1

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

دواین لێكولینه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ كچان‌و ژنانی جوان‌و سه‌رنج راكێش به‌ئاسانی تۆڕه‌ ده‌بن‌و له‌كاتی دروستبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا زوو هه‌ڵده‌چن.
به‌گوێره‌ی لێكه‌ولینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی كالیفۆرنیا ، ئه‌و كچ‌و ژنانه‌ی كه‌خۆیان به‌ جوان‌و سه‌رنج راكێش ده‌زانن زیاتر توره‌ ده‌بن له‌چاو ئه‌و كچانه‌ی كه‌ باوره‌یان به‌ جوانی خۆیان كه‌متره‌.
لێكولینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 156 خوێندكاری زانكۆی كالیفۆرنیا ئه‌نجامدراوه‌و تێدا زانیان چاودێری باری ده‌روونی ئه‌و كچانه‌یان كردووه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكییه‌كان ، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كچانه‌ی خۆیان به‌جوان ده‌زانن یان به‌و سیفه‌ته‌ وه‌سف ده‌كرێن زیاتر توڕه‌و هه‌ڵه‌شن ، له‌چاو ئه‌و كچانه‌ی كه‌ جوانی خۆیان به‌ ئاسایی داده‌نێن.
لێكوڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات ، ئه‌و كچانه‌ی خۆیان به‌ جوان ده‌زانن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌وروبه‌ره‌ی شتی گه‌وره‌یان بۆ بكه‌ن‌و ، دروستبوونی بیرۆكه‌ی جوانیش له‌لای ئه‌و كچانه‌ زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ وه‌سفكردنی كه‌سانی ده‌وروبه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ، ره‌نگی قژ په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری هه‌یه‌ به‌ دروستبوونی بیرۆكه‌ی جوانی له‌لایه‌ن كچان‌و ژنان ، له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا كچانی قژ زه‌رد زیاتر خۆیان به‌ جوان‌و سه‌رنج راكێش ده‌زانن ، له‌ چاو ئه‌و كچانه‌ی كه‌ قژیان ره‌ش یان سووره‌.

2

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

خوشك و برای موسوڵمان ، ئه‌م چه‌ند ئامۆژگاری یه‌ دیاریه‌ بۆ به‌رِێزت بوچیه‌ پێویسته‌ كه‌ تۆش رِچاوی بكه‌یت و له‌ كرده‌وه‌ی رِۆژانه‌تدا كاریان پێ بكه‌ی ، وه‌بشزانه‌ به‌ ئه‌نجام دانی ئه‌م چه‌پكه‌ ئامۆژگاریه‌ ژیانت له‌ سه‌ر پێچی و ناخۆشی و دڵ ته‌نگیه‌وه‌ گه‌گۆرِێت بۆ ژیانێكی ئاسووده‌و ئارام و به‌خته‌وه‌ر ، بۆیه‌ هیوا خوازم كه‌ سوودی هه‌بێ بۆت فه‌رموو:
1- ئاگادارو وشیاربه‌ نه‌كه‌ی ته‌وبه‌ دوابخه‌یت ، به‌ڵكو به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر گه‌رِانه‌وه‌ بۆلای خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆنازانی كه‌ی ده‌مریت وه‌بشزانه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ نه‌كه‌یت و نه‌گه‌رِێیته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌چیته‌ رِیزی سته‌م كارانه‌وه‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : [ وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ] الحجرات /11 واته‌ / ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌وبه‌ ناكه‌ن و ناگه‌رِێنه‌وه‌ بۆلای خوا به‌رِاستی ئه‌وانه‌ له‌رِیزی سته‌م كارانن ، وه‌بشزانه‌ زانایان ( رِه‌حمه‌تی خوایان لێبێت ) كۆرِان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌وبه‌ واجبه‌ .
2- ئاگادار به‌ فریو نه‌خۆی و هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێی به‌چه‌ند شتێكی كاتی و شوێن كه‌وتن و لاسایی كردنه‌وه‌ ی تاوان باران ، چونكه‌ بزانه‌ كه‌تۆ زۆر گه‌وره‌و به‌رِێزی وه‌ زۆر له‌وه‌ش گه‌وره‌تری كه‌ بچیته‌ رِیزی ئاژه‌ڵانه‌وه‌ ،هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :[إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ] الفرقان /44 واته‌/ئه‌وانه‌ وه‌ك ئاژه‌ڵ وان به‌ڵكو له‌ ئاژه‌ڵیش خراپترو گومرِاترن .
3- هه‌وڵ بده‌ له‌زۆربه‌ی ووته‌و كرده‌وه‌كانتدا شوێن سوننه‌ت بكه‌ویت دوور بكه‌وه‌وه‌ له‌ و شتانه‌ی كه‌ زیانیان بۆ دینت هه‌یه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ كه‌خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمویت :[ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ] الحشر /7 واته‌ /ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)" ئه‌نجامی داوه‌ و كردوویه‌تی تۆش ئه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ووه‌ری بگره‌ وه‌شوێن پێی هه‌ڵگره‌ و شوێن رِێبازه‌كه‌ی بكه‌وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌هیشی لێ كردوه‌ تۆش دووربكه‌وه‌وه‌ لێی و خۆتی لێ بپارێزه‌ .
4- به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر یادو زیكری خوا له‌هه‌موو كاتێكدا جا چ به‌ نهێنی یاخود به‌ئاشكرا یان چبه‌پێوه‌بویت یاخود به‌ دانیشتنه‌وه‌ ، وه‌ئاگادربه‌ نه‌چیته‌ رِیزی بێ ئاگایانه‌وه‌ ، به‌رده‌وام زوبانت به‌ یادو زیكری خوا برِازێنه‌وه‌، چونكه‌ سه‌ره‌رِای پاداشتی خوایی قورس بوونی تای ته‌رازووا چاكه‌ت ده‌شبێته‌ هۆی پاراستنت له‌ شه‌یتان خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :[ فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ ] البقرة‌ /152 واته‌ /یادوزیكرم بكه‌ن ، باس و یادتان ده‌كه‌م ،سوپاسم بكه‌ن و بێ باوه‌رِمه‌بن .
5- خۆت بپارێزه‌ له‌ زۆر چوون بۆ بازارِ مه‌گه‌ر بۆكاری پێویست نه‌بێت ، وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر چویته‌ بازارِ ئه‌وا ئاگات له‌خۆت بێت له‌كاتی چوونه‌ بازارِدا هه‌وڵبده‌ به‌پێی فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" بچیت و بگه‌ رِێیته‌ وه‌ ، وه‌ ئاگادار به‌ زۆر به‌ملاو لادا مه‌رِوانه‌ .چونكه‌ چاو كاری خۆی ده‌ كات .
6- سوور به‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی زانست و زانیاری وه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی بده‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ده‌توانی به‌هۆی زانسته‌وه‌ به‌ هه‌ورازی ناهه‌مواریه‌كاندا سه‌ربكه‌ویت ، وه‌هه‌ر زانستی به‌ سوودیشه‌ ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌دونیاو دوارِۆژدا . وه‌ده‌شبێته‌ هۆی چوونه‌ به‌هه‌شتی به‌نده‌ وخوای گه‌وره‌ به‌هۆی ئه‌و زانسته‌وه‌ رِێگای به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" ده‌فه‌رموێت: [ من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له طريقا الى الجنة ] صحيح جامع الصغير /للشيخ الالباني ..واته‌ / هه‌ر كه‌سێك رِێگایه‌ك بگرێت بۆفێربوونی زانستێك ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ رِێگای به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات .
7-خۆت بپارێزه‌ له‌ خۆبه‌زل زانین و له‌خۆبایی بوون ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رِاستی هۆكارێكی زۆر گرنگه‌ بۆ تورِه‌بوونی خواو پوچه‌ڵ بوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كان ، هه‌روه‌ هۆكریشه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ دۆزه‌خ ، وه‌ بشزانه‌ خوای گه‌وره‌ به‌هیچ جۆرێك كه‌سانی خۆبه‌زل زانی خۆش ناوێت .وه‌ك ده‌فه‌رموێت :[ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ ] لقمان /18 واته‌ / به‌رِاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ی خۆش ناوێت كه‌ لووت به‌رزو له‌ خۆبایین .بۆیه‌ خۆبه‌زل زانین نكۆڵی كردنه‌ له‌ حه‌ق و رِاستی به‌ كه‌م ته‌ماشاكردنی به‌رامبه‌ریشه‌ ، كه‌واته‌ زۆر ئاگات له‌م رِه‌وشته‌ بێزراوه‌ بێت پێش ئه‌وه‌ی پێت رِابگه‌یه‌نرێت كه‌ تۆ ئه‌هلی دۆزه‌خیت .وه‌ك پێغه‌به‌ری خوا " ده‌فه‌رموێت :[ الا أخبركم بأهل النار ؟ كل عتل جواظ مستكبر ] رواه البخاري( 4918 ) ومسلم ( 3853 ) واته‌ / ئایا پێتان رِا بگه‌یه‌نم كێن ئه‌هلی دۆزه‌خ ؟ فه‌رمووی : هه‌موو كه‌سێكی دڵ رِه‌ق و ووشكی ماڵ كۆكه‌رۆه‌وه‌و خه‌یر نه‌كه‌رێكی خۆبه‌ زل زان .
8- به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر خه‌یر كردن كه‌ ئه‌مه‌ زیاتر به‌ ماڵ و پاره‌ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زیاتر له‌ خوای كارجوان نزیك بیته‌وه‌ ، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه‌ تاوانه‌كانت ده‌سرِێنه‌وه‌ وه‌ك خۆشه‌ویستمان " ده‌فه‌رموێت : [ الصدقة تطفيء الخطيئة كما يطفيء الماء من النار ] رواه امام احمد والترمذي وصححه الشيخ الالباني في تخريج ( مشكيلة الفقر 3732 ) واته‌ / خه‌یر كردن تاوان ده‌كوژێنێته‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن ئاو ئاگر ده‌كوژێنێته‌وه‌ .
9- ئاگاداری گفتوگۆو قسه‌كردنت به‌ هه‌وڵ بده‌ كه‌م بدوێ و زۆر ببیسته‌ ، چونكه‌ هه‌ركه‌س زۆربدوێت زۆریش هه‌ڵه‌ ده‌كات زۆریش هه‌ڵه‌ی كرد زۆر تاوانبار ده‌بێت ، هه‌وه‌ك به‌وه‌ی كه‌ خوای میهه‌ره‌بان چۆن دووگوێی پێداوی به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا یه‌ك ده‌می پێداوی كه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ببیسته‌ به‌ڵام كه‌م بدوێ ! پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" ده‌فه‌رموێت : [ من كان يؤمن بالله واليوم الاخر فاليقل خيرا او ليصمت ] رواه البخاري فتح ( 8/60) واته‌ / هه‌ركه‌س باوه‌رِی به‌خواو به‌ رِۆژی دویی هه‌یه‌ با قسه‌ی چاك بكات یاخود بێ ده‌نگ بێت .
10- نه‌كه‌ی بێ ئومێدبیت له‌ رِه‌حمه‌تی خوا ، نا به‌ڵكو به‌رده‌وام به‌ ئومێده‌وه‌ بژی و بشزانه‌ كه‌ خوای میهره‌بان خاوه‌ن رِه‌حمی خۆیه‌تی و زۆریش لێ بوورده‌یه‌ ، وه‌ ته‌نها بێ باوه‌رِانن كه‌ له‌ رِحمه‌تی خوا بێ ئومێد ده‌بن ، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :[ إِنَّهُ لاَ يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ ] یوسف/ 87 واته‌ / به‌رِاستی كه‌س له‌ رِه‌حمه‌تی خوا مه‌ئیوس و بێ ئومێد نابێ ته‌نها بێ باوه‌رِان نه‌بێت .
11- خۆت بپارێزه‌ له‌باس كردنی تاوان بۆ خه‌ڵكی جا چ تاوانێك كه‌ خۆت ئه‌نجامت دابێت یاخود تاوانێك كه‌ كه‌ سێكی تر ئه‌نجامی دابێت ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵنانی خه‌ڵكی بۆ ئه‌و تاوانه‌و تاوانه‌كانی تر و وه‌ده‌شبێته‌ هۆی به‌ سانایی ته‌ماشاكردنی تاوان و به‌ره‌و سزای خواییت ده‌بات وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :[ إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ] النور /19 واته‌ /ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوویانه‌ كه‌ خراپه‌و فاحشه‌ له‌ ناو موسوڵماناندا بڵاو بێته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ باسی خراپه‌كه‌یان بكه‌ن ، ئه‌وا سزایه‌ كی زۆر به‌ئێش و ئازار ده‌چێژن له‌دونیاو دوارِۆژدا وه‌ ئه‌وه‌ش خوای گه‌وره‌ ده‌یزانێت وه‌ ئێوه‌ نایزانن .
12 - دوور بكه‌وه‌وه‌ له‌ شایه‌دی دان به‌ درۆ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رِاستی رِه‌وشتێكی بێزراوه‌و ناشیرینه‌ وه‌ ده‌شبێته‌ هۆی تێك دانی نێوان كه‌سه‌كان و دارِوخانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ ، وه‌بشزانه‌ شایه‌دی دان به‌درۆ تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و به‌ره‌و درۆكردن و قسه‌ هه‌ڵبه‌ستن و شتی نارِه‌وا ده‌تبات ، خوای گه‌ورش ده‌فه‌رموێت :[ وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ ] الحج /30 واته‌ / دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ شایه‌دی دان به‌ درۆ.
13- خۆت بپارێزه‌ له‌ خۆ شوبهاندن به‌ رِه‌گه‌زی به‌رامبه‌رت هه‌ر له‌ قسه‌كردن و پۆشاك و هه‌ڵسو كه‌وتت تا ده‌گاته‌ هۆكاره‌كانی جونكاری، چه‌نكه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ له‌م سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و جیهانگیریه‌دا مرۆڤ واخۆی لێ وون بووه‌ ته‌نانه‌ت به‌ رِه‌گه‌زی خۆشی رِازی نیه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌ویش ناوبنێ لاسایی ، بۆیه‌ تكاتان لێ ده‌كه‌م ووریابن به‌ر له‌عنه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" نه‌كه‌ون وه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كی به‌رِێزدا هاتووه‌ [ أن رسول الله لعن المتشبهات من النساء بالرجال والمتشبيهن من الرجال بالنساء ] أخرجه البخاري ( 5885) واته‌/ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" نه‌فره‌تی كردووه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ خۆیان ده‌شوبهێنن به‌ پیاوان و وه‌ ئه‌و پیاوانه‌شی كه‌ خۆیان ده‌شوبهێنن به‌ ئافره‌تان.
14- ئاگاداربه‌ شه‌رم نه‌كه‌یت له‌ رِاپه‌رِاندنی كاری دینداریتدا هه‌میشه‌ كه‌سێك به‌ له‌وانه‌ی كه‌ شانازی ده‌كه‌ن به‌و رِوشته‌ ئیسلامیه‌ی هه‌ڵیان گرتووه‌و له‌دونیادا پێی ده‌ناسرێنه‌وه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆیان باشتره‌ ، بۆیه‌ نه‌كه‌ی ئامان شتێك له‌ دینه‌كه‌ت له‌به‌ر شه‌رم و تانه‌و ته‌شه‌ری خه‌ڵكی بشاریته‌وه‌و، چونكه‌ هه‌رچی بكه‌ن [ وَأَنتُمُ الأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ] ال عمران /139 واته‌ / هه‌ر ئێوه‌ سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازن ئه‌گه‌ر باوه‌رِدار بن .
15- نه‌كه‌ی به‌بێ پێویستی داوا له‌خه‌ڵكی بكه‌یت ، خۆت بپارێزه‌ له‌و جۆره‌ داواكردنانه‌ هه‌میشه‌ پشت به‌ ده‌ست و بازووی خۆت ببه‌سته‌و مه‌به‌ بارگرانی بۆ خه‌ڵكی تر هه‌روه‌ك رسول الله " ده‌فه‌رموێت :[ من سأل وله مايغنيه جائت يوم القيامة خدشا أو كدشا في وجه ] رواه امام احمد صحيح الجامع ( 6255)) واته‌ /ئه‌وه‌ی به‌بێ پێویستی داوا له‌خه‌ڵكی بكات ئه‌وا له‌رِۆژی دواییدا ده‌م و چاوو رِووی رِوشێندراوه‌ .
16-هه‌وڵ بده‌ كه‌سێكی رِاست گۆبیت له‌هه‌موو ووته‌و كرده‌وه‌كانتدا ، چونكه‌ به‌رِاستی هیچ سیفه‌تێك نیه‌ له‌ناو سیفه‌ته‌ به‌رزو به‌رِێزو جوانه‌كاندا به‌وێنه‌ی رِاستگۆیی .به‌وه‌ی رِاستگۆیی به‌وێنه‌ی ئه‌و كه‌شتی یه‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌سواربووانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌‌ دوامه‌نزڵ كه‌ئه‌ویش به‌هه‌شته‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :[ وَالَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ أُوْلَئِكَ هُمُ الصِّدِّيقُونَ ] الحدید/19 واته‌ / ئه‌وانه‌ی كه‌ برِوایان به‌خواو نێردراوه‌كانی هه‌یه‌ به‌ رِاستی رِاست گۆن .ه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" ده‌فه‌رموێت :[ الصدق طمأنينه والكذب ريبة ] رواه الترمذي قال حديث صحيح. واته‌ / رِاستگۆیی دڵ ئارامیه‌ و درۆش دڵ ته‌نگی و گومانه‌ .
17 - خوت بپارێزه‌ له‌ غه‌یبه‌ت و باس كردنی پاش مله‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ رِه‌وشتێكی بێزراوه‌ ده‌شبێته‌ هۆی سزای دوارِۆژو هه‌روه‌ها خواردنی گۆشتی براكه‌شته‌ له‌دونیادا ، وه‌ ده‌م درێژی كردنیشه‌ بۆسه‌ر شه‌ره‌ف و نامووسی به‌رامبه‌رت .وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" فه‌رمووی :[ أتدرون مالغيبة ؟ أن تذكر أخاك بما يكره ] رواه مسلم ( 4/2001) واته‌ / ئایا ئه‌زانن غه‌یبه‌ت چی یه‌ ؟ فه‌رمووی : باسی براكه‌ت بكه‌ی به‌و جۆره‌ی كه‌پێی ناخۆشه‌ .
18- خۆت رِازاوه‌ بكه‌ به‌ زه‌رده‌ خه‌نه‌و ده‌م به‌پێكه‌نین ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی خه‌یرو سه‌رنج رِاكێشانی به‌رامبه‌رت وه‌بشزانه‌ تورِه‌یی و مرِو مۆچی له‌ موسوڵمان نایه‌ت ، به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" ده‌فه‌رموێت [ تبسمك في وجه اخيك لك الصدقة ] صحيح سنن الترمذي ( 1594 ) واته‌ / زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك به‌ره‌و رِووی براكه‌ت بۆت ده‌بێت به‌ خه‌یر .
19 - زۆر یادی مردن بكه‌وه‌ و به‌بیری خۆتی بهێنه‌وه‌ ئه‌ویش به‌سه‌ردانی هاورِێی و خزم و كه‌س وكاری نه‌خۆشت یان به‌سه‌ردانی گۆرِستان و بیرلێكردنه‌وه‌ له‌ له‌ناوچوونی گه‌لانی پێشوو ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت : [ كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ ] ال عمران / 185 واته‌ : هه‌موو نه‌ فسێك دبێت مردن بچێژێت .هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)" سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی گۆرِستان ده‌فه‌رموێت :[ فانها تذكر بالاخرة ] واته‌ / یادی دوارِۆژتان ده‌خاته‌وه‌ .
20- پارێزگاری له‌ نوێژه‌كانت بكه‌و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامی بده‌ بۆ برایان له‌ مزگه‌وت و ئافره‌تانیش له‌ماڵه‌وه‌ ، به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو نوێژه‌ كه‌ ( به‌یانی و عه‌صر ) وه‌ك خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :[ وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ ] المؤمنون /9 واته‌ / ئه‌وانه‌ی پارێزگاری له‌ نوێژه‌كانیان ده‌كه‌ن . نیشته‌ جێی به‌هه‌شتی هه‌تاهه‌تایین . هه‌روه‌ها پرسیار كرا له‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) " كام كرده‌وه‌ زۆر چاكه‌ لای خوا : ئه‌ویش فه‌رمووی : [ الصلاة على وقتها ] متفق علیه .

3

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

متمانه‌بوون وه‌كو بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی له‌بنه‌ماكانی دروست بوونی په‌یوه‌ندی هاورِیَیه‌تی له‌نیَوان دوو كه‌سدا یان دوو ره‌گه‌زی جیاواز داده‌نریَت هه‌روه‌ها داده‌نریَت به‌ وشه‌یه‌ك له‌ وشه‌كانی تری سه‌ركه‌وتنی ژیان وه‌كو ( راستگۆیی، خۆشه‌ویستی و ریَزگرتن و باوه‌رِبه‌خۆبوون و هاورِیَیه‌تی هتد...). متمانه‌كردن واته‌ تیَگه‌یشتن له‌ روون و ئاشكرایی و دروستی راستیه‌كان و تیَگه‌یشتن له‌ ناخی به‌رامبه‌ر كه‌ ده‌مانگه‌یه‌نیته‌ لوتكه‌ی ئامانج و دوورمان ده‌خاته‌وه‌ له‌ دروست بوونی رق و كینه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ متمانه‌كردن كلیلیَكه‌ له‌ كلیله‌كانی سه‌ركه‌وتن وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ پیَویسته‌ مرۆڤه‌كان زۆر به‌باشی له‌قورسایی ئه‌و وشه‌یه‌ تیَ بگه‌ن و وه‌گرنگی و گه‌وره‌یی ئه‌و وشه‌یه‌ له‌جیَگای خۆیدا به‌كاربهیَنن، چونكه‌ بیَ متمانه‌یی ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نیَ كه‌ برِیاریَكی موتڵه‌ق و ته‌واو بده‌ی كه‌ ده‌بیَ وابیَ سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونی متمانه‌ له‌نیَوان كورِان و كچان له‌ناو ناوه‌نده‌كانی خویَندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان كه‌ ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌ وه‌كو دوو توخمی چالاكی ناو كۆمه‌ڵگه‌ و كه‌سایه‌تیَكی رۆشنبیر و تیَگه‌یشتوو له‌ناو كۆمه‌ڵگاا شویَن كارییان دیاره‌ و ده‌رده‌كه‌ویَ.

پرسیَكی گرنگ له‌ناو ناخی هه‌ر تاكیَك دروست ده‌بیَت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ چی وای لیَكردووی نه‌بیته‌ جیَگه‌ی ده‌ستنیشان كردن.

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌مانی متمانه‌ و دروست نه‌بوونی په‌یوه‌ندی هاورِیَیه‌تی له‌نیَوان كورِان و كچان دا كه‌ ئه‌مه‌ش ته‌نیا كچ یان ته‌نیا كورِ تاوانبار نییه‌، به‌ڵكو هه‌ردوو هاوبه‌شن له‌ دروست كردنی ئه‌م بیَ متمانه‌ییه‌ دروست نه‌كردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵیان دا به‌هۆی ئه‌ویه‌ كه‌ كورِان ته‌نیا بۆ كات به‌سه‌ربردن و تیَركردنی ئاره‌زووه‌كانی خۆی هاورِیَیه‌تی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر دروست ده‌كات یان به‌پیَچه‌وانه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندیَك له‌كچان ئاره‌زووی دروست بوونی ئه‌و هاورِیَیه‌تییه‌ نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كورِان دوور له‌هۆكاری نه‌بوونی متمانه‌یان به‌كورِان.

وه‌زۆرجاریش نه‌بوونی متمانه‌ی كچان به‌رامبه‌ر به‌كورِان بۆته‌ ریَگریَك له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ناو زانكۆكاندا.

بیَگومان كۆمه‌ڵگاش بیَتاوان نییه‌ له‌دروست بووی بیَ متمانه‌یی له‌ نیَوان ئه‌م دوو ره‌گه‌زه‌دا، هه‌روه‌ها زۆرجاریش ریَگربوو له‌به‌رده‌م دروست بوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، له‌ راپرسیه‌كدا له‌گه‌ڵ چه‌ندین كورِ و كچدا كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان رای خۆی ده‌ربرِی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ دروست كردنی په‌یوه‌ندی هاورِیَیه‌تی دوور له‌ بنه‌مای له‌یه‌ك گه‌یشتن هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروست بوونی بیَ متمانه‌یی جا چ له‌لای كورِان بیَت یان كچان.

((بۆچی كچان متمانه‌یان به‌ كورِان نه‌ماوه‌؟ ئایا كچان خه‌تابارن یان كورِان له‌ روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ناو زانكۆ؟ بۆچی زۆربه‌ی كچان دوای ده‌رچوونیان له‌زانكۆ به‌زۆری له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ كچان ده‌ڵیَن كورِان به‌زۆری خه‌تابارن به‌رامبه‌ر به‌كچ ئیَوه‌ چی ده‌ڵین له‌و باره‌یه‌وه‌؟

وه‌ كچان و كورِان له‌وه‌لاَم دانه‌وه‌ی هه‌ر پرسیاریَك به‌م شیَوه‌یه‌ هاتنه‌ دوان بۆمان:



   هه‌یفا تاهیر/ په‌یمانگای ته‌كنیكی:

- زیاتر ئه‌كه‌ویَته‌ سه‌ر كچان خۆیان چونكه‌ خۆیان شاره‌زایی هه‌ڵسوكه‌وتی كورِانن وه‌ كورِان له‌م سه‌رده‌مه‌دا راستیان كه‌م ماوه‌ و زۆرجار كورِان به‌كچان راده‌بویَرن و دڵسۆزنین له‌په‌یوه‌ندی هاورِیَیه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌كچان ئه‌وه‌ش زیاتر وای له‌كچان كردووه‌ كه‌ متمانه‌یان پیَی نه‌میَنیَت.

له‌ پرسیاریَكدا ئایا كورِان خه‌تابارن له‌روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری وتی:

هه‌ردوو لا خه‌تابارن له‌ روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به‌لاَم زیاتر كورِان خه‌تابارن به‌رِای من. له‌ دروست كردنی پرءسه‌ی هاوسه‌رگیری كچان دوای ده‌رچوونیان له‌ زانكۆوه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر هۆكاره‌كه‌ی گه‌رِانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كچانه‌ شاره‌زایی كه‌سه‌كانی ناو زانكۆ بوون هه‌ر له‌ چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتیان وه‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌یش له‌سه‌ر ئه‌وان ده‌گۆرِیَت بۆ دروست كردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری چ له‌ناو زانكۆ یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ.

   ئیحسان موحسین/ كۆلیَژی كارگیَرِی و ئابووری:

- نه‌بوونی متمانه‌یی له‌لایه‌ن كچان ته‌نیا له‌ به‌شیَكیدا ده‌بینمه‌وه‌ له‌كچاندا وه‌ ده‌گۆرِیَت به‌بۆچوونی كه‌سه‌كان و راده‌ی تیَگه‌یشتنیان بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر زۆرجار كچ هه‌یه‌ هاورِیَیه‌تی كورِ ده‌كات و متمانه‌یه‌كی ته‌واویش دروست بووه‌ له‌نیَوانیاندا.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری دروست نه‌بوونی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌زانكۆدا لیَره‌دا كچان و كورِان هه‌ردوولا خه‌تابارن ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی هاورِیَیه‌تی یان یه‌كترنه‌ناسینی به‌ڵكو كچان نموونه‌ی چه‌ند كورِیَكی شیَوه‌یان چه‌سپاندووه‌ له‌ دڵی هه‌موو كورِه‌كاندا كه‌ بیَوه‌فان و راستگۆنین هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ بیَمتمانه‌یی دروست كردووه‌ به‌رِیَژه‌یه‌كی زۆر بیَگومان كورِانیش به‌دوور نین له‌ دروست بوونی ئه‌و هه‌سته‌ له‌ ناخیاند به‌رامبه‌ر به‌ كچان.

به‌لاَم به‌هه‌ڵه‌ هاورِیَیه‌تی كردن و نه‌بوونی تیَگه‌یشتن له‌نیَوان ئه‌م دوو ره‌گه‌زه‌دان بیَگومان چاوه‌رِیَی دروست بوونی هاوسه‌رگیری لیَ ناكریَت.

به‌بۆچوونی من زۆربه‌ی كچان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تیَن به‌ سه‌رمایه‌ و ماڵی دونیا كاتیَك هاورِیَیه‌تی له‌گه‌ڵ كورِیَكدا داده‌نیَ هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌خراپ بشكیَته‌وه‌ ببیَته‌ هۆی دروست بوونی بیَ متمانه‌یی و روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.

   به‌همه‌ن/ كۆلیَژی كارگیَرِی و ئابووری:

- به‌برِوای من ئه‌گه‌ر به‌رووه‌ عه‌قلاَنیه‌كه‌ی سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ین راستیه‌ك هه‌یه‌ له‌یادی نه‌كه‌ین ئه‌ویش هاتنی ئیَمه‌ بۆ زانكۆ له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوسه‌رگیری نییه‌ له‌ زانكۆ.

قۆناغی هاوسه‌رگیری قۆناغیَكی گرنگه‌ ره‌نگه‌ من به‌و ماوه‌یه‌ی له‌ زانكۆدام نه‌توانم كاراكته‌ری خه‌مه‌كانم بدۆزمه‌وه‌. من لیَره‌دا هیچ كام له‌ كورِ و كچ تاوانبار ناكه‌م له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا له‌ناو زانكۆ، وه‌ هۆی روونه‌دانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نیَوان خویَندكاراندا به‌ده‌ر له‌ویستی كۆمه‌ڵگای ئیَمه‌دا و له‌ناو زانكۆدا زیاتر له‌ ریَگرییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ناهیَڵیَت متمانه‌ له‌نیَوان كورِان و كچاندا دروست ببیَت وه‌ ده‌توانین باسی له‌فره‌ ریَگری بكه‌ین له‌به‌رده‌م روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كه‌ زۆریَك له‌و ریَگایانه‌ په‌یوه‌ندی به‌سروشتی كه‌سایه‌تی تاكه‌ كه‌كامیان كورِ یان كچ نییه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندییان به‌و بازنه‌ سروستی و سیاسی و ئایینی و كلتوریه‌یه‌ كه‌ تیایدا په‌روه‌رده‌ ده‌بن گه‌روه‌ ده‌بن وه‌ هه‌ستی ئه‌وانی داگیر كردووه‌، ئه‌مانه‌ش وای له‌گه‌نجان كردووه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌دگومان بن له‌ئاست ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌یانه‌ویَ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا دروست بكه‌ن له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ باری ئابووری گه‌نجان ریَگریه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌به‌رده‌م روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری چونكه‌ گه‌نجیَك كۆلیَژ ته‌واو ده‌كات ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دوای ده‌مه‌زراندن ده‌گه‌رِیَ پاشان كه‌ دامه‌زراش ناتوانیَت به‌و موچه‌كه‌مه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی ناتوانیَت داواكارییه‌كانی كچیَكی پیَ جیَبه‌جیَ بكات.

   تریسكه‌ حسیَن/ كۆلیَژی كارگیَرِی و ئابووری:

- نه‌مانی متمانه‌ له‌لایه‌ن كچان به‌رامبه‌ر به‌كورِان من وا هه‌ست ده‌كه‌م كورِان زۆربه‌ی جار به‌كچان راده‌بویَرن یان ته‌نیا بۆ كات به‌سه‌ر بردن خۆیان له‌ كۆلیَژ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌لاَم ئامانجیَكی خراپی لیَ ده‌كه‌ویَته‌وه‌.

به‌نسبه‌ت خۆم كچان تاوانبار ده‌كه‌م نه‌ كورِان له‌ روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ناو زانكۆكاندا چونكه‌ خیَزانه‌كه‌م ریَگه‌ ناده‌ن پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌م تا دوای ده‌رچوونم له‌ كۆلیَژ. وه‌ ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ سه‌ر كه‌سه‌كه‌ خۆی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌یه‌ویَت ببیَت به‌ هاوسه‌ری وه‌كچانیش بیَ گومان شاره‌زایی ئه‌و چوارچیَوه‌ نینه‌ كه‌ تیَیدایه‌ هه‌ڵسوكه‌ت ده‌كه‌ن و تیایدا ده‌خویَنن وه‌ خویَندنه‌وه‌یان بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌رییان.

   ته‌حسین/ په‌یمانگای ته‌كنیكی:

- كچان ده‌كه‌ویَته‌ سه‌ر خۆیان تاچه‌ند متمانه‌یان به‌ ئیَمه‌ی كورِ هه‌یه‌ یان بۆچی متمانه‌یان نه‌ماوه‌، بیَگومان بیَ متمانه‌یی كه‌سی به‌رامبه‌ر له‌ناخی ئیَمه‌ی مرۆڤدا دروست ده‌بیَت له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو كورِه‌كانیش خراپ نین به‌و راده‌یه‌ی كچان متمانه‌یی (%100)یان به‌كورِ نه‌میَنیَ.

به‌رِای من هه‌ردوولا خه‌تابارن له‌ دروست نه‌بوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری چونكه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ هاورِیَیه‌تییه‌ كه‌ دروست ده‌بیَت له‌نیَوان ئه‌و كورِ و كچانه‌دا زۆرجار به‌دڵسۆزی و خۆشه‌ویستییه‌كی پاك گرنگی به‌خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان ناده‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ هه‌ره‌س بیَنیَت نه‌گاته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری لیَ دروست ببیَت.

وه‌ئه‌و هه‌ره‌س هیَنانه‌ش ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كورِانه‌وه‌ بیَت به‌خیانه‌ت كردن یان زۆرجار رۆژگار یان ناخۆشییه‌كانی ژیان كه‌دیَنه‌ رووی مرۆڤ زۆرجار واده‌كات ئه‌و كورِه‌ واز له‌ كچه‌كه‌ بهیَنیَت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌كچان ده‌ڵیَن كورِ به‌زۆری تاوانبارن له‌ دروست بوونی بیَ متمانه‌یی له‌ناخماندا منیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دام كه‌ كورِان زیاتر ئه‌و رۆڵه‌ ده‌بینن كچ تارِاده‌یه‌كی زۆر بیَ تاوانه‌.

   دیده‌ن عوسمان/ كۆلیَژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان:

- نه‌بوونی متمانه‌ له‌نیَوان گه‌نجه‌كاندا له‌ئه‌مرِۆدا و به‌تایبه‌ت گه‌نجانی زانكۆ و په‌یمانگاكان زیاتر ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بۆكات به‌سه‌ر بردن و تیَركردنی ئاره‌زووه‌كانیان كورِان هاورِیَیه‌تی له‌گه‌ڵ كچان ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش وای له‌كچان كردووه‌ كه‌ زۆربه‌كه‌می متمان به‌كورِان بكه‌ن وه‌ له‌ دروست نه‌بوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ناو زانكۆكاندا به‌رِای من هه‌ردوو ره‌گه‌ز خه‌تابارن به‌هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر وه‌ له‌لایه‌كی تریش كۆمه‌ڵگا به‌هۆكاری سه‌ره‌كی دائه‌نریَ له‌ دروست نه‌بوونی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و داب و نه‌ریته‌ی كه‌ له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا باوه‌ كه‌وای كردووه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ راهاتوون كه‌ كچان و كورِان له‌ یه‌كترنامۆبن و تیَكه‌لاَوی یه‌كتر نه‌كه‌ن دروست كردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن كچ دوای ته‌واوكردنی خویَندنیان هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌رِیَنمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كچان شاره‌زایی كورِان ئه‌بن له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ له‌گه‌ڵی دایه‌ له‌ كۆلیَژ یان بۆچوونی كه‌سه‌كان جیاوازه‌ له‌ برِیاردان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌شیَك له‌كچان ئاماده‌نه‌بن پرۆسه‌ی هاسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن وه‌ به‌پیَچه‌وانه‌شه‌وه‌ بتوانن ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌زانكۆ دروست بكه‌ن به‌سه‌ركه‌وتوترین شیَوه‌.

   رۆشنا غه‌فور/ كۆلیَژی كارگیَرِی و ئابووری:

- ئه‌و پیَچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی پیَشوو متمانه‌ی ته‌واوی به‌كورِان هه‌یه‌، وه‌ پیَی وانییه‌ كه‌ كورِان ته‌نیا له‌م باره‌یه‌وه‌ تاوانبار بن به‌ڵكو هه‌ردوولا هاوبه‌شن له‌ دروست كردنی ئه‌م بیَ متمانه‌ییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا.

سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری متمانه‌ی كچان یا كورِان به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كتری ریَگره‌ له‌به‌رده‌م دروست بوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به‌رِای ئه‌و ئه‌كه‌ویَته‌ سه‌ر كه‌سه‌كان خۆیان كه‌ نه‌توانن متمانه‌ به‌یه‌كتری بكه‌ن و له‌وانه‌شه‌ رووداویَك رووی دابیَت كه‌ ئه‌مه‌ش وایان لیَ بكات كه‌ متمانه‌یان نه‌بیَت به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌ ده‌بیَته‌ هۆی ریَكریَك له‌به‌رده‌م دروست بوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.

به‌لاَم ئاستی تیَگه‌یشتنی كه‌سه‌كان جیاوازه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌سانیَك هه‌بن كه‌ وایان پیَ باشتره‌ كه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سانیَك كه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندایه‌ وه‌شاره‌زایی هه‌ڵسوكه‌وتیه‌تی.