بابه‌ت: رۆنالدۆ ئاماده‌یه بچێته یانه‌ی مانچسته‌رسیتی
رۆنالدۆ ئاماده‌یه بچێته یانه‌ی مانچسته‌رسیتی
هه‌ولێر 12ی حوزه‌یران/یۆنیۆ (PNA) – یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگاڵ ویانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی (كریستیانۆ رۆنالدۆ) ئاماده‌یه بچێته یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی به‌ڵام به چه‌ند مه‌رجێك.
سه‌رچاوه‌یێكی نزیك له یاریزانی پرتوگاڵی رایگه‌یاندووه ، كه‌وا یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید (كریستیانۆ رۆنالدۆ) ئاماده‌یه بچێته یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیوی به‌ڵام به چه‌ند مه‌رجێك مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی برِی 400 هه‌زار جونێهی ئه‌سترلینی بێت ،و ژماره‌ی حه‌وت و كاپتنی یانه‌كه پێ ببخشرێت.
هه‌وره‌ها ماڵپه‌ره‌كانی ئینگلیزی بڵاویانكردۆته‌وه ، كه‌وا سه‌رۆكی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی شێخ مه‌نسور بن زاید نه‌هیان ئاماده‌یه برِی (80) ملیۆن جونێهی ئه‌سترلینی پێشكه‌ش به یانه‌ی مه‌له‌كی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری یاریزانی پرتوگاڵی (كریستیانۆ رۆنالدۆ) ببێت.
[/center]