بابهت: نیشانەكانی ژن و مێردایەتی
كورته چیرۆک
نیشانەكانی ژن و مێردایەتی
- ژن و پیاوێك بە رێگادا دەرۆیشتن، پۆلیسەكان ئەوانیان بینی و بانگیانكردن. لێیان پرسین ئێوە چی یەكترین؟!.
- ژن و پیاوەكە جوابیاندایەوە، ژن و مێردی یەكترین.
- پۆلیسەكان چ بەڵگەنامەیەكتان پێیە تا قسەكەتان بسەلمێنن؟!.
- ژن و مێردەكە ووتیان هیچمان پێنیە.
- پۆلیسەكان: جا ئێمە ئیتر چۆن باوەڕ بكەین ئێوە ژن و مێردن؟!.
- ژن و پیاوەكە ووتیان..
ئێستا بۆتان دەسەلمێنین كە ئێمە ژن و مێردی یەكترین.
یەكەم: ئەوەی كە ئێوە گومانی لێدەكەن دەستیان خستوەتە ناودەستی یەك، ئێمە دەستمان لەناو دەستی یەك نیە كاتێك دەرۆِین بەرێگادا.
دووهەم: ئەوانەی ژن و مێردنین كە دەچن بەرێگادا قسەدەكەن و سەیری یەك دەكەن، ئێمە نە قسەدەكەین و نە سەیری یەك دەكەین.
سێهەم: ئەوانەی ژن و مێردنین لەرێگا بەهەستەوە قسەلەگەڵ یەك دەكەن. بەس ئێمە ئەو هەستەمان نەماوە.
چوارەم: ئەوانەی ژن و مێردنین بەپێكەنینەوە قسە لەگەڵ یەك دەكەن. سەیری ئێمە بكە چەن خەمگینن.
پێنجەم: ئەوانەی ژن و مێردنین كاتێك دەڕۆن بەرێگادا دەنووسێن بەیەكترەوە. سەیری ئێمەیە یەك دونیا دوور لەیەك ئەچین بەرێگاوە. ئەمەش نیشانەیەكی تری ژن و مێردیە.
شەشەم: ئەوانەی ژن و مێردنین لەكاتی پیاسەدا شیرینیەك یان شتێك دەخۆن. بەس ئێمە هیچ ناخۆین.
حەوتەم: ئەوانەی ژن و مێردنین كاتی چونە دەرەوە جوانترین جل و بەرگ لەبەر دەكەن. ئێمەش كاتێك دەچینە دەرەوە كۆنترین جلوبەرگ لەبەر ئەكەین.
هەشتەم...
- پۆلیسەكان ووتیان.
سوپاس زۆر باشە تێگەیشتین ژن و مێردن
بەس برۆن هیچی ترمان ناوێت بۆمان روون بكەنەوە!.