بابهت: كوردستان لە بینینی یارییەكانی مۆندیالی 2014 بێبەش دەبێت؟
بە پێی چەند سەرچاوەیەكی مێدیایی، تۆڕی مێدیایی ’beIN Sports ’ـی قەتەڕی،
كە خاوەنی مافی گواستنەوەی یارییەكانی مۆندیالی 2014ـی بەڕازیلە بۆ ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
دەیانەوێت لە رێگەی دانانی بەرنامەیەكەوە ’كێبڵ’ رێگری لە گواستنەوەی یارییەكان لە تیڤییە ناوخۆییەكان
بكەن و ئەوەیش كوردستان دەگرێتەوە.
بە پێی زانیارییەكان، ئەو كەناڵە كارێك دەكەن نەتوانرێت ئەو یارییانە لە رێگەی كەناڵی ناوخۆییەوە ببینرێت.
بۆ زانین، پێشتر چەندان جار نووسینگەی جەزیرە لە هەولێر،
حكوومەت و وەزارەتی رۆشنبیریی ئاگەدار كردبووەوە، بەڵام سوودی نەبوو،
ئەمجارە دەیانەوێت بە تەكنیكی تازە، رێ لەو كارە بگرن و مەبەست لەوەیش،
چەند وڵاتێكی عەرەبییە نەك ئامانج هەرێمی كوردستان.
(باسنیوز) مامەیارە ئەحمەد