بابه‌ت: شعر
چیت لێم ده‌وێ چیـت لێـــم ده‌وێ لـه‌مــه زیــاتر دایمــه دڵـــم وا لـــه مشته
چـاوم لـه‌ڕێ ی گـــه‌ڕانــه‌وه‌ت ده‌رگــایـه‌کـی لـه‌سـه‌ر پشته
بـڕوا بکـه دابڕانیش ڕێگــــای عـــه‌شق لــه مــن نــاگــرێ
ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی لـه ده‌ستایه هه‌ر یه‌ک په‌نجه‌ی پێ دیل ئه‌کرێ
بــۆ بـێ ده‌نگــی کــه شعرێکــم هـــه‌زار پرسیار له تۆ ده‌کا
بۆ نـاپرســی کـــه هــاوارم ڕۆژی ســـه‌د جــار بانگت ده‌کا
خـۆزگــه ده‌خــۆم گیــان بسپێرم تــا ئــاسـوده دڵ بسـره‌وێبێ
گومان بـه که لـه‌و دنیاش به‌م عه‌شقه‌وه هه‌ر تۆم ده‌وێ