[center]فریشته‌ی گوناهبار
هێشتا ئازاره‌کان له ناو جه‌سته‌مدا بوونی تۆ ئه‌سه‌لمێنن ..!
له گوناهه‌کانی تۆدا فریشته‌کان سکاڵای تۆم بۆ ئه‌هێنن
.له یاخی گۆمی فرمێسکه‌کانت په‌پووله‌کانم نزای پاکیت بۆ ئه‌خوێنن..
له مه‌مله‌که‌تی عشقی مندا سێماکان هه‌ر نیگای تۆ،ته‌نها نیگای تۆ ئه‌نوێنن..
هه‌ر ئێواره‌یه‌ک له ژیر باڵی هه‌ورێکه‌وه ،
گوناهه‌کان له بێگه‌ردی کلوی به‌فرێک ئه که‌وتنه زه‌وی ..
له گه‌رمی هه‌ناسه‌یه‌ک خه‌میان لێ ئه‌تکا .
.من چ گوناهێکم له توانه‌وه‌ی به‌فر کێشانی تابلۆیه‌کی سپی ..
چ گوناهێکم له‌تێکه‌ڵ کردنی ڕه‌نگه‌کان و بوونی تابلۆیه‌کی دیکه‌ی ژیان ..
تۆ ئه‌ی فریشته‌ی گوناهبار
نهێنیه‌کانی موحیبه‌تت له دامێنی گوناهه‌کانه‌وه ده‌ڕژێن ..
بۆ نووسینه‌وه‌ی دوا ووشه‌کان له‌به‌نده‌ر وه‌ستای ..
له که‌نارێکی ئارام چاوه‌کانت بڕیه قوڵایی ئاو و هه‌ستت به بێ گه‌ردی ئاسمان کرد..
له‌سه‌ر ئه "لم"انه‌ی ده‌مێکه له قه‌راغ که‌له‌که‌بوون ..
به 'با' یادگاریه‌کانت نووسیه‌وه تا رژانی مه‌ره‌که‌بی زه‌ریا ..
ئارامی که‌نارت تێک‌داو ئاوت زویر کرد ..
له‌م شه‌پۆله مه‌ستانه ،چه‌نده خێرا هاتن و چه‌نده هێمن په‌ره‌کانیان لولداو بۆ هه‌میشه له "باڵا"ی ده‌ریا وون بوو..
له‌و ساته نائومێدیانه‌ی که تۆ هاتیت ..
هاتیت و له ته‌نیاییمدا وون بووی ..
هاتیت و بۆ هه‌میشه ماڵی خۆت خست..
که زه‌مه‌ن ده‌رفه‌تی هه‌ناسه‌کانمی نه‌ده‌دا که گوڵه‌کان چ بۆنێکیان بۆ ژووره‌که‌م نه‌ما ..
بۆچی هاتیت ئێواره سارده‌کانی هه‌ناسه‌ت دا له دڵم و ل بێ ئاگاییدا راتچڵهکاندم ...
من زهمهنیک بوو له مانای رسته‌یه‌کدا شه‌که‌ت ببووم ..بۆچی هاتیت ,,
دڵۆپ دڵۆپ ترپه‌کانی دڵت خسته گیانم ،،
که عیشق زه‌مه‌نێک بوو له مندا ووشک ببوو ،،
تۆ هاتیت فێرت کردم چۆن ووشه‌ی" به‌یه‌که‌وه‌ژیان"له سه‌ر به‌رد ههڵکۆلێن ،،
پیکه‌ری دڵمان له‌سه‌ر دڵی یه‌کتر نه‌خشاند ،،
حه‌رفه‌کانی وجودمان بۆ هه‌میشه له سه‌ر دڵی یه‌کتر نووسیه‌وه
تۆ هاتیت ..
تۆ هاتیت .په‌پووله‌کانی رۆحمت به تاوانبار جێهشت و
،فریشته‌کانی خۆت گوناهبار هێشته‌وه .. تۆ هاتیت ،،،، باڵا حه‌سه‌ن[/center]