1

(43 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌كارهێنانی یانه‌)

سلاو تکایه‌ ناوه‌که‌ بگۆرن به‌ سوپاستان ده‌که‌م



لاژه‌

[center][size=24]چیرۆک .. گه‌ڕان به‌دوای ده‌رگای رزگاربوون


له‌سه‌رده‌می (لویسی چوارده‌هم) له‌فه‌ڕه‌نسا كه‌خۆی ئه‌وكات مه‌لیك بوو(لویس)،جارێكیان كابرایه‌كیان به‌تۆمه‌تێك ده‌ستگیركرد وكردیانه‌ ژوورێكی زیندان كه‌چه‌ندین قۆڵتی شاراوه‌ی تیابوو.
 
لویس ویستی ئه‌وكه‌سه‌ تاقیبكاته‌وه‌و یارمه‌تیشی بدات به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بۆیه‌ ئێواره‌ی ڕۆژێك پێش ئه‌وه‌ی له‌سێداره‌ی بده‌ن لویس چوه‌لای وپێی گوت،ئه‌مه‌ دواین شه‌وی تۆیه‌ لێره‌،به‌یانی تۆ له‌سێداره‌ ئه‌درێیت،به‌ڵام بۆخۆت له‌م ژووره‌ بگه‌ڕێ ده‌رگایه‌ك هه‌یه‌ كه‌له‌وێوه‌ ئه‌توانیت به‌رله‌هه‌ڵاتنی خۆر خۆت ده‌رباز بكه‌یت،بگه‌ڕێ...،پاشان لویس چووه‌ ده‌ره‌وه‌.
 
بۆیه‌ كابرای زیندان ده‌ستی به‌گه‌ڕان كرد،قۆڵتێكی دۆزیه‌وه‌،بۆیه‌ یه‌كسه‌ر چووه‌ ناوی وده‌ستی به‌ڕۆیشتن كرد،له‌كۆتاییدا گه‌یشته‌ ده‌روازه‌یه‌ك كه‌زۆر زۆر له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی به‌رز بوو! بۆیه‌ گوتی:-گه‌ر لێره‌ش خۆم هه‌ڵده‌م هه‌ر ئه‌مرم،با بگه‌ڕێمه‌وه‌ باشتره‌!
گه‌ڕایه‌وه‌ ڕێگاوڕێگا بۆناو ژووره‌كه‌،ئه‌مجاره‌یان گه‌ڕاو توانی قۆڵتێكی تر بدۆزیته‌وه‌،به‌ه‌ناو قۆڵتی دوه‌مدا ڕۆیشت پاش ڕۆشتنێكی زۆر گه‌یشته‌ به‌رده‌م گۆماوێكی زۆر گه‌وره‌(مه‌له‌شی نه‌ده‌زانی)بۆیه‌ هه‌مان قسه‌ی كرد(گه‌ر لێره‌ بپه‌ڕمه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌خنكێم!) دیسان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆناو ژووره‌كه‌.
 
دوای گه‌ڕانێكی زۆر هیچی تری ده‌ست نه‌كه‌وت وخۆرهه‌ڵات ،لویس به‌ره‌و ژووره‌كه‌ چوو،چاوی به‌كابرای زیندان كه‌وته‌وه‌،كابرای زیندان له‌دڵی خۆی گوتی(تازه‌ من هه‌ر له‌سێداره‌ ئه‌درێم،با ئه‌وه‌ی دڵمی هه‌موو به‌ڕوودا بڕێژم)،بۆیه‌ به‌لوویسی گوت:-به‌ڕاستی شووره‌یی یه‌ بۆتۆ!تۆ مه‌لیكی گه‌وره‌ی وڵاتێكی گه‌وره‌ی ودرۆت لێ كردم!گوتت ئه‌و ژووره‌ ده‌رگایه‌كی تێدایه‌ كه‌به‌ره‌و ڕزگاربوونم ئه‌بات هه‌موو لایه‌ك گه‌ڕام هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی به‌ده‌رگا ناوت بردن منیان به‌ره‌و مردن ئه‌برد
 
لویس گوتی:-زانیم كه‌ناتوانیت مێشكت بكه‌یته‌وه‌!چونكه‌ من دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌م به‌تۆ گوت له‌ده‌رگای ژووره‌كه‌ چوومه‌ده‌ره‌وه‌و ده‌رگاكه‌م قفڵ نه‌دا!وه‌هه‌موو پاسه‌وانه‌كانم له‌گه‌ڵ خۆم برد بۆئه‌وه‌ی بتوانیت ڕابكه‌یت،،،بۆیه‌ تۆ ده‌رگات له‌به‌رده‌م بوو به‌ڵام بیرت لێی نه‌كرده‌وه‌!
 
زۆرشت هه‌ن زۆر ساده‌ن وله‌به‌رده‌ممانن،،،پێویست به‌وه‌ ناكات كه‌خۆمان له‌خۆمانی قورس بكه‌ن
 

فه‌یسبوک
یاده‌وه‌ریه‌كانی لویس
ئاماده‌كار:ئه‌یمه‌ن هیشام[/size]
[/center]

3

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

LaNa 2000 نووسی:

سوپاس بۆتۆ

4

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

LaNa 2000 نووسی:

چاوتان جوانه‌ سوپاس

به‌خیر هاتی سه‌رچاوان به‌هیوای به‌رده‌وامیت گیانه‌ خۆشحال بوین:)

زۆر سوپاس خۆشحالم به‌دلی ئیوه‌ی ئازیزیشه‌

سوپاس گیانه‌:)

8

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

چاوتان جوانه‌ سوپاس

9

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس بۆتۆ

10

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

توحيد نووسی:

هيوادام ئةو تةوبةية تةوبةيةكى نةسوح بيت بةلام تا لةزيان ماوى رةش بين مةبة كةش بين بة بةرامبةر خواى كةورة بةمةرجيك بصولحئ ي بؤي تا سةر .

[center]
[size=24]سوپاس به‌ساقه‌ خوا ئاگای له‌هه‌مولایه‌ک بیت زۆر جار واده‌لیم به‌لام پاشگه‌ز ده‌بمه‌وه‌ ده‌زانم له‌کاتی توره‌بوندایه‌ زو په‌شیمان ده‌بمه‌وه‌ ده‌بیت خۆراگرو به‌سه‌بربین خواش ئاگای له‌ سه‌برو ئارامگرانه‌ خواچی باشه‌ بۆ ئیمه‌ی بی ئاگا ئه‌وه‌ بخاته‌ ریگامان دوباره‌ سوپاس بۆتو بۆسه‌رجه‌م هاوری یان ده‌ستان خۆشبیت[/size][/center]

[center][size=24]خوالیت رازی بیت زۆر به‌سوده‌ [/size][/center]



[center][size=24][* چاكەكانی:]
1 ـ داوای لێخۆشبوون گوێڕایەڵی كردنی خوای گەورەیە.
2 ـ هۆكارێكە بۆ لێخۆشبوونی تاوانەكان: [فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّاراً ] [نوح] .
3 ـ بۆ دابەزینی باران: [يُرْسِلْ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَاراً] [نوح] .
4 ـ بەردەوام پێدانی ماڵ و منداڵ: [ وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ ] [نوح] .
5 ـ ڕۆیشتنە نێو چەندین باخ: [ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ ] [نوح] .
6 ـ زیادبوونی تاوانا و هێز بە هەموو واتاكانیەوە: [وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ ] [هود] .
7 ـ سوودی باش و خۆشگوزرانی: [يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعاً حَسَناً إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] [هود] .
8 ـ لادانی بەڵا و ناهەمواری: [وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ] [الأنفال] .
9 ـ وە هۆكارێكە بۆ پێدانی چاكە بە هەموو خاوەن چاكەیەك: [وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ ] [هود] .
10 ـ بەندەكان لە هەموو شتێك زیاتر پێویستیان بە داوای لێخۆشبوونە چونكە بە شەو و بە ڕۆژ هەڵە و تاوان دەكەن، جا ئەگەر داوای لێخۆشبوونیان كرد لە خوا ئەوا خوا لێیان خۆشدەبێت.
11 ـ داوای لێخۆشبوون هۆكارێكە بۆ دابەزینی ڕەحمەت: [لَوْلا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ] [النمل] .
12 ـ وە دەبێتە مایەی سڕینەوەی هەڵە و تاوانەكانی نێو مەجلیس.
13 ـ وە چاولێكردنە بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، چونكە ئەو تەنها لە یەك مەجلیسدا (70) حەفتا جار داوای لێخۆشبوونی كردووە لە خوا، وە لە ریوایەتێكدا: (100) سەد جار.
[* هەندێك وتە سەبارەت بە داوای لێخۆشبوون:]
1 / لە (لوقمان)ەوە دەگێڕنەوە كەوا بە كوڕەكەیی وتوە: ئەی كوڕی شیرینم زمانت ڕابێنە لەسەر وتی: (خوایە لێم خۆشببە)، چونكە خوا كاتانێكی هەیە داواكاری هیچ داواكارێكی تێادا ڕەتناكاتەوە.
2 / (عائشە رضي الله عنها) فەرموویەتی: بەختەوەری بۆ ئەو كەسەی كە لە نێو نامەی كردەوەكانیدا داوای لێخۆشبوونی زۆر تێدا دەبینێت.
3 / (قتادە) فەرموویەتی: ئەم قورئانە ڕێنماییتان دەكات بۆ دەرد و دەرمانەكانتان، جا دەردەكانتان تاوانەكانە، وە دەرمانەكانتانیش داوای لێخۆشبوون كردنە.
4 / (أبو الـمنهال) فەرموویەتی: بەندە لە نێو گۆڕەكەیدا درهاوسێیەتی هیچ شتێك ناكات خۆشەویست تر بێت لە لای وەكو داوای لێخۆشبوون.
5 / (الـحسن) فەرموویەتی: زۆر داوای لێخۆشبوون بكەن لە نێو ماڵەكانتاندا، وە لەسەر خوان و سفرەكانتان، وە لە ڕێگاوبانتان، وە لە بازاڕەكانتان، وە لە مەجلیسەكانتان، چونكە ئێوە نازانن چ كاتێك لێخۆشبوون دادەبەزێت.
6 / (ئەعرابیەك) وتویەتی: هەر كەسێك لە نێو زەوی ئێمەدا نیشتەجێ‌دەبێت ئەوا با زۆر داوای لێخۆشبوون بكات، چونكە لەگەڵ داوای لێخۆشبووندا (قیطار) دێت، (قیطار)یش بریتییە لەو: پەڵە هەورانەی كە دلۆپە بارانی گەورەی پێ‌یە.
[* كاتەكانی داوای لێخۆشبوون:]
داوای لێخۆشبوون لە هەموو كاتێكدا ڕێپێدراوە لە شەرعدا، بەڵام لە كاتی ئەنجامدانی تاواندا واجب و پێویست دەبێت، وە سوننەت و خواستراویشە لە پاش كردەوە چاكەكانەوە، وەكو داوای لێخۆشبوون لە پاش نوێژە فەرزەكان سێ‌ جار، وە داوای لێخۆشبوون لە پاش حەج و جگە لەمانەش، هەروەها لە كاتی پارشێویشدا سوننەتە، چونكە خوای گەورە ستایشی ئەو كەسانەی كردووە كە لە كاتی پارشێودا داوای لێخۆشبوون دەكەن.
[* شێوازەكانی داوای لێخۆشبوون:]
1 ـ سەروەری داوای لێخۆشبوون كە لە هەموو شێوازەكان چاك ترە: ئەویش ئەوەیە كە بەندە بڵێت:
(اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ وَأَبُوءُ بِذَنْبِي، اغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ).
2 ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ).
3 ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي).
4 ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ).
5 ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي وَتُبْ عَلَيَّ، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الْغَفُورُ).
6 ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمَاً كَثِيرَاً وَلاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ، وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ).
7 ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمَ الَّذِي لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيَّ الْقَيُّومَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ).
[/size][/center]

12

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

سه‌رکه‌وتوبیت کاک شه‌ره‌فخان به‌راستی سودی زۆری هه‌یه‌ به‌هیوای به‌رده‌وامیت گیانه‌ smile

DellYaar نووسی:

dastakant xosh bet
har 2 gorani xosha
mn lai xom hardukm la xosha dast xosh

سوپاس هاوری که‌م وایه‌ لایمنیش دیاریه‌ هه‌ردوکیانم زۆر لاجوانه‌ سوپاس بۆتۆی گوڵ smile

14

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌ست خۆش به‌راستی تابلی خه‌م خوارد خواساحیبی ره‌حمه‌ خوای گه‌وره‌ دلی خۆشبکات رزگاری بکات له‌ونه‌هامه‌تیه‌ی ئیستای به‌سه‌رهیچ که‌سیکدا نه‌یه‌ت ئینشه‌لا:(

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=93zDKM85 … re=related[/youtube]



[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=qB8377e5ACU[/youtube]

سوپاس گیانه‌ وایه‌ هه‌رگۆرانیه‌و یادگاری یه‌کی خۆی هه‌یه‌:)

17

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=24]ئاخ بێ وەفا چۆن دڵت هات
بە خۆڕایی بڵێی ئەرۆم؟
چۆن دڵت هات ئازارم دەی
کەئەتزانی من ئاشقی تۆم
چۆن دڵت هات لەناکاوا
... دوایین نامەم بۆ بنووسیت
خۆ ئەتزانی من راهاتووم
لەگەڵ ئەشق و خۆشەویستیت
ئێستاش خەڵکی هەرچی ئەڵێن
من ناتوانم خەمت نەخۆم
بەرۆژ ئەگریم وەکو هەور و
شەو ئەسوتێم بەچەشنی مۆم
تۆ دڵت هات بەجێم بێڵی و
بمدەیت بەدەست تەنیایی و خەم
لەگەڵ ئەوەش من ناتوانم
بۆ ساتێکیش تۆ لەبیرکەم

فه‌یسبوک

[/size][/center]

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=WdMqCeHkFsQ[/youtube]

زۆر سوپاس ده‌ست خۆشبیت

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=kf6ID0bv … re=related[/youtube]

[center][size=24]خۆشحالین به‌هاتنت بۆیانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین به‌به‌رده‌وام بونی تۆی گول یانه‌ گه‌شاوه‌تر ده‌بیت به‌ناوی سه‌رجه‌م هاوری یانه‌وه‌ به‌خیرهاتنیت ده‌که‌ین هیوادارین جی ده‌ستت دیاربیت سودمان لی وه‌ربگریت سودت لی وه‌ربگرین به‌خیرهاتی دوباره‌ خۆشحال بوین.[/size][/center]

22

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=EVvFNomP … re=related[/youtube]

23

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس گیانه‌

24

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=24]بۆ چی هاتووی ؟؟؟

ئەمڕۆ هاتووی
پەشیمانی خۆت دەر ئەبڕی؟
هاتووی بگری ؟
... هاتووی ئەوە بسەلمێنی
لەوكاتەوەی بەجیت هێشتووم
وەختە بمری ؟
حەزئەكەی لەباتی جارێ‌
دەجار بمرە
كام ئەستێرەی هێجگار بەرزە
بۆی سەركەوەو لێمی بگرە
من جارێ‌ تر باوەشت بۆ ناكەمەوە
جارێ‌ تر نابمە دڵدارت
ئەگەر مردووی بەو خەمەوە
ئةزيم


له‌لایه‌ن کامه‌ران عومه‌ر کراوه‌ به‌گۆرانی ناوی نوسه‌ر نازانم[/size][/center]

25

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس له‌ئیوه‌ی گولیش پیرۆزبیت:)

26

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=24]ئه‌ی نامه‌ی رووحی من
برۆ لای خۆشه‌ویستانی من
جه‌ژن پیرۆز بكه‌ به‌ناوی من


جه‌ژن و شادی دوو ده‌سته‌واژه‌ی جوانن
پیرۆزه‌ له‌و دڵانه‌ی هه‌میشه‌ له‌ دڵم میوانن


جه‌ژن و شادی میوانی هه‌میشه‌یی دڵت بێ
خۆشی و کامه‌رانی ئاوێته‌ی لێوانت بێ


له‌ کانی سۆز له‌ په‌ره‌ی گوڵ
له‌ هه‌ستی من له‌ ناخی دڵ
جه‌ژنت پیرۆز بێ جوانترین گوڵ


گریانێک بۆ ته‌مه‌ن
خه‌نده‌یه‌ک بۆ زه‌مه‌ن
هه‌ناسه‌یه‌کی به‌ سۆز
پێت ئه‌ڵێم جه‌ژنت پیرۆز


به‌ په‌پوله‌ی هه‌ست بۆت ئه‌نێرم چه‌پکه‌ گوڵی سۆز
که‌ به‌ بۆنی هه‌ڵاڵه‌ و نێرگز لێی نوسراوه‌ جه‌ژنت پیرۆز

گوڵم چی بێنم به‌ دیاری
كه‌ خۆت له‌ هه‌موو شتێ جوانتری


تۆ هه‌ناسه‌ی بۆ ژیانم
تۆ خوێنی بۆ دڵ و گیانم
تۆ ڕوناكی بۆ چاوانم
تۆ زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ لێوانم
جه‌ژنت پیرۆز ئه‌ی هه‌موو گیانم

گوڵی باخانم ئه‌تۆی
ڕووحی ڕه‌وانم ئه‌تۆی
مانگی چوارده‌م ئه‌تۆی
جه‌ژنت پیرۆز بێت كه‌ هه‌موو دونیام ئه‌تۆی


جه‌ژن به‌ تۆوه‌ شاده‌ گوڵم
وه‌ره‌ بۆ جه‌ژنانه‌
چاوه‌ڕیتم زوو وه‌ره‌ گیانه‌
گوڵێكی سوورم داناوه‌ بۆ دیاری و بۆ جه‌ژنانه‌


ماڵی دڵم چاوه‌ڕێی هاتنی تۆیه‌
چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی تۆیه‌
ده‌ ده‌ركه‌وه‌ ئه‌ی ڕووناكی ماڵم
ده‌ ده‌ركه‌وه‌ ئه‌ی شادی ژیانم
ده‌ ده‌ركه‌وه‌ بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ ببه‌
جه‌ژنانه‌ بۆ دڵم بۆ ڕووحم


هه‌ر كه‌ ناوى جه‌ژن دێنن ئازيزانم بير دێته‌وه‌
گه‌ردن ئازاديم گولێكه‌ يه‌خه‌ى تۆش ده‌گرێته‌وه‌
له‌ ئێستاوه‌ جه‌ژنت پيرۆز تا جه‌ژنێكى تر دێته‌وه‌


دێم به‌ جكلێته‌كه‌ى ده‌ستت وه‌ك خۆت شيرينيكه‌ زارم
شادى بكه‌ به‌ جه‌ژنانه‌م هه‌ره‌س بێنه‌ به‌ ئازارم


ياخوا چراى به‌ختت گولێكى گه‌ش بێت
دڵ و ده‌رونت له‌ خه‌م بێبه‌ش بێت
له‌ قيامه‌تيشا جێگـات به‌هه‌شت بێت
جه‌ژنی قوربان له‌ تۆش پيرۆز بێت

لێم ببوره‌ كو ناتوانم رۆحم له‌ جه‌سته‌م ده‌ربێنم
له‌ جياتى نوقلى جه‌ژن بۆتۆى ئازيزى بنێرم


سلاو ئه‌نيرم بـه‌ باوه‌شی گوڵ
جه‌ژن پيرۆزبێت له‌ تۆى رۆح و دڵ


خه‌ڵك بۆ رۆژى جه‌ژن نامه‌ ئه‌كه‌ن به‌ پيشه‌
به‌ڵام خۆشه‌ويستى تۆ جه‌ژنى منه‌ هه‌ميشه‌


به‌ هێمنی سه‌يری شه‌وقی مانگ بكه‌
به‌قه‌د جوانی ئه‌و ديمه‌نه‌ پیرۆزبايم قبوڵ بكه‌


نه‌كـا بـمـرم خـۆری تـه‌مه‌نـم ئـاوابـێـت
لةئيستاوه‌ جه‌ژنت پیرۆز هه‌موو كاتێكت جه‌ژن بێت


وتم با يه‌كه‌م كه‌س بم نه‌وه‌ك كه‌س پێشم كه‌وئ
جه‌ژنه‌ پيرۆزه‌ بكه‌م له‌و كه‌سه‌ى خۆشمه‌وئ


شادى و به‌خته‌وه‌رى ميوانى دڵت بێ..
نامه‌كه‌م شيرينى و نوقڵانه‌ى جه‌ژنت بێ..


زۆر حه‌ز ئه‌که‌م له‌گه‌ڵ تۆدا
قاوه‌ی تاڵیش بخۆمه‌وه‌
زۆر به‌هیوام روو به‌ رووی تۆ
شیعری جه‌ژنم بخوێنمه‌وه‌
چونکه‌ گوڵم له‌گه‌ڵ تۆدا
قاوه‌ی تاڵیش لام شیرینه‌
دڵنیام شیعرم له‌ رووی تۆدا
کتێبێکی زۆر به‌تینه‌
جه‌ژنت پیرۆز هه‌ناسه‌که‌م
تۆ جوانترین ئۆقیانووسی
خۆشم ئه‌وێی زیاتر له‌وه‌ی
له‌و شیعره‌ما بۆتم نووسی

بێدارم تا به‌یانی خوایه‌ نه‌ روات کاتــــه‌ کان
تا پیرۆز بای نه‌که‌م له‌ دارو به‌ ر دوو ئاوه‌کان

بۆ لێم ونی ئه‌ســــــــــــــتیره‌ که‌م پیرۆز بای بکه‌م له‌ کێ؟
ده‌ ده‌ر که‌وه‌ با من نه‌ مرم دوای من دڵت ده‌ ده‌ی به‌کێ؟

هه‌موو که‌سم لێ تۆرا وه‌ ئه‌ڵێن شێت بووه‌ ئه‌م لاوه‌
جه‌ژن ناکاو هه‌ر ئه‌ڵێت خۆشه‌ ویـــــــــــــستم تۆراوه‌

ده‌ من چیبکه‌م خه‌ تام چیه‌ ئاوایه‌ ژینــــــــم
بۆ خۆم ده‌گریم بێ دڵ ده‌ژیم بۆ چیمه‌ ژینم



له‌ کانی سۆز له‌ په‌ره‌ی گوڵ
له‌ هه‌ستی من له‌ ناخی دڵ
جه‌ژنت پیرۆز بێ جوانترین گوڵ


هه‌زار چه‌پکه‌ گوڵ و ره‌یحان
پێشکه‌شت بێ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان


جه‌ژنانه‌ت گوڵ بێ
گوڵ دانت دڵ بێ
دڵیشت پر له‌ بزه‌و شادی بێ
جه‌ژنی قوربانت پیرۆز بێ


به‌ په‌پوله‌ی هه‌ست بۆت ئه‌نێرم چه‌پکه‌ گوڵی سۆز
که‌ به‌ بۆنی هه‌ڵاڵه‌ و نێرگز لێی نوسراوه‌ جه‌ژنت پیرۆز


گوڵی باخانم ئه‌تۆی
ڕووحی ڕه‌وانم ئه‌تۆی
مانگی چوارده‌م ئه‌تۆی
جه‌ژنت پیرۆز بێت كه‌ هه‌موو دونیام ئه‌تۆی

جه‌ژن به‌ تۆوه‌ شاده‌ گوڵم
وه‌ره‌ بۆ جه‌ژنانه‌
چاوه‌ڕیتم زوو وه‌ره‌ گیانه‌
گوڵێكی سوورم داناوه‌ بۆ دیاری و بۆ جه‌ژنانه‌


ماڵی دڵم چاوه‌ڕێی هاتنی تۆیه‌
چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی تۆیه‌
ده‌ ده‌ركه‌وه‌ ئه‌ی ڕووناكی ماڵم
ده‌ ده‌ركه‌وه‌ ئه‌ی شادی ژیانم
ده‌ ده‌ركه‌وه‌ بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ ببه‌
جه‌ژنانه‌ بۆ دڵم بۆ ڕووحم
[/size][/center]



کوردژین

27

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

سوپاسسسسسسسسسسسس ده‌ستت خۆشبیت خوشکی گیان سه‌رکه‌وتوبیت

21 نووسی:

ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م لانه‌ خان، پێم خۆشه‌ وه‌ك جاران ته‌وه‌ره‌ی وه‌ها بكرێته‌وه‌، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم.

[center][size=24]

زۆر سوپاس کاک سه‌رهه‌نگ خۆشحال بوم به‌به‌ژداری یه‌که‌ت سوپاس براکه‌م ئیشه‌لا گه‌ر هاوری یان به‌ژداربن هه‌رجاره‌و باس له‌کیشه‌یه‌ک ده‌که‌ین که‌واقعی بیت له‌ژیانی رۆژانه‌ماندا به‌ هاوکاری هاوری یان به‌رده‌وام ده‌بم ئیشه‌لا هیوادارم ئیوه‌ش هاوری یانیش راوبۆچونی خۆتا هه‌بیت بۆ ته‌وه‌ره‌کان سوپاستان ده‌که‌ین هه‌رله‌خۆشیدابن[/size][/center]

LoSt-MaN نووسی:

smileکاریکی قیزةوةنة کوشتنی کةسی به رامبه ره

[center]
[size=24]
به‌ته‌ئکید نه‌ک مردن له‌ په‌لو پۆت ده‌خات توانی هیچت نامینیت یاخوا قه‌ت توشی شتی وانه‌بن زۆر ناخۆشه‌ که‌سیکت خۆشبویت به‌دل و به‌گیان به‌لام بی وه‌فابیت درۆت له‌گه‌ل بکات ئه‌وکات ئه‌لین مردن خۆشتره‌ به‌لام ئایه‌ مردن چاری دلی تۆده‌کات نه‌خیر به‌رده‌وام به‌ له‌ژیان ژیان به‌کاتی به‌رده‌وامه‌ به‌س ئیمه‌ی مرۆڤه‌کان وه‌ک گه‌لای داره‌کان ته‌مه‌نمان هه‌لده‌روه‌ریت [/size][/center]

ياس نووسی:

وه‌فا !!! به‌راستی له‌م زه‌مانه‌دا ناتوانی باسی ئه‌م وشه‌یه‌ بکه‌ین به‌داخه‌وه‌
چونکه‌ ده‌توانم بڵێم له‌سه‌دا %80 ی خه‌ڵکی ئه‌سڵه‌ن نازانن ئه‌م وشه‌یه‌ مانای چیه‌..

وه‌فا به‌ ره‌گه‌ز ناگۆرێت چ کچ و چ کور ده‌توانێت وه‌فای هه‌بێت به‌ڵام من ته‌نها
ئه‌وه‌ ده‌ڵێم هه‌ر که‌سێک راستگۆ بێت و متمانه‌ی به‌ قسه‌کانی خۆی هه‌بێت واتا
که‌سێک بێت بتوانێت له‌سه‌ر پێیه‌کانی خۆی بوه‌سێت و ئه‌و شتانه‌شی که‌ ده‌یکات
به‌ شێوازێک بێت که‌ له‌توانای خۆی دابێت ئه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ ده‌توانن له‌ مانای ئه‌م ووشه‌
تێ بگه‌ن ..

هه‌ندێک که‌س هه‌ن قسه‌یان به‌قه‌د شاخێکه‌ و عه‌مه‌لیشیان به‌قه‌د پوشێکه‌ وته‌نها ده‌زانن
زۆر بڵێی بکه‌ن و ئینجا که‌ باسی وه‌فاش ده‌که‌یت خۆیان پێ مه‌لائکه‌تی سه‌ر زه‌ویه‌

من تێناگام له‌وه‌ی که‌ ئایا شتێک ناتوانن بیکه‌ن بۆ فشه‌فش ده‌که‌ن ؟؟؟؟و باری خه‌ڵکیش داوێنه‌ سه‌ر ملی خۆیان ؟
به‌راستی قسه‌ی بێ عه‌مه‌ل که‌ زۆر ئازار به‌خشه‌ زۆریش ناشرین و سوکت ده‌کات..

ده‌ست خۆش گیان..

[center][size=24]

سه‌ره‌تا سلاو ده‌ست خۆشبیت خۆشحالم که‌به‌ژداربون له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ زۆر راسته‌ قسه‌کانت به‌لام ده‌بیت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌وه‌نده‌ بی وه‌فای رووده‌دات وه‌فا زۆر به‌که‌می ماوه‌ هه‌موکه‌سیک به‌ده‌ستی خۆیه‌تی
ده‌توانیت واله‌خۆی بکات لای هه‌موان خۆشه‌ویست بیت متمانه‌ پی کراو بیت راست گۆبیت وه‌فاداربیت
له‌هه‌مان کاتدا ده‌توانیت واخۆی ناشرین بکات هیچ مافیکی نه‌مینیت له‌هه‌مو ناحیه‌یه‌که‌وه‌ به‌ده‌ست خۆمانه‌
جابینه‌ سه‌ر ته‌وه‌ره‌که‌مان من پالپشتی قسه‌کانت ده‌که‌م زۆر به‌جوانی به‌وردی باست کردوه‌ ده‌ست خۆشبیت لی ده‌که‌م که‌سانی وامان زۆره‌ زۆر راسته‌ به‌لام خواهیدایه‌تیان بدات کاریک نه‌که‌ن ببنه‌ مایه‌ی ئازار هه‌موکچیک کچیک نیه‌و هه‌موکوریکیش کوریک نیه‌ به‌لام چۆن بزانین ئه‌مه‌ باشه‌ یان خراپ ده‌بیت هه‌لیان سه‌نگیننین ئه‌وسا قه‌رار بده‌ین خۆشحال بوم به‌په‌یامه‌که‌ت دوباره‌ ده‌ستت خۆشبیت
[/size][/center]

31

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=1cT78wGt … re=related[/youtube]

32

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ЯёКảЯđO̖ نووسی:

تا استا توشی بی وةفایی نةبومه

له‌خوابه‌زیابیت هه‌ول بده‌ قه‌ت توشت نه‌بیت دوای له‌ره‌گو ریشه‌وه‌ ده‌رت دینیت hmm

33

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=24]((( په‌شیمانم له‌ ڕابوردو )))

      http://www.webchinupload.com/files/khawa6er-040-w.jpg


ژیانم ڕۆیشت به‌ نا فه‌رمانی
زۆر به‌ ناشیرنی له‌ ژیانم ڕوانی

هه‌ستم کرد ته‌نیام ته‌واوی ژیانم
حه‌زو ئاوات ڕۆیی هه‌موی فه‌وتانم

چه‌وتی و چاکه‌شم لا بێ نرخ بوو
ته‌واوی هه‌ستم له‌م ژینه‌ ون بوو

حه‌زم نه‌ ئه‌کرد بژیم ئاوایی
بکه‌ومه‌به‌ر ده‌ست تۆڵه‌و ته‌نیایی

ئێستاش که‌گه‌نجیم ته‌واو به‌سه‌ر چوو
ترساندمی میوان ئه‌ویش پیری بوو

دوای ئه‌ویش مه‌رگه‌ یه‌خه‌ی من ئه‌گرێ
کارو کرده‌وه‌م له‌م ژیانه‌ ئه‌سرێ


پشتیوان جاف[/size][/center]

34

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس گیانه‌

ده‌ست خۆش کاکه‌ زۆر ته‌ئیسیری تیکردم یاخوا ره‌حمیان پی بکات یاره‌بی خوا ئاسانکاریان بۆبکات neutral

LaNa 2000 نووسی:

[center][size=24]سلاو هاوری یان حه‌زم کرد ئه‌م جاره‌ ته‌وه‌ره‌یک دابنین له‌سه‌ر بی وه‌فای کچان تاکه‌ی کوران ده‌چه‌وسیننه‌وه‌ به‌هه‌ستو سۆزی درۆ بۆچی عاشقی خۆیانیان ده‌که‌ن دواتر به‌هۆی بیانویه‌که‌وه‌ لیان داده‌برین به‌چه‌نه‌ها خه‌می تریش به‌لام بۆچی خۆشه‌ویستی ده‌که‌ن که‌ده‌زانن تاسه‌ر نابن بۆهه‌ستی کوران ئازار ده‌ده‌ن هیوادارم کوران چیتر ساویلکه‌ نه‌بن بروا به‌هیچ کچیک نه‌که‌ن تاکو زۆر زۆر دلنیانه‌بن قه‌ت متمانه‌یان پی نه‌که‌ن چونکه‌ گه‌ر که‌سیک وتی خۆشم ده‌ویت رازی بویت یه‌کسه‌ر ئه‌وازو تیاده‌چیت هه‌موکاریکیت پی ده‌کات هه‌موئازاریکیت ده‌داتی ده‌بیت قبولی بکه‌یت به‌س ئه‌وانه‌ی که‌توشی ئازاری خۆشه‌وسیستی نابن ئه‌وانه‌ن که‌برواو متمانه‌ به‌زۆر کچان ناکه‌ن تادلنیانه‌بن
کوران هه‌موجاریک باسی بی وه‌فای کورانمان کردوه‌ ئه‌وه‌ش بزانن خۆمان کچین به‌لام ره‌نگه‌ بی وه‌فابین هه‌موشیان نا به‌لام تا سیان بیوه‌فای ده‌کات ئه‌ووه‌فاداره‌ نادۆزیته‌وه‌ بروا به‌که‌سیک مه‌که‌ن که‌متمانه‌تان پی نیه‌
گه‌ر تۆ به‌کچیکت وت خۆشت ده‌ویت رازی دلت بۆی باس کرد گه‌ر ئه‌و تۆی خۆشبویت قه‌ت جیت ناهلیت به‌س گهه‌روابیت درۆ بکات هه‌میشه‌ درۆی له‌وه‌ گه‌وره‌ تریشت له‌گه‌ل ده‌کات بۆده‌ربازبون

هیوادارم ئیوه‌ش رای خۆتان بلین به‌ژداربن سوپاستان ده‌که‌م [/size][/center]



LaNa 2000

37

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس گیانه‌که‌م

سوپاس ده‌ستان خۆش

39

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان

40

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=aYl4yaOk … r_embedded[/youtube]



[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=-K_8R03j … r_embedded[/youtube]



[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=sx8vA9jB … r_embedded[/youtube]

41

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

smile   ده‌ست خۆش جوانه‌

سوپاس براکه‌م:)