ناتانن
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Farhad
ناتانن
سڵاوی خوا له تۆش بێت
به‌خێربێیت به‌هیوای به‌رده‌وامبوون.
به‌هیوای به‌رده‌وامبوون
سڵاوی خوات لێبێ ..
به‌خێربێی بۆ ژووری میوانداری
پرسیاره‌كانم
-ئه‌گه‌ر ڕۆژێك بڕیارتدا كتێبێك بنووسی ،له‌سه‌ر چ بابه‌تێك ده‌ینوسی ؟وه ناوی ده‌نێی چی؟
-ئه‌گه‌ر بتتوانیبا بگه‌ڕابایه‌ته‌وه ناو مێژوو ،حه‌زت ده‌كرد چ كه‌سایه‌تیه‌ك ببینی ؟بۆ؟
-ئه‌گه‌ر منداڵێكی بچووك كه هێشتا هیچ ده‌رباره‌ی ژیان نازانێ بێنمه لات تا یه‌ك ئامۆژگاری بكه‌ی(یا وانه‌یه‌كی فێربكه‌ی)چی پێده‌ڵێی؟
-پـێت وایه چ سیفه‌تێك یان شتێك له تۆدا هه‌یه‌و له كه‌سانی دی جیات ده‌كاته‌وه؟
-پێت وایه خه‌ڵكی چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه ده‌رباره‌ی به ڕێزت ؟
-گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له كه‌سایه‌تیت چی بووه ؟
-زۆرترین ڕه‌خنه كه ئاڕاسته‌ت ده‌كرێ چیه؟پێت وایه ڕه‌خنه‌كه له جێی خۆیه‌تی؟
هه‌رله‌خۆشیدا بی.
ده‌سته‌كانت خۆش لانه خان ،به ڕاستی بابه‌ته‌كانت زۆر جوانن و ئه‌وه‌ی جوانتریشی كردوون وه‌رگێڕانی بابه‌ته‌كانه له‌لایه‌ن خۆته‌وه .
به‌هیوای به‌رده‌وامبوون.
ئه‌منیش به‌دڵمه
ده‌ستتخۆش كاك ئارسه‌ر چاوه‌ڕوانی بابه‌تی تری له‌و شێوه‌یه‌م..
له‌شتان ساغبێ
حه‌زم ده‌كرد بێم به‌س إن شا‌ء الله خێری تێدابووه،لۆ جاره‌كی دی
شتێكی خۆشم بیركه‌وته‌وه
ده‌ڵێن چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا زه‌لامێك له هه‌ولێر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌و محمدی مهدی ه .خه‌ڵك ئه‌وه‌نده‌ی پێیان گووتبوو واز له‌و قسه‌یه بێنێ به قسه‌ی نه‌كردبوون ،مه‌لایه‌كیش به كلاشیكۆفه‌وه چووبووه سه‌ردانی ،پێی گووتبوو یه‌كێك له نیشانه‌كانی محمد مهدی ئه‌وه‌یه كه گولله‌و ئه‌و جۆره شتانه نایبرێ ،كه‌وایه ئه‌گه‌ر تۆ هه‌وی با تاقی بكه‌ینه‌وه بزانین گولله ده‌تبڕێ؟
كلاشیكۆفی سواركردبوو ڕووی له كابرا كرد.كابرا ده‌ستی به پارانه‌وه كردبوو هاواری كردبوو كه درۆی كردیه.
ده‌ستخۆش
پێشنیاره‌كه‌ت جوانه‌و له شوێنی خۆیه‌تی.ئه‌گه‌ر ئه‌ندامان به سه‌رنج و بۆچوونی خۆیان به‌شداری له بابه‌ته‌كان بكه‌ن هێواش هێواش بیر‌و هۆش و توانای قسه‌كردنیان فراوان ده‌بێ و ئیدی قسه‌و بۆچوونیه‌كانیان كاریگه‌ر ده‌بێ(كه ئه‌وه شتێكه لامان غائیبه،له ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانمان بێ تواناین)
+ئه‌ندامان هه‌وڵده‌ن به لاتینی مه‌نووسن ،تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی لاتینیم نیه ده‌بی پیت پیت لێكی ده‌مه‌وه .هه‌ر كه‌سه‌ش به‌جۆرێك ده‌ینوسێ
كاك سه‌رهه‌نگ ده‌كرێ بۆ ئه‌و درامایه سوود له‌و رۆمانه وه‌رگیرابێ ،چونكه زۆربه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی له ڕۆمانی سینۆهه به‌كارهاتوون هه‌مان ناویش له دراماكه به كارهاتوون .بۆ نمونه:ئه‌خناتوون،نیفر تیتی، هۆرێن هۆب ...
وه زۆرێك له ڕووداوه‌كانیش (ئازادكردنی به‌ندیه‌كان و لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی په‌رستگه‌و شێوازی له‌ناو بردنی ئایینی كۆن و ...)
له‌وانه‌شه نووسه‌ر بۆ نوسینی ڕۆمانه‌كه سوودی له‌سه‌رچاوه مێژوویه‌كان وه‌رگرتبێ و كه‌سێك به ناوی سینۆهه یا هه‌ر ناوێكی تر هه‌بووبێ و له‌و نووسینه هیرۆگلۆفیانه شتێك باس كرابێ ده‌رباره‌ی پزیشكی تایبه‌تی فیرعه‌ون پاشان نووسه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ تێكه‌ڵی كردبێ.
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و چیرۆكه‌م خوێندۆته‌وه‌و خه‌ریكی ته‌واوكردنی به‌شی دووه‌میم ،به‌ڵام وه‌رگێڕ وای باس ده‌كا كه ئه‌و كتێبه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌ناوی سینۆهه‌وه نووسراوه و نووسه‌ر له ناو ئه‌و ڕووداوانه‌دا ژیاوه .به كورتی كه ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی به نیه‌تی كتێبێكی مێژووی لێم ڕووانی چونكه وه‌رگێڕ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م كتێبه هه‌ر به‌جدی نزیكه‌ی 1700-2000 ساڵ پێش زاین نوسراوه‌وه.
ده‌مزانی ناوی نوسه‌ره‌كه‌ی میكا واڵتاری ه به‌س ئه‌من وام لێكدایه‌وه كه ئه‌و كه‌سه كتێبه ئه‌سڵیه‌كه‌ی له زمانی میسری كۆن بۆ زمانێكی سه‌رده‌می وه‌رگێڕاوه.
هه‌ر له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه زۆر به‌ڕوونی هه‌ستم به چه‌واشه‌كاری مێژوویی كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانین بڵێین كه پێغه‌مبه‌ر یوسف و سینۆهه له‌یه‌ك سه‌رده‌م ژیاون بۆیه كه‌م تا زۆر قورئان باسی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كا.
وه له‌گه‌ڵ براده‌رێكیشم له‌و باره‌یه‌وه قسه‌مانكردو پێمگووت یان سینۆهه خیانه‌تی كردیه له گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان ،یان ئه‌و نوسه‌ره‌ی كه له زمانی كۆنی میسری یه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانێكی سه‌رده‌می ڕاستیه‌كانی شێواندووه . ئه‌و كتێبه‌كه باسی گۆڕانی ئاینی میسری ده‌كات به ئاینی یه‌كتا په‌رستی و كاهینی ئاینی نوێ ئامی (مه‌به‌ستی حه‌زره‌تی سوسفه) ده‌ورێكی ئه‌وتۆی نیه له ڕووداوه‌كان و ته‌قریبه‌ن وه‌ك كاهینه‌كانی ئاینی پێشووی ده‌چوێنێ .ئه‌گه‌ر بچووكترین نمونه وه‌ربگرین بۆ گومانكردن له‌و كتێبه دروستكردنی په‌یكه‌ره بۆ خوای تاقانه.
وه ئه‌سڵه‌ن به كه‌سایه‌تی سینۆهه‌ش سه‌رسام نه‌بووم
ده‌ستخۆش بابه‌ته‌كه‌ت به‌سوود بوو
به‌خێربێی خاڵه ڕه‌وشت
-ڕۆژانه چه‌ند جار له‌به‌ر ئاوێنه ته‌ماشای خۆت ده‌كه‌ی؟
-پـێت وایه چ سیفه‌تێك یان شتێك له تۆدا هه‌یه‌و له كه‌سانی دی جیات ده‌كاته‌وه؟
-زۆرترین ڕه‌خنه كه ئاڕاسته‌ت ده‌كرێ چیه؟
-ئه‌گه‌ر بتوانیبا بگه‌ڕابایه‌ته‌وه ناو مێژوو ،حه‌زت ده‌كرد چ كه‌سایه‌تیه‌ك ببینی ؟بۆ؟
-پێت وایه خه‌ڵكی چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه ده‌رباره‌ی به ڕێزت ؟
-گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له كه‌سایه‌تیت چی بووه ؟
-هه‌ر خۆت كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئه‌من وا هه‌ستده‌كه‌م؟چونكه له 2010 ه‌وه له نێت ده‌تناسم هه‌ر خاڵه ڕه‌وشته‌كه‌ی جارانی
هیوام به‌خته‌وه‌ری و سه‌ركه‌وتنته..
سڵاوت لێ بێ كاك كامه‌ران
پرسیاری هه‌موو ئه‌ندامانم نه‌خوێندۆته‌وه ببوره ئه‌گه‌ر پرسیاری دووباره‌ی تیا بوو
-ناوی چه‌ند كتێبێك كه باشترینن به‌لاته‌وه
-ئه‌گه‌ر بڕیارت دا كتێبێك بنووسی له‌سه‌ر چ بابه‌تێك ده‌ینوسی ؟
-ئه‌گه‌ر بتوانیبا بگه‌ڕابایه‌ته‌وه ناو مێژوو ،حه‌زت ده‌كرد چ كه‌سایه‌تیه‌ك ببینی ؟بۆ؟
-پێت وایه خه‌ڵكی چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه ده‌رباره‌ی به ڕێزت ؟
-گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له كه‌سایه‌تیت چی بووه ؟
-كه‌سێك ته‌نها هه‌یه وه كه‌سێكیش ده‌ژی ،جیاوازی ئه‌و دوو كه‌سه چۆن ده‌كه‌ی ؟
وته‌كان جوان بوون ..
قەلەم رەصاص ...
لە فیشەک پیک نایەت چونکە (رەصاص) واتە فیشەک
له كوردیش ره‌صاص یانی فیشه‌ك ؟
ئۆجه‌لان و ئه‌و قسانه كوجا مه‌رحه‌با !
سوپاس
راسته
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت
ته‌نیا ویستم بابه‌ته‌كه نوێ بكه‌مه‌وه
نه‌مردین و گه‌یشتینه ڕه‌مه‌زانێكی تر
سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان
به‌ڵێ كاك ڕزگار هه‌ینی كراوه‌ته ره‌مه‌زان
یانی تاگ ده‌كرێی؟ تاگ كردن ناچاڵاك بكه
به‌كاتی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری
كاك زریان
( وَيْلٌ لِمَنْ حَدَّثَ فَكَذَبَ لِيضَحكَ بِه القومُ وَيلٌ له ثُمَّ ويل له) (صحيح الجامع الصغير: 7136).
واتە: هاوارو سزا بۆ ئەو كەسەی كە قسە بكات و درۆ بكات بۆ ئەوەی خەڵكی پێبكەنن هاوارو سزا بۆ ئەو، هاوارو سزا بۆ ئەو. سێ جار پێغەمبەر(صلی الله‌علیه‌وسلم) دوبارەی كردەوە ئەمەیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە حەرامە، بۆیە هەركەسێك چیرۆكی خەیاڵی ناڕاستی باس بكات بۆ ئەوەی خەڵكی پێبكەنێت ئەوا تاوانبارە‌و هەڕەشە لێكراوە بەم هەڕەشەیە -پەنا بە خوای گەورە( ويل لمن حدث فكذب ليضحك به القوم ويل له ثم ويل له) (اللقاء الشهري، رقم: 13، ص48-49).
كاك سه‌رهه‌نگ 3 شه‌م و هه‌ینی ڕاستن چونكه به دوو شێوه لێكده‌درێته‌وه
1ئه‌گه‌ر دوێنێ سبه‌ی بوایه یانی رۆژی پێش دوێنی (دوێنێ) سبه‌ی بوایه یه‌كشه‌م ده‌بوو . لۆنمونه دووشه‌م دوێنێیه وه ڕۆژی یه‌كشه‌میش ده‌ڵێنن دوشه‌م سبه‌یه دوشه‌میش لێره ده‌بیته دوێنێ یانی 3 شه‌ممه ئه‌و قسه‌ی كردیه
2ئه‌و کابرایه له رۆژی هه‌ینیدا وا ده‌ڵێت
دوێنێی ده‌کاته پێنجشه‌مه سبه‌ینێشی ده‌کاته شه‌مه ، ئه‌گه‌ر دوێنێ واته پێنجشه‌مه سبه‌ینێ بوایه واته شه‌مه بوایه
واته دوێنێ پێنجشه‌مه نه‌بوایه شه‌مه بوایه ئه‌مرۆ یه‌ک شه‌مه ئه‌بوو
به‌ڵام یه‌ك شت هه‌یه
من پیشه‌سازیم ته‌واوكرد له‌به‌شی كۆمپیوته‌ر و دووه‌می كوردستانیش بووم
تۆ بلێیت وه‌رمبگرن؟
نازانم شتی وام نه‌بیستوه ئه‌وه‌ی بزانم به‌س زانستی و وێژه‌ی وه‌رده‌گرن (دڵنیا نیم)
پێی دەڵێن ( [size=24]ژیر کار[/size] )
به‌ڕای من وشه‌یه‌كی جوان و گونجاوه
ده‌ستخۆش زانیاریه‌كی نوێ بوو
مێشكی ئه‌لیكترۆنی ؟
هه‌ینی
دوو جار خۆم تۆمار كرد كێشه‌ی نیه
ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش بوو
ناوه‌كه بگۆره پێشتر به‌و ناوه تۆماركرایه
بۆ داوه‌لۆند نابێت ؟؟؟؟
ته‌نها ئه‌ندام ده‌توانێ فایل داونڵۆد بكا خۆت تۆماربكه ئینجا فایله‌كه داونڵۆد بكه
ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ ببورن به‌ڕای من جوان نیه
ماوه‌یه‌ك یانه ستایلێكی مۆری كاڵی هه‌بوو وابزانم هه‌رچه‌ند رؤژێك بوو نازانم بۆ گۆڕدرا ئه‌ویان زۆۆۆر جوان بوو
ئه‌و سه‌حه‌ی ئاماژه‌م پێكردیه لای ببه
تازه ئیشه‌كه‌ی ئایه‌تان چاره كرد نۆره‌ی منه ههههههههههههه
من كێشه‌كه‌م ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان به‌سه‌ر ئه‌چن هه‌ر بۆ 30 رۆژ كار ئه‌كه‌ن من تا ئێستا چه‌ن به‌رنامه‌م گۆریوه ، كراك یان سریالی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌م چۆن ده‌س بكه‌وێ هاورێ یان ؟؟ بێزار بومه له‌به‌رنامه گۆرین ئه‌گه‌ر كراك یان سریالی ئه‌مه‌ش نه‌بێ هه‌ر به‌رنامه‌یكی تر بێ قه‌ینا به‌س وێنه و ڤیدۆ بگرێت قه‌ینا
كاتێك به‌رنامه‌یه‌ك داده‌به‌زێنی به كراك و سریاله‌وه دایبه‌زێنه و ئه‌كتیڤی بكه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك له دیڤیدی (كۆلێكشن ) دابه‌زێنی كراك و سریالی له‌گه‌ڵه بۆ ئاكتیڤ كردن . ئه‌گه‌ریش نا ده‌توانی له گوگڵ بۆی بگه‌ڕێی و بیدۆزیه‌وه
بۆنمونه به‌م شێوه‌یه :
بۆ ئه‌كتیڤ به‌رنامه‌ی 6.11 Internet download manger به‌م شێوه‌یه به‌دوای بگه‌ڕێ له گوگڵ :
internet download manager 6.11 patch
یان
internet download manager 6.11 crack
یان
internet download manager 6.11 serial
جا هه‌ر به‌رنامه‌یه‌و جۆرێكی ده‌وێ هه‌ندێكیان به‌س سیریه‌لیان ده‌وێ هه‌ندێك كراك و هه‌ندێكیشیان به (patch) و ... ئه‌كتیڤ ده‌بن
سه‌هه‌ند نووسی:مه‌به‌ستت وێنه(رسم)ــه یاخود ڤیدیۆ ؟
چونکه ئه‌گه‌ر ته‌نها وێنه ده‌گری پێویست به به‌رنامه ناکات..
ئه‌گه‌ریش ڤیدیۆت ده‌وێ من ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌کار دێنم (Camtasia Studio 7).كاك سه‌هه‌ند من پێشتر به‌رنامه‌یه‌كم هه‌بوو چه‌ند شوینم بویستبا ده‌متوانی به‌س ئه‌وه‌نده بگرم بۆیه ئیستا ووتم له‌وانه‌یه به‌رنامه‌ی تر هه‌بێت وه‌كو ئه‌و
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كاك سه‌هه‌ند گوتی ئه‌و كاره‌ی پێ ده‌كرێ چه‌ندت بوێ ئه‌وه‌نده ده‌گری
Camtasia Studio 7
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان
به‌سووده
ده‌سته‌كانت خۆش
ده‌ستتان خۆش بی.خوات له‌گه‌ل فه‌رهاد
به‌نیاز نیم خودا حافیزیت لێ بكه‌م برا إن شا‌ء الله زوو ده‌تبینمه‌وه
هه‌ر باش بوو به‌بیرت هێنامه‌وه وا بۆ نزیكی ساڵێك ده‌چێ ئه‌و نامیلكه‌یت لۆ كڕیم هه‌تا ئێستا نه‌مخوێندووه‌ته‌وه
جارێك تۆزێك سه‌یرم كرد زۆر جوان بوو
إن شا‌ء الله دوایی ده‌یخوێنمه‌وه
ده‌ستخۆش برام لۆ نامیلكه‌كه‌و لۆ ئه‌و بابه‌ته
كاكة فةرهاد كيان من ليت ت‌ئ دةكةم...برام ئةزانم تؤ لة بةهيزى ئيمانةكةتة بةم شيوةية قسة ئةكةى...بس تؤش ليم ت‌ئ بكة برا
مةبةستم لةو رابرسي ية ئةوة بو كة ئيمة مادام ئيماندارين بؤية ئةولاترين و لة بيشترين بؤ خويندنةوة نةك ئةوان ئيمة ئايينةكةمان هانمان ئةدات كة بخوينينةوة...بؤية بيويستة لةسةر مان جا‌و كراوة بين و بة هؤى خويندنةوةوة شارةزاى دةوروبةرمان بين و لة كايةكانى ئاين و سياسةت و بةريوةبردن بةرةو بيش بجين برا كيان
قسةكانت جوانن واتادارن...ئةوة ئيسرائيلة كة مةترسي ية بؤ سةر هةموو دونيا و بة تايبةتى مسولمانان
بارك الله
به‌ڵێ براكه‌م ئێمه ئه‌ولا ترین خۆمان ڕۆشنبیر بكه‌ین
ده‌ستتخۆش برام منیش لێت تێ گه‌یشتم
وفیك
بێگومان به خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی زانیاری پێی ده‌گه‌ین
خودا زانستێكمان پێبدات بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی به كاری بێنین
خۆشحاڵ تر بووم سه‌وسه‌ن خان هیوای سه‌ركه‌وتن بۆتۆش
لێت تێ ده‌گه‌م سه‌وسه‌ن خان
حه‌یفه ئه‌وهامان به‌سه‌ر هاتیه إن شا‌ء الله هه‌رچی داهێنان و پێشكه‌وتنه به ده‌ستی ده‌هێنین و نمونه‌یه‌كی جوان پیشان ده‌ده‌ین
كاك فةرهاد من خؤ ئةو رابرسيةم ئةنجام نةداوة...برؤ كتيبى (بة كةلتوور كردنى خويندنةوة )ى محمد فةريق حةسةن بخوينةوة ئةو باسى كردووة
ئيمة نابيت هيندة بير داخراو بين مةسةلةى رؤشةنبيري و ئيسرائيل و دين شتى جياوازن..ئيمة باسى هاولاتيانى ئيسرائيل دةكةن نةك ئيسرائيل...ئيمة ئةكةر ئومةتى اقرا باين وا مان لئ نةدةهات؟؟
كاك كامه‌ران ناڵێم تۆ كردوته ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیست سه‌رچاوه‌ش ئه‌و شته بڵێ هه‌ر گومانم هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ته‌واوی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
ئيمة نابيت هيندة بير داخراو بين مةسةلةى رؤشةنبيري و ئيسرائيل و دين شتى جياوازن..ئيمة باسى هاولاتيانى ئيسرائيل دةكةن نةك ئيسرائيل...ئيمة ئةكةر ئومةتى اقرا باين وا مان لئ نةدةهات؟؟
براكه‌م باسی دین ناكه‌م
نازانم ئیسڕائیل چی به مرۆڤایه‌تی به‌خشیوه تا وا به‌شان و باڵیدا هه‌ڵدرێ
هاووڵاتی ئیسرائیل ؟ زۆر ڕاسته زۆر ڕۆشنبیرن نابینن چۆن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان چ ده‌كا ؟ كاكه بڵێ ئه‌وانه‌ی فه‌له‌ستین هه‌ر موسڵمان نین ئه‌وانه‌ی ئیسرائیلیش جوله‌كه نین هه‌ردوو لا ته‌نیا مرۆڤن ، ئه‌گه‌ر هاوڵاتی ئیسڕائیلی ڕۆشنبیرترینن چۆن ئه‌و ڕۆشنبیری‌و سه‌قافه‌ته‌یان ڕێگه‌یان پێده‌دا كه‌سێكی فه‌له‌ستینی ده‌ر كه‌ن و بۆخۆیان بچنه جێی وه‌ك گوتم وایدابنێ هه‌ردولا ته‌نیا مرۆڤن بێ جیاوازی ئایینی
كه‌چی مرۆڤێكی فه‌له‌ستینی ده‌رده‌كه‌ن و خۆیان ده‌چنه جێگای ئه‌گه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كه به‌ر گری له‌خۆی بكا ده‌شكوژرێ هه‌مووشمان ده‌زانیین به‌به‌رده‌وامی فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌رده‌كرێن و خه‌ڵكه رۆشنبیره‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌چنه شوێنینان هه‌ر به‌زۆر
جا ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیری ڕێگری له ده‌ركردن و كوشتنی خه‌ڵك نه‌گرێ بۆ چ باشه با رۆژانه 100000 كتێب بخوێننه‌وه سوودی چیه ؟ باسی مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین وه‌ك دین سه‌یر مه‌كه ته‌نیا وه‌ك ئه‌وه سه‌یری بكه هه‌ردولا مرۆڤن بزانه چۆن مرۆڤه ڕۆشنبیره‌كه ئیسرائیلیه‌كه) مرۆڤه نا ڕۆشنبیره‌كه (فه له‌ستینیه‌كه ) له‌خاكی خۆی ده‌رده‌كات هه‌مووشمان ده‌زانن پێش ساڵی 1948 وڵاتێك نه‌بوو بۆ ڕۆشنبیره‌كان (ئیسرائیلیه‌كان ) كه‌چی به‌و ڕۆشنبیری و زانسته‌یانه‌وه له فه‌له‌ستین وڵاتیان دروست كرد
وه له سیاسه‌ت ئه‌وه‌ی له ئیسڕائیل ده‌ژی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حكومه‌ته واتا هه‌موویان له‌و خراپه‌كاریانه به‌شدارن
چوار باره باسی دین ناكه‌م باسی سیاسه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كه‌م كه له سه‌رۆكی وڵاته‌وه تا بچوكترینیان یه‌ك تێروانینیان هه‌یه بۆ جیهان
باوه‌ڕیش ناكه‌م ئه‌و ڕۆشنبیرانه (ئیسرائیلیانه ) جگه له چه‌ك شتێكی تر دروست بكه‌ن .
وه‌ك دین سه‌یری مه‌كه به‌س ناكرێ كه‌سێك ته‌نیا خراپه‌كاری بزانێ به ڕۆشنبیر بناسرێ
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Farhad
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]