بابه‌ت: هه‌ناریك
[size=16]هه‌نارێك كابرايه‌ك هه‌بوو پاسه‌وانى بێستانێكى ده‌كرد...رۆژێكيان خاوه‌ن بێستانه‌كه سه‌ردانى كردوو داواى لێ كرد كه هه‌نارێكى شيرينى بۆ بێنێت,
پاسه‌وانه‌كه‌ش رۆيشت و هه‌نارێكى بۆ هێناو پێشكه‌شى كرد, كاتێ خاوه‌ن بێستان له هه‌ناره‌كه‌ى خوارد ته‌ماشاى كرد ترشه...
له‌به‌ر ئه‌وه ووتى: ....من پێم ووتى هه‌نارێكى شيرينم بۆ بێنه...بڕۆ دانه‌يه‌كى تر بێنه...
دوو جارى تر كابراى پاسه‌وان ده‌رۆيشت و هه‌رجارێك ده‌يهێناو كابرا لێى ده‌خوارد ته‌ماشاى ده‌كرد ترشه...
له‌به‌ر ئه‌وه خاوه‌ن بێستان به سه‌رسووڕمانه‌وه پێى ووت: تۆ يه‌ك ساڵى ره‌به‌قه پاسه‌وانى ئه‌م بێستانه‌ى منى...تا ئێستا شوێن و جێگاى هه‌ناره شيرينه‌كان نازانيت..؟!!
پاسه‌وانى بێستانيش ووتى: گه‌وره‌م تۆ داوات لێ كردم پاسه‌وانێتى بێستانه‌كه‌ت بۆ بكه‌م...نه‌ك تامى هه‌ناره‌كان بكه‌م....ئيتر من چۆن بزانم جێگاى هه‌ناره شيرينه‌كان له كوێدايه..
خاوه‌ن بێستانه‌كه به بيستنى ئه‌م وه‌ڵامه سه‌رى سوورما له ئه‌مانه‌ت پارێزىو ره‌وشت به‌رزى ئه‌م پياوه....
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه داواى ئه‌وه‌ى لێ كرد كه كچه‌كه‌ى خۆى لێ ماره بكات..
ئه‌و پياوه‌ش ئه‌و كچه خواناسه‌ى هێناو...له به‌روبوومى ئه‌م هاوسه‌رگيرىيه پياوێك له دايك بوو كه بريتىيه له:...
عبدالله‌ى كورى موباره‌ك...(ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت)
[/size]