1

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]ده‌بوایه‌ له‌ ئاگادارییه‌که‌ ته‌نها بتنوسیایه‌
((ته‌نها داریا خان بۆی هه‌یه‌ یاری دابنێ هیچ که‌س بۆی نییه‌ ))‌
ئه‌م یاسایه‌ له‌کاتی خۆی له‌سه‌ده‌می سه‌دام حسێن ته‌تبیق ده‌کرا نه‌ک ئێستا
خوشکی من حه‌قه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ بکری به‌ یانه‌ی داریا خان نه‌ک سه‌رهه‌نگ موحسین
ته‌نها داریا رێگای پێ دراووه‌ بۆ هه‌موو شتێک به‌دلی خۆی بکا
دووه‌م شت
توخوا ئه‌و یاریه‌ تۆ داتناوه‌ ؟؟
له 1 بۆ 7 ،، بژمێره و سه ری ئه ندامێك سفر بتاشه ،،***
له 1 بۆ 21 و ببه به گوڵی یانه ،،**
له 1 بۆ 10 و ئه ندامێك بنێره بۆ شێتخانه ی مه ركه زی ،،
له 1 بۆ 6 ئه ندامێك هه لبژێره یانه گسك بدات ،،**

سه‌یری ئه‌و یاریایه‌ن بکه‌ هه‌مووی وه‌ک یه‌کن
به‌بروای خۆت ئه‌وه‌ یارییه‌ خانم یان گالته‌ کردنه‌
هاورێێان زۆر حه‌ز ده‌که‌ن له‌م به‌شه‌ ده‌مێکه‌ چاوه‌روانن به‌شێک له‌م یانه‌یه‌ بکرێته‌وه‌ به‌ناوی یاری نێو ئه‌ندامان به‌لام خۆزگه‌ نه‌کرابایه‌وه‌ چونکه‌ یارییه‌که‌ مافی پارێزراوه‌ ته‌نها بۆ داریای به‌رێوه‌به‌ر
هیوادارم ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ران که‌مێک ده‌ست کاری ئه‌و به‌شه‌ بکه‌ن با ته‌نها له‌ژێر ده‌ستی خانمێک نه‌بێ[/size]

2

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ ڤیڤی خان بۆ هێنانی ئه‌و هۆنراوه‌ جوانه‌یه‌
ده‌ستی کاک ئیسماعیل خۆش بێ له‌گه‌ل ده‌ستی تۆش
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو و به‌رده‌وام بی ...[/size]

3

(24 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ کاک بلند من به‌شێوه‌یه‌کی تر وه‌لامت ده‌ده‌مه‌وه‌
کرم گیان له‌به‌رێکی زۆر رووخێنه‌ره‌ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکه‌ی شت له‌ناو ده‌بات
پێشینان ووتوویانه‌ ((( دار کرمی له‌ خۆی نه‌بێ عومری هه‌زار ساله‌ ))))
بۆچی له‌نێو ئه‌و هه‌موو گیانه‌له‌به‌رانه‌ ته‌نها کرمیان هه‌لبژاردووه‌ که‌چی سه‌د گیانله‌به‌ری وورد ده‌چێته‌ داره‌وه‌
کرم وه‌کو ووتم زۆر به‌نه‌رمی له‌ناوت ده‌بات بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست پێ بکه‌ی
کرم له‌نێو ئاده‌میزادیش هه‌یه‌ بێ ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ستی پێ بکه‌ی له‌ناوت ده‌نات
هیودارم هه‌موو لایه‌ک ئاگاداری ئه‌و کردمه‌ مرۆڤانه‌ بن ،
ئینشالله‌ ئه‌و جۆره‌ کرمه‌ مرۆڤانه‌ له‌م یانه‌یه‌ دوور ده‌که‌وونه‌وه‌ تاوه‌کو به‌بێ ده‌نگی ئه‌م یانه‌یان له‌ناو نه‌بردووه‌
هاورێیان هه‌موویان ووتیان سێوه‌که‌ ناخۆین ئه‌گه‌ر کرماوی بێ
چونکه‌ چاک ده‌زانن کردم شتێکی پیسه‌ بچێته‌ هه‌ر شوێنێک پیسی ده‌کات
ده‌ستت خۆش بێ هیوادارم هه‌موو هاورێێان له‌مانی قسه‌کانم بگه‌ن[/size]

4

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

[size=16]پۆسته‌رێکی جوانت دروست کردووه‌
هۆنراوه‌که‌ش هی خۆته‌ به‌هیوام سه‌رکه‌توو بی
که‌مێک هه‌ستی ناسکه‌ شیعره‌که‌ت
به‌رده‌وام بی .......[/size]

5

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]لۆ خه‌م كۆنسێرتیشی هه‌یه‌ ؟؟ هههه
ده‌ستت خۆ بلند گیان سه‌رکه‌توو بی
هه‌ر بژی کاکه‌ بلند گیان [/size]

6

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ کاک بلند گیان
شیعره‌کانی ماکوانم زۆر به‌لاوه‌ جوانه‌
سه‌رکه‌توو بی براکه‌م[/size]

7

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

[size=16]ده‌ستت خۆش  به‌ڕاستی زۆر جوانه‌\
کاری پێ ده‌کرێ به‌س من فۆتۆشۆپی cs3 به‌کاردێنم زۆر باشه‌
ده‌ستت خۆش بێ به‌هجه‌ت گیان سه‌رکه‌توو بی[/size]

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ کاک ره‌وشت
من له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌کان یان له‌ یانه‌ و مه‌کۆیه‌کان هه‌ر به‌ناوی خۆم داخیل بوومه‌ به‌س نازانم بۆ که‌هاتم بۆ ئه‌م یانه‌یه‌ حه‌زم کرد ناوه‌که‌ی خۆم بگۆرم ناوێکی تازه‌ به‌کار بێنم ، ئه‌و ناوه‌یه‌ هاورێێه‌کی زۆر زۆر خۆشه‌ویستمه‌ به‌لام به‌هۆی کاره‌ساتێکی سه‌یاره‌ کۆچی دوایی کرد ، وامزانی دونیا له‌دوای ئه‌و هاورێیه‌م ته‌واو ده‌بێ ، له‌ژیانما ئه‌وه‌ ناخۆشترین شت بووم بینیوومه‌ ...
سوپاس بۆ ئه‌و ته‌وه‌ره‌یه‌ .....[/size]

[size=16]هاورێیانی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ ..
یادگاریه‌کم هه‌بوو له‌گه‌ل سه‌رهه‌نگ له‌بیر نه‌بوو ئێستا هاورێیه‌کم هاته‌ لام
ووتی ئه‌وه‌ چی ده‌که‌ی ؟
ووتم له‌یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین
ووتی کامه‌ سه‌رهه‌نگ ؟
ووتم سه‌رهه‌نگ گۆلچی
ووتی ئاها کاتی خۆی یارمان ده‌کرد به‌یه‌که‌وه‌ ئه‌و سه‌رهه‌نگه‌ هه‌ر گۆلچی بوو بۆ ئیستاش هه‌ر گۆلچییه‌
ووتم ئه‌رێ ولله‌ ئیستا وویته‌ عاله‌می big_smile

باسی شتێکی بۆ کردم منیش له‌یاریه‌که‌ له‌گه‌ل بووم به‌س بیرم نه‌مابوو ئه‌و دووباره‌ بۆی باس کردمه‌وه‌ ، بۆیه‌ منیش حه‌زم کرد لێره‌ باسی بکه‌مه‌وه‌ ، ئه‌و کات بۆ سه‌رهه‌نگ شتێکی خۆش بوو ..

له‌گه‌ره‌کی راستی (عداله‌ ) شاری هه‌ولێر گۆره‌پانه‌کی خۆلاوی هه‌بوو یاریمان تێدا ده‌کرد به‌س ئێستا نه‌ماووه‌ پر بووه‌ له‌خانوو ، له‌ناوه‌راستی یاری کردن سه‌رهه‌نگ گۆله‌که‌ی جێهێشت رای کرد  ئێمه‌ش زۆر به‌لامانه‌وه‌ سه‌یر بوو ئه‌وه‌ بۆ ئاوا به‌ خێرایی رای کرد قسه‌شی نه‌کرد ، به‌س ئێمه‌ یاریه‌که‌مان تێک نه‌دا ته‌واومان کرد من و چه‌ند هاورێیه‌ک ووتمان با بچین بزانین مه‌سه‌له‌ چییه‌ ئه‌و کوره‌ بۆ ئاوا به‌خێرایی رایکرد که‌چووین بینمان سه‌رهه‌نگ باوکی له‌ ئێران گه‌راوه‌ته‌وه‌ ده‌مێک بوو باوکی دیل بوو ..
وابزانم سالی 96 یان 97 به‌ته‌واوی بیرم نه‌ماوه‌ ..

جانزانم سه‌رهه‌نگ بیری ماوه‌ یان نا ، ولله‌ راستی منیش بیرم نه‌بابوو ئه‌گه‌ر ئه‌و هاورێیه‌م باسی نه‌کردبا

زۆۆۆر سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک ... بای [/size]

10

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ ڤیڤی خان ...
بۆ بلاو کردنه‌وه‌ی شیعره‌کانی مامۆستا چالاک پشده‌ری
مامۆستا چالاک له‌باره‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه‌ شیعری جوانی هه‌یه‌
به‌هیوام بێ به‌شمان نه‌که‌ی له‌ شیعره‌کانی مامۆستا پشده‌ر
ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌توو بی ڤیڤی خان ..[/size]

11

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زۆر سوپاس هاورێیان زۆۆۆۆۆر مه‌منوون بۆ په‌یامه‌کانتان
زۆر سوپاس بۆ هه‌ر یه‌که‌
سالم شاوار یاس لێدوان کارۆ رۆنیا خان

زۆر سوپاس بۆ تۆ کاک سه‌رهه‌نگ
سوپاس بۆ ئه‌و رون کردنه‌وه‌یه‌
ئه‌وه‌ی تۆش ده‌یلێی جوانه‌ سه‌رکه‌توو بی براکه‌م[/size]

سلاو کاک دیدار ...
من تۆ ناناسم ئه‌ی چۆن تۆ من بناسی له‌وانه‌یه‌ ئه‌و کاته‌ی تۆ له‌یانه‌ بووی من هێشتا ئه‌ندام نه‌بووبم
به‌س تۆ بۆ خۆت دووباره‌ کرده‌وه‌ به‌ ئه‌ندام له‌وه‌ ده‌چی پێشوتر به‌ناوێکی تر له‌یانه‌ بووی
به‌هه‌رحال برام من شایانم خه‌لکی شاری هه‌ولێرم خۆشحالم به‌هاورێیه‌تی به‌رێزتان . .
ریزم هه‌یه‌ بۆتان .... سوپاس ...

[size=16]ده‌ستت خۆشبێ کاک ئاسۆ یاسین سه‌رکه‌توو بی
چاک ماندووی له‌گه‌ل یانه‌ ئه‌وه‌ش کوردایه‌تییه‌ tongue
دیاره‌ ئه‌وجاره‌ کاک میلانت مێوانداری کردووه‌
زۆۆۆۆۆۆۆۆر به‌خیر بێی کاک میلان ‌هێمن
به‌هیوام ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌توو بی ....

منیش چه‌ند پرسیاره‌ک ده‌که‌م به‌س پێش ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کان بکه‌ پێشنیاره‌کم هه‌یه‌
محاوه‌له‌ بکه‌ به‌ نوسینی کوردی به‌کار بێنه‌ نه‌ک لاتینی زۆر که‌س هه‌ن لاتینی نازانن
سوپاس برام ......
[/size]

پرسیار ....
1 _ برام تۆ بۆچی له‌ده‌ره‌وه‌ی ؟؟
2 _ چ کاره‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ مه‌به‌ستم چ ئیش ده‌که‌ی بێجگه‌ له‌ خوێندن ؟؟
3 _ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م یانه‌یه‌ چۆن ده‌بینی ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ل یانه‌کانی تر ؟؟
4 _ تاچه‌ند متمانه‌ت به‌سه‌رهه‌نگ هه‌یه‌ له‌کاتی یاری کردن ؟؟ مه‌به‌ستم گۆلچیه‌کی چۆنه‌ ؟؟
5 _ به‌بروای تۆ سه‌رهه‌نگ بۆ شیعر لێهاتووتره‌ یان بۆ وه‌رزش ؟؟ مه‌لێ هه‌ردووک ...
6 _ کۆمه‌لێک هاورێت له‌م یانه‌یه‌ ناسیووه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م یانه‌یه‌ له‌ناو چوو تۆ چ ووه‌فایه‌کت ده‌بێ به‌رامبه‌ر هاورێیه‌کانت له‌یانه‌ ؟؟
7 _ تۆ خۆت به‌ عێراقی ده‌زانی یان به‌ کوردستانی ؟؟
8 _ من رقم لێته‌ ، تۆ چیم پێ ده‌لێی ؟؟
9 _ پێناسه‌یه‌کی سیقه‌مان بۆ بکه‌ ؟؟ مه‌به‌ستم ته‌نها ئه‌و سیقه‌یه‌یه‌ که‌له‌نێوان هاورێیه‌تی هه‌یه‌ ..
10 _ ئه‌و کاته‌ی کلیک له‌ ysm21 ده‌که‌م زۆر هه‌ست به‌دل توندی ده‌که‌م ، تۆش ئاوای ؟؟
11 _ من که‌م کوری له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م یانه‌یه‌ ده‌بینم ، ئه‌ی تۆ ؟؟
12 _ پێت چۆنه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م یانه‌یه‌ بگۆرین ؟؟
13 _ پێم باشه‌ کاک ئاسۆ له‌ به‌رێوه‌به‌ر لابده‌ین ده‌لێی چی ؟؟
14 _ هه‌ست ده‌که‌م هه‌ندێ ئه‌ندام جیاوزی ده‌که‌ن له‌نێوان هاورێیه‌تی ، تۆ هه‌ستت پێ کردووه‌ ؟؟
15 _ له‌چی ده‌ترسێی له‌م دونیایه‌ ؟ من له‌وه‌ ده‌ترسێم بکه‌ومه‌ به‌ر ته‌قینه‌وه‌ ئه‌ی تۆ ؟؟
16 _ کاتێک کلیک له‌یانه‌ ده‌که‌ی حه‌ز ده‌که‌ی کامه‌ هاورێ له‌ خه‌ت بێ ؟؟
17 _ چۆن پێناسه‌یه‌کی دلمان ( دلی مرۆڤ ) بۆ ده‌که‌ی ؟؟
18 _ ئه‌گه‌ر شتێکی زۆر به‌نرخت وون کرد دلت تاچه‌ند توند ده‌بێ ؟؟
19 _ به‌رد له‌ جێگای خۆی به‌سه‌نگه‌ ، چ قسه‌یه‌کت هه‌یه‌ بۆ ئه‌و په‌نده‌ ؟؟
20 _ ئێستا له‌و ده‌قه‌یه‌ هه‌ست به‌چی ده‌که‌ی ؟؟
21 _ ژماره‌ 21 ی سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌زانی مانای چییه‌ ؟؟

[size=16]زۆۆۆۆۆۆۆۆۆر سوپاس هیوادارم به‌دلێکی ساف وه‌لام بده‌یه‌وه‌
په‌رده‌ی شه‌رم و ترس لابده‌ی دووباره‌ چاوه‌کانت ماچ ده‌که‌م
کاتێکی شاد .....
[/size]

14

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

Sarhang Muhsin نووسی:

[size=16]ئه‌وه‌ی گه‌ر كاتت هه‌یه‌ جارێكی تر ئه‌م په‌یامه‌م بخوێنه‌وه‌ تا باش لێم حاڵی ببیت. له‌وه‌ زیاتر قسه‌یه‌كی ترم نیه‌ بۆ گوتن.  [/size]

[size=16]کاک سه‌رهه‌نگ تۆش که‌مێک په‌یامه‌که‌ی من به‌جوانی بخوێنه‌وه‌ بزانه‌ چیم گۆتییه‌ ئه‌وه‌تا بابۆتی دوباره ده‌که‌مه‌وه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆش باش له‌م حالی بی منیش ده‌لێم ووشه‌ی سوجده‌ ته‌نها بۆ خوا ده‌گۆترێ ‌[/size]

شایان نووسی:

[size=16]منیش ده‌لێم ووشه‌ی سوجده‌ ته‌نها بۆ خوا ده‌گۆترێ نابێ بۆ که‌سێکی تر به‌کاری بێنین  [/size]

[size=16]زۆر جار هه‌یه‌ شاعر شتێک ده‌نوسێ ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه‌ به‌جۆرێکی تر تێیده‌گا ئه‌گه‌ر بێتوو له‌ خودی خۆی بپرسین کاکه‌ ئه‌و ووشانه‌ی که‌ تۆ به‌کارت هێناوه‌ که‌مێک هه‌له‌ن به‌لام ئه‌و به‌جۆرێکی تر بۆمان باس ده‌کات گومانه‌که‌مان له‌لا نامێنێ ..
برام کاک سه‌رهه‌نگ تۆش ده‌ستی شیعرت هه‌یه‌ زۆر جار شیعرت نوسیوته‌ که‌چی خوێنه‌ر لێ حالی نه‌بووه‌  یان به‌جۆرێکی تر له‌ماناکه‌ی گه‌یشتووه‌ ، هیودارم تۆش په‌یامه‌که‌ی من به‌جوانی بخوێنیه‌وه‌ ئینجا ره‌خنه‌ له‌ قسه‌کانم بگری .. سوپاس ..[/size]

15

(24 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ساره نووسی:

ببورن ئازيزان ليم تيكجوو خويان تةنها سى كةسن نةك يةك
بةلام جوولةكانيان دوباره ئةبيتةوه لةبةر وادياره كه زورن

ريزم

3 که‌سی چی وان سه‌یری بکه‌
من زۆر زیاتر له‌ 3 که‌سن چونکه‌ زیاتر له‌ 5 جوله‌ی جیاواز دیاره‌

16

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]سلاو کاک سه‌رهه‌نگ ..
ده‌ستت خۆش بی برام بۆ ئه‌و روون کردنه‌وه‌یه‌
منیش ده‌لێم ووشه‌ی سوجده‌ ته‌نها بۆ خوا ده‌گۆترێ نابێ بۆ که‌سێکی تر به‌کاری بێنین ، کاک عمرانی شاعیر لیره‌ باس له‌دلی خۆی ده‌کا که‌ چه‌نده‌ ئه‌و که‌سه‌ی خۆش ده‌وێت که‌ باسی ده‌کات له‌ شیعره‌کانی ، ئه‌گه‌ر به‌وودی بچینه‌ ناو دلی شاعیر مه‌به‌ستی سوجده‌ بردن نییه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ حه‌زی کرد گه‌وره‌ترین سۆزی خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رببرێ جا نازانێ چ ووشه‌یه‌ک به‌کار بێنێ بۆیه‌ ووشه‌ی سوجده‌ی به‌کار هێناوه‌ بۆ عه‌شقه‌که‌ی ، که‌ گه‌وره‌ترین ووشه‌یه‌ به‌بروای هه‌موو که‌س ..
به‌س هه‌ر نابێ به‌کاربێ چونکه‌ هه‌ندێ که‌سان هه‌ن به‌هه‌له‌ له‌مه‌ تێده‌گه‌ن ... سوپاس ..[/size]

17

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ برام
هۆنراوه‌کانی کاک عمران زۆر جوان
ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بێ بۆ بلاو کردنه‌وه‌ی



دیلی ئه‌وین

مانگم کردۆتــه‌ ئــاوێنه‌ لێــی ده‌ڕوانــم هــه‌موو شـــه‌وێ
به‌ ئومێدم ته‌نها جارێ ڕوخســـاری تۆ تیــا ده‌ر کــــه‌وێ
به‌ڵام زوو مانگ ئاوا ده‌بێ و دیسان شه‌به‌ق هه‌ڵ دێته‌وه‌
تۆ هـــه‌ر نایــه‌ی کۆرپه‌ی دڵــم له‌ باوه‌شتا ژیر بێته‌وه‌
نه‌نیگایه‌کـــم پــێ مـــاوه‌ به‌دوای تۆدا هـــه‌نگاو بنێـــم
نه‌ ئه‌جنۆم هێزی پێماوه‌ تاکو لــــه‌ده‌ستی خـــه‌م هه‌ڵێم
تۆ به‌جۆرێ دیلت کردووم له‌ سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مێنه‌دا
نه‌ ئــه‌وه‌تـــا خــه‌م بمــکوژێ نـــه‌ده‌ستیشم بـه‌ تـۆ بگا



ئه‌م شه‌وو

ئــــه‌م شــه‌وو دڵم وه‌کو باران شـــه‌ونمی بـــۆ ده‌بــارێنی
مــن تێ ناگه‌م هــــه‌تاکوو کـــه‌ی دوایی نایه‌ چاوه‌ڕوانــی
هـــه‌موو شه‌وێ گڕی دووریت ده‌ســوتێنێ هـه‌موو گیانـم
دڵم بــــه‌کوڵ بـــۆ تۆ ده‌گری و بـــێ ئــــاگایه‌ چاوه‌کانــم
وه‌کو ده‌روێش له‌ خۆم ده‌ده‌م ئه‌دوێم لـــه‌گه‌ڵ نیوه‌ی شه‌وا
تۆیش بێ ئاگا له‌ حاڵی من ئێستا وای لـــــه‌ قوڵـــی خه‌وا
خـــه‌یاڵ ده‌که‌م هـــاوسه‌ره‌که‌ت ئێستا ده‌بـــــێ به‌قوربانت
له‌ ژێر ماچا سوور بۆته‌وه‌ سه‌ر ڕووی هـــــــه‌ردوو گۆناکانت
تۆش تووند بـــاوه‌شت لێداوه‌ نووساندووته‌ بـــه‌ خــۆته‌وه‌
منیش فرمێسک لــــه‌ سه‌ر گۆنام دڵۆپ دڵۆپ شۆڕ بۆته‌وه‌
ده‌خته‌ ڕوحـــم دێته‌ ده‌رێ و جـــه‌رگ و دڵـــم لێک بێته‌وه‌
حه‌ز ده‌که‌م هــه‌ر ئـــه‌م شه‌و بمرم سبه‌ینێ ڕۆژ نه‌بێته‌وه‌



سوجده‌یه‌ک بۆ خۆشه‌ویستی

یه‌ک ڕکات نوێژی فه‌رزم پێ ناکرێ بۆ خوایه‌ک کـه‌وا دروستی کردووم
ئه‌وه‌نده‌ سوجده‌م بۆ تۆ بردووه‌ تـــه‌نها به‌ جـــــه‌سته‌م دیاره‌ کـه‌ زندووم
تۆش واهه‌ست ناکه‌ی مرۆفێک هه‌یه‌ له‌ نێو شعرێکا خـــۆی ئــه‌سوتێنێ
هه‌تاکو شعرێک بۆ تــۆ ده‌نووسێ پــه‌نجه‌ی وه‌کو مـــۆم داده‌گــــرسێنێ
قه‌ت وا هه‌ست نــه‌کــه‌ی چه‌رخی زه‌مانه‌ ڕه‌نگ و سیماتـم لێ ده‌شێوێنێ
تا عمران مابێ لـــه‌ نێو پــه‌رتووکـــی هـــه‌موو شعــرێکا ناوت ده‌‌هێنێ
هه‌ر لـــه‌ کیژۆڵه‌ی ســـه‌رده‌می ئێستا هــه‌تا ده‌گاتـــه‌ حـــه‌زره‌تی ئاده‌م
هه‌ر هه‌مووم به‌نێ ئه‌و کاته‌ش ده‌ڵێم یه‌ک تاڵ له‌ زووڵفت به‌ دوونیا ناده‌م

خه‌م

ئــــه‌م مشه‌و خـــــه‌مێک ئه‌م دوێنێ چاوه‌کانم پڕ گریانه‌
ئــه‌و دڵه‌ی عه‌شقی تۆی تیابوو ئێستا پڕ له‌ خه‌م و ژانه‌
هــــه‌ڵـــه‌ی مـن بوو ئازیزه‌که‌م دڵم بۆت کرد به‌ هێلانه‌
بۆیــه‌ ئێستابه‌ جێم دێلێ حـــاشــا ده‌که‌ی لـــه‌و ڕۆژانه‌
ئـــــه‌م مـــشه‌وو گـــریان گـــریانیشم بـــــێ هـــوده‌یه‌
تۆ بۆ ده‌بێ دڵـــت ڕه‌ق بـــێ بــــه‌زه‌یت بــــه‌منانــه‌یه‌
هـــه‌نــــاسه‌که‌م بـۆ پێشوازیت پێلوی چـــاوم له‌ ڕێتایه‌
به‌ڵام ئه‌فسووس خۆشه‌ویستم عه‌شق لای تۆبێ به‌هایه‌
ئــه‌مشه‌و بـــڕیار ئـه‌ده‌م نه‌نووم ده‌رگای دڵم واڵا ئه‌که‌م
رۆحم ده‌که‌مه‌ به‌مۆمـێ بۆت فه‌رشـی دڵم بۆت ڕائه‌خه‌م
چـــاوه‌ڕوانــــم دڵت نـــه‌رم بـــێ تۆبێته‌وه‌ هـه‌ناسه‌که‌م
ئه‌وسامنیش وه‌کو دیاری چه‌پکه‌ گۆڵت پێشکه‌ش ده‌که‌م
[/size]

[size=16]زۆر سوپاس کاک لێدوان
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێ

زۆر سوپاس ئه‌ڤین خان
ده‌ستی به‌رێزتان هه‌ر خۆش بێ

هیوادارم سودتان لێ وه‌رگرتبێ ...[/size]

19

(31 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ ره‌نگین خان
ئه‌وه‌ خۆت دروستت کردووه‌ ؟؟؟
زۆر ناشرینه‌ به‌لامه‌وه‌ tongue[/size]

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ کاک ئاسۆ
به‌راستی ماندوو بوونی پێوه‌ دیاره‌
سودێکی زۆر هه‌یه‌ ئه‌و روون کردنه‌وه‌یه‌
به‌هیوام ته‌مه‌ن درێژ وسه‌رکه‌توو بی ..[/size]

پەپولەی خەیاڵ نووسی:

ئافه رين كاك شايان بابه تيكى زؤؤر جوانه
ده سته كانت خؤشبيت به ساقه ئه ركت كيشا
ماندونه بيت براى به ريزم وه الله به سوده
ببوره من هيجم نيه له م باره يه وه و كاتم نيه ده نا منيش به شتيك به شداريم ده كرد
هيواى سه كه وتنت بؤ ده خوازم  [/]

زۆر سوپاس په‌پوله‌ خان سه‌رکه‌توو بی
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
هیوادارم سودی هه‌بووبێ ...

S.Rangin نووسی:

دةست خؤش بةراستی بابةتی وا لةم کاتةدا زور زور پیویستة هیوادارم سةرپةرشتیاران بؤماوةیةک هةلیواسن بةراستی بابةتیکی زور گرنگة

[size=16]زۆر سوپاس ره‌نگین خان ...
هیوادارم سودی هه‌بووبێ بۆتان
هه‌ر که‌سێ به‌م شێوه‌یه‌ خۆی پاراست بێ گومان توشی هیچ نابێ
هه‌موو لایه‌ک[/size]

[size=44]ســـــــــــــــــه‌لامــــــــــــــه‌تـــــبــــــــــــــــــــــــــن.[/size]

[size=24]سلاو هاوره‌یان زۆر گرینگه‌ بیخوێنه‌وه‌...
خوێنه‌ر (گه‌ر بۆ یه‌ک جاریش بێت بیخوێنه‌وه‌ مه‌یلێ زۆره‌ تاقه‌تم نیه‌...!! )[/size]


http://kurdup.com/up/uploads/picture/22246b9ba7.jpg
[size=16]
هاوره‌ی به‌رێز و خۆشه‌ویستیم..
برا و خوشکی به‌رێزم...
ئه‌ندامانی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ خۆشه‌ویست...
میوانی زۆر به‌رێزم...
تاکی ولاتی خۆشه‌ویستم...

پر به‌دڵ هیوای له‌ش ساغی و سه‌لامه‌تیت بۆ ده‌خوازم و به‌هیوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌موو نه‌خۆشیه‌ک و په‌تایه‌ک دوربین و خا ئاگه‌دارمان بێت.. انشاالله‌.
-ئه‌وه‌ی زۆر گرینگه‌ له‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاگه‌داری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ په‌تایه‌ له‌ناوبه‌ره‌ نین و خۆمان نا پارێزین ئه‌ویش (ئه‌نفه‌له‌وه‌نزه‌ی به‌راز ) .

من له‌م بابه‌ته‌ نامه‌وێت باسی زانستی ئه‌م نه‌خۆشیه‌و چۆنیه‌تی سه‌رهه‌لدانو...هتد.
-به‌لکو چۆنیه‌تی بلاو بوونه‌وه‌و چۆن خۆپاراستنی !
به‌راستی ئه‌م په‌تایه‌ ئێستا ناتوانین بله‌ین له‌و شاره‌ی که‌ لێی ده‌ژیم لێی نیه‌.. ئێسا له‌ زۆربه‌ی زۆری جیهان بلاو بۆته‌وه‌ له‌ دورو له‌ نزیکه‌وه‌..
ئه‌وه‌ته‌ ئێستا له‌ ناو کوردستانیش هێمایی سووره‌..
بۆیه‌ چه‌ند زانیاری وه‌رگرین و ئامۆژگاری خۆ پاراستن وه‌رگرین که‌مه‌ ده‌رباره‌ی...
-خۆ پاراستن ئاسانه‌ به‌لام خوانه‌خواسته‌ توشبوونی (........) .
بۆیه‌ هه‌رچون ئاگه‌داری خۆام بین که‌مه‌.
وه‌ له‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌ی بیزانم و گوێم لێببووبێت ده‌ینووسم وئاگه‌دارتان ده‌که‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ی تریش ئێوه‌ گه‌ر هه‌ر زانیاریکه‌یک بچوکیش هه‌بێت بینووسن تا ولاته‌که‌مان و تاکی میله‌تمان سه‌لامه‌ت و له‌ش ساغ بێت.

خۆپاراستن:


• شوشتنی به‌رده‌وام:
شوشتنی ده‌ست و په‌نجه‌ و ناو له‌پ به‌ به‌رده‌وامی رۆژا نه‌ هه‌ر که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماله‌وه‌ین..وه‌ له‌ ما‌له‌وه‌ش .ئه‌ویش به‌ به‌رده‌وامی به‌کار هێنانی کلینکس و ده‌ستری خاوێن و نووێ یان به‌کار هێنانی ئه‌نتی به‌کتریا که‌ له‌ زۆربه‌ی مارکێت و دوکانه‌کان هه‌یه‌ ..
کارێکی زۆر ئاسانه‌ و زۆر سوودی هه‌یه‌ وه‌ بچوکه‌ بۆ هه‌لگرتنی
-قوتابی له‌ناو جانتاکانی دانێت..
-کچان له‌ ناو جانتاکان..
-دایکان له‌ناو جانتاکان
-کوردان له‌ناو چاکه‌ت و ..هتد
-دانانی ئه‌نتی به‌کتریا و خاوێنکه‌ره‌وه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێل و شوێنی کار..
-هتد.

ئه‌مانه‌ هه‌موو بۆ پاراستین خۆته‌،گرینگی پێ بده‌ مه‌لێ ۆهۆ کێ ئه‌مانه‌ هه‌لگرێت..


• به‌کارهێنانی کلینکس یه‌ک جار ! :دوای پشمین و سرینه‌وه‌ی ده‌ست و هتد.. پێویسته‌ فره‌ی بده‌ین و له‌ یه‌کجار زیاتر به‌کار نه‌هێنین..

• به‌کار هێنانی ده‌مامک: ده‌مامک بۆ داپۆشینی ده‌م و لووت زۆر گرینگه‌ که‌ وه‌ک فلته‌رێک پارێزگاری ده‌کات و کاری گه‌ریه‌کی به‌رچاوی هه‌یه‌..
.وه‌ به‌ تایبه‌تیش بۆ منال و به‌ ته‌مه‌نه‌کان.


• تۆقه‌ نه‌کردن و ماچ نه‌کردن (گرنگ): ئه‌مه‌یان خالێکی زۆر گرینگی بلاو بوونه‌وه‌ی زۆر نه‌خۆشیه‌ به‌ گشتی وه‌ به‌ تایبه‌تیش بۆ ئه‌م په‌تایه‌.. جا چه‌ند خۆمان بپارێزین له‌ تۆقه‌ کردن و ماچ کردن له‌ ناو بازار و شوێنی کار و قوتابخانه‌و کۆلێژ...هتد زۆر گرینگه‌ .. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک عه‌یبه‌ مه‌هێنه‌ ناو بابه‌ت ئای چۆن ده‌بێت تۆقه‌ نه‌که‌م !! به‌لێ تۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ نایکه‌یت چونکه‌ خۆت و هاوره‌یه‌که‌ت ده‌پارێزیت له‌ نه‌خۆشی و ده‌توانیت زۆر به‌ ئاشکراو رونی به‌رامبه‌ره‌که‌ت تێ بگه‌یه‌نیت..

• نه‌خواردنی خواردن له‌ ده‌ره‌وه‌ : زۆر ئاگه‌داری ئه‌و خواردنه‌ بن که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌یخۆن و له‌ کافتریا و چێشت خانه‌کان.. به‌راستی ئه‌مه‌ش زۆر ترسناکه‌ چونکه‌ تۆ چۆن گره‌نتی ئه‌مه‌ ده‌که‌یت که‌ ئه‌م خواردنه‌ 100% خاوێنه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێداوه‌ نه‌خۆش نیه‌ یان له‌شوێنه‌ی که‌ له‌ی هاتواوه‌ پر نیه‌ له‌ نه‌خۆشیی...


• دراو (پاره‌) :
زۆر سیکی پیسه‌ له‌ کورده‌واری دا ده‌لێن پاره‌ چلکی ده‌سته‌ به‌لام له‌ لایانی په‌نده‌که‌وه‌ راسته‌ به‌لام 100% لایانی زانستیش راسته‌، زۆر لێکۆلینه‌وه‌ کراوه‌ که‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ به‌رکت دایه‌ یان به‌کاری ده‌هێنیت زۆر له‌ WC دا پیستره‌ !!!!!
ئه‌وه‌ته‌ زۆر به‌ی ولاته‌کان ماوه‌ ماوه‌ پاره‌کان کۆ ده‌که‌نوه‌ خاوێن ده‌که‌ن یان ده‌ی سووتێنن به‌لام لایمه‌ ئه‌مه‌ نیه‌.
دوای به‌که‌ارهێنانی ده‌ست بشۆ...

• ئامۆژگاری بچوک:
زۆر گرینگه‌ که‌ له‌گه‌ل مناله‌کان و خوشک و برا بچوکه‌کان دابیشین قسه‌یان له‌گه‌ل بکه‌ین و تێیان بگه‌یه‌نین،چونکه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا گه‌ر گوێشی لێبێت له‌وانه‌یه‌ گوێ نه‌داته‌ ئه‌م کاره‌.وه‌ منال به‌هاداره‌ وه‌ خوانه‌کات تووش بن و خوا سه‌لامه‌تیان بکات.

• خاوینکردنه‌وه‌ی ماله‌وه‌:
ماله‌وه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی که‌ زۆرترین هه‌ناسه‌ ده‌کێشیت و خۆشترین جێگات ..هتد ئاگه‌دار ماله‌وه‌شت ‌ به‌ رێنمای کردنی گه‌وره‌ و بچوک (ژیری به‌ گه‌وره‌و بچوکی نیه‌) شان به‌شانیه دایکه‌کان (کوردنا کچان) بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی ته‌واوی مال و سرینه‌وه‌ی ده‌ست شۆر و حه‌مام و WC به‌ دیتۆل و خاوێن کردنه‌وه‌یان ئاگه‌دار کردنه‌وه‌ی یه‌کتر له‌ کاتێک که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ دێته‌وه‌ ب ده‌ست شوشتن و خاوێن کردنه‌وه‌ی.

• پاک کردنه‌وه‌ی ده‌م و لووت:
ئه‌و هه‌وایه‌ که‌ پیس بێت و به‌کتریای تێدابێت له‌ رێگای ده‌م و لووت ده‌چێته‌ ناو له‌ش! بۆیه‌ خاوێنکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی گرینگه‌.
چۆنیه‌تی خاوێنکردنی ده‌م و لووت: ئه‌وه‌مش کارێکی یه‌کجار ئاسان و سه‌رکه‌وتوه‌ ئه‌ویش به‌ به‌کار هێنانی (خوێ+ئاو) په‌رداخێک ئاو بهێنه‌ بۆ گرته‌وه‌ی خوێواوێکی پاک و دواتر هه‌ندێک له‌ناو ده‌م دابنێ و هینانو برده‌یه‌کی پێوه‌ بکه‌ واتا خرخره‌یه‌کی باش بکه‌ له‌ناو ده‌م بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی ناو ده‌م ئه‌مه‌ فرێده‌و جارێک یان زیاتر ئه‌مه‌ دوباره‌ بکه‌وه‌ هه‌ر جارێک که‌ کاری خاوێن کردنه‌وه‌ی ده‌م ده‌که‌یت.
وه‌ بۆ لووت و لێویش به‌هه‌مان جۆر پێویستیت به‌ خوێواوێکی خاوێنه‌ له‌گه‌ل په‌رۆیه‌کی خاوێن یان کلێنکس بهێنه‌ به‌ خوێواوه‌که‌ ته‌ری که‌ و بیان سره‌وه‌...

• سه‌ردانی پزیشک له‌کاتی هه‌ست کرد به‌ ئالۆزی:
خوانه‌خواسته‌ هه‌ر گۆرانکاریه‌کی باری ده‌رون و تاو سه‌ر ئێشی هه‌بێت باشتره‌ هه‌ر به‌ زویی سه‌ردانی پزیسک بکه‌یت بۆ دلنیا بوون چونکه‌ چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشی به‌ زوویی باشتره‌ له‌وه‌ی که‌ چاره‌سه‌ری دره‌نگ.

• ناو پاس و تاکسی:
هاوره‌یان ئه‌مانه‌ رۆژانه‌ چه‌ندین که‌س باکاری ده‌هێنن و هاتوچۆی پێ ده‌که‌ن بۆیه‌ پیسبوونی زۆر ئاسان و زۆر خێرایه‌ دلنیاش به‌ له‌ پیسی..
بۆیه‌ که‌ ده‌گه‌یته‌ جێ و ده‌یته‌ خواره‌وه‌ باشتره‌ ده‌ست بشۆیت و خاوێن کردنه‌وه‌یجێگای به‌ر که‌وتوه‌کانت.


خوێنه‌ری خۆشه‌ویست گه‌ر هه‌ر زانیاریه‌کی بچوکت هه‌یه‌ له‌گه‌ل ئه‌م بابه‌ته‌دا زیادی که‌..

له‌ کۆتای دا...
-ئه‌مه‌ی نووسیومه‌ بۆ پاراستن و له‌ش ساغی تۆیه‌ نه‌وه‌ک بۆ ترساندن و قه‌له‌ق کردن و رێگلام..هتد
-تکایه‌ خوێنه‌ری خۆشه‌ویستت ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ماله‌وه‌ت-ناو براده‌ر-شوێنی کار –کۆلێژ باس بکه‌ و تێیان بگه‌یه‌نه باسی به‌که‌ن ‌...
-بۆ هاوره‌یه‌کانت بنێره‌..
بلاوی که‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زۆر ترین تاک ئاگه‌دار بن .
وه‌ دوای نووسینی زیاتر له‌ 900 وشه‌ به‌م وشه‌یه‌ کۆتای پێ ده‌هێنم .
ســـــــــــــــــه‌لامــــــــــــــه‌تـــــبــــــــــــــــــــــــــن.
[/size]

24

(26 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

منیش زۆۆر پێکەنیم ههههههههههههههه

دەستەکانت خۆشبێت سه‌رکه‌توو بی

25

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c25db8a96b.gif


[size=24]       چــاوه‌روانــم[/size]

[size=16]ئــێــواره‌یــــه‌ و لــه‌ ژوانـدا راوه‌ستــاوم
چـاوه‌روانی نیــگای تۆیه‌ هــه‌ردوو چاوم
چــاوه‌روانــم به‌ ده‌رکه‌ویت وه‌ک و په‌ری
ده‌ستم بگری به‌ره‌و هه‌واری نـوێم به‌ری
چاوم تیــنــوی بینینێکی تــۆی ئــــازیزه‌
ده‌ده‌رکـــه‌وه ‌بـــــێ تــــۆ  ژیانــم پــایزه‌
زۆر بێزارم ئه‌و کاتانه‌ی که‌ دوور لـه‌ تۆم
بۆیه‌ ئێستا چاوه‌رێی رێژنه‌ی ووته‌ی تۆم
گه‌ر تۆ نه‌بـی من شاعیرێکی بێ شیعرم
گه‌ر تۆ نه‌بی مــن ئیلهام له‌ کێ وه‌ربگرم
ده‌ده‌رکه‌وه‌ ئـه‌ی شاجوانی ناو ئه‌م شاره‌
ده‌ده‌رکه‌وه‌ بــه‌هه‌شت به‌ بێ تۆ بـــه‌هاره
[/size]

               
فــرمێسـکــی گــوڵ

26

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ ڤیڤی خان
گۆرانیه‌کانی نه‌جمه‌دینی غولامی هه‌مووی خۆشن
هۆنراوه‌کانی زۆر جوانن ..
به‌س وابزانم ته‌مه‌نی بۆ گۆرانی ووتن گه‌وره‌یه‌
هه‌ندێ گۆرانی ده‌لێی لێی نایه‌ت ..
به‌هیوام دایما ساغ بی ڤیڤی خان ،،[/size]

27

(23 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]کاک ئیدریس برامه‌کم ئه‌مه‌ که‌مێک مه‌حاله‌
به‌خوا ئه‌وه‌ی من تێبگه‌م ئه‌مه‌ مه‌حاله‌ به‌تیبه‌تی کچه‌کان هه‌ر ناتوانن بێن
من به‌لامه‌وه‌  زۆر ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ی هه‌ر ئێستا دێم
هه‌رچه‌نده‌ بارانیش ده‌بارێت به‌س قه‌یناکه‌ هه‌ر دێم
به‌براوای من وازی لێ بێنی باشتره‌ ...[/size]

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ کاک ئاسۆ ........
دیاره‌ ئه‌مجاره‌یان خاتوو دلنیات هه‌لبژاردووه‌
زۆر به‌خێربێی خاتوون بۆ ژووری میوانداری
به‌هیوام هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ وسه‌رکه‌توو بی ..

حه‌زم کرد چه‌ند پرسیاره‌ک له‌ به‌رێزتان بکه‌م

1_ هیچ که‌سێک رێگرت نابێ ئه‌گه‌ر ئه‌نته‌رنێت به‌کاربێنی ؟
2_ پایز وه‌رزێکی خه‌مه‌ ؟
3_ ئه‌گه‌ر ووتم رقم لێته‌ ، تۆ چێم پێ ده‌لێی ؟
4_ کامه‌ به‌شی یانه‌ت پێ جوانه‌ ؟

زۆر سوپاس هیوادرام به‌هه‌له‌ لێم تێنه‌گه‌ی
ئه‌مه‌ ته‌نها پرسیاره‌ هه‌ر بۆ خۆشی
سوپاس بۆ وه‌لامه‌کانت ...[/size]

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ کاکه‌ بلند گیان ووێنه‌که‌ سه‌یره‌ ... به‌س
ببوره‌ من گومانم له‌و ووێنه‌یه‌ هه‌یه‌ ..
به‌بروای کێ ئه‌وه‌ نوێژه‌ ؟
باشه‌ ئه‌و ووێنه‌یه‌ کێ گرتویه‌تی ؟
ئه‌و رایه‌خه‌ی له‌ ژێر که‌سه‌ به‌ند کراوه‌که‌یه‌ له‌ ژێر هه‌موویانه‌ که‌واته‌ ئه‌وه‌ به‌رماڵ نییه‌
کێ ده‌لێ ئه‌و به‌ند کراوه‌ له‌و ئه‌مریکیه‌ نه‌پارایته‌وه‌ تا شتێکی بۆ بکا
کێ ده‌لێی نه‌عه‌زوبیلا سوجده‌ی بۆ ئه‌و ئه‌مریکیه‌ نه‌بردووه‌ عه‌ره‌ب جاهیله‌
بۆ ته‌نها باس له‌وێنه‌که‌ ده‌که‌ی بێ ئه‌وه‌ی بزانی راستی مه‌سه‌له‌که‌ چییه‌
باشه‌ بۆ ئیلا له‌و کاته‌ی که‌ سوجده‌ی بردووه‌ ئه‌و کات ووێنه‌که‌ گیراوه‌

زۆر حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه‌ نوێژ بێ هیچ شتێکی تر نه‌بی
نوێژ وه‌کو خۆت باست کردووه‌ شتێکی فه‌رزه‌ له‌سه‌ر هه‌موو که‌سێک که‌ پێی بلێن ئیسلام
ده‌ستت خۆش بێ برام ئینشالله‌ قسه‌ی تۆیه‌ ئه‌مه‌ نوێژه‌ ..[/size]

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ کاک بلند
ئه‌و روون کردنه‌وه‌ هه‌موومان پێویستیمان پێ ده‌بێ
سودی هه‌بوو ، ووێنه‌ی خۆت چاک کرد یان ئێمه‌ت فێر ده‌کرد ؟؟:P
سه‌رکه‌توو بی برام .....
[/size]

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ کاک ئاسۆ
کارێکی باشتان کردووه‌ سه‌رکه‌توو بن به‌رێزانی ده‌ستی به‌راێوه‌به‌رایه‌تی
هیودارم ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌توو بی .... هه‌ربژی کاک ئاسۆ ...[/size]

[size=16]زۆر به‌خێر بیت کاکه‌ دانا گیان تۆ هاورێی ئه‌زیزی ئێمه‌یت
هیوادارم بتوانیت کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت له‌ یانه‌که‌مان
ته‌مه‌ن درێژ و سه‌که‌توو بی برام ...[/size]

33

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

[size=16]زۆر به‌خێر بیت بێی  رۆژ تۆ هاورێی ئه‌زیزی ئێمه‌یت
هیوادارم بتوانیت کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت له‌ یانه‌که‌مان
به‌رده‌وان بی و ته‌نه‌ن درێژ بی به‌رێزم ...[/size]

[size=16]زۆر به‌خێر بێیه‌وه‌ سه‌رچاومان جوته‌ خوشکه‌که‌
راستیه‌که‌ی به‌نسبه‌ته‌ من تۆ ئه‌ندامی تازه‌ی
چونکه‌ ئه‌و کاته‌ی تۆ له‌یانه‌ بووی من  لیره‌ نه‌بووم
زۆر خۆشحالم به‌هاورێیه‌تی به‌ریزتان هیوادارم چیتر دانه‌برێ
سه‌رکه‌توو و ته‌مه‌ن درێژ بی ......[/size]

S21 نووسی:

[size=16]كه‌ بابه‌ته‌كه‌تم خوێنده‌وه‌ یه‌كڕاست چووم بۆ (بابه‌ت لێكێندراو بكه) واته‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵبواسم به‌ڵام دیاره‌
براده‌رانی تر زووتر له‌من به‌م كاره‌ هه‌ڵساون، ده‌ستیان خۆش بێت.

كاك شایان ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م و هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازم به‌م شێوه‌یه‌ و جوانتریش ئاماژه‌ به شتی
وه‌ها شێوه‌ بكه‌ی كه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ یانه‌‌، دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت.[/size]

[size=16]زۆر سوپاس کاک سه‌رهه‌نگ زۆر مه‌نوونم بۆ په‌یامه‌که‌ت
ئه‌وه‌ی به‌من بکرێ به‌چاوان درێخی ناکه‌م
هیوادارم ئه‌وه‌ی ببێت به‌ئه‌ندام له‌م یانه‌یه‌ وا هه‌ست بکا له‌ناو خێزانی خۆیه‌تی
سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک زۆۆۆۆۆۆۆر مه‌منوون ......[/size]

Aso Yassin نووسی:

[center][size=16]كاك شایان به‌كار هێنانی یانه‌ مه‌به‌ستمان له‌و بابه‌تانه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی بابه‌ت و په‌یام و بڵاو بونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان ده‌نوسرێت ڕونكردنه‌وه‌ش ده‌بێت به‌ وێنه‌وه‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندام كێشه‌ی بۆ په‌یدانه‌بێـت

ئه‌م بابه‌ته‌ش جێگیر كرا [/size][/center]

[size=16]ده‌ستت خۆش بێ کاک ئاسۆ
گرینگ ئه‌وه‌یه‌ هاورێیان سودی لێ وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شوێنیک بی
زۆر سوپاس کاک ئاسۆ ...[/size]

[size=16][size=16]زۆر به‌خێر بێیت كاك ئیدریس شێخانی بۆ ژوری مێوانداری 
منیش حه‌ز ده‌که‌م چه‌ند پرسیارێک بکه‌م به‌یارمه‌تیت >>>

1 _ من به‌چاکی ئیدریس ناناسم چۆن واده‌که‌ی بتناسم ؟
2 _ یه‌که‌م هاورێ که‌ناسیت له‌م یانه‌یه‌ کێ بوو ؟
3 _ ده‌لێن شیعره‌کانی کاک سه‌رهه‌نگ ووشه‌کانی زۆر قورسن ، وایا ؟ 
4 _ وه‌رزش و یانه‌ و شیعر ئه‌وه‌ ئامانجی سه‌رهه‌نگه‌ ئه‌ی تۆ ده‌لێی چی ؟ ئامانجی تۆ چییه‌ ؟
5 _ سه‌رهه‌نگ موسحین تا ئێستا چه‌ند گۆلی لێ کراوه‌  ؟
6 _ رات به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ خۆی به‌گه‌وره‌ ده‌زانێ ؟
7 _ تا جه‌ند باوه‌رت به‌و قسه‌یه‌ هه‌یه‌ کچان ده‌لێم باوه‌ر به‌ کور ناکه‌ین ؟

سوپاس بۆ وه‌لامه‌کانت کاک ئیدریس ...[/size][/size]

Aso Yassin نووسی:

[center][size=16]گواستراوه‌ به‌شی (( په‌یامه‌ تایبه‌تیه‌كان ))[/size][/center]

[size=16]کاک ئاسۆ له‌ به‌شی ( به‌کارهێنانی یانه‌ ) با جوانتر بوو
ئه‌وه‌ی ره‌چاوه‌ی ئه‌و خالانه‌ بکا یان یانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌کار بێنێ ده‌بێته‌ ئه‌ندامێکی چالاک و دره‌وشاوه‌
به‌شی په‌یامی تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ په‌یامێک تایبه‌ت بێ به‌ یه‌ک ئه‌ندام یان به‌ یه‌ک بابه‌ت
ئه‌و بابه‌ته‌ی من هه‌موو ئه‌ندامێک ده‌گرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که‌ تازه‌ ده‌بنه‌ ئه‌ندام با یانه‌ به‌م شێووه‌یه‌ به‌کار بێنن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ ئه‌ندامێکی سه‌رکه‌توو و چالاک ،، زۆر سوپاس کاک ئاسۆ یاسین ته‌مه‌ن درێژ بی براکه‌م .......
[/size]

ده‌ستت خۆش بێ بۆ په‌یامه‌که‌ت
زۆر زۆر سوپاست ده‌که‌م به‌ژداری ئه‌م بابه‌ته‌ت کردووه‌
هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌توو بی ...

دیاره‌ هه‌نذێ ره‌خنه‌ت هه‌یه‌ به‌ خۆشحالیه‌وه‌ من وه‌لامت ده‌ده‌مه‌وه‌ >>

ماوه‌یه‌که‌ سه‌ردانی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌که‌م وه‌کو میوان سه‌یری زۆر بابه‌تم کردووه‌ به‌ڵام 90% وه‌کو بڵێی بێ سووده‌ (مه‌به‌ستم نیه‌ ئاسی یانه‌که‌ که‌م بکه‌مه‌وه‌) چۆن بێ سوودن ؟؟ وه‌کو ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ڕێز شایان کردوویه‌تیه‌وه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌وانه‌یه‌ به‌سوود بێت به‌ڵام به‌م (ده‌ست خۆشیه‌) بێ سوود ده‌بێت !! بابه‌تێکی له‌م شێوه‌یه‌ پێویسته‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن و بیر و ڕایی یه‌کتر بگۆڕنه‌وه‌ نه‌ک هه‌ر ئه‌ندامێک بۆ جوانی ناوی خۆی و ژماره‌ی ئه‌ستێره‌ی ژێر ناوه‌که‌ی ده‌ست خۆشی بنێرێت و بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌ژداری زیاد بکات!!.

راسته‌ زۆر که‌سان ته‌نها ده‌نوسن ( ده‌ست خۆش ) زیاتر نانوسن ، به‌بروای تۆ و زۆر به‌ی هاورێیان شتێکی ناشرینه‌ به‌س به‌لای منه‌وه‌ شتێکی ناشرین نییه‌ زۆر ئاساییه‌ بۆ ده‌ست خۆش مانای نییه‌ ؟؟ ئه‌گه‌ر من بابه‌تێک بنوسم سه‌یر ده‌که‌م چه‌ند که‌س به‌ژداری کردووه‌ که‌سانی وا هه‌ن ته‌نها کلیک ده‌که‌ن له‌سه‌ر بابه‌ته‌که ده‌که‌ن‌ هیچ نانوسن ئه‌ی به‌وان ده‌لێی چی ؟ ئه‌و هاورێێه‌ی که‌ ته‌نها ده‌نوسی ده‌ست خۆش به‌لێ مانای هه‌یه‌ ده‌ست خۆش زۆر مانا ده‌گه‌یه‌نێ دیاره‌ ئه‌و هاورێیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌لاوه‌ جوان بووه‌ ئه‌گه‌رنا ئه‌و ده‌ست خۆشییه‌ نانوسێ ، ئه‌و هاورێیه‌ی که‌ ده‌ست خۆش ده‌نوسێ دوعای خێری کردووه‌ دوعامان بۆ ده‌کات ده‌سته‌کانمان خۆش بێ ، شه‌رت نییه‌ کۆمه‌لێک وه‌لام بنوسێ ته‌نها دوعایه‌کمان بۆ ده‌کات ده‌لێت ده‌ست خۆش ..


کاک شایان ئه‌م دوو ڕسته‌یه‌ دژی یه‌ک نین ؟؟ (چالاک و ده‌روه‌شاوه‌) (• ئه‌مانه‌ له‌بیر بکه‌و جه‌یان بهێله‌ (خروریه‌ت،خۆ به‌گه‌وره‌ی زانین،....هتد) چونکه‌ له‌ یانه‌ خێزانین.)..

زۆر سوپاس بۆ ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ش به‌س هاورێ گیان تۆ ماناکه‌ت تێک داوه‌ تۆ رسته‌که‌ به‌ ته‌واوی بیخوێنه‌وه‌ لێکی جیامه‌که‌و ئینجا به‌ته‌واوی حالی ده‌بی که‌ ماناکه‌ی ته‌واوه‌ تۆ رسه‌ته‌که‌ت پارچه‌ پارچه‌ کردووه‌ بێ گومان ماناکه‌ی تێک ده‌چێ

• ئه‌مانه‌ له‌بیر بکه‌و جه‌یان بهێله‌ (خروریه‌ت،خۆ به‌گه‌وره‌ی زانین،....هتد) چونکه‌ له‌ یانه‌ خێزانین.

ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وانه‌ت له‌بیر کرد (خروریه‌ت،خۆ به‌گه‌وره‌ی زانین،....هتد) ده‌بیته‌ ئه‌ندامێکی چالاک و دره‌وشاوه‌ ، نازانم هه‌له‌که‌م له‌ کوێیه‌ ؟؟ زۆر که‌سان هه‌ن له‌و یانه‌یه‌ خۆیان به‌ گه‌وره‌ ده‌زانن جا با ئه‌و هاورێیانه‌ با هه‌ر پله‌ی ئه‌ندامێتیان به‌رز بێ من به‌و جۆره‌ ئه‌ندامانه‌ ده‌لێـم تۆ ناچالاکی و دره‌وشاوه‌ نیت ، ئه‌ندامی واش هه‌یه‌ پله‌ی ئه‌ندامێتی زۆر که‌مه‌ به‌لام که‌سێکی دوور له‌ خۆ به‌گه‌وره‌زانه‌ ئه‌مه‌ پێی ده‌لێن ئه‌ندامێکی سه‌رکه‌توو چالاک و دره‌وشاوه‌ ، هیوادام لێم تێبگه‌ی ...

یان لێره‌ ده‌لێی >>>

باشه‌ ناوی به‌هێز وه‌کو (ئه‌ستێره‌ی یانه‌ ، ئه‌ندامی زێڕین ، ئه‌ندامی چالاک ، ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی) ئه‌مانه‌ خۆ به‌گه‌وره‌ زانین و پله‌ و پایه‌ نیه‌ له‌ نێو ئه‌ندامان ؟؟ ئه‌وی باشه‌ که‌واتا ئه‌م دژ به‌ (خروریه‌ت،خۆ به‌گه‌وره‌ی زانین،....هتد) چونکه‌ له‌ یانه‌ خێزانین..

هاورێ گیان من باسم کرد ئه‌و هاورێیه‌ باهه‌ر ( ئه‌ستێره‌ی یانه‌ ، ئه‌ندامی زێڕین ، ئه‌ندامی چالاک ، ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ) یان سه‌رپه‌رشتیاریش بێ با هه‌ر پله‌ی ئه‌ندامێتیان به‌رز بێ سودی چییه‌ که‌ خۆی به‌ گه‌وره‌ ده‌زانێ ، بێ گومان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ خۆی به‌گه‌وره‌ بزانێ جا چ په‌له‌یه‌کیش بێ ناگاته‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ لوت به‌ز نییه‌ له‌هه‌مان کاتیشدا پله‌ی ئه‌مدامێتی که‌مه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ لوت به‌رزه‌ جا با سه‌رپه‌رشتیاریش بێ حیسابی خێزان ناکات که‌ ئێمه‌ له‌ناو ئه‌و یانه‌یه‌ هه‌موومان یه‌ک خێزانین ، هیوادارم ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌ خۆیان به‌گه‌وره‌ ده‌زانن با ته‌نها بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ناو یه‌ک خێزانین ..

زۆر سوپاس بۆ به‌ژداریت هاورێ گیان
ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌توو بی .....

40

(36 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

[size=16]کاک ئیدریس پێشنیاره‌که‌ت زۆر جوانه‌
بێ گومان تۆ مه‌به‌ستت به‌هیز کردنی هاورێیه‌تییه‌
به‌س کاک ئیدریس ئه‌مه‌ مه‌حاله‌ چونکه‌ هه‌رکه‌سه‌و له‌ شوێنێکه‌ چۆن ده‌توانین گه‌شت بکه‌ین ، به‌ رای من شتێکی زۆر زۆر چاکه‌ هه‌موومان یه‌کتری ده‌بینین به‌س به‌خوا ئه‌مه‌ شتێکی ئاسان نییه‌ هاورێیه‌ی وا هه‌یه‌ له‌ یانه‌ خۆی زۆر کراوه‌ نیشان ده‌دات له‌ یانه‌ به‌س ئه‌گه‌ر بۆ گه‌شت بێ له‌وانه‌یه‌ نه‌توانێ له‌به‌ر ماله‌ووه‌یان ..
کاک ئیدریس تۆ پێشنیا‌رت کردووه‌ ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی نایکه‌ین ، خۆ نه‌تووتووه‌ ئیلا ده‌بێ سه‌فره‌ بکه‌ین ، رۆنیا خان بابه‌ته‌که‌ی به‌لاوه‌ زۆر سه‌یر بوو بۆیه‌ وای ووتووه‌ ئه‌گه‌ر نا به‌هه‌له‌ له‌ رۆنیا خان تێمه‌گه‌ ئینشالله‌ ئه‌ویش وه‌لامت ده‌داته‌وه‌ ..
ده‌ستت خۆش بێ به‌هیوام ته‌مه‌ن درێژ بیت ..[/size]

41

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

A5 نووسی:

ههههههههههه
وةلا زور جوان بوو
دةستى نوسةرةكةش و تؤش خوش بيت

زۆر سوپاس ئه‌ڤین خان
سه‌که‌تووبی ....

زۆر سوپاس Z  R  O

42

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

vive نووسی:

[size=16]زۆر جوان رێکخستوه
ده ست خۆش هیوام به رده وامیت وسه رکه وتنه


كور......
نــــا نـــــا گیانه لـــــه‌وه مــــــه‌ترسا
سوێند بێ به حه‌سره‌تی عیساو مــوسا
هه‌ر تۆی خۆشه‌ویستی ئێستامو ئه‌وسا


كچ.......
بــــاشه من بروات پێ ده‌که‌م
له تۆ زیاتر دل به‌که‌س ناده‌م
چاوه‌رێی وه‌فـــای تــۆ ده‌که‌م

[/size]

زۆر سوپاس ڤیڤی خان
ده‌ستی تۆش خۆش بێ
سه‌رکه‌توو بی