تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی ڕابه‌ر سلێمانی
عــه‌زیزم بۆچـــی تۆراوی لــه خۆڕا؟
چ قه‌وماوه ؟ دڵی تۆ بۆچـــی گـۆڕا؟
ئه‌تۆ وا زوو لـــه بیرت كـــردم ئه‌مما
فه‌رامۆشت نه‌كه‌م شه‌رته لــه گۆڕا
له من ڕا خۆ خـهتایهك رووی نه‌داوه
ئه‌دی بێ مه‌یلی بۆ رووی دا له تۆ ڕا؟
ئه‌سیری كهزیهته كۆتری دڵی من
ده‌بێ حاڵی چ بێ كۆتر له تۆڕا ؟
سه‌ر و ماڵ و كه‌ماڵ و بیر و هۆشم
له نه‌ردی عیشقی تۆدا پاكی دۆڕا
له چاوی دێ به خوڕ فرمێسكی خوێنین
كه‌چی ئه‌م گۆمه خوێنه هه‌ڵنه‌چۆڕا
من و لاشه‌ی په‌پووله ماینه‌وه و به‌س
شه‌وی دووری ، شه‌میش تواوه لهكۆرا
هههههه ناوالله کاک رزگار ناتانم ئه‌بێ به‌س خۆزگه‌ی پێبخوازم
خۆشه‌ویست و ئه‌زیزی منن ، ده‌ستی به‌ڕێزیشتان خۆش بێت
كورته چیرۆک
نیشانەكانی ژن و مێردایەتی
- ژن و پیاوێك بە رێگادا دەرۆیشتن، پۆلیسەكان ئەوانیان بینی و بانگیانكردن. لێیان پرسین ئێوە چی یەكترین؟!.
- ژن و پیاوەكە جوابیاندایەوە، ژن و مێردی یەكترین.
- پۆلیسەكان چ بەڵگەنامەیەكتان پێیە تا قسەكەتان بسەلمێنن؟!.
- ژن و مێردەكە ووتیان هیچمان پێنیە.
- پۆلیسەكان: جا ئێمە ئیتر چۆن باوەڕ بكەین ئێوە ژن و مێردن؟!.
- ژن و پیاوەكە ووتیان..
ئێستا بۆتان دەسەلمێنین كە ئێمە ژن و مێردی یەكترین.
یەكەم: ئەوەی كە ئێوە گومانی لێدەكەن دەستیان خستوەتە ناودەستی یەك، ئێمە دەستمان لەناو دەستی یەك نیە كاتێك دەرۆِین بەرێگادا.
دووهەم: ئەوانەی ژن و مێردنین كە دەچن بەرێگادا قسەدەكەن و سەیری یەك دەكەن، ئێمە نە قسەدەكەین و نە سەیری یەك دەكەین.
سێهەم: ئەوانەی ژن و مێردنین لەرێگا بەهەستەوە قسەلەگەڵ یەك دەكەن. بەس ئێمە ئەو هەستەمان نەماوە.
چوارەم: ئەوانەی ژن و مێردنین بەپێكەنینەوە قسە لەگەڵ یەك دەكەن. سەیری ئێمە بكە چەن خەمگینن.
پێنجەم: ئەوانەی ژن و مێردنین كاتێك دەڕۆن بەرێگادا دەنووسێن بەیەكترەوە. سەیری ئێمەیە یەك دونیا دوور لەیەك ئەچین بەرێگاوە. ئەمەش نیشانەیەكی تری ژن و مێردیە.
شەشەم: ئەوانەی ژن و مێردنین لەكاتی پیاسەدا شیرینیەك یان شتێك دەخۆن. بەس ئێمە هیچ ناخۆین.
حەوتەم: ئەوانەی ژن و مێردنین كاتی چونە دەرەوە جوانترین جل و بەرگ لەبەر دەكەن. ئێمەش كاتێك دەچینە دەرەوە كۆنترین جلوبەرگ لەبەر ئەكەین.
هەشتەم...
- پۆلیسەكان ووتیان.
سوپاس زۆر باشە تێگەیشتین ژن و مێردن
بەس برۆن هیچی ترمان ناوێت بۆمان روون بكەنەوە!.
زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ، به ئیجازه‌ی کاک سه‌رهه‌نگ ، کاک کۆسره‌ت گیان مه‌به‌ستی کاک سه‌رهه‌نگ ئه‌وه‌یه له پیاو و ژنیش هه‌یه که ئه‌و سیفه‌ته‌یان هه‌یه ئه‌وه‌ی من له مه‌به‌ستی کاپتن تێگه‌شتبم
سه‌خترین سه‌ختیه‌کانی ژیان.....
سه‌خترین خه‌ون..ئه‌وه‌یه که ده‌ست پێده‌کات و کۆتای نایه‌ت
سه‌خترین هه‌ڵوێست ئه‌وه‌یه که چاره‌نووسمان به ده‌ست خۆمانه‌وه نه‌بێت،به‌ڵکو به ده‌ست که‌سانێکه‌وه بێت که به‌های شته‌کان نازانن
سه‌خترین کۆتایی..کۆتایی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌یه که ناپاکی تێده‌که‌وێت
سه‌خترین ئافره‌ت..ئه‌و ئافره‌ته‌یه که هه‌رده‌م باسی خۆی ده‌کات و بێزار نابێت
سه‌خترین پیاو..ئه‌و پیاوه‌یه که ئه‌وه‌ی له رووی ده‌رده‌که‌وێت په‌یوه‌ندی به ناخیه‌وه نییه
سه‌خترین تاقیکردنه‌وه..ئه‌و کاته‌یه که منداڵیکی بچووك پرسیارێکی گه‌وره‌ت لێده‌کات و وه‌ڵامت پێ نییه
سه‌خترین بڕیار..له‌به‌ر پێویستی سه‌ر شۆر بکه‌یت
سه‌خترین خۆشه‌ویستی..ئه‌وه‌یه که له کاتی خۆیدا نه‌یه‌ت
سه‌خترین کات..ئه‌و کاته‌یه که نیوه‌که‌ی دیکه‌ت لێت جیا ده‌بێته‌وه و خوازیاریت بگه‌رێته‌وه،به‌ڵام مه‌حاڵه
سه‌خترین وێنه..وێنه‌ی منداڵیکی برسی له‌سه‌ر شۆسته‌یه‌ك.دایکیشی ده‌گری،کۆمه‌ڵگاش به‌زه‌یی نازانێت
سه‌خترین پایه..له‌سه‌ر کورسییه‌کی گه‌وره دانیشیت.که دهسانێکی شاراوه یاری پێ بکه‌ن ئه‌گه‌ریش هه‌وڵی ره‌تکردنه‌وه‌ت دا،خۆت له ناو زبڵخانه بدۆزیته‌وه
سه‌خترین شوێن..کاتێك ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌و ماڵه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستاندا تیا بوون،که‌چی ئێستا وێرانه‌یه
سه‌خترین بۆن..بۆنی كه سيكه لێت جیا بوه‌ته‌وه و بووه‌ته یادگاری،که‌چی جار جاره له ئافره‌تێکی دیکه‌وه بۆت بێت که نایناسیت
سڵاو له سه‌رکرده‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان...
بۆ مه‌سه‌له‌ی دنیاکه منیش هاوڕام له‌گه‌ڵ کاک سه‌رهه‌نگ ، چونکه خوا خۆی ئه‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر ئه‌م دنیا قیمه‌تی باڵه مێشووله‌یه‌کی هه‌بوایه نهم ئههێڵا کافر ئاوی له‌سه‌ر بخواته‌وه ... والله اعلم
زۆر سوپاس کاپتن گیان
ته‌بیعی ئه‌وانه پیاو له ژن جیا ئه‌کاته‌وه ، زۆر راسته ده‌سته‌کان خۆش
زۆر سوپاس کاکه کۆسره‌ت گیان چاو ماچ ئه‌که‌م له خزمه‌تام براکه‌م
زۆر سوپاس کاپتن گیان ان شا‌ء الله به‌رده‌وام ئه‌بم له‌م یانه جوانه ، مه‌گه‌ر مه‌رگ لێکمان بکا له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه جوانه ، بۆ شعره‌که‌ش من له خزمه‌تام زوو زوو شعره‌کانیان به‌رچاوم ئه‌که‌ون منیش حه‌ز ئه‌که‌م هه‌نێکی لێره دابنێم به خۆشحاڵیه‌وه ته‌بعه‌ن
نیمه هه‌واڵێ له گۆشه‌ی بێکه‌سی دا خه‌م نه‌بێ
چاکه ئه‌و لێره‌ش وه‌فای هه‌ر ماوه، سایه‌ی که‌م نه‌بێ
لاپه‌ڕه‌ی ژینم هه‌موو هه‌ڵده‌یته‌وه تێیدا نییه
باسی فرمێسک و هه‌ناسه وشیوه‌ن و ماته‌م نه‌بێ
ڕۆژگاری سپڵه بۆ من بۆسه‌یه‌کی نایه‌وه
نه‌مدی هه‌ر تیرێکی ده‌یهاوێ، به‌ره‌و سینه‌م نه‌بێ
ڕه‌نجی دووری دلبه‌رم بۆ کوشتنی من کافی یه
گه‌ر له دنیادا ئه‌من هیچ مه‌ینه‌تێکی دیکه‌م نه‌بێ
کوا ده‌زانێ چه‌ند په‌رێشان و په‌شێوه حاڵی من ؟
ئه‌و که‌سه‌ی گیرۆده‌یی ئه‌گریجه و په‌رچه‌م نه‌بێ
ڕه‌مزی دڵداری له زینێ فێر نه‌بوو یارم ده‌نا
کوا ئه‌وینداری وه‌فاداری وه‌کو من، مهم نه‌بێ ؟
کیژی شاریمان له‌خۆی وه‌رگرتووه چارشێوی ڕه‌ش
داخه‌که‌م نه‌مدی له‌وێ مانگێکی ده‌وره‌ی ته‌م نه‌بێ
شادی جارێکی به میوانی نه‌هاتۆته دڵم
ڕه‌نگه خه‌ڵوه‌تخانه‌یی خه‌م شوێنی نامه‌حره‌م نه‌بێ
خۆم ده‌سووتێنم هه‌تا به‌زمی خه‌ڵک ڕۆشن بکه‌م
کێ له ڕێی خه‌ڵکا وه‌کوو شاعیر ده‌سووتێ، شه‌م نه‌بێ
هێمن
به‌هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌ولێر و یه‌که‌می ده‌وریه‌که بهێنێت...
الحمدلله که سه‌لامه‌ت بوون و سه‌فه‌رێکی خۆشبوبێت بۆتان
الحمدلله که سه‌لامه‌ت بوون و سه‌فه‌رێکی خۆشبوبێت بۆتان
به خۆشیتان بێت و هه‌ر سه‌رفراز و دڵخۆشبن هه‌میشه....
به خۆشیتان بێت و هه‌ر سه‌رفراز و دڵخۆشبن هه‌میشه....
ده‌ست خۆش خوا پاداشت بداته‌وه
ده‌ست خۆش خوا پاداشت بداته‌وه
هەتــا ئــاشنــای دڵــت نەبووم
هەمـیشە ئــــازارم ئــەچێشت
بەڵام کـــاتێ کەتــۆم نــــاسی
ووڵاتی خـــەمم بـەجـــێهێشت
هەتـــا گریە لـــە چــاومـــا بــوو
دا ئــەنیشتـم زۆر بـەپـــەستی
سووپـــاس بۆ خــوا کە ئەتوانم
بیسەلـــمێنم خـۆشـەویستی
تـــوانیم بتکەم بــە ئیمپراتـــۆر
بـــەسەر ئـەو دڵــە بێ کەسەم
بتکـــەم بەخـــۆم ببم بـە تــــۆ
ئــەشقت بکەم بـە پێنــــاسەم
بـــۆیــە هیچ کــاتێ مەتــرسـە
دەســـتم دوا نــامە بنــووسێ
دڵـــنیـــــام ئیتر لــە دوای تـــۆ
ئـــاشق نـــابم بەهیچ کەسێ
ماوەیەكە دەستم لەخۆم بەرداوە.
نە هەواڵی كەس ئەپرسم،
نە خەمی دونیامە.
ماوەیەكە، هەتا پێم بكرێت بۆ دوور ئەروانم.
هەتا پێم بكرێت، دەست لە شتەكان بەرئەدەم.
هەتا پێم بكرێت، سەرقاڵی تەنیایی ئەبم.
ماوەیەكە، تێگەیشتووم،
ژیان بەمن رێك‌وپێك نابێت!.
ماوەیەكە، تێگیشتووم،
ژیان بەجۆرێك رژاوە، بەمن كۆ ناكرێتەوە!.
" نەبەز گۆران "
زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ، ده‌ستی سه‌وسه‌ن خان‌یش خۆشبێت بۆ ئه‌و شعره جوان و پڕ واتایه...
زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویستم ، کاپتن گیان من تێگه‌شتم له نوسینه‌که‌ت به‌ڵام ئاخۆ هه‌موو خۆیان ئه‌ده‌نه به‌ر ئه‌و زه‌ریای ڕاهاتنه و پێی ڕازی ئه‌بن؟؟!!! بێگوومان نا زۆربه‌ی خۆی نایه‌ته به‌ر ئه‌و زه‌ریایه ، به‌ڵگه‌ش زۆر ڕوون و ئاشکرایه زۆر ئه‌بینین و ئه‌بیستین له‌و بابه‌تانه ، زۆر کور دوای ئه‌و کچه‌ی که ویستویه‌تی و بۆی نه‌بووه زه‌واجی نه‌کردووه ، وه زۆر کچیش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و کوره نه‌بوه یان خۆی سوتاندوه یان خۆی به تهڵاقدانیاوه ..
کاک سه‌رهه‌نگ به‌خوا زۆربه‌ی خیانه‌تیش له‌و حاڵه‌ته‌وه ده‌ست پێ ئه‌کات دڵنیابه
زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست ، ههههه کاک کامران گیان تۆ هه‌میشه خۆشه‌ویستی به‌رێز چی بلێی وایه
ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی له‌دڵی دایه له‌دڵی ده‌ری نه‌کات
خوانه‌خواسته له‌وانه‌یه گه‌وره‌ترین خیانه‌ت رووبدات ئه‌ویش{خیانة زوجیة} بۆیه من پێم باشتره ئهوکهسهلهدڵ ده‌رکه‌یی هه‌روه‌ک چۆن منیش که‌سێکم له‌دڵی خۆم ده‌رکرد دووصاڵه مێردی کردیه له‌پاش مێردکردنهکهیی تائێستا سه‌یری ده‌موو چاویم نه‌کردۆته‌وه
ئه‌ویش رایی منه
ده‌ست خۆش
زۆر راسته کاک کۆسره‌ت گیان دڵنیام پێویست به گومان ناکا چونکه زۆر ئه‌بینین و زۆر ئه‌بیستین له‌و مه‌سه‌لانه ، ده‌ست خۆش بێت پێموایه راسترین بڕیارتداوه ئه‌وه بۆ هه‌ردوولاتان زۆر باشتره دڵنیابه
به‌ڕای من ئه‌و ژیانه هه‌موو ڕۆژ مردنێکه
ده‌ست خۆش براکه‌م.........
بهتهئهکید وایه بۆیه زۆر جار حاڵه‌تی خۆسوتاندن و زۆر شتی تریش ئه‌بینین له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌که‌وه که به‌داخه‌وه ئه‌مه به‌سه‌ر براده‌رێکی زۆر خۆشه‌ویستی خۆما هات ، ده‌ستی تۆش خۆش خوشکی ئازیز بۆ تێبینیه‌که‌ت
ڕابه‌ر سلێمانی نووسی:چ جه‌هه‌نه‌مێکه
له‌شت له‌به‌رده‌م پیاوێکدا بێت و دڵت لای که‌سێکی تر!- له‌مێژه لۆ ئه‌و دۆخه له‌و به‌شه مۆبایله شیعر، به‌شی 11: < دوای جه‌ژن ده‌گه‌ڕێمه‌وه > ئه‌مه‌م وتووه:
(2)
هه‌ن به جه‌سته
خه‌ریكی به‌ڕێكردنی
ژیانێكی وشكی
ئاسۆ ڵێڵن،
وه‌لێ به هۆش
سێبه‌رئاسا
به‌دوای شازاده‌ی
خه‌ونه‌كانییانه‌وه وێڵنسهرههنگ موحسین
ده‌ست خۆش کاپتن گیان تۆش شتێکی زۆر جوان و ته‌واو نوسیوه له‌و باره‌یه‌وه
زۆر سوپاس کاک کۆسره‌ت گیان خۆشه‌ویستیت برا جوانه‌که‌م ، به‌خوا قه‌ت ناتوانم به به‌رده‌وامی له‌م یانه داببڕێم به‌ده‌ست خۆم نیه
شاعیری گەورەی کوردی "کوردی" دەڵێ:
ئەی موسڵمانینە ! نابێ پێم بڵین چیم کردووە؟
دلبەرم بۆچی وەها دەستی لە خوێنم خستووە؟
پەنجەکەی خوێناویە ئێستا دەکا حاشا گوڵم
سوێند دەخوا بە خودا دەڵێ بیللا ئەمن نەمکوژتووە
چونکە ئەمڕۆ من شەهیدی کەربەلایی عەشقی تۆم
هەروەکوو کەو پەنجەکانت وا بە خوێنم رشتووە
چاوی مەستی فیتننە جۆکەت وەک سواری تورکمان
خەرمەنی عەقڵ و دڵ و هۆشی بە غارەت بردووە
پەرچەمت هەر وەک پەری تاوس کە دەدرەوشێتەوە
هێندە نەرم و سافە وا قورئان دەخۆی تووکی قووە
کێ خەلاسی دێ لە قوللەی قافی عیشقت چاوەکەم؟
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی ڕابه‌ر سلێمانی
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]