1

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ماكان نووسی:
saman.sangawy نووسی:

من بەوەفام

ئەگەر کەسێ لە بیر بکەی هەرگیز وەفات بۆخۆت نیە
ڕەنگە بۆ ژیان دڵت بێ بەڵام هیچ هەستێکی نیە
من هەرکەسێ لە دڵمابێت زۆر ئەستەم دێتە دەرەوە
چی بکەم دڵم بەوەفایەوە بێ وەفایی ناڵێمەوە
بەهیچ کەس ناڵێم بێ وەفا تاکو کەس لەبیرم نەکا
تۆش بۆخۆت شیعرێ بنوسە کەڕەنگی لە شیعر بکا
من ئەڵێم چی بکەم ناتوانم کەتۆم لەبیر بچێتەوە
تۆ جێ ژوانیش ئەڕوخێنی و یادەکان ئەسڕیتەوە
ئەوینی من لەدڵدایە و وەکو خوێنە بۆژیانم
تۆ ئەوینت بۆخۆت نیەو ئەڵێ بیگۆڕە ژیانم
من ئەڵێم هەموو ژینم  تۆی قەت لەبیرم مەبەرەوە
تۆئەڵێی لەیادم بکە و پێگەکەشم مەکەەوە
من بە تەنها شوێنی ژوانت سەبوری ئەدات بەدڵم
تۆشار بەیار ئەڕوخێنی و پێی ئەڵێ لێم دوربە گوڵم
بۆ بەخۆت ئەڵێ ئەویندار کەهێند وەفات بۆ یار نیە
بڕواناکەم بەم شێوەبی گەر وابی تۆ هەستت نیە
یادگاری هەرچەندە تاڵ بێت هەرگیز کۆتایی پێ نایە
ئەمە وەڵامی منە بۆت تۆش وەڵامت بێنە کایە

سامان سەنگاوی
وەڵامێک بۆ کاک سەرهەنگ موحسین

وه‌ڵامی من:

تا توانیم ماڵه‌كه‌یم ڕازانده‌وه،‌
به‌هه‌ستی جوان و
گه‌وره‌یی وه‌فام
ئه‌وكاتانه‌ی كه‌ بێده‌نگ ده‌بوو،
وام هه‌ست ده‌كرد
گه‌لێ ته‌نیام

بوومه‌ چرای
شه‌وه‌ پڕ له‌ هه‌سته‌كانی
به‌ وێنه‌ی شێت
ڕجام لێیكرد، وتم بمپارێزه‌،
تا منیش ببمه‌ هاوشانی ڕێت

ماڵم بۆی چێ كرد
له‌ كۆشكی خه‌یاڵ و
دڵمی لێكچوو
له‌ شاری جه‌نگ لێبوو،
متمانه‌ی ته‌واوم پێوو،
ئه‌و خۆشه‌ویست،
كه‌س و كارم و
هه‌م هاوڕێ بوو

له‌ناكاو ڕه‌شه‌بای خیانه‌ت
ته‌مه‌نی گوڵی به‌ر په‌نجه‌ره‌ی
وه‌راندم به‌ خۆڕایی!
هۆكار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌فره‌تم لێكردو
خۆم دایه‌ ده‌ست
ژینی ته‌نیایی

به‌م حاڵه‌وه‌ كێ هه‌یه‌
گله‌یم لێبكات و
به‌ داماڵێنه‌ری دڵێكم بزانێ،
سوێندی بۆ ده‌خۆم
كه‌ بێ گوناهم،
خه‌تا هه‌ر خۆی هۆكاره‌
خودا ده‌زانێ

سه‌رهه‌نگ موحسین
02\06\2010، هه‌ولێر.

سوپاس کاک سەرهەنگ  بەڵام


[size=16]ئازاری دوری و دابڕان تابڵێی ژانی گرانە
شەوانی تەنهایی عاشق تەنها چارەیان گریانە
بەس ئازار نیە و مردنە خەمی خیانەت لێ‌ كراو
ئازاری كۆتایی نایە هی ڕەنجێكی بەبا دراو
منیش وەك تۆ كوشتەی دەستی خیانەت و بێ‌ وەفایم
شەوانە هاوڕێی  قەڵەم و پەڕە و پەرتوك  و تەنهایم
من ئازاری بێ‌ وەفایی و خیانەت گەنجی گشت بردم
ڕەنگی لاوێتی نەهێشتم سەری ڕەشی سپی كردم
بەڵام دۆستم بێ‌ وەفابوو ئەوبوكە خیانەتی كرد
بێ‌ وەفایی و خیانەتیم بۆهەموو عاشقان باس كرد
بەڵام من بێ‌ وەفا نابم ناگرم ڕێگەی خیانەت كار
بانەبم بەقسەی سەرزاری گەورەو بچوكی خەڵی شار
بەوەفام و یادرگاری كۆن قەت ناسڕمەوە لەژینم
گەر هەزار هیندەی تر خەم بی و قەت خۆشی لە تۆ نەبینم
تۆش ڕێگایەك بگرە رەبەر چارە دانێ‌ بۆگریانت 
یادگاری گۆن مەسوتێنە باڕەشی نەكات ژیانت 
سامان سەنگاوی
٥ - ٦- ٢٠١٠  سلێمانی [/size]

2

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]سوپاس بۆ وەڵامەکانتان و بۆ پەیامە جوانەکانتان ...  بەڵام کەسی مەبست دەنگی نەبوو [/size]

3

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]سڵاو ئەم کاتەتان باش هیوام وایە هەموولایەکتان هەر شاد بن
ئەم هۆنراوەیە بو بەمایەی ئەوەی چەند شیحرۆچکەیەکی لێ بکەوێتەوە ... هیوم وایە کاک سەرهەنگیش بەدڵێکی فراوان وەری بگرێت و تەنها بۆ خۆشی نوسیومە ....

من سەرەتا شیعرێکم نوسی بە ناوی چی بکەم

چــــــــی بـــــــکـــــه‌م
چی بكەم هەتا دڵ بتوانێ‌ بەوجۆرە یادی تۆنەكا
چی بكەم كە بۆیادەكانت هێندە شین و زاری نەكا
چی بكەم كە دڵ ئاسودەبێ‌ و هێند بیرلەتۆ نەكاتەوە
چی بكەم كە بەتۆشادمكا یان تۆم لەبیر بباتەوە
چی بكەم كە بەهاری دڵم دەرگا لە گوڵ بكاتەوە
چی بكەم تا بارانی چاوم بۆ ساتێ‌ خۆش بكاتەوە
چی بكەم هەتا شەوی تارم بەو جۆرە ڕێنەكاو بڕوا
چی بكەم تا عومری شیرینم ئەوەندە بەهەدەر نەڕوا
چی بكەم تاكو یادەكانت ساتێ‌ خەیاڵم جێ‌ بێڵێ‌
چی بكەم هەتا خەم و مەینەت هێندە سینەم بۆ نەكێڵێ‌
چی بكەم خەندەی لێوەكانم بگەڕێتەوە وەك جاران
چی بكەم تادڵ نەناڵێنێ‌ وەكو پیری دەردەداران
چی بكەم تا چیایی ناسۆری لەبن دەربێنم سەرتاسەر
چی بكەم درەختی تەنیایی لە ژیانم بێنمە دەر
چی بكەم كە خەوی شەوانم دوبارە ڕوم تێ‌ كاتەوە
چی بكەم تا خۆری ژیانم دیسان دڵ ڕۆشن كاتەوە
چی بكەم لە پێش ئەوەی بمرم جارێكی تر تۆ ببینم
چی بكەم تا لەگەڵ تۆدابم هەتا كۆتایی دێ‌ ژینم
چی بكەم و چۆن بتوانم پرسیاری گۆڕ جواب بەمەوە
چی بكەم لەوێش ناتوانم كە لەخۆمت جیا كەمەوە .

سامان سه‌نگاوی
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::

پاشان کاک سەرهەنگ بەم شێوەیە وەڵامی داوەتەوە

ئه‌م شیعره‌، وه‌ڵامێكه‌ بۆ بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌ندام ئازیزی YSM21.net مه‌ریه‌م خان، بابه‌ته‌كه‌ی به‌ناوی: چی بكه‌م؟ بڵاو كردۆته‌وه‌.

(ده‌زانی چی بكه‌)

بۆ خۆ جیاكردنه‌وه‌ی
ئه‌به‌دی
له‌ هیچ شتێكی
من مه‌نۆڕه‌،
تێكه‌ڵ به‌خوێنمی،
بمبه‌ فریاكه‌وتن* و
خوێنه‌كه‌م بگۆڕه‌

بۆ جیابوونه‌وه‌مان
ده‌زانی چی بكه‌:
شریتی ته‌مه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌
دووباره‌ ناوم
له‌ گۆگڵ سێرچ مه‌كه‌،
كه‌ كردیشت
ته‌نانه‌ت ناونیشانی پێگه‌كه‌شم**
مه‌خوێنه‌وه!‌

بۆ ئه‌وه‌ی
لێم جیا ببیته‌وه‌،
ئه‌و شوێنانه‌ی
یادگاریمان لێی هه‌یه‌
بیڕوخێنه‌،
واته‌ هه‌موو كوردستان!‌
بۆ ئه‌مه‌شیان هێزی ڕه‌شه‌با،
لافاو و بومه‌له‌رزه‌
به‌ده‌ست بێنه‌

ئه‌گه‌ر به‌ هیچ ڕێگه‌یێ
نه‌تتوانی
له‌من جیاببیته‌وه‌،
به‌ دنیایه‌ك داوای لێبوردن
خۆت ساز بده‌،
مۆبایله‌كه‌م كردیته‌وه‌!

سه‌رهه‌نگ موحسین
17\04\2010، هه‌ولێر.
_____________________
پاشان منیش بەم شێوەیە وەڵامم بۆ وتەکانی بەڕێز سەرهەنگ موحسین نوسیوە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوم ...


من بەوەفام


ئەگەر کەسێ لە بیر بکەی هەرگیز وەفات بۆخۆت نیە
ڕەنگە بۆ ژیان دڵت بێ بەڵام هیچ هەستێکی نیە
من هەرکەسێ لە دڵمابێت زۆر ئەستەم دێتە دەرەوە
چی بکەم دڵم بەوەفایەوە بێ وەفایی ناڵێمەوە
بەهیچ کەس ناڵێم بێ وەفا تاکو کەس لەبیرم نەکا
تۆش بۆخۆت شیعرێ بنوسە کەڕەنگی لە شیعر بکا
من ئەڵێم چی بکەم ناتوانم کەتۆم لەبیر بچێتەوە
تۆ جێ ژوانیش ئەڕوخێنی و یادەکان ئەسڕیتەوە
ئەوینی من لەدڵدایە و وەکو خوێنە بۆژیانم
تۆ ئەوینت بۆخۆت نیەو ئەڵێ بیگۆڕە ژیانم
من ئەڵێم هەموو ژینم  تۆی قەت لەبیرم مەبەرەوە
تۆئەڵێی لەیادم بکە و پێگەکەشم مەکەەوە
من بە تەنها شوێنی ژوانت سەبوری ئەدات بەدڵم
تۆشار بەیار ئەڕوخێنی و پێی ئەڵێ لێم دوربە گوڵم
بۆ بەخۆت ئەڵێ ئەویندار کەهێند وەفات بۆ یار نیە
بڕواناکەم بەم شێوەبی گەر وابی تۆ هەستت نیە
یادگاری هەرچەندە تاڵ بێت هەرگیز کۆتایی پێ نایە
ئەمە وەڵامی منە بۆت تۆش وەڵامت بێنە کایە

سامان سەنگاوی

وەڵامێک بۆ کاک سەرهەنگ موحسین [/size][/center]

4

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]چی هەیە ؟

چی وشەیەك هێند ناسكە من بۆت بكەم بەهۆنراوە
چی وشەیەك شایستەتە پێی وەسف كەم ئەو دوچاوە
چی لە دڵی ساویلكەتا جێگیر ئەبێ‌ تاپێت بڵێم
چی شێعرێك لەلای تۆجوانە تابەسترانێ‌ بۆت بڵێم
چی ئاڵو خاوێن و جوانە شێوەی وەكو كوڵمەكانت
چی سور و تێر و پڕ ئاوە وەكو لێوە جوانەكانت
چی هەیە هێندە پاراو بێ‌ وەكو زوڵفی نازەیننم
چی هەیە هێند دڵفڕێن بێ‌ وەكو سیمات كە ئەیبینم
چی هەیە بەوێنەت جوانبێ‌ گەردنی سپی و ناسكی
چی هەیە هێندە ناسك بێ‌ وەك مەچەك و قۆڵ وباسكی
چی لە جوانیدا وەك تۆیە چی یە وەك تۆ دڵ خۆش بكا
چی هەیە وەك تۆ بێ‌ ڕەحم و جارێ‌ لوتفێ‌ بەمن نەكا
چی هەیە هێند بێ‌ قەرار بێ‌ چەشنی دڵم لەتاو دوری
چی باخێ وەك باخی هیوام گەڵاو گوڵی گشت هەڵوەری

سامان سه‌نگاوی
2010[/size][/center]

5

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستیش خۆش بێت بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌تان ....

کاکه‌ (Zrian) مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو خه‌مه‌بیت بۆ من خوای ئه‌م دڵه‌ی منیش تۆ بێنێته‌ گریان چونکه‌ خۆم دڵم نایه‌ هیچت پێ بڵێم به‌ڵام داوا له‌ یه‌زدان ده‌که‌م که‌ تۆڵه‌م بۆ بکاته‌وه‌ ....[/size]

6

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]ئاهی دڵم

ئەگەر سەیری ژیانم كەی زۆر شـێواوە لـەچاو جــاران
جـاران هـاوڕێم پێكەنین بوو ئێستا گـۆڕاوە بـۆ گــریــان
فرمێسكی چاوەكانی خۆم   بـەســەر بـاڵای تۆدا بــاران
كەچی تۆ برینەكانمت تەنهــا جارێ‌ نەكرد دەرمـــان
شـەرمـەزاری ئـەوینم بـی بەهارت كردم  بـەپـایــز
ئـازارێـكـی وات پـێـداوم خـۆشی توشم نەبێ‌ هەرگیز
من دڵـــی خۆمم بۆ ناردی دیاریم كرد بە ئـەوینی تـــۆ
نـەمزانی عەشق نازانی بێ‌ لەتەفرەدان و درۆ
گریانت بە چاوم ناسـاند ... خەنـدەت لـە لێوانـم تـۆران
ئاهی ئەم دڵە بەسۆیـەم خوایە تۆش بێنێتە گـــــریان
سامان سه‌نگاوی [/size][/center]

7

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]سوپاس  بۆ په‌یامه‌کانتان و بۆ تێپه‌ڕ بونتان به‌سه‌ر شیعره‌که‌مدا [/size]

8

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]سوپاس  بۆ په‌یامه‌کانتان و بۆ تێپه‌ڕ بونتان به‌سه‌ر شیعره‌که‌مدا [/size]

9

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]زۆر سوپاس بۆ هه‌موو په‌یامه‌کانتان و پێشنیاره‌کانتان  ده‌ستتان خۆش بێت ...

سه‌باره‌ت به‌ وشه‌ی (بۆ بێ ده‌نگی نام دوێنی ) ئه‌مه‌ به‌ جۆرێک به‌کار هاتو که‌ گله‌یی  ده‌کات و کوه‌ک ئاگای له‌ نهێنی ئه‌وه‌ نیه‌  که‌ که‌سی به‌رامبه‌ر  بۆچی له‌خۆیه‌وه‌ بێ ده‌نگه‌ و ته‌نها  یه‌ک وشه‌یش ڕوبه‌ڕوی کوڕه‌که‌ قسه‌ناکات ... بۆیه‌  لێره‌دا  دو مانای هه‌یه‌ ...
1 . پرسیارێکی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ .. که‌ بۆ له‌خۆڕا نای دوێنێ ..
2. گله‌یی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ (دڵ له‌سینه‌ بێته‌ ده‌رێ بۆت ده‌ردێنم بێشک به‌لێم ) که‌وا کوڕه‌که‌ ئه‌م هه‌سته‌ی هه‌یه‌و ئه‌ویش له‌خۆڕا بێ ده‌نگ بووه‌..\

دوباره‌  سوپاستان ده‌که‌م و هیوام وایه‌ ڕونکردنه‌وه‌کمجێگای خۆی گرتبێت ....[/size][/center]

10

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]بۆ بێ‌ ده‌نگی ؟


بۆ بێده‌نـگی نـامـدوێنی چـی بـلـَێم بیكــه‌م به‌ تكــات
به‌ته‌نها چاوم خۆش ئه‌وێ‌ گه‌ر بڵێی ئه‌یكه‌م به‌فیدات
دڵ له‌ سینه‌ بێته‌ ده‌رێ‌ بۆت ده‌ر دێنم بێ‌ شـك بـه‌ لـێـم
هه‌ر وشه‌یه‌ك لای تۆ جوانه‌ من به‌ هۆنراوه‌ بۆت ئه‌ڵێم
بێ‌ شكم جوانترین كه‌سی ، لـــه‌ ئه‌ویـنـیـشــت  دڵنیام
كه‌ئه‌ت بینم تۆی خه‌یالـَم فـرمێسكـمی كاتێك ته‌نیام
بۆیه‌ لای كه‌س باست ناكه‌م تا كـه‌س تێ‌ نـه‌گا له‌ دڵم
تا هیچ كه‌سێ‌ ئاشنا نه‌بێ‌ به‌ڕه‌نگ و ڕوخـسـاری گـوڵـم
ئه‌و كه‌سه‌ی من خۆشم ئه‌وێ‌ له‌ناو دڵما گه‌وره‌ ئه‌بێ‌
بۆیه‌ حه‌زناكه‌م هیچ كه‌سێ‌ به‌دیداری چاوی شادبی
سامان سه‌نگاوی
سلێمانی[/size][/center]

11

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]بێ‌ تۆ مردووم



كەچاوم پێت كەوت حەزمەكرد هاوار بكەم پڕبەگەرووم
بڵێم خۆشم ئەوێی گوڵم بۆ ماچی لێوی تۆ تینووم
شەرمم ئەكرد بێمە پێشێ‌ و بیدركێنم ڕازی دڵم
ترسام لە تۆ نەوەك لەخۆم تاكو كەس نەیناسێ‌ گوڵم
ڕەنگە ئێستا باوەڕ نەكەی كە بەو شێوە عاشقت بووم
بەڵام ئەوەندە بزانە من بەبێ‌ تۆ نیم و مردووم

سامان سه‌نگاوی[/size][/center]

12

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]بۆ بێ‌ ده‌نگی ؟


بۆ بێده‌نـگی نـامـدوێنی چـی بـلـَێم بیكــه‌م به‌ تكــات
به‌ته‌نها چاوم خۆش ئه‌وێ‌ گه‌ر بڵێی ئه‌یكه‌م به‌فیدات
دڵ له‌ سینه‌ بێته‌ ده‌رێ‌ بۆت ده‌ر دێنم بێ‌ شـك بـه‌ لـێـم
هه‌ر وشه‌یه‌ك لای تۆ جوانه‌ من به‌ هۆنراوه‌ بۆت ئه‌ڵێم
بێ‌ شكم جوانترین كه‌سی ، لـــه‌ ئه‌ویـنـیـشــت  دڵنیام
كه‌ئه‌ت بینم تۆی خه‌یالـَم فـرمێسكـمی كاتێك ته‌نیام
بۆیه‌ لای كه‌س باست ناكه‌م تا كـه‌س تێ‌ نـه‌گا له‌ دڵم
تا هیچ كه‌سێ‌ ئاشنا نه‌بێ‌ به‌ڕه‌نگ و ڕوخـسـاری گـوڵـم
ئه‌و كه‌سه‌ی من خۆشم ئه‌وێ‌ له‌ناو دڵما گه‌وره‌ ئه‌بێ‌
بۆیه‌ حه‌زناكه‌م هیچ كه‌سێ‌ به‌دیداری چاوی شادبی
سامان سه‌نگاوی
سلێمانی




--------------------------------------------------------------------------------[/size][/center]