1

بابه‌ت: چیرۆک .. گه‌ڕان به‌دوای ده‌رگای رزگاربوون ‌

[center][size=24]چیرۆک .. گه‌ڕان به‌دوای ده‌رگای رزگاربوون


له‌سه‌رده‌می (لویسی چوارده‌هم) له‌فه‌ڕه‌نسا كه‌خۆی ئه‌وكات مه‌لیك بوو(لویس)،جارێكیان كابرایه‌كیان به‌تۆمه‌تێك ده‌ستگیركرد وكردیانه‌ ژوورێكی زیندان كه‌چه‌ندین قۆڵتی شاراوه‌ی تیابوو.
 
لویس ویستی ئه‌وكه‌سه‌ تاقیبكاته‌وه‌و یارمه‌تیشی بدات به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بۆیه‌ ئێواره‌ی ڕۆژێك پێش ئه‌وه‌ی له‌سێداره‌ی بده‌ن لویس چوه‌لای وپێی گوت،ئه‌مه‌ دواین شه‌وی تۆیه‌ لێره‌،به‌یانی تۆ له‌سێداره‌ ئه‌درێیت،به‌ڵام بۆخۆت له‌م ژووره‌ بگه‌ڕێ ده‌رگایه‌ك هه‌یه‌ كه‌له‌وێوه‌ ئه‌توانیت به‌رله‌هه‌ڵاتنی خۆر خۆت ده‌رباز بكه‌یت،بگه‌ڕێ...،پاشان لویس چووه‌ ده‌ره‌وه‌.
 
بۆیه‌ كابرای زیندان ده‌ستی به‌گه‌ڕان كرد،قۆڵتێكی دۆزیه‌وه‌،بۆیه‌ یه‌كسه‌ر چووه‌ ناوی وده‌ستی به‌ڕۆیشتن كرد،له‌كۆتاییدا گه‌یشته‌ ده‌روازه‌یه‌ك كه‌زۆر زۆر له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی به‌رز بوو! بۆیه‌ گوتی:-گه‌ر لێره‌ش خۆم هه‌ڵده‌م هه‌ر ئه‌مرم،با بگه‌ڕێمه‌وه‌ باشتره‌!
گه‌ڕایه‌وه‌ ڕێگاوڕێگا بۆناو ژووره‌كه‌،ئه‌مجاره‌یان گه‌ڕاو توانی قۆڵتێكی تر بدۆزیته‌وه‌،به‌ه‌ناو قۆڵتی دوه‌مدا ڕۆیشت پاش ڕۆشتنێكی زۆر گه‌یشته‌ به‌رده‌م گۆماوێكی زۆر گه‌وره‌(مه‌له‌شی نه‌ده‌زانی)بۆیه‌ هه‌مان قسه‌ی كرد(گه‌ر لێره‌ بپه‌ڕمه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌خنكێم!) دیسان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆناو ژووره‌كه‌.
 
دوای گه‌ڕانێكی زۆر هیچی تری ده‌ست نه‌كه‌وت وخۆرهه‌ڵات ،لویس به‌ره‌و ژووره‌كه‌ چوو،چاوی به‌كابرای زیندان كه‌وته‌وه‌،كابرای زیندان له‌دڵی خۆی گوتی(تازه‌ من هه‌ر له‌سێداره‌ ئه‌درێم،با ئه‌وه‌ی دڵمی هه‌موو به‌ڕوودا بڕێژم)،بۆیه‌ به‌لوویسی گوت:-به‌ڕاستی شووره‌یی یه‌ بۆتۆ!تۆ مه‌لیكی گه‌وره‌ی وڵاتێكی گه‌وره‌ی ودرۆت لێ كردم!گوتت ئه‌و ژووره‌ ده‌رگایه‌كی تێدایه‌ كه‌به‌ره‌و ڕزگاربوونم ئه‌بات هه‌موو لایه‌ك گه‌ڕام هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی به‌ده‌رگا ناوت بردن منیان به‌ره‌و مردن ئه‌برد
 
لویس گوتی:-زانیم كه‌ناتوانیت مێشكت بكه‌یته‌وه‌!چونكه‌ من دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌م به‌تۆ گوت له‌ده‌رگای ژووره‌كه‌ چوومه‌ده‌ره‌وه‌و ده‌رگاكه‌م قفڵ نه‌دا!وه‌هه‌موو پاسه‌وانه‌كانم له‌گه‌ڵ خۆم برد بۆئه‌وه‌ی بتوانیت ڕابكه‌یت،،،بۆیه‌ تۆ ده‌رگات له‌به‌رده‌م بوو به‌ڵام بیرت لێی نه‌كرده‌وه‌!
 
زۆرشت هه‌ن زۆر ساده‌ن وله‌به‌رده‌ممانن،،،پێویست به‌وه‌ ناكات كه‌خۆمان له‌خۆمانی قورس بكه‌ن
 

فه‌یسبوک
یاده‌وه‌ریه‌كانی لویس
ئاماده‌كار:ئه‌یمه‌ن هیشام[/size]
[/center]

[center][size=24]خوزكة شاريك له غه م دروست بكرايه ،من سه رۆكی ده بووم
فرمێسكی چاو به پاره بوايه ،من مليۆنير ده‌ بووم
[/size][/center]