جوانه‌ ئه‌مه‌ هی ساڵی چه‌نه‌؟

هێنده‌ به‌ئارامی ده‌دوێ‌، واده‌زانی كانییه‌كه‌ له‌و كوێستانی كوردستانه‌و
له‌به‌ر خۆوه‌ ده‌ڕژێ‌‌و مێرگێگ پاراو ده‌كات، كاتێكیش گوێ‌ له‌ده‌نگی ده‌گریت، واده‌زانی ده‌ستت له‌ده‌ستی كاروانی هه‌وری ئاسماندایه‌و رووه‌و جه‌ننه‌ت رێگه‌ئه‌بڕی..
ئه‌و؛ له‌مێژه‌ غه‌می عه‌شقێكی له‌رۆحیا هه‌ڵگرتووه‌، كه‌ پڕ پڕه‌ له‌نیشتمان‌و پڕِ پڕه‌ له‌ئه‌وین‌و موحیبه‌ت‌و كۆتایی نایه‌..
عه‌دنان كه‌ریم؛ ناوی مرۆڤ-ێكه‌، كورد-ێكه‌، هێشتا خونچه‌ی جوانی ئه‌و چرۆ ده‌كاو وه‌ك بارانیش رێژنه‌ ده‌كا وه‌فا‌و دڵسۆزی ئه‌و بۆ ئێمه‌.. ئه‌و؛ به‌هه‌ناسه‌و میلۆدی ده‌نگی، ئارام ئارام فه‌رموو له‌رۆحت ده‌كا بۆ باخچه‌ی ئه‌وین‌و پێمان ده‌ڵێ‌ ئێوه‌ له‌كوێ‌ بن، عه‌شقم له‌وێیه‌، پێمان ده‌ڵێ‌ له‌كوێ‌ بێ‌ رۆحم، ئێوه‌ش له‌وێ‌...
ئاوێزه‌؛ عه‌دنان كه‌ریم-ی له‌گفتوگۆیه‌كدا دواند‌و گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ لای ده‌سماڵێ‌.. ئێمه‌ ده‌مانپرسی‌و ئه‌ویش وه‌ك خۆی وه‌ڵامی ده‌داینه‌وه‌، بفه‌رموون.

دوای 2ساڵ له‌ده‌سماڵێ‌
*پاش ئه‌زمونێكی درێژ‌و پڕ سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ هونه‌ری گۆرانی وتنداو، گه‌یشتن به‌ناووناوبانگێكی هونه‌ری گه‌وره‌‌و به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵگه‌، كاتێك به‌فلاشباكێك ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ رابردوو سه‌ره‌تاكانی چوونه‌ ناو ئه‌و دونیایه‌وه‌، چۆن له‌و ئه‌زموونه‌ ده‌ڕوانیت؟
-گومان له‌وه‌دانییه‌ هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك كه‌ده‌گاته‌ پله‌و پایه‌یه‌ك كه‌ناسراو بێت‌و خه‌ڵك بیناسێت‌و هونه‌ره‌كه‌ی په‌سه‌ند بكه‌ن، دڵنیابه‌ ئه‌و ناسراویی‌و شوهره‌ته‌ له‌خۆڕایی نه‌هاتۆته‌ ئه‌نجام، چه‌ندین ئه‌زمونی مه‌زن له‌پشت ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌وه‌یه‌.
ئه‌گه‌ر باسی خۆم نه‌كه‌م، به‌ڵكو هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك له‌دنیادا كه‌ ده‌گاته‌ پله‌و پایه‌‌و سه‌ركه‌وتن له‌كاره‌كانیدا به‌پێی ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی كه‌ به‌درێژایی ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆی پیایدا تێپه‌ڕیوه‌، ئنجا گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ئاسته‌ی خۆی. گومانیش له‌وه‌دانییه‌ كه‌ من ده‌ستم به‌هونه‌ری مۆسیقاو گۆرانیوتن كرد له‌ته‌مه‌نی شانزه‌ ساڵیدا بووم، بۆیه‌كه‌مجار كه‌ گۆرانی (ده‌سماڵێ)م وت له‌سه‌ر شانۆ، دوای ئه‌وه‌ چه‌ندین گۆرانی تر به‌دوای ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا هات‌و له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی‌و له‌گه‌ڵ تیپیه‌كانی مناڵانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ تیپی پیره‌مێرد‌و نه‌ورۆز‌و.. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا گڕوتینێكی زۆرم هه‌بوو بۆ ئیشكردن، هه‌تا گه‌یشتمه‌ قۆناغی ئه‌وه‌ی چووم بۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان، له‌په‌یمانگه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی به‌شی مۆسیقا‌و عیشقیشم بۆ هونه‌ر چوومه‌ ناو دنیای وێنه‌كێشانه‌وه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر خولیای مۆسیقاكه‌ زاڵ بوو به‌سه‌رمدا، بۆیه‌ دوای 2ساڵ دووباره‌ كه‌وتمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گۆرانی بڵێمه‌وه‌‌و ئه‌زموونی خۆم درێژه‌ پێبده‌م له‌و بواره‌دا. ئه‌وه‌بوو وایلێهات ئه‌و شانۆگه‌رییانه‌ی كه‌ له‌په‌یمانگه‌ ده‌كرا گۆرانیم بۆ زۆربه‌ی زۆریان ده‌وت یان مۆسیقام داده‌نا بۆیان. ئه‌مه‌ چه‌ند قۆناغێك بوو، هه‌تاكو قۆناغه‌كانی تری چوونه‌ ده‌ره‌وه‌م‌و چوون بۆ ئێران بۆ لای محه‌مه‌دی ماملێ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی چه‌ندین قۆناغی جیاواز جیاوازن كه‌ بوونه‌ته‌ ئه‌زموونی من‌و منی گه‌یاندۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ ئێستا خه‌ڵك ناو له‌به‌رهه‌مه‌كانم ده‌نێ، به‌رهه‌می (شه‌وی یه‌ڵدا، ئه‌ڕۆی ئۆغر، شنه‌ی با، تاڤگه‌یه‌ك له‌عیشق، ئه‌مشه‌و، بیرتان ئه‌كه‌م، وه‌فایی..) ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌رهه‌می ئه‌و ئه‌زموونه‌یه‌ كه‌ من به‌درێژایی ژیانی هونه‌ریمدا پیایدا تێپه‌ڕیوم.
*گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاكانی ده‌ست پێكردنت‌و گۆرانی (ده‌سماڵێ) كه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌م گۆرانییه‌ فاكته‌رێكی به‌هێز بوو له‌ ناساندنی (عه‌دنان كه‌ریم)، هه‌روه‌ك خۆشت له‌زۆرێك له‌دیداره‌كانتدا دێیته‌وه‌ سه‌ر باسی ده‌سماڵێ، ده‌كرێت بڵێین ئه‌و گۆرانییه‌ خاڵی وه‌چه‌رخان بوو له‌ژیانی هونه‌ری ئێوه‌دا؟
- به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م زۆر گرنگه‌، ده‌ركه‌وتنێكه‌ ده‌توانین بڵێن فرسه‌تێكه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ند به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، ئه‌و فرسه‌ته‌ش كه‌دێته‌ ده‌ستت وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ده‌بێت هه‌وڵبده‌یت له‌ده‌ستی نه‌ده‌یت. گۆرانی ده‌سماڵێ گۆرانییه‌كی زیاتر میللی بوو، زیاتریش مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ئه‌و ده‌نگه‌ی منی كه‌شف كرد له‌ناو كۆرسی تیپی مۆسیقای سلێمانی كه‌ له‌وكاته‌دا خۆمان بۆ فێستیڤاڵی رۆژی مۆسیقای جیهانی ئاماده‌ده‌كرد، كه‌ له‌به‌غدا سازدرا، له‌وێوه‌ ئیتر
دڕێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ و چه‌ندین وورده‌كاری له‌سه‌ر كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند له‌ گۆڤاری ئاوێزه‌ ژماره‌ (26) دا بخوێنه‌ره‌وه‌ كه‌ ئیستا له‌ بازاردایه‌ ....

راستیه‌که‌ی ئه‌بێت بڵێین ئایا جارێکی تر بچینه‌وه‌ دیار یاری یانه‌ی هه‌ولێر یا نا؟

1:محمد خسرۆ خدر
2:حه‌مه‌ ریکاردۆ
3:نێر
4:کوردستان (هه‌ولێر)
5:موسڵمان
6:زۆر  باشه‌
7:به‌ڵێ
8:نه‌خێر
9:ریدار حامد
10:محمد ماردینی
11:ژوان رانیه‌
12:زانست
13:خۆشه‌ویستی
14:به‌ڵێ
15:به‌ڵێ
16:....................
17:قوتابیم
18:ساڵی یه‌که‌م له‌ زانکۆی زانستی هه‌ولێر به‌شی(بایۆلۆجی)