بابه‌ت: دیدارێک له‌گه‌ڵ مانگ
وا ئه‌زانم دونیا ته‌واو شه‌وێک له بێ ئارامی و دانهمرکانهوهی بێ سنوری دڵم له دونیای غه‌فڵه‌ت دا سه‌رێکم به‌رز کرده‌وه‌و تاوێک ڕوانیمه بریسکه‌ی ئه‌ستێره‌و ڕووخساری پڕ له ئه‌فسوناوی مانگ
پێم وت ئه‌رێ ئه‌وه تۆ ماندوو نیت ؟ ئه‌رێ نه شه‌وێک و نه دووان و نه ده‌یان ئه‌و هاتوو چووه بێ کۆتاییهته ئه‌رێ ماندوو نابێ هه‌ر به‌ڕاست !!!
مانگه پڕ شه‌وق و ڕهونهقهکه لێم هاته قسه‌و گوتی :
ههههه من ماندوو بم ؟ ئه‌ی مرۆڤی کهللله ڕه‌ق تۆ وڵامم به‌ره‌وه له چی ماندوو بم هههههه له فه‌رمانی ئافهرێنم ؟ یان چی ؟
به‌ڵام تۆ پێم بڵێ سه‌رم لێت سوور ماوه !
خوای من تۆی له نه‌بونه‌وه به جوانترین شێوه له دایک و باوکێکه‌وه هێنایه بوون نه‌سلی خۆتی پێ ناساندی ئێستا ئه‌و که‌سه نیت که دایکێکت هه‌بێ و له ده‌یان پیاو نه‌زانی کامه‌یان باوکته به باشترین و پیرۆزترین دروست کراو ریساله‌ی خۆی بۆت نارد له یه‌که‌م هه‌نگاوت تا دوا ڕێگات به عه‌زه‌مه‌تی خۆی ڕێزی لیت گرت و هه‌موو به‌رچاو ڕوونیه‌کی پێ دایت !
تۆ وه‌ڕه‌ز نه‌بووی له‌و لووت به‌رزیه‌ت ؟
ئه‌ی ئه‌و ناڵێ ( و لا تمشی فی الآرضی مرحا )
ئه‌ی ئه‌و سه‌ره زله‌ت شه‌رم ناکه‌ی تا ئێستا کڕنوشت بؤ ئه‌و پێ نه‌بردووه
ماندوو نه‌بووی له‌وه‌ته‌ی هه‌ی بێ فه‌رمانی ئه‌و ئه‌که‌ی ؟
هه‌تا که‌ی خۆ دوا کاتی خۆت نازانی !
ڕه‌نگه کاتی ئه‌وه‌ت نه‌مابێ تا قسه‌کانم ته‌واو ئه‌که‌م
یان ڕه‌نگه دوای قسه‌کانم کاتی بیر کردنه‌وه‌ت نه‌مابێ
وا ئه‌زانی ده‌توانی چی بکه‌ی ؟؟
به‌ر به‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کێ ئه‌که‌ی قوڕت به‌سه‌ر !
خۆ هه‌ناسه‌کانت له پڕێک ئه‌وه‌ستن !
خۆ دڵنیای له‌وه دونیا وه‌فای بۆ تۆش نابێ
خۆ بینیوته نه‌ک که‌سانی وه‌ک تۆ به‌ڵکو فیرعهونانێک قه‌سرو قه‌مه‌ره‌یان به‌ره‌و کوێ به‌جێهێشت !له‌ناکاو مانگ وتی
کاتم ته‌واو ئه‌بێ بڕۆم ..........
Halgurd