1

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

چیت لێم ده‌وێ چیـت لێـــم ده‌وێ لـه‌مــه‌ زیــاتر دایمــه دڵـــم وا لـــه‌ مشته‌
چـاوم لـه‌ڕێ ی گـــه‌ڕانــه‌وه‌ت ده‌رگــایـه‌کـی لـه‌سـه‌ر پشته‌

بـڕوا بکـه‌ دابڕانیش ڕێگــــای عـــه‌شق لــه‌ مــن نــاگــرێ
ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی لـه‌‌ ده‌ستایه‌ هه‌ر یه‌ک په‌نجه‌ی پێ دیل ئه‌کرێ

بــۆ بـێ ده‌نگــی کــه‌ شعرێکــم هـــه‌زار پرسیار له‌ تۆ ده‌کا
بۆ نـاپرســی کـــه‌ هــاوارم ڕۆژی ســـه‌د جــار بانگت ده‌کا

خـۆزگــه‌ ده‌خــۆم گیــان بسپێرم تــا ئــاسـوده‌ دڵ بسـره‌وێبێ
گومان بـه‌ که‌ لـه‌و دنیاش به‌م عه‌شقه‌وه‌ هه‌ر تۆم ده‌وێ

2

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ زانیاری)

[size=22]سڵاو به‌رێزان حه‌زم کرد ئه‌م زانیارییانه ‌تان له‌گه‌ڵ به‌ش بکه‌م .. فه‌رموون

ئه‌و جه‌نگانه‌ی که له ‌دونیا دا رووده‌ده‌ن له %25 بۆ سامانی سروشتی یه

له‌ئه‌فریقیا سێ ملیۆن که‌سی تووش بوو به نه‌خۆشی ئایدز هه‌یه

مرۆڤێکی ئاسایی ئینگلیز 300 جار له‌رۆژێکدا به‌پێش کامێرا شاراوه‌کان دا تێده‌په‌رێت

کۆی درێژی ده‌ماره‌کانی له‌شی مرۆڤێک ده‌گاته‌ 150 هه‌زار کیلۆمه‌تر

دووری زه‌وی و خۆر 150 ملیۆن کیلۆمه‌تره

که‌نگه‌ر ناتو‌انێت به‌ره‌و دواوه بروات

له هیندستان 44 ملیۆن منداڵ کارده‌که‌ن

له‌چین ئه‌وکه‌سانه‌ی که به‌ زمانی ئینگلیزی قسه‌ده‌که‌ن له ئه‌مه‌ریکا زیاتره

چاوی بالنده‌ی وشترمر له‌مێشکی گه‌وره‌تره

زۆرترین ماوه که‌مرۆڤ بتوانێ بێ ئاو و خواردن بژی ته‌نها 18 رۆژه

مار ده‌توانێت 3 سال بنوێت[/size]

[size=22]بحرالعلوم[/size]