەی یانەکەم جێ هێشتبا، بۆ ڕاستی ئەم قسەیەم، جارێکیان مەلاعەبدولخالق، بە ڕاهێنەر (نازم شاکر)ـی گوتبوو، کە لە یەک لە یارییەکانمان بەرانبەر سیروانی نوێ یاریم پێ نەکات، هەروەها پێش یاریمان بەرانبەر مووسڵ لە شاری دهۆکیش هەمان قسەی بە ڕاهێنەر گوتبوو، ئایا دەبێت ئەوانە چۆن کەسانێک بن کە هەوڵی دابەزینی ئاستی یاریزانی کورد دەدەن؟ ئەکرەم سەلمانیش چەندین جار بە چاویدا دەدامەوە و دەیگوت من لە پیاوەتی خۆم تۆم هێشتووەتەوە، چونکە دەستەی کارگێڕیی دەڵێن دەری بکە. بە ڕاستی ئەو شتانە زۆر ناخۆش بوو، من دەمتوانی بیکەمە هەرا و لایەنی پێوەندیدار ئاگادار بکەمەوە، چونکە من پێوەندییەکی تایبەتیم لەگەڵ کەسە دیارەکانی کوردستاندا هەیە، بەڵام شەرمم دەکرد بچمە لای کەسێکی باڵا و بڵێم کارگێڕیی یانەکە ئەو کارە دەکەن، لە ژیانیشمدا حەزم لە قسەبردن و هێنان و ململانێ نەبووە، هەمیشە ئەوانم بە برا گەورە دادەنا، بەڵام ئەوان لەو ئاستەدا نەبوون، چونکە دەستەی کارگێڕیی دەناسم و مێژووی هەموویان دەزانم، دەیشزانم چۆن هاتوونەتە یانەکە، دوو سێیەکیان نەبێت، کەسیان بە ماف و ماندووبوون و ژیریی خۆیان نەهاتوونەتە یانەکە و لە ڕێگەی پێوەندییەوە بووە، بەڵگەیش هەیە، بەڵام لێرەدا دەیبڕمەوە".

سەڵاحەددین باسی وەرزی 2007 – 2008 دەکات و دەڵێت: "پێش یارییەکانی خولەکە، 14 یاریی دۆستانەمان ئەنجام دا، تەنیا یەک یاریی وەکوو (شوبه)ـی چەپ یاریم کرد، کە دوو خولەک یاریم کرد، یارییەکی دیکەیش کە چوومە نێو یاریگە پێم بە تۆپ نەکەوت یاری کۆتایی هات، کە خول دەستی پێ کرد، یاریی یەکەم من لەسەر پەیژەکانی یاریگە بووم، ئیدی ڕاهێنەر هێڵی بەرگریی بە دڵ نەبوو، بۆیە یاریی دووەم بەرانبەر (مینا) یاریم کرد و لە خولەکی کۆتاییدا گۆڵی بردنەوەم تۆمار کرد و بەرگرییەکی زۆرم لە یانەکەم کرد، ئیدی کە خولەکە تەواو بوو و جامەکەمان بردەوە، ئەکرەم سەلمان گوتی پێویستم بە تۆ نییە و دەچییە هەر یانەیەک بڕۆ، لەوەوە بۆم دەرکەوت کە دەستەی کارگێڕیی تەواو هانی دەدەن و لە قەدری یاریزانی کورد، بە تایبەتی کەسێکی وەکوو من کەم دەکەنەوە، لە کاتێکدا کە بوونی من چەند لە بەرژەوەندیی یانەی هەولێردا بووە و چەند پێمەوە سەربەرز بوون، من خۆم بە ڕابردوومدا شۆڕ ناکەمەوە، چونکە ئاستم دانەبەزیوە و داهاتوویشم زۆر باشە".

سەڵاحەددین، دوو باسی دیکە پێکەوە گرێ دەدات و دەڵێت: ئەو ڕۆژەی هاتمە یانەی هەولێر، تەمەنم 14 ساڵ بوو، بەڵێنم دا کە تا کۆتایی یاریکردنم لەو یانەیەدا بمێنمەوە، بە کرداریش ئەوەم جێبەجێ کرد، لە ژیانمدا نەمزانیوە (لەخۆبایـیـبوون) چییە، بەرانبەر شارەکەم و یانەکەیشم و هەموو لایەک، بەڵگەیشم بە چەند نموونەیەک دەهێنمەوە، جارێکیان کە لە هەڵبژاردەی عێراق بووم، کات 10ـی بەیانی گەییشتمەوە، کەچی ئێوارەکەی لەگەڵ یانەکەمدا مەشقم کرد، جارێکی دیکەیش کە گەڕامەوە، دەمەونیوەڕۆ بوو، هەولێر یاری هەبوو، دەیشبوو بە 2 گۆڵ لە بروسک بباتەوە، ئیدی یاریم کرد، گۆڵێکم تۆمار کرد و دانەیەکیشم دروست کرد و یانەکەم سەرخست بۆ شیاندنی پلەنایاب، کەڕەتێکی دیکەیش کە جامی لاوانی ئاسیامان بردەوە، من 10ـی بەیانی گەییشتمەوە بەغدا و بە ڕێکەوت زانیم یانەی هەولێر یاریی بەرانبەر مووسڵ هەیە و پێویستی بە 3 گۆڵ هەبوو، یەکڕاست هاتمەوە و یاریم کرد، 2 گۆڵم تۆمار کرد و 2ـیشم دروست کرد، ئەوە لە کاتێکدا بوو، کە مافی خۆم بوو بۆ 3 ڕۆژ پشوو بدەم و یاری نەکەم، بەڵام من بەو گیان و دڵسۆزییە یاریم دەکرد، ئەوانیش ئاوها بوون، دەبوو ئەوەیان لە بەرچاو گرتبایە، نەک 3 ساڵ شەڕم لە دژ بکەن، ئەوانەی ئەوان کردیان، زۆر یادگاری ناخۆش بوون، بەڵام من زیانم نەکردووە، شاری هەولێر زیانی کرد، چونکە ئیدارەکە گوێی لێ نییە و دیارە سوودی ئەوان لەوەدایە یاریزانی بێگانە بێت یارییان بۆ بکات".

سەڵاحەددین، گلەیی لە یاریزانە کوردەکانی هاوکاری ناکات و دەڵێت: "من کێشەم هەبوو، ئەوان هیچیان نەکرد، بەڵام گلەییشیان لێ ناکەم، چونکە منیان زۆر خۆش دەوێت، لەگەڵ ئەوەیشدا هەڵەیان هەیە و نەدەبوو هەندێک شت بکەن.

لە درێژەدا سەڵاحەددین دەڵێت: "ئەوکاتی لە یانەکە بووم، دەستەی کارگێڕی ئاگای لە زۆر شت نەبوو، من لە جیاتی ئەوان جێبەجێم دەکرد، ئەمە یەکەمجارە باسی دەکەم، بۆ نموونە کە یاریمان بەرانبەر زاخۆ هەبوو، یاریزانەکان مانیان گرت کە نەیەنە یارییەکە، ئەگەر نیوەی بۆندەکانیان وەر نەگرن، بەڵام من هەموویان هێنایە یاریگە و بەڵێنم پێ دان کە ئیدارە بۆیان دابین دەکات، هەروەها پێش یاریی پاختاکۆریش هەمان کێشە ڕووی دا، کەچی من ڕێنماییم بە یاریزانان دا و پارێزگار و یانەکەیشم لەو بارەیەوە ئاگادار کردەوە و چارەمان کرد، لەو بارانەدا لە ئیدارە زیاتر ڕۆڵم گێڕاوە، زۆر کێشەی دیکەم چارە کردووە و پێوەندیی نێوان یاریزانانم ئاسایی کردووەتەوە، ڕێگر بووم لەوەی کێشە لە نێو یانەدا هەبێت".

ئەم دیمانەیە پێنج بەشە و نهێنییەکانی دیکە بۆ بەشەکانی داهاتوو...

بەشی دوو بۆ بەیانی

http://chra.tv/news/images/stories/a-opqrst/salahadin-siyamend.jpg
دیمانە ،،، مامە یارە

3،534

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

وام زانی خۆت چوویە یاریگاکە

Ciutat Esportiva نووسی:

زۆر جوانن به‌لام كوالێتیان باش نییه‌ هیودارام ئه‌م جاره‌ به‌ كامێرایه‌كی 39 مێگاپێكسلی وێنه‌ی یاریه‌كان بگری:D:D
وه‌كو كاك زریان ووتی ئه‌م هه‌موو وێنه‌یه‌ت گرتووه‌ به‌لام وێنه‌ی خۆت نه‌گرتووه‌ به‌لام بێ خه‌مبه‌ من وێنه‌ی تۆم گرتووه‌
له‌م یاریه‌دا...

هههههه ئێ دە یەڵڵە دەی بۆمان دابنێ

3،536

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

کورە ئەوە چییە ؟؟ فێری ئەو شتانەش بووی ؟؟؟ ههههههه واللە جوانە..بەس بۆ وێنەی خۆت دانەنا ،،هههه:D

3،537

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

هەموو کات جاکیت و بانتوڵی گەلێک شاز دەپۆشێ،بژیت

وابزانم حاڵی بووم

زۆر بەخێربێی برا کاک دانەر ،هیوادارم بەردەوام بیت لەگەڵمان

3،540

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

واللەهی بابەتێکی ززۆر رێک و بەسوودە ،،هیوادارم هەموو کاتێک بابەتی وا بڵاو بکەیەوە...بژیت

3،541

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

داهێنانێکی جوانی کردووە

3،542

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

هیوادارم هەموو کەسێک ببێتە موسڵمان

3،543

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

کارێکی باش دەکات

3،544

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

نوێژى راسته‌قینه‌:


نوێژى راسته‌قینه‌ ئه‌و نوێژه‌یه‌ که‌ ئیسلام داواى ده‌کات , ته‌نها بریتى نیه‌ له‌ چه‌ند وته‌یه‌ک به‌زمان بوترێ , یان چه‌ند جوله‌یه‌ک که‌ ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌ ئه‌نجامى بده‌ن به‌بێ وردبونه‌وه‌ و تێگه‌یشتن له‌ ماناکه‌ى , به‌بێ گه‌رده‌نکه‌چى و  بێدارى دڵ ..
ئه‌وه‌ نیه‌ که‌له‌شێر ئاسا چه‌ند ده‌نووکێک بدرێت له‌زه‌وى ئاوه‌ها چه‌ند سه‌جده‌یه‌ک ببردرێ و به‌س.. نه‌خێر نوێژى راسته‌قینه‌ ئه‌و نوێژه‌یه‌ مافى خۆى پێبدرێ به‌ بیر کردنه‌وه‌و وردبونه‌وه‌ له‌ماناکه‌ى , هۆشیارى دڵ و گه‌ردنکه‌چى , ترسان له‌ خوا و به‌  گه‌وره‌گرتنى.. ئه‌وه‌یه‌ مه‌به‌ستى یه‌که‌م له‌نوێژ کردن و بگره‌ په‌رستشه‌کانى تریش .

حاته‌مى ئه‌صه‌م که‌یه‌کێک بووه‌ له‌ خواناسان , ڕۆژێکیان لێیان پرسى تۆ چۆن نوێژ به‌ جێ دێنیت؟:. له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووى : من کاتێک نوێژ ئه‌نجام  ده‌ده‌م وا هه‌ست ده‌که‌م خواى گه‌ وره‌ وابه‌اسه‌رمه‌وه‌یه‌ , پردى سیرات(صراط)یش له‌ ژێر پێمدایه‌,گۆریش له‌ پێشمه‌وه‌یه‌, مه‌لائیکه‌ى رۆح کێشان به‌شوێنمه‌وه‌یه‌, به‌هشت له‌لاى ڕاستمه‌وه‌یه‌ و دۆزه‌خیش له‌ لاى چه‌پمه‌وه‌..ئا به‌و شێوه‌یه‌ نوێژه‌که‌م ئه‌نجام ده‌ده‌م پاشان نازانم خواى گه‌وره‌ لێى وه‌رگرتووم تا پیرۆزبایى له‌ خۆم بکه‌م , یان داویه‌تیه‌وه‌ به‌سه‌رمدا , تا سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆم بکه‌م.

, ئه‌و زاته‌ى که‌ نه‌خشه‌ى کێشاوه‌ بۆ هه‌موو شتێک و رێنموونى کردووه‌. نوێژ کردن بۆ یادکردنى خواى به‌رزو بڵند و پایه‌داره‌ , ئه‌و خوایه‌ى که‌ ئاده‌میزاد و هه‌موو شتێکى به‌جوانى و ڕێک وپێکى به‌دیهێناوه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْڕي [طه : 14] واتة:بةدلَيَكى بيَدارةوة نويَذةكانت بة ضاكى ئةنجام بدة ,تا هةميشة منت لة ياد بيَت. خواى طةورة هةرةشة دةكات لةو كةسانةى ثشت لة زيكرو بةرنامةى ئةو دةكةن بةوةى لة قيامةتدا ثشت طويَ دةخريَن و بة كويَرى حةشر دةكريَن[وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْڕي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى [124]قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنتُ بَصِيراً [125] قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنسَى [طه : 126 .واتة وة هةركةسىَ روو وةرطيَرى لة ريَبازو يادى من ئةو بيَطومان ئةو كةسة طوزةرانيكى سةخت و تةنطى دةبيَت (لة طؤردا)و له‌رۆژى دوایشدا حه‌شرى ده‌که‌ین به‌کوێرى.ده‌ڵى ئه‌ى په‌روه‌ردگارم بۆ چى به‌ کوێرى حه‌شرت کردم خۆ من له‌  (دونيادا)ساخ بووم . خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ هه‌ر به‌و شێوه‌ى ئایه‌ته‌کانى ئێمه‌ت بۆ هات و له‌ بیرى خۆت برده‌وه‌ و کوێربویت له‌ ئاستیدا به‌ هه‌مان شێوه‌ تۆش گوێت پی نادرى  له‌ بیر ده‌کرێى.
روحى په‌رستش بریتیه‌ له‌ دوعاو  پارانه‌وه‌ و هانابردن  بۆ خواى په‌روه‌ردگار ,  ده‌ى نوێژ گه‌وره‌ترین زیکرو پارانه‌وه‌یه‌و گه‌وره‌ترین به‌ ندایه‌تى جه‌سته‌یه‌ .
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى علیه‌ وسلم ده‌فه‌رمۆیت (الدعاْ  هو العبادة).واته‌ : نزاو پارانه‌وه‌ عیباده‌ته‌. پیوسته‌ عه‌قل ئاماده‌و هۆ شیار بێ له‌ نوێژدا وه‌ک خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌ رموێت:[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَقْرَبُواْ الصَّلاَةَ وَأَنتُمْ سُكَارَى حَتَّىَ تَعْلَمُواْ مَا تَقُولُونَ [النساء : 43].واته‌ : ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌رتان هێناوه‌ نزیکى نویژ مه‌که‌ون له‌کاتێدا سه‌رخۆشن هه‌تا سه‌رخۆشیه‌که‌تان نا مێنێ بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ده‌لێن چى.....ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا بووه‌ که‌ عه‌ره‌ق و شه‌راب حه‌رام نه‌کرا بوو.خواى گه‌وره‌  ده‌فه‌رموێت [وَمَا كَانَ صَلاَتُهُمْ عِندَ الْبَيْتِ إِلاَّ مُكَاء وَتَصْدِيَةً فَذُوقُواْ الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ [الأنفال : 35].واته‌ نوێژى ئه‌وانه‌ جگه‌ له‌ فیکه‌ فیک و چه‌ پڵه‌ لیدان هیچ شتێکى تر نیه‌.بیگومان بێ برواکان شتێکیان ده‌کرد ناویان لێ نابوو نوێژ , به‌ ده‌ور و به‌رى که‌ عبه‌دا ده‌سورانه‌وه‌  به‌ فیکه‌ فیک وچه‌پله‌ لێدانه‌وه‌....ئه‌م ئایه‌تانه‌ش به‌لگه‌ن له‌سه‌ر ئاماده‌بوونى عه‌قڵ له‌ نوێژدا, چه‌ند نوێژ خوێنى وا هه‌یه‌ سه‌رخۆشیش نیه‌ ئاگاى له‌ نوێژه‌که‌ى نیه‌ و نازانێ ده‌ڵێ چى ,به‌ڵام نه‌زانى  بێ ئاگاو سه‌ر خۆشى کردووه‌ , خۆشه‌ویستی دونیا و شوێن که‌وته‌ى  هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌ زووبازى بێ ئاگاو غافلى کردووه‌. خواى گه‌وره‌ ئاده‌میزادى  ئاگادار کردۆته‌وه‌  که‌ ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانیان به‌ چاکى و له‌کاتى خۆیدا  به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نن و لێ غافل بن و سستى و ته‌مه‌ڵى تێدا بکه‌ن , ئه‌وه‌ هاوارو واوه‌یلا بوَئه‌وانه‌ یه‌ :خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمۆیت [فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ [4] الَّژِینَ هُمْ عَن صَڵاتِهِمْ سَاهُونَ [الماعون : 5].واته‌ له‌ قیامه‌تدا وه‌یل و فه‌وتان و قوربه‌سه‌رى  بۆ ئه‌ و دووڕوانه‌یه‌  له‌ نوێژکردنى  راسته‌ قینه‌  بێ ئاگان. 
*له‌پێغه‌مبه‌رى خوایان پرسى ده‌رباره‌ى ( ساهون ) فه‌رمووى : ئه‌وانه‌ى نوێژه‌کانیان دوا ده‌خه‌ن و له‌کاتى خۆیاندا ئه‌نجامیان ناده‌ن
سه‌عدى کورى ئه‌بى وه‌ققاص و مه‌سروقى کورى ئه‌جده‌ع ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمویانه‌: وشه‌ى (السهو) مه‌به‌ستى له‌و که‌سه‌یه‌ نوێژه‌که‌ى ناکات تا کاته‌که‌ى ده‌روات .
ئیبن عباس ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رموویه‌تى: کردنى دوو رکات نوێژ به‌ تێگه‌یشتن و تێفکرینه‌وه‌ خێرتره‌ له‌ شه‌و نوێژى شه‌ویک که‌ به‌دڵێکى بێ ئاگاوه‌ ئه‌نجام بدرێت.
بێگومان خوا خۆى چاکه‌و هه‌ر شتێکیش چاک نه‌بێت وه‌رى ناگرێ , نوێژى بێ ڕوحیش له‌ کرده‌وه‌ چاکه‌کان نیه‌ ؟ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (وَاسْتَعِينُواْ بِالصَّبْڕ وَالصَّلاَةِ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلاَّ عَلَى الْخَاشِعِينَ [البقرة : 45]واتة : ثشت ببةستن بة ئارامطرى و نويَذ , نويَذ زؤر زةحمةتة مةطةر لةسةر ئةوانةى ملكةضن .     
زاناى ثايةبةرز ( إبن كثير ) ده‌فه‌رموێت : به‌پشت به‌ستن به‌ نوێژ و ئارام گرتن داواى به‌ هه‌شت بکه‌ن , چونکه‌ نوێژ گه‌وره‌ترین یارمه‌تى ده‌ره‌ بۆ دامه‌زراوى له‌سه‌ر گویڕایه‌ڵى و فه‌رمانبه‌ردارى . به‌ڵى نوێژ و خۆڕاگرى ئه‌رکى گه‌وره‌و گرانن , به‌لآم له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ به‌ خشوعه‌وه‌ عیباده‌ت بۆ خواى خۆیان ده‌که‌ن ئاسانه‌ و مایه‌ى ئارامى دڵ و ده‌روونیانه‌.
ئه‌و نوێژه‌ى که‌ به‌ هۆشیاری و خشوعه‌وه‌ ئه‌کرێت , رووناکى چاوى پێغه‌مبه‌رى خوا بووه‌, بۆیه‌ هه‌رکاتێک ناخۆشیه‌ک رووى تێ بکردایه‌ هاناى ده‌برد بۆ نوێژکردن: ( إذاحزبه أمر صلى ) هه‌روه‌ها بیلالى بانگ ده‌کردوو پێى ده‌فه‌رموو: ئه‌ى بیلال ! هه‌سته‌ بانگ بده‌ و قامه‌ت بکه‌ با نوێژ بکه‌ین و دڵمان ئارام بێت و به‌خته‌وه‌ر بین , هه‌ست به‌ خۆشه‌ویستى و ئارامى بکه‌ین!!.
نوێژى راست و دروسته‌ له‌ کاتى به‌لآو ناخۆشى و خه‌مو په‌ژاره‌دا ده‌بێ پشتى پێ ببه‌سترێت , چونکه‌ گه‌رانه‌وه‌یه‌ بۆ لاى خودا.. ئه‌و کاته‌ به‌نده‌ هه‌ست ده‌کات به‌ نزیک بوونه‌وه‌ له‌ خواى خاوه‌نى ئاسمانه‌کان و زه‌وى , هه‌ست ده‌کات که‌خوداى له‌ گه‌ڵدایه‌, هه‌ست ده‌کات خوا خاوه‌نیه‌تى و داڵده‌ى ده‌دات , هه‌نگاو ده‌نێ به‌ره‌و سه‌رکه‌تن , به‌ره‌و ره‌زامه‌ندى خوا , به‌ره‌و ئه‌و به‌هه‌شته‌ى که‌ پانتاییه‌که‌ى به‌ قه‌د ئاسمانه‌کان و زه‌وى یه‌, ئه‌وه‌ى له‌ ناویدایه‌ نه‌ به‌ چاو بینراوه‌, نه‌ به‌ گوێ بیستراوه‌, نه‌هاتووه‌ به‌دڵى که‌س دا , ئه‌وه‌ى ئاره‌زووى بکات له‌ ناویایه‌تى.
(مسلم كوڕى يسار) له‌ مزگه‌وتى به‌صره‌ نوێژى ده‌کرد مزگه‌وته‌که‌ له‌ لایه‌کیه‌وه‌ رووخا هه‌ستى پێ نه‌کرد تا له‌ نوێژه‌که‌ى بویه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌ر قاڵى نوێژه‌که‌ى بوو به‌ ئاماده‌یى دڵ و خشوعه‌وه‌!.
*پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم ئه‌و که‌سه‌ى رکوع و سه‌جده‌که‌ى ته‌واو نه‌کات به‌ دزترین که‌س وه‌سفى کردووه‌, که‌ دیاره‌ دزیش له‌ شه‌رعدا شتێکى ناپه‌سه‌نده‌: (أسرق الناس الذي يسرق صلاتة, لايتم ركوعها و سجودها).
هه‌روه‌ها هه‌رکه‌سێ رکوع و سه‌جده‌که‌ى ته‌واو نه‌بێ هه‌ڕه‌شه‌ى لێکراوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌رى بمرێت, ئه‌وا له‌سه‌ر رێبازى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم نامرێت په‌نا به‌ خواى گه‌وره‌!!. حوزیفه‌ ره‌زاى خواى لێ بێ: پیاوێکى بینى رکوع و سه‌جده‌که‌ى ته‌واو نه‌بوو, کاتێک له‌ نوێژه‌که‌ى بوویه‌وه‌, حوزه‌یفه‌ وتى: تۆ نوێژت نه‌کرد.. ئه‌بو وائیل ده‌ڵى: وا ئه‌زانم وتیشى: ئه‌گه‌ر بمرێ له‌سه‌ر غه‌یرى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم ده‌مرێت .
ئاماده‌یى دڵ و نه‌بوونى غه‌فڵه‌ت گرنگترین مه‌رجى مه‌عنه‌وین و بۆ نوێژ, چونکه‌ ئه‌و که‌سه‌ى دڵى بێدارو سه‌ر قاڵ نه‌بێت سوود له‌ قورئان خوێندن و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانى ناو نوێژ نابینێت, بۆیه‌ ده‌بێت نوێژ خوێن بزانێت له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگارى دا راوه‌ستاوه‌ و له‌رێى نوێژه‌وه‌ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ ده‌کات و لێى ئه‌پاڕێته‌وه‌, جا که‌واته‌ چاک خۆت ئاماده‌ بکه‌ و بایه‌خ بده‌ به‌ نوێژه‌کانت, به‌ ئارام و له‌سه‌ر خۆو هۆشیارانه‌ بیخوێنه‌, روکنه‌کانى به‌ ته‌واوى ئه‌نجام بده‌, پارێزگارییان لێ بکه‌, تاکو له‌ دنیاو قیامه‌تدا سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو بیت.
*پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت: (لاتزول قدما عبد حتى يسأل عن أربع: عن عمرة فيم أفناة, وعن علمة ما فعل فية, وعن مالة من أين اكتسبة وفيم أنفقة, وعن جسمة فيم أبلاة؟). واته‌: به‌نده‌ له‌ رۆژى قیامه‌ت راده‌وه‌ستێ و نا جوڵێت تا چوار پرسیارى لێده‌کرێت: ته‌مه‌نه‌که‌ى له‌چیدا به‌سه‌ر برد چ کارێکى کرد به‌ زانست و زانیاریه‌که‌ى, ماڵ و سامانه‌که‌ى چۆن په‌یداکرد و له‌ چیدا خه‌رجیکرد, جه‌سته‌ى له‌ چیدا به‌کارهێنا تا مردوو چوه‌ ناو گۆڕ و رزى..
ئایا ته‌مه‌نه‌که‌ى له‌ به‌ندایه‌تى و چاکه‌دا به‌سه‌ربرد یان له‌ شتى بێهوده‌دا؟!. ئایا زانست و زانیاریه‌که‌ى و ماڵ و سامانه‌که‌ى له‌ خزمه‌تکردنى خه‌ڵکدا به‌کارهێنا یان نا؟. ئایا ئه‌و جه‌سته‌ جوانه‌ى بۆ خواپه‌رستى به‌کارهێنا یان له‌ رێگه‌ى تێر کردنى ئاره‌زووه‌کاندا به‌ حه‌رامى به‌کاریهێنا؟.
*روبیعه‌ى کوڕى که‌عب ره‌زاى خواى لێ بێ پرسیارى کرد له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) وتى: حه‌زده‌که‌م له‌ قیامه‌تدا هاوه‌ڵت بم له‌خواى گه‌وره‌ بۆم بپاڕێره‌وه‌ که‌ له‌به‌هه‌شتدا پێکه‌وه‌ بین؟ فه‌رمووى: (فأعنى على نفسك بكثرة السجود). واته‌: ده‌ى تۆش یارمه‌تیم بده‌ به‌ زۆر سه‌جده‌ بردن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (أقرب مايكون العبد من ربة وهو ساجد, فأكثروا الدعاْ )واته‌: هیچ کاتێک به‌نده‌ وه‌ک کاتى ناو سه‌جده‌ له‌ په‌روه‌ردگاریه‌وه‌ نزیک نابێته‌وه‌ , که‌واته‌ له‌و کاته‌دا دوعاى زۆر بکه‌ن بێگومان پاڕانه‌وه‌ى ناو سه‌جده‌ش گیرایه‌ . ئیبن عباس و عه‌تاى خۆراسانى ده‌ڵێن : به‌نده‌ى ئیماندار له‌ هه‌ر جێگه‌یه‌کدا سه‌جده‌ ببات ئه‌و شوێنه‌ له‌ قیامه‌تدا شاهیدى بۆ ده‌دات, کاتێک رۆحیشى ده‌رچوو بۆى ده‌گرى..


سەرچاوە؛قورئان بۆ کورد

کورە برا نانی ش بە ئەنقەست وای نەکردووە ،،نانی ش حەز دەکات گۆل بکا

ahmad...H... نووسی:

دةستةكانت خؤش بيت ئينشاءللة دةبةينةوة

3،547

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

کورە وامزانی تۆش شیعر دەنووسی زراوم چوو،،هههههههههههه
بەراستی هۆنراوەکی خۆش بوو،،بەردەوامیت برام باشە ئێ بابی خۆم

ئەوەی باشە کە نەیان توانیوە بچنە ناو گی مێلەوە ،،،بژیت

3،549

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

من پێویستم بە نیمبووز نییە سوپاس

ئەرێ دە کەمێک خۆت بناساندبایە خۆ گوناهـ نەبوو..؟؟؟
زۆر بەخێربێی

3،551

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

SanyNaseh نووسی:

وێنه‌كان هه‌مویان زۆر جوانن ده‌ست خۆش

خۆشە

3،553

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

چاکە مامۆستا نەیدایتە بەر داران و بیکوژی ..ههههههه
سوودی هەبوو

بەس خودا دەزانی

3،555

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

من دوای نوێژیش دوو رکعات دەکەم

یاریزانێکی زۆر نایابە و لێهاتووە بەڵام ،،،هاوڕێیان پارە دەور دەبینێ

هئوادارم سەربکەون .......

ئەمە هۆنراوەیەکی زۆر بلیمەتە ،،،نایانە ...شازە ..
بژیت

3،559

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

هه‌ر هه‌موو دنیا بگه‌ڕێم
سه‌رینێ نابینمه‌وه‌
ئه‌وه‌نده‌ی باسكت نیان بێ،

ئەبێ ئەم باسکە هی کێ بێ ئاوا نەرمە:D
دەستی تۆو شاعیریش بەردەوام بێ لەسەر ئەم هۆنراوە بێ وێنانە

خودای گەورە گشت موسڵمانا بپارێزی لە تاوانە

ئەی کامە سایت هی  پۆلی ١١ ە ،،،ههههههههههههههههههههههههه

هیوام بردنەوەی زیاتر لە وان

خةنجة

ئەمە چییە ریکاردۆ ..؟؟؟:D

ه‌ پێكه‌نین یه‌كێكه‌ له‌و ڕه‌مه‌كانه‌ی‌ كه‌ خۆشی‌ به‌خش وچێژ به‌خشن بۆ مرۆڤ

هیوادارم هەموو کات پێبکەنم ..ئەوە وا پێدەکەنم

3،564

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

ئەوە خۆتی سواری ئەم ئەسپە بووی..؟؟؟:D وێنەیەکی جوانە ،،بەڵڵآم گەر ئەم جارە وێنەت دانا با وێنەکان زۆر بن ،،بژیت

3،565

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

یاڵە باهەموومان هەستین ،،دەست پێبکەین بەناوی خوا

3،566

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

چارەسەر

فێری کردم هەرچەند کێشەکان زۆر بن و خەمەکان توندبن... تەنها چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ لای خوای گەورە... دروست کاری هەموو شت.

هەموو دەربڕینەکان بەهێزن بەتایبەتیئەم خاڵەیان زۆر بەهێزە ،، بژیت

3،567

(31 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌كارهێنانی یانه‌)

[size=24]کەناڵی ئاسۆ سپۆرت[/size]

3،568

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

دەست خۆش سەهەند گیان ،،بەس پێشتر ئەم فیلمە لە یانە دانرابوووو ،،بژیت

3،569

(33 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

پێبکەنە

کورە برایەکم رۆژێک لە بازار کوریکی دیت بوو ،لەدواوەی کابۆکەی نووسرابوو  SWITS AS واتا قنگ شیرین،،،دەست خۆش برالە