زۆر تەمبەڵ بووە...!!! بژیت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Jaw Zard
زۆر تەمبەڵ بووە...!!! بژیت
ئێمه‌ش چاوه‌ڕێن...
هه‌واڵێکی خۆشه ده‌ست خۆش بێت.
وابزانم یاریزانە بەناوبانگەکان یارییان نەکردووە
باوەڕ ناکەم لەم کاتەدا مانشستر نانی بفرۆشێ..!! بژیت برالە
پەنا بەخوا هەموومان وەڵآمی گشت پرسیارەکان دەدەینەوە
سەرهەنگ نەکەی هی تر بڵێی ،،،..!!! ئەگینا وەکو ئەمە لێت بڵاودەکەمەوە...ههههههههه:D
له‌دونیادا گه‌ر بۆن خۆشی وه‌ك تۆم هه‌بێ
بۆهه‌ر باخێكی تر بچم,بۆن ناكه‌م هیچ گوڵێ
ئەبێ ئەو گوڵە کێ بێ....!!!؟؟؟ ،،;) بەردەوامیت برالە
ماندوونەبیت برالە ،وابززانم ئەمە هی خۆت نییە؟؟
ئەرێ شعرەکەمان لە دایک نەبوو
زۆر بەخێربێی برام ،،،بەردەوامیت
دەبێ نەدەنە من دەچم ڕاوی پێ دەکەم
ئەوەم بە دڵیە ،،،،،،بەردەوامیت برام
ئەرێ ئارێز دیارنییی ؟؟؟وەکی ئەورۆژی ئەو ئودامەت دانا ،،،،،بۆ من نارد من نەوێرام like بکەم گۆتم ئەمشەو cia دێن دەمخۆن ،،،ئەتووش ماوەیەکە دیار نی لۆ یە گۆتم نایان خواردبی
زەعمەت نەبی بەندەکمان لۆ نارێی ..؟؟؟
زۆر بەخێربێی
هههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههه
ئەوە باشەکەیە وایە ،،دەبێ خراپەکە چۆن بێ.....!!
برایان ئینکاری ناکرێت،،،میسی باشترینە ،وە کریستیانۆش باشترینە ،،،،،پێی ناوێ مناقەشە
بە دڵم بوووووو ،،دەست خۆش سانی
هۆنراوەیەکی نایابە ،،،بەردەوامیت
من ریالشەلۆنە:D
باوەڕ ناکەم وابن
دە ئێستا اعتراف بە گواردیۆلا و بەرشلۆنە بکەن ...!!!!
وێەکان گەلێک سەیرن ..!!!!!
ئەو تەعبیر لە هەندێک لە وتابی دەکات
هەندێک لە تاتۆیەکان وێنەی زۆر جوانن ،،وە زۆر جوانیش عەرامن
ئەوەی یەکەم دوو تاوانی دەکەوێتە ئەستۆ
ریکاردۆ بەخوا نازانم هێلکە لە ڕۆن بکەم ،،،ئەحمەد لەمن دەوەشێتەوە؟؟؟
wenakan jwannn
پێشنیارێکی زۆر لە جێیە ،،،باشە کێ شایەنی ئەو پۆستەیە
هههههههههههههه بابەتێکی سەیرە
یاریزانێکی زۆر چاکە ،،،،بەداخەوە
ئەی کوردینە ئەی مەردینە
با دەست لە ناو دەست کەین هەموو
بۆ بەرزییەتی خاکی وەتەن
بۆ یەکیەتی بچین هەموو کوردین هەموو
بێ کەس نیە دایکی وەتەن
ئێمە فیداکاری ئەوین
تا کورد لە عالەم دەرکەوێ
بۆ یەکیەتی بچین هەموو کوردین هەموو
ئەجدادمان شێری زەمان
حوڕ بوون و سەربەستی جیهانا
باکمان نییە ئێمەش لە کەس
بۆ یەکیەتی بچین هەموو کوردین هەموو
زێوەر
ههههه من پرچم ئەوەندە درێژ نییە
کاکا ئەوەی تۆ باسی دەکە ی من شارەزایم لێی نییە، برا ئەگەر دواتر سەرم لێی دەرچوو ئاگادارت دەکەم
هیوادارم فێر بووبی، ههههه;)
سوپاس
زۆر بەخێربێێ ،هیوادارم بەردەوام بیت لەگەڵمان
[size=16]پێویستی یه‌كانی:-
1 كیلۆ گۆشتی مه‌ڕ، 1 سه‌لكه پیاز، 4 كوپ ئاو، خوێ، به‌هارات (به‌پێی ئاره‌زوو چ جۆر و چه‌ندی تێ ده‌كرێت)، نیو كیلۆ ته‌ماته‌ی سوور و گه‌یوو (گه‌ر نه‌بوو دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێ ده‌كرێت)، ترشی (وه‌كو: سماق یان لێموندوزی یان ئاوی لیمۆی ترش)، نان (به‌تایبه‌ت كولێره).
ئاماده‌كردنی:
1- له‌تكردنی گۆشته‌كه و پاشان شۆردنه‌وه‌ی.
2- ئاوی ئاماده‌كراو له‌سه‌ر ئاگر داده‌نرێت هه‌تا دێته كوڵ، ئینجا گۆشت و خوێ و سه‌لكه پیازه‌كه (به ساغی) ده‌خرێته ناو ئاوه كوڵاوه‌كه.
2- گۆشته‌كه له‌ناو ئاوی ئاماده‌كراو ده‌كوڵێنرێت.
3- كاتێك گۆشته‌كه نیوه‌كوڵ بوو پیازو به‌هارات و خوێ و لیمه‌ندۆزی تێ ده‌كرێت.
4- پاش ماوه‌یه‌ی تر ته‌ماته‌كه به قاژی گه‌وره گه‌وره تێ ده‌كرێت، خۆ گه‌ر ته‌ماته نه‌بوو ویسترا دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێ بكرێت ئه‌وا دۆشاوه‌كه هه‌ر له‌گه‌ڵ پیاز و به‌هاراته‌كه تێی ده‌كرێت. به‌جێ ده‌هێڵرێت تاكو ته‌واو ده‌كوڵێت.
5- نانه‌كه یان (كولێره‌كه) پارچه پارچه ده‌كرێت له‌ناو كاسه‌یه‌كی قوڵ، گۆشته‌كه و ئاوی گۆشته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌كرێت.
6- ده‌شێ سیر و ماست یاخود سركه و سیری به‌سه‌ردا بكرێت و به گه‌رمی پێشكه‌ش ده‌كرێ.
تێبینی:
- له‌كاتی خواردنی تشریب دا سه‌وزی و زه‌ڵاته‌و خواردنه‌وه به گوێره‌ی ئاره‌زوو به‌كار ده‌هێنرێت.
- گۆشته‌كه تا ناسك بێت زووتر پێ ده‌گات و دێته كوڵ، خۆگه‌ر پیرتر بێت ئه‌وا كاتی زیاتر ده‌وێت، بۆێه ماوه‌ی لێنانی ئاماژه پێ نه‌كراوه، واته ده‌كه‌وێته سه‌ر گۆشته‌كه خۆی.[/size]
ئانادەکردنی ..شنۆ ئەحمەد لە سویسرا
[size=16]سه‌باره‌ت به هاوڕێیه‌تی نێوان كچ و كوڕ:
خوای گه‌وره له وه‌سفی ئه‌و ئافره‌ته باوه‌ڕدارانه ده‌فه‌رموێت: (وَلاَ مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ) (النساء 25) وه مانای (لا متخذان اخدان) واته هاوڕێ و دۆستییان بۆخۆیان دیاری نه‌كردووه (به‌شاراوه بێت یان ئاشكرا)، له‌م ئایه‌ته‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وا كچ بۆی نیه براده‌ر و دۆستێكی كوڕی هه‌بێت، كاتێكیش خوای گه‌وره ڕێی پێ نه‌داوه حیكمه‌تێكی تیادایه، چونكه كچ خاوه‌ن سۆز و هه‌ستێكی به‌رزه و گه‌ر كه‌وته ناو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌نجێك و ئه‌م گه‌نجه خه‌ڵه‌تاندی و په‌یمانی پێ دا كه‌وا ببێته هاوسه‌رێكی باشی و كچه‌كه‌ش پێی ڕازی بوو وه پاش ئه‌وه كوڕه‌كه خه‌ڵه‌تاندی و پاشگه‌ز بوویه‌وه له په‌یمانه‌كانی و (له‌وانه‌یشه تۆڵه و زیانێك بگه‌یه‌نێت به كچه‌كه) لێره‌دا كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپی نێگه‌تیڤ ده‌كه‌وێته سه‌ر كچه‌كه و برینێكی قووڵ به‌جێ دێڵێت له ده‌روونیدا كه‌وا زه‌حمه‌ته ساڕ‌ێژ ببێته‌وه‌و تووشی كێشه و ڕوخاندنی ده‌كات، وه خوای گه‌وره له خۆمان زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی ئێمه‌ی ده‌وێت وه‌ك له‌خۆمان، بۆیه پێویسته پابه‌ند بین به فه‌رمانه‌كانی و خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی و ئامانجمان ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت پێش هه‌موو شتێك.
وه خوای گه‌وره‌ش ده‌یه‌وێت ئێمه دوور بخاته‌وه له هه‌واو هه‌وه‌سی نه‌فسمان و بمان پارێزێت له شه‌هه‌وات و تاوان وهه‌ر فتنه‌یه‌ك به داخستنی هه‌موو ڕێگاكانی، جا هاوڕێیه‌تی ودۆستایه‌تی نێوان كچ و كوڕ زه‌وییه‌كی ئاماده‌كراوه بۆ شه‌یتان و ده‌رگایه‌كی كراوه‌یه بۆی، تاكو بێته ناو ناخمان و هه‌رچی پابه‌ندبوونمان هه‌یه به ئیسلامه‌وه له‌ڕه‌گه ورده ورده ده‌ری بهێنێت و دوورمان بخاته‌وه له ڕێگای ڕاست هه‌ر وه‌ك چۆن بووه هۆی ده‌رچوونی دایه حه‌وا و باوه ئاده‌م له به‌هه‌شت، وه هه‌ر وه‌ك چۆن خۆی سه‌ره‌نجامی ناو دۆزه‌خه هه‌تا هه‌تایی بۆیه ده‌یه‌وێت ئێمه‌ش بباته ناو گومڕایی و تاریكی وپاشان تاوان و دوورخستنه‌وه‌مان له ڕێگای ئیسلام و تاكو ئێمه‌ش وه‌كو خۆی ببینه سوته‌مه‌نی ناو دۆزه‌خ و زۆرترین ڕێژه له وه‌چه‌ی ئاده‌م ببات له‌گه‌ڵ خۆی به‌ره‌و ئاگر.
وه جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی باسه‌كه‌مان، گه‌ر سه‌یری هاوڕێیه‌تی و براده‌رایه‌تی كچ و كوڕ بكه‌ین ئه‌وا هه‌موو تاوان و سه‌رپێچییه‌ك ده‌بینین، هه‌ر له خه‌ڵوه‌ت و به‌ته‌نها مانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر وتاوانی سه‌یركردن و نه‌زه‌ر، وه ده‌ربڕینی قسه‌ی نه‌رم و هه‌ست و خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كێك كه‌وا خوا ڕێی پێ نه‌داوه و به ده‌قی ئایه‌ت حه‌رامی كردووه، هه‌روه‌ها تاوانی زیاتر كه‌وا مه‌گه‌ر خوا بیزانێت، وه ئێمه‌ش وه‌كو میلله‌تی كورد میلله‌تێكین خاوه‌ن ئایین و ڕه‌وشت و كلتوری كوردهواری خۆمانین چ له كوردستان بین یان له ئۆروپا وئه‌مریكا، وه هیچ كات كلتوری كوردهواریشمان ڕێگه‌ی نه‌داوه به‌م جۆره په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تییه‌ی نێوان كوڕ و كچ هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ بڵاوبووه‌ته‌وه له‌نێوان گه‌نجان له‌م ڕۆژه‌دا چ له قوتابخانه و زانكۆ و فه‌رمانگه‌كان و هه‌روه‌ها شوێنانی تر..
له كۆتاییدا داواكارین له خوای گه‌وره ڕێی ڕاستی به‌هه‌موومان نیشان بدات و پێویسته له‌سه‌رمان له خوا بترسین و سنووره‌كانی خوا بپارێزین، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: (وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا (2) وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ) (سوره الطلاق آیه: 2-3). واته: گه‌ر كه‌سێك له‌خوا بترسێت (وله‌ترسی خوا كارێك ئه‌نجام نه‌دات) ئه‌وا خوای گه‌وره ده‌رگایه‌كی بۆ ده‌كاته‌وه‌و ڕزگاری ده‌كات و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ك ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت كه‌وا ئه‌و كه‌سه خۆی پێی سه‌یر بێت.[/size]
سەرچاوە...خوشک
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Jaw Zard
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]