1

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سه‌یرکه‌ هاڕێکه‌م چه‌نده‌ داماوم !
هاوڕێکه‌م به‌ ئارامی سه‌ری بۆم سووڕاندو وتی بؤ ؟
وتم نامبینی ؟ وتی بۆ ؟
وتم بۆ کامه‌مان ساغین ؟
وتی بۆ ؟
وتم :
ئـــــــــــــای له‌م هه‌مووه‌ بۆ یه‌ی خۆمم که‌م نه‌بوو دڵدانه‌وه‌ی تۆش بۆم هه‌ر بۆن
هاوڕێکه‌م خه‌ریکه‌ بۆیه‌کانی خۆم ته‌نگم پێ هه‌ڵده‌چنن
تا ئێستا له‌ بیر کردنه‌وه‌کانی خۆم نه‌گه‌شتوومه‌ته‌ هیچ ئه‌نجامێ کۆتایی هه‌موو فیکره‌کانم ته‌نها بۆم بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌تا ماوم له‌م هه‌مووه‌ بۆیه‌ ده‌رباز نــــــابم !
سه‌یرکه‌ بۆ وا بوو ؟ بۆ وا چوو ؟ بۆ وا هات ؟ بۆ بۆ ........
خۆ ئه‌و بۆیه‌ هیچ ته‌وفیری نیه‌ نا ؟
وتی جا چی ئه‌که‌ی ئه‌وه‌ واقیعه‌
وتم کامه‌ واقیع ؟
ئه‌وه‌ی له‌ په‌نای مافی مرۆڤ و ئازادی تاک و خه‌باتی ئه‌فسانه‌یی ( درۆیینه‌ ) یاسای دارستان جێ به‌ جێ ئه‌کرێ ( بۆ چینی بورجوازی ) ؟
یان ئه‌وه‌ی شه‌رعی پاک هه‌ڵده‌قۆزێته‌وه‌و له‌ ژێر ڕیشی ساخته‌ی به‌ مه‌به‌ستی په‌ستی نه‌گریسی خۆیه‌وه‌ مه‌ڵبه‌ندێکی بریندار وێران ئه‌کاو دواتریش ( سێ ) ڕۆژی ته‌عزیه‌ ڕووه‌ گڵاوه‌که‌ی دووه‌می زۆر خه‌فه‌تباره‌ ؟
یان ئه‌و خزمه‌ به‌ناو خزمه‌ ! کوڕه‌ سه‌یرکه‌ ئه‌وه‌ڵ خاک و خۆڵه‌ شان و باڵی خۆیت پیشان ئه‌یاو ئه‌ڵێی ته‌نها ئه‌وه‌ پیاوه‌ که‌چی داماو نازانی ئه‌و خزمه‌ ڕێویه‌ شتی جوانت پیشان ئه‌یاو بناغه‌ت ئه‌کۆڵێ تا له‌ مه‌جلیسی ڕه‌وه‌ گورگا ترسنۆکه‌کان ئافه‌رینی لێ بکه‌ن له‌سه‌ر حیسابی پشتی خۆی ؟
یان .......... چی ؟
ههههههههههه هاوڕێکه‌م چاوه‌کانی ئه‌بریسکایه‌وه‌ له‌ ئاوی پاکی چاوی چونکه‌ تێگه‌یشت چی ئه‌ڵێم
دواتر بزه‌یه‌کی کردو وتی ؟
ههههه با جگه‌ره‌ێێ بکێشین .....Halgurd

2

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

وا ئه‌زانم دونیا ته‌واو شه‌وێک له‌ بێ ئارامی و دانه‌مرکانه‌وه‌ی بێ سنوری دڵم له‌ دونیای غه‌فڵه‌ت دا سه‌رێکم به‌رز کرده‌وه‌و تاوێک ڕوانیمه‌ بریسکه‌ی ئه‌ستێره‌و ڕووخساری پڕ له‌ ئه‌فسوناوی مانگ
پێم وت ئه‌رێ ئه‌وه‌ تۆ ماندوو نیت ؟ ئه‌رێ نه‌ شه‌وێک و نه‌ دووان و نه‌ ده‌یان ئه‌و هاتوو چووه‌ بێ کۆتاییه‌ته‌ ئه‌رێ ماندوو نابێ هه‌ر به‌ڕاست !!!
مانگه‌ پڕ شه‌وق و ڕه‌ونه‌قه‌که‌ لێم هاته‌ قسه‌و گوتی :
ههههه من ماندوو بم ؟ ئه‌ی مرۆڤی که‌للله‌ ڕه‌ق تۆ وڵامم به‌ره‌وه‌ له‌ چی ماندوو بم هههههه له‌ فه‌رمانی ئافه‌رێنم ؟ یان چی ؟
به‌ڵام تۆ پێم بڵێ سه‌رم لێت سوور ماوه‌ !
خوای من تۆی له‌ نه‌بونه‌وه‌ به‌ جوانترین شێوه‌ له‌ دایک و باوکێکه‌وه‌ هێنایه‌ بوون نه‌سلی خۆتی پێ ناساندی ئێستا ئه‌و که‌سه‌ نیت که‌ دایکێکت هه‌بێ و له‌ ده‌یان پیاو نه‌زانی کامه‌یان باوکته‌ به‌ باشترین و پیرۆزترین دروست کراو ریساله‌ی خۆی بۆت نارد له‌ یه‌که‌م هه‌نگاوت تا دوا ڕێگات به‌ عه‌زه‌مه‌تی خۆی ڕێزی لیت گرت و هه‌موو به‌رچاو ڕوونیه‌کی پێ دایت !
تۆ وه‌ڕه‌ز نه‌بووی له‌و لووت به‌رزیه‌ت ؟
ئه‌ی ئه‌و ناڵێ ( و لا تمشی فی الآرضی مرحا )
ئه‌ی ئه‌و سه‌ره‌ زله‌ت شه‌رم ناکه‌ی تا ئێستا کڕنوشت بؤ ئه‌و پێ نه‌بردووه‌
ماندوو نه‌بووی له‌وه‌ته‌ی هه‌ی بێ فه‌رمانی ئه‌و ئه‌که‌ی ؟
هه‌تا که‌ی خۆ دوا کاتی خۆت نازانی !
ڕه‌نگه‌ کاتی ئه‌وه‌ت نه‌مابێ تا قسه‌کانم ته‌واو ئه‌که‌م
یان ڕه‌نگه‌ دوای قسه‌کانم کاتی بیر کردنه‌وه‌ت نه‌مابێ
وا ئه‌زانی ده‌توانی چی بکه‌ی ؟؟
به‌ر به‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کێ ئه‌که‌ی قوڕت به‌سه‌ر !
خۆ هه‌ناسه‌کانت له‌ پڕێک ئه‌وه‌ستن !
خۆ دڵنیای له‌وه‌ دونیا وه‌فای بۆ تۆش نابێ
خۆ بینیوته‌ نه‌ک که‌سانی وه‌ک تۆ به‌ڵکو فیرعه‌ونانێک قه‌سرو قه‌مه‌ره‌یان به‌ره‌و کوێ به‌جێهێشت !له‌ناکاو مانگ وتی
کاتم ته‌واو ئه‌بێ بڕۆم ..........
Halgurd

3

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

مامۆستا گیان؟
قوتابیه‌ک لای ئێوه‌یه‌
جه‌رگ و هه‌ناومی بڕیوه‌
له‌یاسای عه‌شق لایداوه‌
هاتوه‌ دڵمی دزیوه‌
مامۆستا گیان
له‌وه‌یه‌ به‌قسه‌ی تۆ بکا
پێی بڵێ با بمداته‌وه‌
گه‌ر قه‌دری دڵم نازانی
بادڵم قوڵپ نه‌خواته‌وه‌
مامۆستا گیان
به‌ڕێزت وه‌کوو دادوه‌رێ
خۆشه‌ویستی که‌ی ئاوایه‌
کچانی شار زۆر فێڵبازن
عه‌شق لایان بێ مانایه‌

وه‌ڵامی مامۆستا

ڕۆڵه‌ به‌جوانی گوێ بگره‌
عه‌شق له‌لای که‌س نه‌ماوه‌
هه‌ریه‌که‌و به‌پێی یاسایه‌ک
ده‌ستوری عه‌شقی داناوه‌
کێ دڵی به‌كێ ئه‌سوتێ
هه‌ر یه‌که‌و بۆ خۆی سوتاوه‌
بۆیه‌ بڕۆ واز بهێنه‌
هه‌زاران هه‌یه‌ وه‌کو تۆ
خۆشه‌ویستیان له‌گۆڕ ناوه‌

ئه‌وسا زانیم که‌مامۆستا
بۆ خۆشه‌ویستی پیربوه‌
به‌فر باریوه‌ له‌سه‌ری و
ژیانی لاوی له‌ده‌س چوه‌

4

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

ده‌ستت خۆشبی سه‌وسه‌ن خان زۆر سوپاس
ههه ئه‌رێوه‌ڵا کۆسره‌ت گیان

5

(95 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

سڵاو هاوڕێیان هیوادارم ئێوه‌ی خۆشه‌ویست وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ زۆۆۆۆۆۆر به‌راستی به‌نه‌وه‌ ...
ناوی راستی:هه‌ڵگورد هاشم عه‌زیز
پیشه‌:نوسه‌ر له‌ شاره‌وانی دێگه‌ڵه‌ به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست
حه‌ز و ئاره‌زو:دڵ خۆشی ئێوه‌
خۆشه‌ویسترین که‌س: جا تۆ ئیلاقه‌و چیه‌ ههههههه
خۆشترین شوێن:دێگه‌ڵه‌
خۆشترین گۆرانی:به‌ گشتی گۆرانیه‌کانی ماجد ئه‌سفه‌هانی
جوانترین وشه‌:خۆشمده‌وێی
جوانترین پیت: H
خۆشترین وڵات:وه‌ڵا نازانم
خۆشترین خواردن: دۆڵمه‌
خۆشترین کات: کاتی یاریکردن
خۆشه‌ویسترن هاوڕێ: KO SR AT
ناوی ئه‌ بۆنه‌ چیه‌ که‌ به‌کاری ئه‌هێنیت:بۆن به‌کار ناهێنم
حه‌زت له‌هاتنی میوانه‌ یان نا: زۆر زۆریشم حه‌ز لێیه‌
حه‌زت له‌وه‌رزشه‌: هه‌ر زۆر
ده‌نگ خۆشه‌ : ناوه‌ڵا
ئاواتت چیه‌: ڕۆژێک بچمه‌وه‌ زانکۆکه‌م ته‌واو بکه‌م
ره‌قه‌می قاچ چه‌نه‌: قاچ کوا ڕه‌قه‌می هه‌یه‌ بێ قه‌زابی
باڵات چه‌نه‌: 170سم
چه‌ن کیلۆیت:69
مه‌کته‌ب خۆشه‌: به‌ڵێ
چاو چی ره‌نگه‌: ڕه‌ش
که‌سێکی چۆنیت: به‌خوای بڵێم چۆنم نازانم

6

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

داواکارم ناوه‌که‌م بۆ بگۆڕن به‌س ( هه‌ڵگورد ) بێ

7

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ مینیماڵ (كورتیله‌ چیڕۆك))

ئــایــا ده‌زانـیـت. ؟

ئــایــا ده‌زانـیـت. ؟کەسانی شەرمن زیرەکترن و زیاتر متمانەیان بەخۆیان هەیە !

ئــایــا ده‌زانـیـت. ؟مار لەرێگەی زمانیەوە بۆن دەکات !!

ئــایــا ده‌زانـیـت. ؟زمانی پشیلە چەند رژێنێکی تێدایە کەبەئاسانی برینەکانی چاکدەکاتەوە !

ئــایــا ده‌زانـیـت. ؟دەنگی مراوی بەهیچ شێوەیەک دەنگدانەوە دروستناکات !! تا ئێستا هۆکارەکەشی نەزانراوە !

ئــایــا ده‌زانـیـت. ؟باز دەتوانێ نێچیرەکەی لەدووری 1000 مەترەوە ببینێ !

ئــایــا ده‌زانـیـت. ؟دڵی مێشوولە لە خولەکێکدا 1000 جار لێدەدات !!

ئــایــا ده‌زانـیـت. ؟یەکەم 3 چرکە کەهەڵدەستی لەخەو هیچ شتێکت بیرنایەت لەژیانت !!

ئــایــا ده‌زانـیـت. ؟خواردنی بنێشت لەکاتی لەتکردنی پیاز دا ناهێڵێت بگریت !!

ئــایــا ده‌زانـیـت. ؟ یەکەم رستە لە تەورات دابەزی ((بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمـَنِ الرَّحِيمِ)) بوو !

ئــایــا ده‌زانـیـت. ؟کاتێک کە برسی ئەبیت هەستی بۆنکردنت زۆر برهێزتر دەبێت لەو کاتەی کە تێریت.

ئــایــا ده‌زانـیـت. ؟هەستی بۆنکردنی پەپولە لەقاچەکانیدایە !

ئــایــا ده‌زانـیـت. ؟لووت و گوێ ی مرۆڤ تا کاتی مردن لە گەشەکردن ناوەستن !

8

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

هاوڕێیان له‌ سه‌ره‌تای بوون به‌ ئه‌ندامم له‌و یانه‌ جوانه‌دا پێم خۆشه‌ خۆم بناسێنم
من ناوم ( هه‌ڵگورد هاشم )ه‌ خه‌ڵکی ناحیه‌ی ( دێگه‌له‌ )م له‌ دایک بووی 18ی 8ی سالی 1993م وه‌ بواره‌کانی  خوێندنیشم ته‌واو کردووه‌و ده‌رچووی ( په‌یمانگای ته‌کنیکی کۆیه‌ )م له‌ به‌شی ( کارگێری یاسا ) وه‌ ئێستاش له‌ شاره‌وانی دێگه‌ڵه‌ به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌وام ده‌که‌م.
له‌به‌ر خۆشه‌ویستی زۆرم بۆ کاپتن ( سه‌رهه‌نگ موحسین ) و هاورێکانی حه‌زم کرد ببمه‌ ئه‌ندام هیوادارم وه‌ک هاوڕێی خۆتان قبوڵم بکه‌ن وه‌ به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ هیوادارم بابه‌تی به‌ سوود به‌ گوێره‌ی توانا بڵاو بکه‌مه‌وه‌ وه‌ هیوادارم بتوانم خزمه‌تێک پێشکه‌ش به‌و یانه‌ جوانه‌ بکه‌م و سودێک ببه‌خشم.
له‌ کۆتاییشدا ڕێزو خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مووتان .

ده‌سته‌کانت خۆش

ده‌سته‌کانت خۆش براکه‌م به‌راستی زۆر جوانت رون کردۆته‌وه‌