1

بابه‌ت: كجان بةرامبةر كوران بي متمانةن

متمانه‌بوون وه‌كو بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی له‌بنه‌ماكانی دروست بوونی په‌یوه‌ندی هاورِیَیه‌تی له‌نیَوان دوو كه‌سدا یان دوو ره‌گه‌زی جیاواز داده‌نریَت هه‌روه‌ها داده‌نریَت به‌ وشه‌یه‌ك له‌ وشه‌كانی تری سه‌ركه‌وتنی ژیان وه‌كو ( راستگۆیی، خۆشه‌ویستی و ریَزگرتن و باوه‌رِبه‌خۆبوون و هاورِیَیه‌تی هتد...). متمانه‌كردن واته‌ تیَگه‌یشتن له‌ روون و ئاشكرایی و دروستی راستیه‌كان و تیَگه‌یشتن له‌ ناخی به‌رامبه‌ر كه‌ ده‌مانگه‌یه‌نیته‌ لوتكه‌ی ئامانج و دوورمان ده‌خاته‌وه‌ له‌ دروست بوونی رق و كینه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ متمانه‌كردن كلیلیَكه‌ له‌ كلیله‌كانی سه‌ركه‌وتن وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ پیَویسته‌ مرۆڤه‌كان زۆر به‌باشی له‌قورسایی ئه‌و وشه‌یه‌ تیَ بگه‌ن و وه‌گرنگی و گه‌وره‌یی ئه‌و وشه‌یه‌ له‌جیَگای خۆیدا به‌كاربهیَنن، چونكه‌ بیَ متمانه‌یی ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نیَ كه‌ برِیاریَكی موتڵه‌ق و ته‌واو بده‌ی كه‌ ده‌بیَ وابیَ سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونی متمانه‌ له‌نیَوان كورِان و كچان له‌ناو ناوه‌نده‌كانی خویَندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان كه‌ ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌ وه‌كو دوو توخمی چالاكی ناو كۆمه‌ڵگه‌ و كه‌سایه‌تیَكی رۆشنبیر و تیَگه‌یشتوو له‌ناو كۆمه‌ڵگاا شویَن كارییان دیاره‌ و ده‌رده‌كه‌ویَ.

پرسیَكی گرنگ له‌ناو ناخی هه‌ر تاكیَك دروست ده‌بیَت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ چی وای لیَكردووی نه‌بیته‌ جیَگه‌ی ده‌ستنیشان كردن.

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌مانی متمانه‌ و دروست نه‌بوونی په‌یوه‌ندی هاورِیَیه‌تی له‌نیَوان كورِان و كچان دا كه‌ ئه‌مه‌ش ته‌نیا كچ یان ته‌نیا كورِ تاوانبار نییه‌، به‌ڵكو هه‌ردوو هاوبه‌شن له‌ دروست كردنی ئه‌م بیَ متمانه‌ییه‌ دروست نه‌كردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵیان دا به‌هۆی ئه‌ویه‌ كه‌ كورِان ته‌نیا بۆ كات به‌سه‌ربردن و تیَركردنی ئاره‌زووه‌كانی خۆی هاورِیَیه‌تی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر دروست ده‌كات یان به‌پیَچه‌وانه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندیَك له‌كچان ئاره‌زووی دروست بوونی ئه‌و هاورِیَیه‌تییه‌ نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كورِان دوور له‌هۆكاری نه‌بوونی متمانه‌یان به‌كورِان.

وه‌زۆرجاریش نه‌بوونی متمانه‌ی كچان به‌رامبه‌ر به‌كورِان بۆته‌ ریَگریَك له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ناو زانكۆكاندا.

بیَگومان كۆمه‌ڵگاش بیَتاوان نییه‌ له‌دروست بووی بیَ متمانه‌یی له‌ نیَوان ئه‌م دوو ره‌گه‌زه‌دا، هه‌روه‌ها زۆرجاریش ریَگربوو له‌به‌رده‌م دروست بوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، له‌ راپرسیه‌كدا له‌گه‌ڵ چه‌ندین كورِ و كچدا كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان رای خۆی ده‌ربرِی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ دروست كردنی په‌یوه‌ندی هاورِیَیه‌تی دوور له‌ بنه‌مای له‌یه‌ك گه‌یشتن هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دروست بوونی بیَ متمانه‌یی جا چ له‌لای كورِان بیَت یان كچان.

((بۆچی كچان متمانه‌یان به‌ كورِان نه‌ماوه‌؟ ئایا كچان خه‌تابارن یان كورِان له‌ روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ناو زانكۆ؟ بۆچی زۆربه‌ی كچان دوای ده‌رچوونیان له‌زانكۆ به‌زۆری له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ كچان ده‌ڵیَن كورِان به‌زۆری خه‌تابارن به‌رامبه‌ر به‌كچ ئیَوه‌ چی ده‌ڵین له‌و باره‌یه‌وه‌؟

وه‌ كچان و كورِان له‌وه‌لاَم دانه‌وه‌ی هه‌ر پرسیاریَك به‌م شیَوه‌یه‌ هاتنه‌ دوان بۆمان:



   هه‌یفا تاهیر/ په‌یمانگای ته‌كنیكی:

- زیاتر ئه‌كه‌ویَته‌ سه‌ر كچان خۆیان چونكه‌ خۆیان شاره‌زایی هه‌ڵسوكه‌وتی كورِانن وه‌ كورِان له‌م سه‌رده‌مه‌دا راستیان كه‌م ماوه‌ و زۆرجار كورِان به‌كچان راده‌بویَرن و دڵسۆزنین له‌په‌یوه‌ندی هاورِیَیه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌كچان ئه‌وه‌ش زیاتر وای له‌كچان كردووه‌ كه‌ متمانه‌یان پیَی نه‌میَنیَت.

له‌ پرسیاریَكدا ئایا كورِان خه‌تابارن له‌روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری وتی:

هه‌ردوو لا خه‌تابارن له‌ روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به‌لاَم زیاتر كورِان خه‌تابارن به‌رِای من. له‌ دروست كردنی پرءسه‌ی هاوسه‌رگیری كچان دوای ده‌رچوونیان له‌ زانكۆوه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر هۆكاره‌كه‌ی گه‌رِانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كچانه‌ شاره‌زایی كه‌سه‌كانی ناو زانكۆ بوون هه‌ر له‌ چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتیان وه‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌یش له‌سه‌ر ئه‌وان ده‌گۆرِیَت بۆ دروست كردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری چ له‌ناو زانكۆ یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ.

   ئیحسان موحسین/ كۆلیَژی كارگیَرِی و ئابووری:

- نه‌بوونی متمانه‌یی له‌لایه‌ن كچان ته‌نیا له‌ به‌شیَكیدا ده‌بینمه‌وه‌ له‌كچاندا وه‌ ده‌گۆرِیَت به‌بۆچوونی كه‌سه‌كان و راده‌ی تیَگه‌یشتنیان بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر زۆرجار كچ هه‌یه‌ هاورِیَیه‌تی كورِ ده‌كات و متمانه‌یه‌كی ته‌واویش دروست بووه‌ له‌نیَوانیاندا.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری دروست نه‌بوونی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌زانكۆدا لیَره‌دا كچان و كورِان هه‌ردوولا خه‌تابارن ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی هاورِیَیه‌تی یان یه‌كترنه‌ناسینی به‌ڵكو كچان نموونه‌ی چه‌ند كورِیَكی شیَوه‌یان چه‌سپاندووه‌ له‌ دڵی هه‌موو كورِه‌كاندا كه‌ بیَوه‌فان و راستگۆنین هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ بیَمتمانه‌یی دروست كردووه‌ به‌رِیَژه‌یه‌كی زۆر بیَگومان كورِانیش به‌دوور نین له‌ دروست بوونی ئه‌و هه‌سته‌ له‌ ناخیاند به‌رامبه‌ر به‌ كچان.

به‌لاَم به‌هه‌ڵه‌ هاورِیَیه‌تی كردن و نه‌بوونی تیَگه‌یشتن له‌نیَوان ئه‌م دوو ره‌گه‌زه‌دان بیَگومان چاوه‌رِیَی دروست بوونی هاوسه‌رگیری لیَ ناكریَت.

به‌بۆچوونی من زۆربه‌ی كچان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تیَن به‌ سه‌رمایه‌ و ماڵی دونیا كاتیَك هاورِیَیه‌تی له‌گه‌ڵ كورِیَكدا داده‌نیَ هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌خراپ بشكیَته‌وه‌ ببیَته‌ هۆی دروست بوونی بیَ متمانه‌یی و روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.

   به‌همه‌ن/ كۆلیَژی كارگیَرِی و ئابووری:

- به‌برِوای من ئه‌گه‌ر به‌رووه‌ عه‌قلاَنیه‌كه‌ی سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ین راستیه‌ك هه‌یه‌ له‌یادی نه‌كه‌ین ئه‌ویش هاتنی ئیَمه‌ بۆ زانكۆ له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوسه‌رگیری نییه‌ له‌ زانكۆ.

قۆناغی هاوسه‌رگیری قۆناغیَكی گرنگه‌ ره‌نگه‌ من به‌و ماوه‌یه‌ی له‌ زانكۆدام نه‌توانم كاراكته‌ری خه‌مه‌كانم بدۆزمه‌وه‌. من لیَره‌دا هیچ كام له‌ كورِ و كچ تاوانبار ناكه‌م له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا له‌ناو زانكۆ، وه‌ هۆی روونه‌دانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نیَوان خویَندكاراندا به‌ده‌ر له‌ویستی كۆمه‌ڵگای ئیَمه‌دا و له‌ناو زانكۆدا زیاتر له‌ ریَگرییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ناهیَڵیَت متمانه‌ له‌نیَوان كورِان و كچاندا دروست ببیَت وه‌ ده‌توانین باسی له‌فره‌ ریَگری بكه‌ین له‌به‌رده‌م روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كه‌ زۆریَك له‌و ریَگایانه‌ په‌یوه‌ندی به‌سروشتی كه‌سایه‌تی تاكه‌ كه‌كامیان كورِ یان كچ نییه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندییان به‌و بازنه‌ سروستی و سیاسی و ئایینی و كلتوریه‌یه‌ كه‌ تیایدا په‌روه‌رده‌ ده‌بن گه‌روه‌ ده‌بن وه‌ هه‌ستی ئه‌وانی داگیر كردووه‌، ئه‌مانه‌ش وای له‌گه‌نجان كردووه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌دگومان بن له‌ئاست ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌یانه‌ویَ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا دروست بكه‌ن له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ باری ئابووری گه‌نجان ریَگریه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌به‌رده‌م روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری چونكه‌ گه‌نجیَك كۆلیَژ ته‌واو ده‌كات ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دوای ده‌مه‌زراندن ده‌گه‌رِیَ پاشان كه‌ دامه‌زراش ناتوانیَت به‌و موچه‌كه‌مه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی ناتوانیَت داواكارییه‌كانی كچیَكی پیَ جیَبه‌جیَ بكات.

   تریسكه‌ حسیَن/ كۆلیَژی كارگیَرِی و ئابووری:

- نه‌مانی متمانه‌ له‌لایه‌ن كچان به‌رامبه‌ر به‌كورِان من وا هه‌ست ده‌كه‌م كورِان زۆربه‌ی جار به‌كچان راده‌بویَرن یان ته‌نیا بۆ كات به‌سه‌ر بردن خۆیان له‌ كۆلیَژ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌لاَم ئامانجیَكی خراپی لیَ ده‌كه‌ویَته‌وه‌.

به‌نسبه‌ت خۆم كچان تاوانبار ده‌كه‌م نه‌ كورِان له‌ روونه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ناو زانكۆكاندا چونكه‌ خیَزانه‌كه‌م ریَگه‌ ناده‌ن پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌م تا دوای ده‌رچوونم له‌ كۆلیَژ. وه‌ ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ سه‌ر كه‌سه‌كه‌ خۆی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌یه‌ویَت ببیَت به‌ هاوسه‌ری وه‌كچانیش بیَ گومان شاره‌زایی ئه‌و چوارچیَوه‌ نینه‌ كه‌ تیَیدایه‌ هه‌ڵسوكه‌ت ده‌كه‌ن و تیایدا ده‌خویَنن وه‌ خویَندنه‌وه‌یان بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌رییان.

   ته‌حسین/ په‌یمانگای ته‌كنیكی:

- كچان ده‌كه‌ویَته‌ سه‌ر خۆیان تاچه‌ند متمانه‌یان به‌ ئیَمه‌ی كورِ هه‌یه‌ یان بۆچی متمانه‌یان نه‌ماوه‌، بیَگومان بیَ متمانه‌یی كه‌سی به‌رامبه‌ر له‌ناخی ئیَمه‌ی مرۆڤدا دروست ده‌بیَت له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو كورِه‌كانیش خراپ نین به‌و راده‌یه‌ی كچان متمانه‌یی (%100)یان به‌كورِ نه‌میَنیَ.

به‌رِای من هه‌ردوولا خه‌تابارن له‌ دروست نه‌بوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری چونكه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ هاورِیَیه‌تییه‌ كه‌ دروست ده‌بیَت له‌نیَوان ئه‌و كورِ و كچانه‌دا زۆرجار به‌دڵسۆزی و خۆشه‌ویستییه‌كی پاك گرنگی به‌خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان ناده‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ هه‌ره‌س بیَنیَت نه‌گاته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری لیَ دروست ببیَت.

وه‌ئه‌و هه‌ره‌س هیَنانه‌ش ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كورِانه‌وه‌ بیَت به‌خیانه‌ت كردن یان زۆرجار رۆژگار یان ناخۆشییه‌كانی ژیان كه‌دیَنه‌ رووی مرۆڤ زۆرجار واده‌كات ئه‌و كورِه‌ واز له‌ كچه‌كه‌ بهیَنیَت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌كچان ده‌ڵیَن كورِ به‌زۆری تاوانبارن له‌ دروست بوونی بیَ متمانه‌یی له‌ناخماندا منیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دام كه‌ كورِان زیاتر ئه‌و رۆڵه‌ ده‌بینن كچ تارِاده‌یه‌كی زۆر بیَ تاوانه‌.

   دیده‌ن عوسمان/ كۆلیَژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان:

- نه‌بوونی متمانه‌ له‌نیَوان گه‌نجه‌كاندا له‌ئه‌مرِۆدا و به‌تایبه‌ت گه‌نجانی زانكۆ و په‌یمانگاكان زیاتر ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بۆكات به‌سه‌ر بردن و تیَركردنی ئاره‌زووه‌كانیان كورِان هاورِیَیه‌تی له‌گه‌ڵ كچان ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش وای له‌كچان كردووه‌ كه‌ زۆربه‌كه‌می متمان به‌كورِان بكه‌ن وه‌ له‌ دروست نه‌بوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ناو زانكۆكاندا به‌رِای من هه‌ردوو ره‌گه‌ز خه‌تابارن به‌هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر وه‌ له‌لایه‌كی تریش كۆمه‌ڵگا به‌هۆكاری سه‌ره‌كی دائه‌نریَ له‌ دروست نه‌بوونی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و داب و نه‌ریته‌ی كه‌ له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا باوه‌ كه‌وای كردووه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ راهاتوون كه‌ كچان و كورِان له‌ یه‌كترنامۆبن و تیَكه‌لاَوی یه‌كتر نه‌كه‌ن دروست كردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن كچ دوای ته‌واوكردنی خویَندنیان هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌رِیَنمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كچان شاره‌زایی كورِان ئه‌بن له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ له‌گه‌ڵی دایه‌ له‌ كۆلیَژ یان بۆچوونی كه‌سه‌كان جیاوازه‌ له‌ برِیاردان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌شیَك له‌كچان ئاماده‌نه‌بن پرۆسه‌ی هاسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن وه‌ به‌پیَچه‌وانه‌شه‌وه‌ بتوانن ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌زانكۆ دروست بكه‌ن به‌سه‌ركه‌وتوترین شیَوه‌.

   رۆشنا غه‌فور/ كۆلیَژی كارگیَرِی و ئابووری:

- ئه‌و پیَچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی پیَشوو متمانه‌ی ته‌واوی به‌كورِان هه‌یه‌، وه‌ پیَی وانییه‌ كه‌ كورِان ته‌نیا له‌م باره‌یه‌وه‌ تاوانبار بن به‌ڵكو هه‌ردوولا هاوبه‌شن له‌ دروست كردنی ئه‌م بیَ متمانه‌ییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا.

سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری متمانه‌ی كچان یا كورِان به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كتری ریَگره‌ له‌به‌رده‌م دروست بوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به‌رِای ئه‌و ئه‌كه‌ویَته‌ سه‌ر كه‌سه‌كان خۆیان كه‌ نه‌توانن متمانه‌ به‌یه‌كتری بكه‌ن و له‌وانه‌شه‌ رووداویَك رووی دابیَت كه‌ ئه‌مه‌ش وایان لیَ بكات كه‌ متمانه‌یان نه‌بیَت به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌ ده‌بیَته‌ هۆی ریَكریَك له‌به‌رده‌م دروست بوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.

به‌لاَم ئاستی تیَگه‌یشتنی كه‌سه‌كان جیاوازه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌سانیَك هه‌بن كه‌ وایان پیَ باشتره‌ كه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سانیَك كه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندایه‌ وه‌شاره‌زایی هه‌ڵسوكه‌وتیه‌تی.

2

وه‌ڵام: كجان بةرامبةر كوران بي متمانةن

dast  xosh babatake  ba  sod buu

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: كجان بةرامبةر كوران بي متمانةن

dast xosh

[size=16]If at first you don't #succeed; call it #version 1.0 . #failure # [/size]

4

وه‌ڵام: كجان بةرامبةر كوران بي متمانةن

supas

[size=16]If at first you don't #succeed; call it #version 1.0 . #failure # [/size]