1

بابه‌ت: پــــیره‌ دایك، به‌ كچی جاحێڵ!

پیره‌دایك، به‌كچی جاحیل!
كابرایه‌ك ده‌بیت له‌گوندیك دا پیره‌ دایكێ‌كی ده‌بیت وبه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین،ئه‌و كابرایه‌ خیزانی نه‌بوو به‌لكو ته‌نها ئه‌و دایكه‌ پیره‌ی هه‌بوو
رۆژهات و رۆیی پیره‌ دایك مرد ، بۆیه‌ خه‌لكی گوند داوایان لیكرد كه‌ دایكی بشۆن و بیشارنه‌وه‌ ،به‌لام ئه‌و قبوولی نه‌كرد، به‌لكو دایكی له‌گوێدریژیك به‌ستایه‌وه‌و خۆیشی له‌گه‌لی رۆیشت به‌ره‌و گوندیكی دیكه‌ و گوندی خۆیان به‌جێ هیشت پیش ئه‌وه‌ی بگاته‌ ناو ئه‌و گونده‌ی وا دیار كه‌وتووه‌ خۆی دێته‌ خواره‌وه‌و گویدریژه‌كه‌ به‌ره‌للا ده‌كاته‌ ناو جۆخینی گه‌نم و جۆ كه‌ خه‌لكی گونده‌كه‌ گه‌نم و جۆیان تیدا كۆكردبوویه‌وه‌ ،خۆشی له‌شوینیك په‌ناداو شارده‌وه‌ ،بۆئه‌وه‌ی كه‌س نه‌ی بینێ.
گویدریژ چووه‌ سه‌ر جۆخینه‌كه‌و چه‌نده‌ برسی بوو به‌ئاره‌زووی خۆی به‌ناو جۆخین كه‌وت و ده‌ستی به‌له‌وه‌رین كرد پیره‌ دایكیشی له‌سه‌ر پیشتی گویدریژ به‌ستاوه‌ته‌وه‌ ، له‌و كاته‌دا خاوه‌ن ده‌غل چاوی پیده‌كه‌ویت و زۆر تووڕه‌ ده‌بێ، بۆیه‌ هه‌ر به‌راكردن به‌ره‌و گویدریژ دیت و ده‌لی (كوره‌ هۆ كوره‌ كابرا راوه‌سته‌ نه‌كه‌ی ) كابرای چی پیره‌ژن حه‌یاتی لیبراوه‌ ، چه‌ند رۆژیكه‌ مردووه‌ هه‌ر وه‌لام نه‌بوو بۆیه‌ كابرا توره‌ ده‌بیت و هه‌تا هیزی هه‌یه‌ كوتكیك راده‌وه‌شینێ له‌ پیره‌ دایكی مردوو ده‌دات ، پیره‌ دایك به‌رده‌بیته‌وه‌و كابرا زۆر په‌شیمان ده‌بیته‌وه‌ ، به‌لام چار نییه‌ تازه‌ تووش بووه‌ ، پاش ماوه‌یه‌ك كوری پیره‌ دایك به‌هاوار وا وه‌یلا هات (خه‌لكینه دایكمیان كوشت ) پاشان خه‌لكیكی زۆری گوند كۆبوونه‌وه‌ بینیان پیره‌ دایك مردووه‌ ، دواتر چوون دایكیان شووشت و شاردیانه‌وه‌ و كوره‌یان برده‌ مه‌جلیس بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سره‌تی بكه‌ن ، پیك هاتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كابرا كچیكی 14 سالان بدات به‌ كوری پیره‌ دایك ، به‌م شیوه‌یه‌ كوره‌ گه‌رایه‌وه‌ گونده....
چیرۆكه‌كه‌مان هیشتا ماویه‌تی‌ بزانین چی رووده‌دات له‌ناو گوند:
كوره‌ گه‌رایه‌وه‌ گوندو خه‌لكی گوند هه‌موو سه‌ریان سورما كوره‌ به‌ پیره‌ دایكی مردوو گوندی به‌جێ هیشت، كه‌چی به‌ كچی جاحیل هاته‌وه‌ بۆ گوند.
خه‌لكی گوند چوونه‌ پیشوازی كوره‌ ئه‌وه‌ی له‌دلیان بوو پییان گوت: كه‌ چۆن ئه‌م كاره‌ رووی داوه.
كوره‌ گوتی : ئه‌و گونده‌ی نزیك خۆمان پیره‌ دایكی مردوو ده‌كرن و كچی جاحیل له‌جیگای ده‌به‌خشن .
كیشه‌ لیره‌ ده‌ست پیده‌كات:
خه‌لكیش دوای ئه‌م قسه‌یه‌ بیریان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌وا هه‌ر یه‌ك له‌لای خۆی بچی پیره‌ دایكی خۆی بكوژی به‌هه‌ر هۆیه‌ك بیت .
هه‌ریه‌كه‌و ئه‌وه‌ی پیره‌ دایكی هه‌بوو كوشتی و بردی بۆ گوندی نزیك خۆیان یاڵا پیره‌ دایك به‌كچی جاحیل ده‌فرۆشین به‌لام هه‌موویان به‌ خۆو به‌ ته‌رمی دایكی مردوویان گه‌رانه‌وه‌و تێر جوینیش كرابوون .
په‌ندی سه‌ره‌كی له‌م چیرۆكه‌ دا ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستان ئه‌وه‌ی به‌دوای ئاره‌زووه‌كانی بكه‌ویت والله ئاماده‌یه‌ خۆشه‌ویستانیشی دابنیت له‌م ریگه‌یه‌ ، بزانن نه‌ك ته‌نها پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ به‌لكو هه‌موو ئه‌و شته‌ خراپانه‌ی به‌هۆی ئاره‌زوو به‌ده‌ست دین.
سه‌رچاوه‌:هیلكه‌ی نامێ-به‌رگی یه‌كه‌م - به‌شی دووه‌م نوسینه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌ به‌ده‌ستكاریه‌وه‌:جاسم شوانی
http://store1.up-00.com/2015-08/1440855108361.jpg

جاسم شوانی /facebook
https://www.facebook.com/jg.ali3

2

وه‌ڵام: پــــیره‌ دایك، به‌ كچی جاحێڵ!

[size=22]ده‌سته‌كانت خۆش مامۆستا سه‌ركه‌وتووبیت ماندونه‌بی[/size]

3

وه‌ڵام: پــــیره‌ دایك، به‌ كچی جاحێڵ!

ســــــــــــــــــــوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز

جاسم شوانی /facebook
https://www.facebook.com/jg.ali3