1

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

(له‌ سه‌فه‌ردا فێری زۆر شت ده‌بیت و قوتابخانه‌یه‌كه‌)
له‌هه‌مانكاتدا زۆر شتیشت لێده‌ستێنێ و دڵت ده‌كا به‌ خۆڵه‌مێش
گركان له‌ ناخت به‌رده‌دا؛ به‌تایبه‌ت گه‌ر سه‌فه‌رێك بێت خۆت هه‌ڵتنه‌بژاردبێ و له‌ رەنگی ئه‌و یاره‌ به‌دوورت بخات كه‌ له‌م سه‌فه‌ره‌ ته‌نها له‌خه‌ون له‌گه‌لتایه‌!
ئه‌مه‌ ژیانه‌ هاوڕێ ده‌بێ ره‌ق بی وه‌ك بلۆك!
گه‌ر نا كوشتنت ئاماده‌یه‌ تۆش له‌سه‌ر چۆك
جاسم شوانی

2

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

جــــه‌ژنـه‌،لـه‌جــێگـه‌ی ئــاژه‌ڵ و حــه‌یـوان
ده‌ی سـه‌ری بـبڕن نه‌فسـی سـه‌رگه‌ردان
رۆحــی مـــانـدووتــان پــڕ بكــه‌ن لـه‌ نـــور
بــێـبـــاكـیــش ببــن لـه‌ دونـیای زیـــندان
ئــــــاوه‌دانــیـیـه‌ك جــا بـــــده‌ن بــــه‌ دڵ
ئـینـجــا پـیرۆزكـه‌ن، جـه‌ژنه‌كـه‌ی قـوربان
ده‌ســـا شـــوانی.. بــبـینــه‌ داســــتــان
زه‌وی تـــامــه‌زرۆیـه‌، بــه‌ بـــۆنـی گـــوڵان
لـــێـــره‌ هــه‌ركــارێ ده‌كــه‌یـته‌ پیشــه‌ت
مه‌ردووم مه‌شكینه‌ نه‌بییه‌ دۆست شه‌یتان
بـــپـارێـــنــه‌وه‌ پــــێــكه‌وه‌ لــه‌ یـــــه‌زدان
دووربــێ لـه‌ ئێـمه‌ ناســۆری و قـه‌یــران
جاسم شوانی
(به‌ خۆشی بگـوزه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو كوردان)
http://store2.up-00.com/2015-09/1443349580291.jpg

3

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

عیشـــــقت ڪە مەجازۍ بوو، خواهیش مەڪە الا کچ
لەیلا کچ و سەلما کچ و ........ کچ و عەرزا کچ
نالی
نالی ناڵاندی لە دەردی کچ، بەدبەخته‌ هێشتا هه‌ر هاوار دەکا ده‌ڵێ کچ؟!
چه‌نده‌ سه‌یره‌ به‌ پێوه‌دان ناوه‌ستێ پیاو گه‌ تیره‌كه‌ی به‌ركه‌وت دووباره‌ حه‌ز به‌و مه‌یدان و جه‌نگه‌ ده‌كات!
ئای کە دەردت گـــــرانە کـــچ
پیاو دەکەی بە دێـوانە کــچ
عیشقت سەرشێتانەیە کچ
نازانـــم بۆ زیــــنـــدانــــە کــــچ؟!!
جاسم شوانى
کچ کە بوو بەو قارەمانەی مێژوو کە قەڵای پیاو بێ، ئەوکات گرنگ و پایەکەی دەردەکەوێت کەژنێکی وایە وەک خودا فەرموویەتی: سوکنایی کاری ئەوبێت، نەوەک لەخۆبایی، چوون گەر وا نەبا ئافرەت فەرامۆش دەکرا لە کۆمەڵگا..!
به‌شێك له‌ رۆشه‌نبیران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئافره‌ت گه‌ر سوكنای پیاو نه‌با ئه‌وا له‌ كۆمه‌ڵگا فه‌رامۆش ده‌كرا ! به‌ڵام كه‌ كاری هێور كردنه‌وه‌ و ئاسووده‌یی و به‌یه‌وه‌كه‌وه‌ ژیانه‌ و هاوكاری پیاوه‌ بۆیه‌ شۆره‌ ژنه‌  و پادشای ماڵه‌ و بزوینه‌ری چالاكی و كاری جوانه‌ له‌ پیاودا...هتد
شوانی
مەلا مەحموودی بایەزیدیش دەڵێ:
ژن زینەتی دونیایـە 😌
ئەمانەتی خــودایە
حەبیبی موستەفایە
لەبۆ مەردان قەڵایـە
http://store1.up-00.com/2015-09/1441897897171.jpg

4

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

سوپاس برا

5

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

كونجی و نان

سه‌رچاوه‌:مرۆسازی                        نوسینه‌وه‌ی به‌ده‌ستكاریه‌وه‌:جاسم شوانی
گه‌ر سه‌ریك بكیشین به‌نانه‌واكاندا سه‌یر بكه‌ین بزانین چۆن كونجی به‌نانه‌كان داده‌كه‌ن.
ده‌بینین كاتیك كونجی به‌نانه‌كان داده‌كه‌ن كاتیك كه‌وا هه‌ویره‌ و هیشتا نه‌بردراوه‌ته‌ ناو فرنه‌كه‌، چونكه‌ كاتیك هه‌ویره‌ كه‌ بۆناو ته‌نووره‌كه‌ ده‌به‌ین هالاوی گه‌رمای لیده‌دات و هه‌ویره‌كه‌ ده‌بیت به‌نان ،ئیتر لیره‌دا ناتوانریت چی دیكه‌ كونجی به‌سه‌ر دابكه‌ین .
به‌وینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ نه‌مامگه‌ن كاتیك نه‌مامه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌ كه‌وا زه‌وی هیشتا پیخه‌فی گه‌رمای به‌خۆی دانه‌داوه،چونكه‌ له‌كاتی گواستنه‌وه‌یان گه‌رما كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌بیت له‌سه‌ر رشوه‌كان و ئیتر باغه‌وان هیچ كاریكی له‌ده‌ست نایه‌ت.
مه‌به‌ستمان له‌م نمونانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ی مه‌ردووم تا له‌ دونیای هه‌ولی جوانكاری و كاری چاك و باش بده‌ دونیا وه‌ك هه‌ویره‌كه‌ وایه‌ و كه‌چوویته‌ ئه‌و دونیا نانی برژاو ره‌قه‌ و هیی له‌گه‌ڵ ناكرێ با ژیانی دونیات لێ نه‌بیته‌ غه‌م و په‌شیمانی.

6

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

شه‌ش له‌ وته‌ به‌نرخه‌كانی ژیان:

1-ئيمان ، سةبر و ليبوردنة.
محمد (دروودى خواى ليبيت)
2- كةسيَك گه‌ر خؤشبةخت نةبيت , تاوانبارة.
ئه‌پیكتاتۆس.
3- گه‌ر مزگێنییه‌كت پێیه‌ بۆ كه‌سێك په‌له‌ بكه‌ له‌ گوتنی.
مۆرياك
4-باشترين بةرنامة دارشتن بؤ داهاتوو , سوود وه‌رگرتنی درووستة لة كات.
ئالبير كامۆ
5- مرۆڤی كامل و تةواو كةسيَكة كة ژيانى خؤى بةدةستى خؤى درووست دةكات.
ئارتۆر شۆپنهاوه‌ر
6- جوانترين شيعر لةسةرانسةرى جيهان لاية لايةى دايكانة.
لامارتين
http://store1.up-00.com/2015-08/144088325571.jpg

7

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ مینیماڵ (كورتیله‌ چیڕۆك))

ســــــــــــــــــــوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز

8

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ مینیماڵ (كورتیله‌ چیڕۆك))

پیره‌دایك، به‌كچی جاحیل!
كابرایه‌ك ده‌بیت له‌گوندیك دا پیره‌ دایكێ‌كی ده‌بیت وبه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین،ئه‌و كابرایه‌ خیزانی نه‌بوو به‌لكو ته‌نها ئه‌و دایكه‌ پیره‌ی هه‌بوو
رۆژهات و رۆیی پیره‌ دایك مرد ، بۆیه‌ خه‌لكی گوند داوایان لیكرد كه‌ دایكی بشۆن و بیشارنه‌وه‌ ،به‌لام ئه‌و قبوولی نه‌كرد، به‌لكو دایكی له‌گوێدریژیك به‌ستایه‌وه‌و خۆیشی له‌گه‌لی رۆیشت به‌ره‌و گوندیكی دیكه‌ و گوندی خۆیان به‌جێ هیشت پیش ئه‌وه‌ی بگاته‌ ناو ئه‌و گونده‌ی وا دیار كه‌وتووه‌ خۆی دێته‌ خواره‌وه‌و گویدریژه‌كه‌ به‌ره‌للا ده‌كاته‌ ناو جۆخینی گه‌نم و جۆ كه‌ خه‌لكی گونده‌كه‌ گه‌نم و جۆیان تیدا كۆكردبوویه‌وه‌ ،خۆشی له‌شوینیك په‌ناداو شارده‌وه‌ ،بۆئه‌وه‌ی كه‌س نه‌ی بینێ.
گویدریژ چووه‌ سه‌ر جۆخینه‌كه‌و چه‌نده‌ برسی بوو به‌ئاره‌زووی خۆی به‌ناو جۆخین كه‌وت و ده‌ستی به‌له‌وه‌رین كرد پیره‌ دایكیشی له‌سه‌ر پیشتی گویدریژ به‌ستاوه‌ته‌وه‌ ، له‌و كاته‌دا خاوه‌ن ده‌غل چاوی پیده‌كه‌ویت و زۆر تووڕه‌ ده‌بێ، بۆیه‌ هه‌ر به‌راكردن به‌ره‌و گویدریژ دیت و ده‌لی (كوره‌ هۆ كوره‌ كابرا راوه‌سته‌ نه‌كه‌ی ) كابرای چی پیره‌ژن حه‌یاتی لیبراوه‌ ، چه‌ند رۆژیكه‌ مردووه‌ هه‌ر وه‌لام نه‌بوو بۆیه‌ كابرا توره‌ ده‌بیت و هه‌تا هیزی هه‌یه‌ كوتكیك راده‌وه‌شینێ له‌ پیره‌ دایكی مردوو ده‌دات ، پیره‌ دایك به‌رده‌بیته‌وه‌و كابرا زۆر په‌شیمان ده‌بیته‌وه‌ ، به‌لام چار نییه‌ تازه‌ تووش بووه‌ ، پاش ماوه‌یه‌ك كوری پیره‌ دایك به‌هاوار وا وه‌یلا هات (خه‌لكینه دایكمیان كوشت ) پاشان خه‌لكیكی زۆری گوند كۆبوونه‌وه‌ بینیان پیره‌ دایك مردووه‌ ، دواتر چوون دایكیان شووشت و شاردیانه‌وه‌ و كوره‌یان برده‌ مه‌جلیس بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سره‌تی بكه‌ن ، پیك هاتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كابرا كچیكی 14 سالان بدات به‌ كوری پیره‌ دایك ، به‌م شیوه‌یه‌ كوره‌ گه‌رایه‌وه‌ گونده....
چیرۆكه‌كه‌مان هیشتا ماویه‌تی‌ بزانین چی رووده‌دات له‌ناو گوند:
كوره‌ گه‌رایه‌وه‌ گوندو خه‌لكی گوند هه‌موو سه‌ریان سورما كوره‌ به‌ پیره‌ دایكی مردوو گوندی به‌جێ هیشت، كه‌چی به‌ كچی جاحیل هاته‌وه‌ بۆ گوند.
خه‌لكی گوند چوونه‌ پیشوازی كوره‌ ئه‌وه‌ی له‌دلیان بوو پییان گوت: كه‌ چۆن ئه‌م كاره‌ رووی داوه.
كوره‌ گوتی : ئه‌و گونده‌ی نزیك خۆمان پیره‌ دایكی مردوو ده‌كرن و كچی جاحیل له‌جیگای ده‌به‌خشن .
كیشه‌ لیره‌ ده‌ست پیده‌كات:
خه‌لكیش دوای ئه‌م قسه‌یه‌ بیریان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌وا هه‌ر یه‌ك له‌لای خۆی بچی پیره‌ دایكی خۆی بكوژی به‌هه‌ر هۆیه‌ك بیت .
هه‌ریه‌كه‌و ئه‌وه‌ی پیره‌ دایكی هه‌بوو كوشتی و بردی بۆ گوندی نزیك خۆیان یاڵا پیره‌ دایك به‌كچی جاحیل ده‌فرۆشین به‌لام هه‌موویان به‌ خۆو به‌ ته‌رمی دایكی مردوویان گه‌رانه‌وه‌و تێر جوینیش كرابوون .
په‌ندی سه‌ره‌كی له‌م چیرۆكه‌ دا ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستان ئه‌وه‌ی به‌دوای ئاره‌زووه‌كانی بكه‌ویت والله ئاماده‌یه‌ خۆشه‌ویستانیشی دابنیت له‌م ریگه‌یه‌ ، بزانن نه‌ك ته‌نها پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ به‌لكو هه‌موو ئه‌و شته‌ خراپانه‌ی به‌هۆی ئاره‌زوو به‌ده‌ست دین.
سه‌رچاوه‌:هیلكه‌ی نامێ-به‌رگی یه‌كه‌م - به‌شی دووه‌م نوسینه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌ به‌ده‌ستكاریه‌وه‌:جاسم شوانی
http://store1.up-00.com/2015-08/1440855108361.jpg

9

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ســــــــــــــوپاس بۆ تۆ

10

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

1+1 لـه‌ بـیركـاریـدا ده‌كــاتـه‌ دوو
كـه‌چــی له‌ عیشــــقا ده‌كـاته‌ یه‌كێ !
شــار كۆمـه‌ڵێ رێگـای هه‌یه‌
كه‌چـــی له‌ عیشــقا ته‌نـها یـه‌ك رێ
ئاسـمان پــڕه‌ له‌ ئـه‌ســـتـێره‌
كـه‌چـی یـه‌ك سـتێر له‌ ئاسـمانی عیشـقێ
جاسـم شــوانی
(ته‌نها یه‌ك، بۆ زۆربه‌ی یه‌كسانه‌كان)
http://www.mobdi3ine.net/uploads/1440763321141.jpg

11

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ به‌كارهێنانی یانه‌)

سڵاوێك له‌ ناخێكی گه‌رم، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی، ده‌روونتان فێنك بكاته‌وه‌
ببوورن ئازیزانم ماوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره‌ نه‌هاتوومه‌ته‌ یانه‌ و هیوادارم له‌ گه‌وره‌یی خۆتان نوقمی به‌خشنده‌یمان بكه‌ن.
به‌ڵام گه‌ر خودا بیه‌وێ له‌ خزمه‌تتان دا ده‌بین به‌ گوێره‌ی كات.
سه‌ربه‌رز بن و
ئه‌م ماڵه‌ هه‌ر ئاوه‌دان بێت
-شوانی-

12

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

سوپاس گیانی من

13

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

سوپاس برای من٬ ماموستا شوکور گیان

14

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[center]شەهامەتی دەوێ‌
سارد بیت و
بە گەرمی پێبكەنی ..!
-فروغ فرخزاد-
گه‌ر له‌ هه‌وره‌كان باران بدزی و له‌ ئاسمان شینایی و له‌ به‌هار كه‌سكایی،
كه‌ ته‌زیووی سه‌هۆلبه‌نده‌كانی سنوورت بۆ بێ، ئیدی ده‌ست كه‌وتنی چاوی شه‌هێنه‌كان بۆ راو كردنی شادی و له‌ دایكبوونی نه‌مامی خه‌نده‌ پاڵه‌وانی ده‌وێت.
-جاسم شوانی-
(په‌پووله‌، له‌ جه‌مسه‌ر ناژی)[/center]

https://scontent-b-lhr.xx.fbcdn.net/hph … 6323_n.jpg

15

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

سوپاس بو ئه و برا گولانه م . سه ربه رز بژین

16

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

سوپاس بو دلت ماموستا

17

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

كه‌ هه‌سته‌كان كون كون ده‌بن
مه‌پرسن بۆ گوڵ ناڕوێت
كه‌ ئێمه‌ رووبار ناناسین
مه‌پرسن ماسی بۆ ناژیێت
جاسم شوانی
(هه‌ستی زیندوو گوڵ ده‌ڕوێنێ)
https://scontent-a-ams.xx.fbcdn.net/hph … 2409_n.jpg

18

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس هاورییانم. ده ستی ىيوةش خوش

19

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس بو ئيوه برا گول سیفه ته کان کاک سه رهه نگ و ماموستا شه یدای به ریز

20

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

گـــه‌رچی رێگـا زۆر بـه‌ترسـه‌و نـادیاره‌ مـه‌نزڵیش
ئـاخـری كـۆتایـی دێ رێـگای بـیابان خـه‌م مـه‌خۆ
حافزی شیرازی
===========================
گه‌ر باڵنده‌ی شار ئه‌دوێنی: رێگاكه‌ت چه‌نده‌ درێژه‌؟
ده‌ڵێ:
داری دڵ به‌رده‌وام ئاوبده‌،ئه‌شكی خوێناویت برێژه‌
جه‌مع بووه‌ خۆزگه‌ و هیوا، كاسه‌ی ته‌مه‌نت هه‌ڵرێژه‌
له‌ باخچه‌ی جوان و پاكییدا، بێ دوودڵی رۆحت بنێژه‌
له‌ماڵی خۆت بی یان لای ئه‌و، له‌ ئێستاوه‌ یان له‌مێژه‌
هه‌ركۆتایی دێ؛ گه‌ر ئه‌وها بێ،كۆتایی زۆر زۆر به‌چێژه‌
كوانێ رێگا بۆ درێژه‌؟!
جاسم شوانی
============================
رێگای بیابان

21

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ تێكست)

جوان و راسته. ده ستت نه رزیت و نه له رزیت

22

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ تێكست)

جوان و راسته. ده ستت نه رزیت و نه له رزیت

23

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ست خۆش. به‌رده‌وامبه‌ له‌سه‌ر كاری چاك و جوان، جا له‌هه‌ر روویه‌كه‌وه‌ بێت

24

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

سوپاس براله ...

25

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ئه‌وی چوو به‌ بێ تۆ خه‌نده‌ بدروێته‌وه‌ و ده‌می ئاگر ببه‌ستێ تا ئه‌به‌د، ئه‌وه‌ مروارییه‌كان خۆیان ده‌خه‌نه‌ ناو سكی حوتێكی برسی! به‌ ده‌ستی هیچ په‌رییه‌ك نادۆزرێنه‌وه‌..
هه‌ر فه‌لسه‌فه‌ و رێبازێك هه‌وڵی دا به‌بێ تۆ قاچی هه‌ڵكا و ئه‌م هه‌موو رێگا پێچاوپێچ و سه‌ختانه‌ ببڕێ، ئه‌وا له‌ هه‌ڵسانیاندا تووشی ئینزیلاق بوون..
جاسم شوانی
(بــه‌بــێ تـــۆ)
https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-prn2/t1/p180x540/1526887_668691146503306_1390026173_n.jpg

26

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ ئێوه‌ی گوڵ

27

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

بژیت کاک ماموستا شه یدای گول

28

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

هه‌موو جار دایكی ده‌یگوت: كوڕم له‌ شاری كوێران ده‌ست به‌ چاوته‌وه‌ نه‌گری..
هه‌وڵده‌ له‌ رۆژدا رێ نیشانده‌ربی و له‌ شه‌ویشدا شار بكه‌ی به‌ چراخان!
(خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ناو وێران كردن گه‌وره‌ بوو بوون، هه‌ستیان به‌ شكان و تێكدان و شه‌رمه‌زاری نه‌ده‌كرد)
رۆژهات و رۆژ چوو، كوڕه‌ نه‌یتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و دوو هێرشه‌ بگرێت،كه‌ له‌لایه‌ك قسه‌ گه‌وره‌كه‌ی دایكی و له‌لایه‌كی تر بارودۆخی گۆچان به‌ ده‌ستانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بوو.
به‌رده‌وام ئه‌و رۆژانه‌ی ده‌هاتنه‌ پێش، پڕ بوون له‌ په‌ڕۆ بۆ به‌ستنی چاو.
غوباری بیابان بوون بۆ كوێركردنی چاو.
ته‌نها یه‌ك رۆژ وه‌ك نابینا له‌ جیهان گوزه‌ری كرد، یه‌ك رۆژ وه‌ك كوێر چوو بۆ راو، كه‌چی گۆزه‌یه‌كی به‌ نرخی شكاند.
كه‌چی په‌پووله‌یه‌كی بێ باڵ كرد
بولبولێكی له‌ نۆته‌ و ئاواز كرد
له‌ دواییدا تا ما له‌ ژیان هه‌ستی شه‌رمه‌زاری دایگرت
تا ما له‌ ژیان ده‌یگوت ببوره‌ دایكه‌ ..!
بمبه‌خشه‌ ئه‌ی ژیان.
(جاسم شوانی)
-په‌یامێك بۆ بێدارانی كۆمه‌ڵگا-
ئێوه‌ن دوارۆژ نه‌كه‌ونه‌ چاڵ

29

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

سوپاس بۆ ته‌

30

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

سوپاس هاورێ ئازیزه‌كان

31

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[center]فه‌یله‌سوفه‌كان گشتی ماندوو بوون و قه‌له‌مه‌كانیان شه‌له‌ل بوون ئه‌وه‌نده‌ی حیبریان بچێته‌ خه‌باتی ناسین و ناساندنی "مــــرۆڤ"
كه‌چی زۆربه‌یان به‌ ده‌ست به‌تاڵی رۆیشتن و سه‌ره‌داوی كۆلاره‌كه‌یان نه‌كه‌وته‌ ده‌ست..
جاسم شوانی
(بێ ده‌نگبوون له‌ ناساندنی مه‌ردووم، خه‌باته‌!)
http://im35.gulfup.com/JONcF.jpg[/center]

32

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ مینیماڵ (كورتیله‌ چیڕۆك))

ده‌ستت خۆشبێ هاوڕێ .. جـــــــــــوانـــه‌

33

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ مینیماڵ (كورتیله‌ چیڕۆك))

ده‌ستت خۆش بێ هاوڕێ، ئه‌مه‌م له‌به‌رهه‌مه‌كانی مه‌سعود لعلی خوێندۆته‌وه‌، ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌م بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی.. هه‌ربژی

34

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

بــه‌ بــادی شــه‌مــاڵ بـهێــنـن
یــادی گوڵـــزار
لـه‌ نـه‌شـئه‌ی ویـســاڵ بســێنن
گــوڵاوی پـــار
پــڕ بـه‌ده‌نـگ هـاواركـه‌ن بـڵــێـن:
تـه‌نـها خــودا یـاربـێ، یــار !
(جاسم شوانی)
http://im34.gulfup.com/AJwq4.jpg

35

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز هاوڕیێان
سوپاس بۆ سه‌رنجه‌كه‌ت كاك سه‌رهه‌نگ گیان، ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ حاڵه‌تی دروست كردندایه‌ یاخوود له‌ حاڵه‌تی چاككاری وێنه‌ی مرۆڤه‌كانه‌ !! ئه‌مه‌ مانای زۆر هه‌ڵده‌گرێ برای من، به‌ڵام سه‌رنجه‌كه‌شت جوانه‌

36

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ تۆ راست ده‌كه‌ی..

37

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس كاكۆ..

38

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ئاوێنه‌ بوون، له‌ پله‌ی فیرده‌وسی دونیادایه‌
چۆن له‌ولا فیرده‌وس به‌رزه‌، لێره‌ش(له‌ دونیا) په‌یژه‌یه‌ك هه‌یه‌ گه‌ر بگه‌ی پێی: قاسپه‌ی خۆشی كه‌و و جریوه‌ی ناسكی چۆله‌كه‌ و خوڕه‌ی ئاو ده‌بیستی.
(اتنا فی الدنیا حسنة) به‌ مانای هه‌ناگاونان و چوونه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌، كه‌ دڵ هه‌مووان وه‌ك خۆیان نیشان ده‌داته‌وه‌، نه‌ ره‌ش به‌ سپی ده‌چوێنێ، نه‌ سوور ده‌كا به‌ شین.
ئاوێنه‌ دروستكراوێكه‌، زۆر به‌ وه‌فا، هه‌میشه‌ هاوته‌ریب و هاوتا، بۆ به‌نده‌ی خوا.
وه‌ك نالی جوانی ببینه‌ و وه‌ك مه‌حویش (شوكر وشیاره‌ بكه‌)
حافز گوته‌نی (دره‌خت به‌..)
ئاوێنه‌ پێش هه‌مووان خۆت نیشان ده‌دا
ده‌ی كه‌واته‌
هه‌رگیز مه‌به‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كی چڵكن، په‌ری و شه‌یتان نه‌كه‌ی جودا..
"جاســــــم شــــوانی"
http://im33.gulfup.com/UWCps.jpg

سڵاو له‌ تۆ و له‌ كاك حوسێنی گوڵ
زۆر به‌خێرهاتنی ده‌كه‌م، به‌ بێ رووپامایی كردن، كاك حوسێن ئه‌ندامی چاڵاك و دیاره‌ ..
هیچ پرسیارم نییه‌، هیوام سه‌ركه‌وتنی ئه‌و برایه‌مانه‌ له‌ لێره‌ و له‌وێ

40

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس براكه‌م، ببوره‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌ناوی به‌رزییه‌ نه‌وه‌ك به‌رزه‌ فڕ! ئه‌و پارچه‌یه‌ی كۆتایی گوزارشته‌ له‌ ناسینی كار و توانای خوود؛ هه‌ڵبه‌ته‌ مه‌به‌ستم له‌ خوود: (مرۆڤه‌)
دووباره‌ سوپاس بۆ سه‌ره‌نجتان

41

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس بۆ ئێوه‌
چییه‌ كاكی گۆڵچی، رۆیشتن بۆ سه‌روو و عروج ناده‌ی به‌باڵ و به‌شایسته‌ی ئه‌و مه‌قامه‌ی نازانی براكه‌م؟!
كۆسره‌ت گیان بابه‌ته‌كه‌ روونه‌ ئه‌م جاره‌، له‌ناو په‌رۆم نه‌ناوه‌، به‌ كورتی (ده‌بێ به‌ دوای گه‌وره‌ییه‌وه‌ بین و به‌رز رۆیشتن و فڕین بۆ سه‌روو كارمان بێت..)

42

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center]بـچـــووكـی، لـه‌گـه‌ڵ بـــا ده‌ڕوا
گـــه‌وره‌یـی، لـه‌گـه‌ڵ شـاخ هـاوتا
نـــــزمــی، تــۆز و غــوبـــاره‌
بـــــه‌رزی، بـــۆ مــرۆڤ كـاره‌

- "به‌رزه‌ فڕ" نازناوی باڵی تۆیه‌
(جاسم شوانى)

http://im36.gulfup.com/5t9xK.jpg[/center]