بابه‌ت: گه‌ر بۆ یه‌ک جاریش بێت بیخوێنه‌وه مه‌یلێ زۆره تاقه‌تم نیه...!!
[size=24]سلاو هاوره‌یان زۆر گرینگه بیخوێنه‌وه...
خوێنه‌ر (گه‌ر بۆ یه‌ک جاریش بێت بیخوێنه‌وه مه‌یلێ زۆره تاقه‌تم نیه...!! )[/size]
[size=16]
هاورهی به‌رێز و خۆشه‌ویستیم..
برا و خوشکی به‌رێزم...
ئه‌ندامانی یانه‌ی سه‌رهه‌نگ خۆشه‌ویست...
میوانی زۆر به‌رێزم...
تاکی ولاتی خۆشه‌ویستم...
پر به‌دڵ هیوای له‌ش ساغی و سه‌لامه‌تیت بۆ ده‌خوازم و به‌هیوای ئه‌وه‌ی که له هه‌موو نه‌خۆشیه‌ک و په‌تایه‌ک دوربین و خا ئاگه‌دارمان بێت.. انشاالله.
-ئه‌وه‌ی زۆر گرینگه له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه که ئاگه‌داری ئه‌م نه‌خۆشیه په‌تایه له‌ناوبه‌ره نین و خۆمان نا پارێزین ئه‌ویش (ئهنفهلهوهنزهی به‌راز ) .
من له‌م بابه‌ته نامه‌وێت باسی زانستی ئه‌م نه‌خۆشیه‌و چۆنیه‌تی سهرههلدانو...هتد.
-به‌لکو چۆنیه‌تی بلاو بوونه‌وه‌و چۆن خۆپاراستنی !
به‌راستی ئه‌م په‌تایه ئێستا ناتوانین بله‌ین له‌و شاره‌ی که لێی ده‌ژیم لێی نیه.. ئێسا له زۆربه‌ی زۆری جیهان بلاو بۆته‌وه له دورو له نزیکه‌وه..
ئه‌وه‌ته ئێستا له ناو کوردستانیش هێمایی سووره..
بۆیه چه‌ند زانیاری وه‌رگرین و ئامۆژگاری خۆ پاراستن وه‌رگرین که‌مه ده‌رباره‌ی...
-خۆ پاراستن ئاسانه به‌لام خوانه‌خواسته توشبوونی (........) .
بۆیه هه‌رچون ئاگه‌داری خۆام بین که‌مه.
وه له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ی بیزانم و گوێم لێببووبێت ده‌ینووسم وئاگهدارتان ده‌که‌مه‌وه ئه‌وه‌ی تریش ئێوه گه‌ر هه‌ر زانیاریکهیک بچوکیش هه‌بێت بینووسن تا ولاته‌که‌مان و تاکی میله‌تمان سه‌لامه‌ت و له‌ش ساغ بێت.
خۆپاراستن:
• شوشتنی به‌رده‌وام:
شوشتنی ده‌ست و په‌نجه و ناو له‌پ به به‌رده‌وامی رۆژا نه هه‌ر که له ده‌ره‌وه‌ی مالهوهین..وه له ماله‌وه‌ش .ئه‌ویش به به‌رده‌وامی به‌کار هێنانی کلینکس و ده‌ستری خاوێن و نووێ یان به‌کار هێنانی ئه‌نتی به‌کتریا که له زۆربه‌ی مارکێت و دوکانه‌کان هه‌یه ..
کارێکی زۆر ئاسانه و زۆر سوودی هه‌یه وه بچوکه بۆ هه‌لگرتنی
-قوتابی له‌ناو جانتاکانی دا‌نێت..
-کچان له ناو جانتاکان..
-دایکان له‌ناو جانتاکان
-کوردان له‌ناو چاکه‌ت و ..هتد
-دانانی ئه‌نتی به‌کتریا و خاوێنکه‌ره‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێل و شوێنی کار..
-هتد.
ئه‌مانه هه‌موو بۆ پاراستین خۆته،گرینگی پێ بده مه‌لێ ۆهۆ کێ ئه‌مانه هه‌لگرێت..
• به‌کارهێنانی کلینکس یه‌ک جار ! :دوای پشمین و سرینه‌وه‌ی ده‌ست و هتد.. پێویسته فره‌ی بده‌ین و له یه‌کجار زیاتر به‌کار نه‌هێنین..
• به‌کار هێنانی ده‌مامک: ده‌مامک بۆ داپۆشینی ده‌م و لووت زۆر گرینگه که وه‌ک فلته‌رێک پارێزگاری ده‌کات و کاری گه‌ریه‌کی به‌رچاوی هه‌یه..
.وه به تایبه‌تیش بۆ منال و به ته‌مه‌نه‌کان.
• تۆقه نه‌کردن و ماچ نه‌کردن (گرنگ): ئه‌مه‌یان خالێکی زۆر گرینگی بلاو بوونه‌وه‌ی زۆر نه‌خۆشیه به گشتی وه به تایبه‌تیش بۆ ئه‌م په‌تایه.. جا چه‌ند خۆمان بپارێزین له تۆقه کردن و ماچ کردن له ناو بازار و شوێنی کار و قوتابخانه‌و کۆلێژ...هتد زۆر گرینگه .. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک عه‌یبه مه‌هێنه ناو بابه‌ت ئای چۆن ده‌بێت تۆقه نه‌که‌م !! به‌لێ تۆ ئه‌م ماوه‌یه نایکه‌یت چونکه خۆت و هاورهیهکهت ده‌پارێزیت له نه‌خۆشی و ده‌توانیت زۆر به ئاشکراو رونی به‌رامبه‌ره‌که‌ت تێ بگه‌یه‌نیت..
• نه‌خواردنی خواردن له ده‌ره‌وه : زۆر ئاگه‌داری ئه‌و خواردنه بن که له‌ده‌ره‌وه ده‌یخۆن و له کافتریا و چێشت خانه‌کان.. به‌راستی ئه‌مه‌ش زۆر ترسناکه چونکه تۆ چۆن گره‌نتی ئه‌مه ده‌که‌یت که ئه‌م خواردنه 100% خاوێنه و ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێداوه نه‌خۆش نیه یان له‌شوێنه‌ی که له‌ی هاتواوه پر نیه له نه‌خۆشیی...
• دراو (پاره) :
زۆر سیکی پیسه له کورده‌واری دا ده‌لێن پاره چلکی ده‌سته به‌لام له لایانی پهندهکهوه راسته به‌لام 100% لایانی زانستیش راسته، زۆر لێکۆلینه‌وه کراوه که ئه‌و پاره‌یه له بهرکت دایه یان به‌کاری ده‌هێنیت زۆر له WC دا پیستره !!!!!
ئه‌وه‌ته زۆر به‌ی ولاته‌کان ماوه ماوه پاره‌کان کۆ ده‌که‌نوه خاوێن ده‌که‌ن یان ده‌ی سووتێنن به‌لام لایمه ئه‌مه نیه.
دوای بهکهارهێنانی ده‌ست بشۆ...
• ئامۆژگاری بچوک:
زۆر گرینگه که له‌گه‌ل مناله‌کان و خوشک و برا بچوکه‌کان دابیشین قسه‌یان له‌گه‌ل بکه‌ین و تێ‌یان بگه‌یه‌نین،چونکه له‌م ته‌مه‌نه‌دا گه‌ر گوێشی لێبێت له‌وانه‌یه گوێ نه‌داته ئه‌م کاره.وه منال به‌هاداره وه خوانه‌کات تووش بن و خوا سه‌لامه‌تیان بکات.
• خاوینکردنه‌وه‌ی ماله‌وه:
ماله‌وه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی که زۆرترین هه‌ناسه ده‌کێشیت و خۆشترین جێگات ..هتد ئاگه‌دار مالهوهشت به رێنمای کردنی گه‌وره و بچوک (ژیری به گه‌وره‌و بچوکی نیه) شان بهشانیه دایکه‌کان (کوردنا کچان) بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی ته‌واوی مال و سرینه‌وه‌ی ده‌ست شۆر و حه‌مام و WC به دیتۆل و خاوێن کردنه‌وه‌یان ئاگه‌دار کردنه‌وه‌ی یه‌کتر له کاتێک که له‌ده‌ره‌وه دێته‌وه ب ده‌ست شوشتن و خاوێن کردنه‌وه‌ی.
• پاک کردنه‌وه‌ی ده‌م و لووت:
ئه‌و هه‌وایه که پیس بێت و به‌کتریای تێدابێت له رێگای ده‌م و لووت ده‌چێته ناو له‌ش! بۆیه خاوێنکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی گرینگه.
چۆنیه‌تی خاوێنکردنی ده‌م و لووت: ئهوهمش کارێکی یه‌کجار ئاسان و سه‌رکه‌وتوه ئه‌ویش به به‌کار هێنانی (خوێ+ئاو) په‌رداخێک ئاو بهێنه بۆ گرته‌وه‌ی خوێواوێکی پاک و دواتر هه‌ندێک له‌ناو ده‌م دابنێ و هینانو بردهیهکی پێوه بکه واتا خرخرهیهکی باش بکه له‌ناو ده‌م بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی ناو ده‌م ئه‌مه فرێدهو جارێک یان زیاتر ئه‌مه دوباره بکه‌وه هه‌ر جارێک که کاری خاوێن کردنه‌وه‌ی ده‌م ده‌که‌یت.
وه بۆ لووت و لێویش به‌هه‌مان جۆر پێویستیت به خوێواوێکی خاوێنه له‌گه‌ل په‌رۆیه‌کی خاوێن یان کلێنکس بهێنه به خوێواوه‌که ته‌ری که و بیان سره‌وه...
• سه‌ردانی پزیشک له‌کاتی هه‌ست کرد به ئالۆزی:
خوانه‌خواسته هه‌ر گۆرانکاریه‌کی باری ده‌رون و تاو سه‌ر ئێشی هه‌بێت باشتره هه‌ر به زویی سه‌ردانی پزیسک بکه‌یت بۆ دلنیا بوون چونکه چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشی به زوویی باشتره له‌وه‌ی که چاره‌سه‌ری دره‌نگ.
• ناو پاس و تاکسی:
هاوره‌یان ئه‌مانه رۆژانه چه‌ندین که‌س باکاری ده‌هێنن و هاتوچۆی پێ ده‌که‌ن بۆیه پیسبوونی زۆر ئاسان و زۆر خێرایه دلنیاش به له پیسی..
بۆیه که ده‌گه‌یته جێ و دهیته خواره‌وه باشتره ده‌ست بشۆیت و خاوێن کردنهوهیجێگای به‌ر کهوتوهکانت.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست گه‌ر هه‌ر زانیاریه‌کی بچوکت هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌م بابه‌ته‌دا زیادی که..
له کۆتای دا...
-ئه‌مه‌ی نووسیومه بۆ پاراستن و له‌ش ساغی تۆیه نه‌وه‌ک بۆ ترساندن و قه‌له‌ق کردن و رێگلام..هتد
-تکایه خوێنه‌ری خۆشه‌ویستت ئه‌م بابه‌ته له ماله‌وه‌ت-ناو براده‌ر-شوێنی کار –کۆلێژ باس بکه و تێ‌یان بگه‌یه‌نه باسی به‌که‌ن ...
-بۆ هاورهیهکانت بنێره..
بلاوی که‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆر ترین تاک ئاگه‌دار بن .
وه دوای نووسینی زیاتر له 900 وشه به‌م وشه‌یه کۆتای پێ ده‌هێنم .
ســـــــــــــــــهلامــــــــــــــهتـــــبــــــــــــــــــــــــــن.[/size]