سڵاوێکی گەرم، بە یادی زەمەنی زوویەوە لە برای خۆشەویست.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SHaKHaWaN
سڵاوێکی گەرم، بە یادی زەمەنی زوویەوە لە برای خۆشەویست.
سڵاوی پاش ماوەیەکی زۆر!
هـەمووتان باشن؟
ئێهـ.. بەکوێ گەیشت کاک سەرهەنگ؟ لە فەیسبووکیش بە ئەنجام نەگەیشتین.
جێگیر كرا .
دوایه سه‌یری ده‌كه‌م ان شاءالله .....
سەرەتا سەیرکردن، ئینجا بڕیار دان.
+ دوای دەست خۆشی، کاک بیلال فۆرماتەکەی پی پی ئێسە. بە کام بەرنامە درووستە بیکەمەوە؟
ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت.
کاک سەهەند منیش بۆی گەڕام تەنها بەرگی یەکەم هەبوو. ببوورە.
كیمیا ..
یه‌كێكه له توخمه كیمیاییه‌كان ، هێماى(C) ه ، ژماره‌ى گه‌ردیله‌یی (6)ه ، یه‌كێكه له ناكانزاكان ، هاوهێزى چواره ، له سروشتدا به زۆر شێوه ده‌بینرێ.
كاربۆن هێما C
ژماره‌ى پرۆتۆن 6
ژماره‌ى ئه‌لكترۆن 6
بارسته ژماره 12.0107 g/mol
شێوه (رِه‌نگ) ئه‌ڵماس (بێ رِه‌نگه)
گرافیت (رِه‌شه)
شێوگی ئه‌لكترۆنی 1s2 2s2 2p2
ژماره‌ى ئه‌لكترۆن له هه‌ر به‌رگێك 4 ،2
سیفاته فیزیاییه‌كان
چرِی گرافیت 2.267 gm/cm3
چرِی ئه‌ڵماس 3.513g/cm3 له0oC ،101.325Kpa
پله‌ى توانه‌وه 4300-4700 OK
گه‌رمى توانه‌وه گرافیت 100 Kj/mol
گه‌رمى توانه‌وه ئه‌ڵماس 120 Kj/mol
گه‌رمى به هه‌ڵم بوون 355.8 Kj/mol
فراوانی گه‌رمی ئه‌ڵماس 6.115 J/(mol.K) 25OC
فراوانی گه‌رمی گرافیت 8.517 J/(mol.K) له 25OC
په‌ستانى هه‌ڵم
په‌ستان Pa 1 10 100 1000 1*10^4 1*10^5
له‌پله‌ى OK 2830 3048 3289 3572 3908
سیفه‌تی ئه‌تۆمی
شێوگی به‌لوری پوازه‌یی
بارى ئۆكسان 4 ،2 ئۆكسیدی ترشی بێ هێز
سالبی كاره‌بایی 2.55(پێوه‌ری باولینگ)
هێزی ئا یۆنین 1- 1086.5 Kj/mol
2- 2352.6 Kj/mol
3- 4620.5 Kj/mol
نیوه تیره‌ی گه‌ردیله 70 Pm
نیوه تیره‌ی گه‌ردیله (ژماره‌یى) 67 pm
نیوه تیره‌ی گه‌ردیله هاوبه‌شی Pm 77
نیوه تیره‌ی گه‌ردیله ڤان دیر ڤا لز 170pm
سیفه‌تی تر
باری موگناتیسی دایا موگناتیسی
گه‌یاندنی گه‌رمی گرافیت 300Kcal (119-165) (W/(m.K))
گه‌یاندنی گه‌رمی ئه‌ڵماس 300Kcal (900-2320) (W/(m.K))
خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ى گه‌رمى (ئه‌ڵماس) (503-1300)mm2/s له 300OK
ژماره‌ى تۆماركردن 0-44-7440هاوتا توخمه‌كانی كلور
هاوتا بوونی له سروشت نیوه ته‌مه‌ن جۆرى تیشك هیزی تیشك(MeV) هاوتاكانی تر
C12 %98.9 C جێگیره و 6 نیوترونی هه‌یه
C13 %1.1 C جێگیره و 7 نیوترونی هه‌یه
C14 ده‌گمه‌ن 5730 سالڕ 0.156 N14جۆره‌كانی كاربۆن:
1-ئه‌ڵماس: ڕه‌قترین جۆری كانزایه ، له شێوه‌ى قوچه‌ك دایه كه كاربۆن له گۆشه‌كاندا هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌ك گه‌ردیله‌ى كاربۆن له ناوه‌راست كه گه‌ردیله‌كان به چوار ئه‌لكترۆن له خولی (SP3) به‌یه‌ك ده‌به‌سترێن
كه هێزو ره‌قى ده‌به‌خشێته ئه‌ڵماس.
2-گرافیت: یه‌كێكه له مادده نه‌رمه‌كان ، گه‌ردیله‌كانى كاربۆن به سێ ئه‌لكترۆن له خولی SP2 به‌یه‌ك ده‌به‌سترێن وه یه‌ك ئه‌لكترۆن له خولی S .
3-فۆلیرین: بریتییه له گه‌ردى گه‌وره پێكهاتووه له كاربۆن له شێوه‌ى گۆدایه(كه به باشترین و ئاسانترین شێوه داده‌نرێت به باكی بۆل ناسراوه).
4-سیرافیت: ڕوێكی لوسی هه‌یه ، پێكهاته‌ی به‌ته‌واوی نازانرێ.
5-ئایۆنسدالایت: وه‌ك ئه‌ڵماسه له پێكهاته‌یدا به‌ڵام به به‌لوری شه‌شی.
6-كاربۆنی نا بلوری : كۆبونه‌وه‌ی گه‌ردیله‌كانی كاربۆن به شێوه‌یه‌كی ناڕێك و نا بلوری له باری شوشه‌یی یه.
7-بڵقی كاربۆنی بچووك : تۆڕێكی موگناتیسی هه‌ستیار ، چڕییه‌كه‌ى كه‌مه وه‌ك گرافیت ، به جۆرێ گه‌ردیله‌كان سێیانی له خولی شه‌شی و حه‌وتی به یه‌ك ده‌به‌سترێن.
8- بۆڕی كاربۆنی بچووك: گه‌ردیله‌كان سێیانی به یه‌ك ده‌به‌سترێن كه شێوه‌ى بۆڕی ناو به‌تاڵ وه‌رده‌گرێ.
9- كاربۆنی شوشه‌یی(Isotropic): ژماره‌یه‌كی زۆر كونی تێدایه ، به پێچه‌وانه‌ی گرافیت ، گه‌ردیله‌كان به‌شێوه‌ى نارێك بڵاو بوونه‌ته‌وه.
كاربۆن له هه‌موو بواره‌كانى ژیان به‌شداره ، به‌تایبه‌تی كیمیای ئه‌ندامى. یه‌كێكه له ناكانزاكان ، توانای دروست كردنی به‌ندی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له توخمه‌كان ، له پێكهاته‌ی زیاتر له ده ملیۆن ئاوێته‌دا به‌شداره ، له‌گه‌ڵ ئۆكسجین یه‌ك ده‌گرێ بۆ پێكهێنانی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه زۆرگرنگه له گه‌شه‌كردنی ڕوه‌ك. له‌گه‌ڵ هایدرۆجین یه‌ك ده‌گرێ بۆ پێكهێنانی هایدرۆكاربۆنه‌كان كه له زۆربه‌ی پیشه‌سازییه‌كان به‌كاردێ . وه له‌گه‌ڵ ئۆكسجین و هایدرۆجین یه‌ك ده‌گرێ بۆ پێكهێنانی ترشه چه‌ورییه‌كان كه پێویسته بۆ ژیان وه هه‌رورها ئه‌سته‌رى لێ دروست ده‌كرێ كه تام و بۆنی میوه‌ى لێ دێ . هه‌روه‌ها (C-14) به‌كاردێ له دیاركردنی ته‌مه‌ن به ڕێگای تیشك.
سیفه‌ته‌كانی كاربۆن:
توخمی كاربۆن تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه چونكه زۆر شێوه‌ی هه‌یه له نه‌رمترین شێوه (گرافیت) بۆ ڕه‌قترین شێوه (ئه‌ڵماس) وه هه‌روه‌ها توانایه‌كی زۆری هه‌یه بۆ دروست كردنی به‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توخمه‌كانی تر وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گه‌ردیله‌ی تر‌ى كاربۆن. كاربۆن به توخمێكى سه‌ره‌كى ژیان داده‌نرێ ، هایدرۆكاربۆنه‌كان به فراوانی به‌كاردێن له ژیانی ئابوری‌دا ، وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی خاو كه ته‌كنۆلۆجیای پیشه‌سازى به‌كاردێت بۆبه‌رهه‌مهێنانی به‌نزین ، گاز ، كیرۆسین و زۆر به‌رهه‌می تر .
به‌كارهێنانه‌كانی كاربۆن:
كاربۆن پێكهێنه‌ره‌كی سه‌ره‌كییه له دروستبوونی ژیان ، هایدرۆكاربۆن گرنگترین شێوه‌كانی كاربۆنه كه ڕۆژانه به‌كار دێت وه‌ك ووزه به‌تایبه‌تی نه‌وتی خاو كه زۆر به‌رهه‌می لێ جیا ده‌بێته‌وه وه‌ك به‌نزین ، گاز.كیرۆسین..وه‌هه‌روه‌ها نه‌وتی خاو به‌شداره له زۆربه‌ی پیشه‌سازییه‌كان وه‌ك پیشه‌سازی پلاستیك.
به‌كارهێنانه‌كانی تری كاربۆن:
· كاربۆن- 14 كه‌له27-فبرایر ساڵی 1940 ز دۆزراوه به‌كاردێ له ده‌ستنیشان كردنی ته‌مه‌ن به ڕێگای تیشك.
· گرافیت تێكه‌ڵ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ قوڕ بۆ دروستكردنی پێنوسی ره‌ساس.
· ئه‌ڵماس به‌كاردێ له دروستكردنی نوكی كونكه‌ر ، وه‌هه‌رورها وه‌ك خشڵ بۆ جوانكاری.
· كاربۆن له‌گه‌ڵ ئاسن تێكه‌ڵ ده‌كرێ بۆ به‌رهه‌مهێنانی پۆڵا.
· كاربۆن به‌كاردێ له كارگه ناوكییه‌كان بۆ كه‌مكردنی خێرایی نیۆترۆن.
· گرافیت ورد ده‌كرێ و له قالب ده‌كرێ بۆ كاری هونه‌ری به‌كاردێ.
· ده‌نكى(حب) ڕه‌ژوو له پزیشكیدا به‌كاردێ بۆ مژینی ماده ژه‌هری یه‌كان له كۆئه‌ندامى هه‌رس.
مێژووى كاربۆن:
(كاربۆ) له زمانی لاتینیدا به مانای ڕه‌ژوو دێ ، له دێر زه‌مانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه ، له كۆنه‌وه دار به‌كار هاتووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڕه‌ژوو به‌ڕێگای سوتاندن بێ ئۆكسجین . ئه‌ڵماسیش یه‌كێكه له ماده ده‌گمه‌نه به‌نرخه‌كان.
جۆره‌كانی شێووگی كاربۆن :
شێووگی كاربۆنی خاوین جیاوازه له‌پێكهاته‌ى شێووگی گه‌ردیله‌كانی تر‌ى كاربۆن ،سێ شێووگی ناسراوی كاربۆن هه‌یه،كاربۆنی نابلوری، گرافیت،ئه‌ڵماس.
ژماره‌یه‌ك له جۆره‌كانی شێووگی كاربۆنی نائاسایی (شاز) هه‌یه له‌وانه فۆلیرین (كاربۆنی زۆر وورد له‌شێوه‌ی بۆڕی باریك) و لۆنسدالیت .
كاربۆن له شێوه‌ی نابلوری وه‌ك گرافیت هه‌یه،كه‌چی له شێوه‌ی بلوری بوونی زۆر كه‌مه. به‌ڵام له‌شێوه‌ى تۆز (پۆدره) هه‌یه كه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ماده‌كانی وه‌ك ڕه‌ژوو،سناج،ته‌نی و كاربۆنی چاڵاك.
له په‌ستانی ئاسایی كاربۆن شێوه‌ى گرافیت وه‌رده‌گرێ،كه هه‌ر گه‌ردیله‌یه‌ك له‌گه‌ل سێ گه‌ردیله‌ى تر به‌ستراوه له ئاستێك كه شێوه‌ى شه‌شینه وه‌رده‌گرێ له ئه‌لقه‌كان،وه‌ك ئه‌لقه‌ى هایدرۆكاربۆنی ئه‌رۆماتی.دوو شێوه‌ی ناسراوى گرافیت هه‌یه،یه‌كه‌میان ئه‌لفا (شه‌شینه)، دووه‌میان بێتا (مه‌وشوری شه‌شینه ڕێك) كه هه‌ردووكیان هه‌مان سیفاتی فیزیاییان هه‌یه،ته‌نها له پێكهاته‌ى بلوری نه‌بێ.
ئه‌و گرافیته‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌یه نزیكه‌ى (30%) ى له شێوه‌ی ئه‌لفایه،به‌ڵام له‌كاتی دروستكردنی گرافیت ته‌نها شێوه‌ى ئه‌لفاى تێدایه،ده‌توانرێ شێوه‌ى ئه‌لفا بۆ شێوه‌ى بێتا به ڕێگاى چاره‌سه‌رى میكانیكی وه شێوه‌ى بێتا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوه‌ى ئه‌لفا به گه‌رم كردن بۆ زیاتر له (1000 Oس ) .
گرافیت كاره‌با ده‌گه‌یێنێ چونكه( هه‌وری-بای) به چڕی كۆنه‌بۆته‌وه. گرافیت ماده‌یه‌كی نه‌رمه و به‌شه‌كانی به گه‌ردیله‌ى تر جیا ده‌كرێ،وه به‌یه‌كتری به‌ستراون به هێزی ڤان دیر ڤالز له‌به‌ر ئه‌وه به ئاسانی له‌سه‌ر یه‌ك ده‌خلیسكێن.
كاربۆن له ژێر په‌ستانی زۆر به‌رزدا شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی شێووگی كاربۆن وه‌رده‌گرێ كه پێی ده‌ڵێن ئه‌ڵماس،كه هه‌ر گه‌ردیله‌یه‌كى كاربۆن به چوار گه‌ردیله‌ى تر به‌ستراوه.ئه‌ڵماس هه‌مان پێكهاته‌ى شه‌ش پاڵووى سیلیكۆن و جه‌رمانیۆمى هه‌یه، هێزی به‌نده‌كانی نێوان كاربۆن - كاربۆن زۆر به‌هێزه له‌به‌ر ئه‌وه به‌كاردێ له‌گه‌ڵ نیتریدی بۆرۆن (BN) بۆ دروستكردنی به‌هێزترین ماده كه به‌رگرییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ تیغ كردن.
ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه به‌سه‌ر گرافیت دێ له پله‌ى گه‌رمى ئاسایی‌دا (پله‌ى گه‌رمى ژوور) زۆر هێواشه‌و هه‌ستی پێ ناكرێ .له‌ژێر بارودۆخی تایبه‌تدا كاربۆن ده‌بێته بلوری لۆنسدالایت كه شێوه‌ى به ئه‌ڵماس ده‌چێ به‌ڵام شه‌شینه‌یه.
فۆلیرین شێوگی پێكهاتنی له گرافیت ده‌چێ به‌ڵام له‌جیاتی شێوه‌ى شه‌شینه‌ى بێگه‌رد شێوه‌ی پێنجینه (له‌وانه‌یه حه‌فتینه) له گه‌ردیله‌ى كاربۆنی تێدابێ كه ده‌بێته هۆی لاربوونه‌وه‌ى چینه‌كان بۆ شێوه‌ى گۆیی یان لوله‌یی ، فۆلیرین پێی ده‌ڵێن (گۆی بوكی یان لوله‌ى بوكی) كه سیفه‌ته‌كانی تا ئێستا شی نه‌كراوه. هه‌موو ناوه‌كانی فۆلیرین بۆ ڕێزلێنان له (بوكوینستر فولیر) په‌ره‌پێده‌ری گومبه‌تی جیودیسی كه به ناوى گۆی بوكی ده‌ناسرێ.
شێوه‌كانى كاربۆنى شێووگى بریتیه له :
1- كاربۆنى نا بلورى .
2- بڵقى كاربۆنى وورد (كه‌له ساڵى 1997 دۆزراوه ) .
3- لوله‌ى كاربۆنى وورد .
4- فۆلیرین .
5- گرافیت .
6- ئه‌یۆسدالایت .
7- سیرافیت .
جیاوازى نێوان ئه‌ڵماس و گرافیت :
1- ئه‌ڵماس به‌هێزترین كانزاى ناسراوه له‌لایه‌ن مرۆڤ،كه‌چى گرافیت نه‌رمه .
2- ئه‌ڵماس ماده‌ێكى كاشتت ، كه‌چى گرافیت ماده‌كى چه‌وركه‌ره‌وه‌یه .
3- ئه‌ڵماس نه‌گه‌یه‌نه‌ریه‌كى باشه بۆ كاره‌با ، كه‌چى گرافیت كاره‌با ده‌گه‌یێنێ .
4- ئه‌ڵماس به‌زۆرى ڕوونه ، كه‌چى گرافیت تاریكه (لێله) .
5- ئه‌ڵماس شێوه‌ى بلورى شه‌ش پاڵووى هه‌یه ، كه‌چى گرافیت شێوه‌ى بلورى شه‌شینی هه‌یه .
جیاوازى نێوان كاربۆنی نابلورى و كاربۆنی لوله‌یی وورد :
1- كاربۆنی نابلورى ماده‌یه‌كه كه به‌ئاسانی دروست ده‌كرێ ، كه‌چی كاربۆنی لوله‌یی وورد پێویستی به پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆ دروستكردنی .
2- كاربۆنی نابلورى هه‌مووی هه‌مان سیفه‌تیان هه‌یه ، كه‌چی كاربۆنی لوله‌یی سیفه‌ته‌كانی لێكچوو نییه و ده‌گۆڕێ.
بوونی كاربۆن:
له پێكهاته‌ی زیاتر له ده ملیۆن ئاوێته‌دا به‌شداره ، هه‌زاره‌ها له‌م پێكهاتانه پێویستی سه‌ره‌كین بۆ ژیان جگه له گرنگی ئابووری . له خۆر‌و ئه‌ستێره كلكداره‌كاندا دا هه‌یه . هه‌روه‌ها نه‌یزه‌كه‌كان ئه‌ڵماسی وردیان تێدایه . كاربۆن له‌كه‌ڵ توخمه‌كانی تر به یه‌كگرتویی هه‌یه له به‌رگی هه‌وایی ، وه‌ك تواوه‌ش به‌دی ده‌كرێ له ئاودا ، پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی كاربۆن و وبه‌رده‌كانه(كه بڕێكی كه‌م كالسیۆم ومه‌گنیسیۆم وئاسن ، له‌گه‌ڵ هایدرۆجین یه‌كده‌گرێ بۆ پێكهێنانی هایدرۆكاربۆنه‌كان وه‌ك نه‌وتی خاو وگازى سروشتی.
گرافیت به ڕێژه‌یه‌كى زۆر هه‌یه له نیۆیۆرك و تكساس له وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ، ڕوسیا ، مه‌كسیك ، گرین لاند ، وه هیند.
ئه‌ڵماسی سروشتی له به‌ردی گڕكانی (كیمبرلیت) كه له گركانه‌كانی كۆندا به‌دى ده‌كرێ ، كه زۆربه‌یان ده‌كه‌وێته باشوری ئه‌فریقیا ، نامیبیا ، بوتسوانا ، كۆمارى كۆنگۆ ، هه‌روه‌ها له ڕوسیا و به‌رازیل و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئوستڕالیا هه‌یه.
ئاوێته‌كانی كاربۆن:
گرینگ‌ترینیان دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنه(CO2) به ڕێژه‌كی كه‌م له به‌رگی هه‌وادا هه‌یه ، كه له لایه‌ن زینده‌وه‌ران به‌رهه‌م دێ و به‌كار دێ . دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌گه‌ڵ ئاو كارلێك ده‌كات بۆ پێكهێنانی ترشی كاربۆنیك(H2CO3) به ڕێژه‌یه‌كى كه‌م ، كه جێگیر نییه وه‌ك زۆربه‌ى ئاوێته‌كانی كاربۆن كه به‌ندی هاوبه‌شی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئۆكسجین ، له‌به‌ر ئه‌وه ئایۆنی كاربۆناتی ناجێگیر دروست ده‌بێ.
چه‌ند جۆره خوێ هه‌یه له شێوه‌ى كاربۆنات وه‌ك كالسیت ، دووه‌م كبریتیدی كاربۆن . له ئۆكسیده‌كانی تری كاربۆن ، یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ، ئۆكسیدی نائاسایی كاربۆن(C3O2) . یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ئه‌نجامی سووتانی ناته‌واوی كاربۆن دروست ده‌بێ ، بێ ره‌نگه ، بێ بۆنه . كه‌مێك پۆلاریتی هه‌یه ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و به‌نده سیانییه‌ی كه له نێوان كاربۆن و ئۆكسجین هه‌یه كه وا ده‌كات له‌گه‌ڵ هیمۆگلۆبین له خوێن یه‌ك بگرێ ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به گازێكى ژه‌هراوی داده‌نرێ ، سیانید(CN) به هه‌مان شێوه وه‌ك ئایۆنی هالید كارده‌كات.
كاربۆن له‌گه‌ڵ كانزا تفته‌كان كارلێك ده‌كات وكاربید یان ئه‌سیتیلید پێك دێنێ كه ئه‌مانه‌ش به‌كاردێن له به‌رهه‌مهێنانی میسان وئه‌سیتیلین كه ترشى بێ هێزن ، سالبی كاره‌بایی (2.5) ، وه‌ك كاربۆرۆندۆم كه(SiC) به ئه‌ڵماس ده‌چێ.
هایدرۆكاربۆنه‌كان له زنجیره‌یه‌ك كاربۆن پێك دێن كه به زیادبوونی ژماره‌ی كاربۆن هایدرۆكاربۆنه‌كه قورس‌تر ده‌بێ وه‌ك جۆره‌كانی ڕۆن و ماده مۆمی یه‌كان.
سوڕی كاربۆن:
گۆڕینی هاوتایه‌كی كاربۆن بۆ هاوتایه‌كی تر له باری ئاسایی‌دا ناكرێت، له‌هه‌ندێ سه‌رچاوه كاربۆن به‌رهه‌م دێ وه له شوێنی تردا به‌كار دێ به‌مه‌ش ده‌ڵێن سوڕی كاربۆن . بۆ نموونه ڕووه‌ك دوه‌م ئۆكسیدی كاربۆن وه‌رده‌گرێ و له كرداری ڕۆشنه پێكهاتن به‌كاردێ ، ئه‌م ڕووه‌كانه‌ش ده‌بنه خۆراكى گیان له‌به‌ران ، ئه‌م گیان له‌به‌رانه‌ش له كرداری هه‌ناسه‌دانه‌وه دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌رده‌ده‌ن . ئه‌مه‌ش ئاسانترین جۆره له سوڕی كاربۆن ، چونكه هه‌ندێك له دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له ئاوی زه‌ریاكان ده‌توێته‌وه یان هه‌ندێ له گیان له‌به‌ره مردووه‌كان شێوه‌ى به‌ردین وه‌رده‌گرن.
هاوتاكانی كاربۆن:
كاربۆن دوو هاوتای سروشتی هه‌یه یه‌كه‌میان (C12) كه به‌ڕێژه‌ی (%98.89) كۆی كاربۆنی سروشت پێك دێنێ ، دوه‌میان(C13) كه به‌ڕێژه‌ی (1.11) كۆی كاربۆنی سروشت پێك دێنێ ، كه‌چی كاربۆن(C14) جێگیر نییه . نزیكه‌ی پازده هاوتای تری كاربۆن هه‌یه نیوه ته‌مه‌نی(C8)له هه‌موویان كورتتره و ده‌گاته(21- 1.98739*10^) چركه .
له‌ساڵی 1961 یه‌كێتی گشتی كیمیای نێوده‌وله‌تی (IUPAC) هاوتا كاربۆنی -12 ى په‌سه‌ند كرد وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆپێوانی بارسته گه‌ردیله . نیوه ته‌مه‌نی كاربۆن-14 بریتیه‌له ( 5715)ساڵ ، به‌فراوانی به‌كاردێت له دیاركردنی ته‌مه‌نی دار و شوێنه‌وار.
خۆ پاراستن:
كاربۆن توخمێكى مه‌ترسیدار نیه ، به‌ڵام هه‌ڵمژینی بڕێكی زۆر له ته‌نى مه‌ترسیداره ، هه‌روه‌ها كاربۆن له پله‌ى گه‌رمی به‌رز گڕ ده‌گرێ . له به‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر ئاوێته‌ی كاربۆن هه‌یه ، هه‌ندێكیان ژه‌هراوین وه‌ك(CN) ، هه‌ندێكیان زۆر پێویستن بۆ ژیان وه‌ك دیكسترۆز ، هه‌ندێكیان پێویستن و ژه‌هراوین له هه‌مان كاتدا وه‌ك (CO2).
به‌كار هێنانه‌كانى كاربۆن:
كاربۆن توخمێكی گرنگه بۆ ژیان ، بێ كاربۆن ژیان نه‌ده‌بوو له‌سه‌ر گۆی زه‌وى ، به‌كار هێنانه‌كانى تری كاربۆن له شێوه‌ی هایدرۆكاربۆنه‌كانه وه‌ك نه‌وتی خاو‌و به‌رهه‌مه‌كانی له به‌نزین و گاز و كیرۆسین و پلاستیك.
[size=50]سەرچاوە؟![/size]
[center]ئـــــاگـــــاداری[/center]
بـــــه‌مـــــه‌بـــــه‌ســـــتـــــی ئـــــه‌نـــــجـــــامـــــدانـــــی چـــــاكـــــســـــازی و گـــــه‌شـــــه‌ســـــه‌نـــــدنـــــه‌وه‌ی یـــــانـــــه هـــــه‌ڵـــــده‌ســـــتـــــیـــــن بـــــه نـــــوێ كـــــردنـــــه‌وه‌ی ده‌ســـــتـــــه‌ی بـــــه‌ڕێـــــوه‌بـــــه‌ران بـــــه‌م شـــــێـــــوه‌ی خـــــواره‌وه :
بـــــه‌ڕێـــــوه‌بـــــه‌ری گـــــشـــــتـــــی + ی . بـــــه‌ڕێـــــوه‌بـــــه‌ر + ســـــه‌رپـــــه‌رشـــــتـــــیـــــار
بـــــه‌م مـــــه‌رجـــــانـــــه‌ی خـــــواره‌وه :1 - هـــــه‌فـــــتـــــه‌ی ( 4 تـــــا 5 ) بـــــابـــــه‌تـــــی هـــــه‌بـــــێـــــت .
2 - وه‌ڵامـــــی پـــــه‌یـــــامـــــی هـــــه‌مـــــوو ئـــــه‌نـــــدامـــــان ده‌داتـــــه‌وه .
3 - ده‌رفـــــه‌تـــــی هـــــه‌بـــــێـــــت بـــــۆ ســـــه‌ردانـــــی یـــــانـــــه .
4 - هـــــه‌ركـــــاتـــــێـــــك دابـــــڕا مـــــاوه‌ی دابـــــڕانـــــه‌كـــــه‌ی بـــــنـــــووســـــێـــــت ، پـــــاشـــــان ده‌ســـــت بـــــكـــــاتـــــه‌وه بـــــه چـــــاڵاكـــــی .
5 - بـــــه‌لایـــــه‌نـــــی كـــــه‌م خـــــزمـــــه‌تـــــی لـــــه ( 1 ) ســـــاڵـــــێـــــك زیـــــاتـــــر بـــــێـــــت .
6 - لـــــه ئـــــێـــــســـــتـــــاوه تـــــه‌واوی " ده‌ســـــتـــــه‌ی بـــــه‌ڕێـــــوه‌بـــــه‌ران " ئـــــه‌نـــــدامـــــن بـــــه جـــــێ بـــــه جـــــێ كـــــردنـــــی ئـــــه‌م خـــــاڵانـــــه پـــــلـــــه وه‌رده‌گـــــرنـــــه‌وه .(( لـــــه ئـــــێـــــســـــتـــــاوه هـــــه‌ر ئـــــه‌نـــــدامـــــێـــــك یـــــان بـــــه‌ڕێـــــوه‌بـــــه‌رێـــــك یـــــان ســـــه‌رپـــــه‌رشـــــتـــــیـــــارێـــــك حـــــه‌ز ده‌كـــــات بـــــێـــــتـــــه‌وه‌ی ده‌ســـــتـــــه‌ی بـــــه‌ڕێـــــوه‌بـــــه‌ران بـــــه‌م مـــــه‌رجـــــانـــــه بـــــانـــــاوی خـــــۆی بـــــنـــــووســـــێـــــت مـــــاوه‌ی " 10 " ڕۆژ لـــــه ئـــــێـــــســـــتـــــاوه لـــــه‌بـــــه‌رده‌مـــــتـــــانـــــه ))
تـــــێـــــبـــــیـــــنـــــی : ئـــــه‌گـــــه‌ر ســـــه‌رپـــــه‌رشـــــتـــــیـــــاره‌كـــــان زۆر بـــــوون ده‌كـــــرێـــــتـــــه ده‌نـــــگ دان .((( بـــــۆ هـــــه‌ر پـــــێـــــشـــــنـــــیـــــارێـــــك ڕای خـــــۆتـــــان بـــــنـــــووســـــن )))
ئەمە شێوازێکـــــــــــــــــــــــــی جوانی نووسین نییە بۆ بەڕێوەبەر. من نەمتوانی هیچ بخوێنمەوە بۆیە نەمخوێندەوە. لەگەڵ ڕێزم.
كاك ڕه‌وان ده‌كرێ داوابكه‌ی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بۆچی ئه‌م په‌یامه‌تان ڕه‌ش كردۆته‌وه .ئه‌گه‌ر وته‌كانت له‌یاسا ده‌رنه‌چووه ئه‌وه بێگوان حه‌قی خۆته ره‌خنه بگری یان هه‌ر هه‌ڵوێستێكت هه‌بێ به‌رامبه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ...
ئەزیزی من ئەو یاسایەی تۆ باسی دەکەی سەرەتا لێرە ڕەوان دایناوە.
http://ysm21.net/profile.php?id=4
لە دوای ناوەکانی کاک سەرهەنگ، هەژماری ٤ ـەم هی ڕەوانە، کە ئێستا بە هەزاران هەژمار هەیە.
ده‌ستت خۆش بێت كاك شاخه‌وان ماندونه‌بی
سووپاس برا.
ئای له‌و نووسینه كۆنه‌ی من! كاتێكی زۆر به‌سه‌ر ئه‌وسای یانه تێپه‌ڕیوه، یادتتان به‌خێر.
بەڕای من لە هەندێ لە نوێیەکانیش خۆشترە ؛)
ڤیدیۆیەکە گونجاو بوو؟
سڵاو،
زۆرتر لە ٤ ساڵ دەبێت هۆنراوەیەکی کاک سەرهەنگ کە بە دەنگی خۆی دەیخوێنێتەوە لە لامە، زۆر خۆشەویست بووە لە لام..
بە کارێکی بە پەلە خستمە سەر ڤیدیۆیەک. هیوادارم کە بە دڵتان بێت.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=zN-AbYMyr78[/youtube]
بە پێویستی دەزانم ڕوونکردنەوەیەک بدەم لە بارەی وشەی گەندەڵی و ئەوەی باسم لێوەی کردبوو..
درووست بوونی ئەم بابەتە و گرووپەکەی فەیسبووک و ئەم شتانە من پێی ئاگادار نیم.
من تەنها باسم لە لاوازی سەرپەرشتی کردن کردبوو/ دەکەم.
ئەگەر هۆکاری بە ئاگا بوونی ئەندامان و سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانیش لە بێ ئاگایی ئەم خراپ بەڕێوەبردنە من بم ئەوا دڵخۆشم.
بە کورتی مەبەستەکەی من لەگەڵ بەشێک لە ئەندامان ئەم هۆکارانە لە خۆ دەگرێت؛
* دۆستایەتی و خزمایەتی ڕێگرە لە بابەت داخستنێکی نا درووست یان سڕینەوەی، ئاگادار کردنەوەی ئەندامێک لە هەڵەیەک، سڕینەوە پەیامێکی ناشیاو، بە گشتیی لە یاسا جێبەجێ کردن دا. کە ئەمەش مانای وایە کارەکان بە باشی ناڕۆن.
* ڕێزبەندی ئەندامان هیچە. بۆ نموونە پلەیەک درووست بووە بە ناوی ''ڤی ئای پی'' کە لە یانەیەکی هاکەوە وەرگیراوە ئەمەش بۆ ئێرە گونجاو نییە. لەوێ گونجاوە چونکە مەبەستیان پارەیە بە پارە ئەم پلەیە دەدەن لێرەش نازانم بە چی دەدرێت!.
* لای سەرپەرشتیارەکان ڕوون نییە کە چی بکەن بۆ چاودێری کردن بە شێوەیەکی بەهێز. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کاک سەرهەنگ و کاک ئاسۆ کە بەڕێوەبەرن کە گرنگی بە یاساکانی چاودێرەکان نادەن.
ڕێز.
شه‌ره‌فخان نووسی:S.M.N.21 نووسی:- كاك شه‌ره‌فخان سڵاو،
ئێ باشه فه‌رموو بیڵێ تا چاره‌سه‌ری بكه‌ین. .سلاو له جه‌نابیشت .
ببوره من لێره‌وه ئه‌وه‌ستم .
- كه واته تۆ یه‌كه‌م كه‌سیت ناته‌وێ ئه‌م بابه‌ته گۆڕانكاری له یانه بكات!.
لەگەڵ کاک سەرهەنگ هاوڕام. نەوتنی واتە نەویستنی چاک کاری.
چاوه‌ڕوانی وڵام به ان شاءالله له زوترین كات وڵامت بۆ ئه‌نوسم .
ببورە کە چاوەڕێی وەڵام نیم/ نابم، گفت‌و گۆ کردن لەو بارەیەوە ئەنجامێکی نابێت.
دەست پێشخەرییەکی چاکە، بە دەر لە خالی ٢ و ٣ پەیوەندیم بەوانی تر نییە. پێم گرنگ نییە کێ دەبێتە سەرپەرشتیار کێ دەبێتە نازانم چی. ئەوەی پێویستە لاوازی سەرپەرشتی کردن پێویستە نەبێت. یانە ناگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٨ ئەوە فەرامۆش بکە چونکە ئێمە ناتوانین ڕۆنیا و دالیدا و پۆستەر کارتەکانی ڕەوان و هتد......... بگەڕێنینەوە بەڵام دەکرێ رۆحیەتەکەی ئەو کات بەدەست بێنینەوە.
خالی ٧ نوکتەیەکی خۆشی تێدا بوو دەست خۆش.
زۆر جوانە شیعرێکی. ئەز پێم وایە گەر بەم شێوەیەی ئێستە شیعرەکان بە دەنگ تۆمار بکرێن ژمارەی خوێنەر و گوێگری شیعرەکانی سەرهەنگ زۆرتر دەبن.
شیعرێکم لایە زۆرتر لە ٤ ساڵە، کە بە دەنگی خودی سەرهەنگ خۆی تۆمار کراوە کە زۆر کاریگەری بەسەر منەوە هەیە. پەنا بە خودا لە دەرفەتێکدا بە شێوەی ڤیدیۆیی بڵاوی دەکەمەوە.
دەست خۆش بۆ بڵاوەکردنەوەی ئایە.
ئەزیزی من هێژا شەرەفخان، لە بارەی وشەی زاینی ئەوەی تۆ باسی دەکەی بیر‌و ڕای مامۆستایەکەتە کە ئەو پێی وایە ئەو وشەیە ئەو مانەیە دەگەیەنێت لە کوردی‌دا. بەڵام بە ڕایی من نە. زان لەوانەیە گونجاو نەبێ بۆ بەکارهێنان بەڵام زاینی وشەیەک لە خۆ ناگرێ بەو مانایە.
تۆ لەوەتەی دەیـزانـی لە زستاندا سەرمایە، لە هاویندا گەرمایە.
وشەی زان لێرە چ مانایەک دەدا؟ ببورە پرسیارێکی تر، دەزانی دەتوانی وشەی دەدا بە زۆر مانا سەیر بکەی؟! وەڵامەکانی لە بیر بکە.
ناکرێ ئێمە بڵێین مامۆستاکەت وای فەرموو کە وشەی زان ئەوە دەگەیەنێت بۆیە بەکارهێنانی توشی گوناحمان دەکات ئەگەر وابێ زان لە هەموو وشەکاندا بڤەیە.
ڕێز
من هه‌ر حه‌زم له‌نوسینی لێدوانێک نیه که‌باسیی ئه‌ندامێکی تێدابێت لۆییه‌ش هیچم نه‌نوسی دڵنیابه گه‌ر ته‌نها ئه‌ندامێکی ساده‌بم یان هه‌ژماره‌که‌شم رابگرن به‌ناویێکی تر ده‌بمه‌وه ئه‌ندام پێوست ناکات که‌سێکی وه‌ک تۆ رێنماییم بکات که چۆن له‌یانه ده‌رچم
مەکۆکان پێکهاتووە لە ئەندامان، سەرپەرشتی کردنیش تەنها بەسەر ئەندامانەوە دەبێت پێم ناڵێی کاری تۆ لەوە زیاتر چییە؟، مەگەر باسی ڕۆبەرتۆ کارلۆس بکەم ئینجە پەنجە بنێیت بەسەر تەختە کلیل بۆ نووسینی لێدوانێک؟ تۆ کە فەرمووت: له‌م کوردستانه‌یی ئێمه یاسا به‌س له ده‌رسی بیرکاری جێبه‌به‌جێ ده‌کرێت !!! .. مانای ئەوە دەبەخشێ کە لێرە یاسا بەڵای تۆوە هیچە، و جێبەجێ کردنیشی بێ مانایە. تکایە دانی پیا بنێ بۆ ئەوەی وتەکەت ڕاست بنەخشێ.
كۆتایی.
Bram daenewa, mn taza bbenm
دەزانم کاک سەرهەنگ.
باسی ئه‌وه‌یی کردبوو بۆچی خاتوو ئایه دوو جار مێوانداریی کرابوو مافیی 14هه‌زار ئه‌ندامی خواردووه
کە وایە ڕێز دەگرم لە خۆت و پلەکەت کە سەرپەرشتیاری ـیە و کارەکەشت تەنها سەیرکردنی بابەتە!، بڕوا بکە لە جێگەی تۆ بم تاوەکو هەم "دەرچوون" دادەگرم و ناگەڕێمەوە لە شەرمان.
DAybnewa brakam ranga hawrabin la galt
خوشکەکەم تاقەتی نووسینەوەم نییە بمبوورە.
ئیتر وەڵام دانەوەشتان گرنگییەکی نابێت.
سڵاو لە سەرپەرشتی کردنتان.
هەڵبژاردنێکی جوانە، گۆرانیەکی خۆشە، دەنگ و دەستت خۆش کاک سەرهەنگ.
نازانم من وای دەبینم كەئەم داواكاری و ئەم پێشنیارانە بەهەند وەرناگیرَت وەكو ئەوانیتر تەنها خۆمان وەلامی خۆمان دەدەینەوە تا ئێستا نازانم من وای دەبینم تا ئێستا گوی لەكەس ڕانەگیراوە ببورن گەر هەلەیكم كردووە لە ڕەخنەكەم
وایە. هاوڕام.
ناوەڕۆکی بابەتەکەم بە دەستکاری کردن سڕییەوە، چونکە لێرە باس کردن و باس نەکردنی جیاوازی تێ ناکەوێت.
شیعرێکی زۆر جوانە کاک سەرهەنگ. شیعرەکانت ئەو کاتە خۆشتر و جوانتر هەست پێ دەکرێ کە بە دەنگی خۆت دەیخوێنیتەوە.
سڵاو،
- ئەگەر پێت بڵێم لەخۆبایی بوونەکەت وایکردووە کە ئێستا لە نێوانماندا شتێک بوونی نییە بە ناوی هاوڕێیەتی، دەڵێی راست نییە؟
- لە ئێرە مەبەستم یانەیە، گەر کاک سەرهەنگ بە یەکجاری ئەندامبوونی خۆی ڕابگرێت و لێرە چاڵاکی نەمێنێت، وەکو ئێستا بەردەوام دەبی لە ئێرە؟
ڕێز.
سڵاو هاوڕێ.
ڕێمبدە لە ڕوانگەی خۆمەوە ئاماژە بە چەند شتێک بدەم.
دڵخۆشم بەوەی کە دەفتەری میوانی کاک سەرهەنگ، توانی تەمەنی ئەوەندە گەورە بێت. بەهیوای گەورە تر بوون.
ئێرە وەک ئەوە بەرچاوم دەکەوێ کە لە منداڵی‌دا چەند جارێک ئاوم خستبێتە ژێر درەختێکەوە لەگەڵ خوشک و براکانم، دوای چەندین ساڵ بینینەوەی تەمەنی گەورە بوبێت و کەس نەیبڕیوە.
ئەوەی پێشتر لێرە ڕووی داوە بە خۆشی و ناخۆشییەکانەوە، بە زانین و نەزانینەکانەوە، بە پێشنیار و ڕەخنەکانەوە، بە گەورە و منداڵەکانەوە، ئێرەی باش کرد. بنکەکەی بەهێز بوو.
سووپاس بۆ دەرفەتدانی ئەم پەیڤانە.
پرسیار دەکەم؛
* بەدەر لە شیعر و وەرزش، بە چی سەرهەنگ موحسن سەرسامی؟
* بۆچی لە هەموو ئەندامە کۆنەکانی کە لێرە دەرناکەون، دەتەوێ ڕەوان بگەڕێتەوە؟
* وایە کە دەلێن: کاک ئاسۆ لەلای کچێک گوتوویەتی کە سەرهەنگ موحسن هاوڕێمە، کچەکە گوتوویەتی: نایناسم؟!
* تێڕوانینت سەبارەت بە یانە لە ساڵانی پێشوو و ئێستا چیە؟ دەتەوێ لێرە چی نەگەڕێتەوە؟ چی مەبەستم ( ڕووداو و کاتێکی دیاری کراویاخود کەسـ )ـە.
هاوڕێی کۆنت
شاخەوان
زۆر سووپاس بۆ بەشداریت. پێشتر بەردەوامیم هەبوو لە سەرەتای درووست بوونی یانە، بۆ ئێستا ناتوانم.
لە ڕۆژگارێکدا.. پیاوێک لە گوندێکدا ژیانی بەسەر دەبرد کورێکی گەنجی هەبوو، خاون هەسپێک بوون.
ڕۆژێک هەسپەکەی ڕۆیشت و نەگەڕایەوە! .. خەلکی گوندەکەی چونە لای پیاوەکە بۆ بەشداربوون لە دڵتەنگیەکەی و بە پیاوەکەیان دەگووت: تۆ زۆر بێ بەختی لە گوند تەنها هەسپەکەی تۆ ڕۆیشتووە!
پیاوەکەش لە وەڵامدا گوتی: کێ دەڵێ من بێ بەختم، لەوانەیە بە بەخت بم!
دوای چەند ڕۆژێک هەسپەکە گەڕایەوە و چەند هەسپێکی تریشی لەگەل خۆی هێنابوو!
ئەمجارە خەلکی گوند چونە لای پیاوەکە و دەیان گووت: تۆ زۆر بە بەختی!
پیاوەکەش لە وەڵامدا گوتی: کێ دەڵێ من بە بەختم، لەوانەیە بێ بەخت بم!
چەند ڕۆژێک بەسەر چوون، کورە گەنجەکەی ئەو پیاوە لە یەکێک لە هەسپە نوێیەکان سوار دەبێت و هەسپەکە بە خێرای دەڕوات و کورە گەنجەکە لەسەری بەردەبێتەوە و قاچی دەشکێت!
بە هەمان شێوەی پێشتر، خەلکی گوند چونەوە لای پیاوەکە بۆ بەشدار بوون لە دڵتەنگیەکەی و دیسان گووتیان: تۆ زۆر بێ بەختی!
پیاوەکەش هەمان وەڵامی خۆی دایەوە و گووتی: کێ دەڵێ من بێ بەختم، لەوانەیە بە بەخت بم!
پاش ماوەیەک لەو وڵاتەدا شەڕێک درووست دەبێت لەگەڵ وڵاتێکی تر. باروودۆخ ئالۆز دەبێت و دەوڵەت دەلێت هەموو گەنجێک پێویستە بێن چەک هەڵگرن و شەر بکەن، بەڵام کورە گەنجەکەی ئەو پیاوە ئەو ئەرکەیان پێ نەسپارد چونکە قاچی شکا بوو توانای بەشدار بوونی نەبوو دەوڵەت ئەوی نەبرد بۆ شەر. بەمەش دەرفەتی ژیانی بۆ گەڕایەوە چونکە لەوانەیە لە شەر کوژرابووا..
ئەمجارە خەلکی چی دەڵێن؟!!
پیرۆزە لە یانەی هەولێر.
Writer : Sany Naseh
نووسەر سانی ناسح
بابەتەکە کوردیە و بە کوردی نوسراوە ناوەکە بۆ بە ئینگلیزییە؟!
بابەتێکی گرنگ بوو. سووپاس بۆ بڵاو کردنەوەی.
سڵاو کاک شاخه‌وان ...
قسه‌کانت جوانن منیش هه‌مان بیروبۆچونی تۆم هه‌بوو له کاتی جێ به جێ کردنی ئه‌م کاره
به‌ڵام پاش گفتوگۆ وه‌رگرتنی رای ئه‌ندامان زۆرینه ئه‌وه‌یان پێ باش بوو بۆیه جێ به‌جێ کرا .
ئەمە بە گفت‌و گۆی ئەندامان ناگاتە چارەسەر، ڕێژەی میوان زۆرترە لە ئەندامان. پاشگەزبوونەوەی میوانان زۆرترە لە خۆتۆمارکردن.
[url=]www.wikipedia.org[/url]
پاش سڵاو، هەڵەیەکی گەورەی یانەی سەرهەنگ موحسن، گۆڵچی نێودەوڵەتی. کە دەبێت جیاوازییەکی هەبێت لەگەڵ مەکۆیەکانی تر، چونکە خۆشەویستانی ئەم کەسە بەناوبانگە بەدوای زانیاری وەرگرتن دەربارەی گۆڵچی نێودەوڵەتی سەرهەنگ موحسن دەگەڕێن. ئایە بەرامبەر ئەم خۆشەویستیە مەرجتان دەبێت بۆ ئەوەی بێنە لاتان و بەدوای هەواڵەکانتان بگەڕێن؟، دوور لە بابەتە هەمەرەنگەکان، تەنها لە لایەنی سەرهەنگ موحسن ـەوە باس دەکەم.
مەبەستی من لە مەرج، ئەوەیە کە ڕێگە لە میوانانی ماڵپەرەکەتان دەگرن بۆ ئەوەی ببن بە میوانتان، ئایە سەرهەنگ موحسن میوان وەرناگرێت؟! مەرجێکی هەیە بۆ وەرگرتن ئەویش بریتییە لەوەی خۆی تۆمار بکات، لە ڕاستیدا زۆر لە سەیر سەیرترە!
هەواڵە وەرزشییەکان و هۆنراوەکان، لە میوان شاردنەوە/دوورکردنەوە هەلبەتە هەڵەیەکی گەورەیە.
ئەتوانم لێرە هەواڵی گۆلپارێزەکان بخوێنمەوە بە بێ هیچ مەرجێکی خۆ تۆمارکردن
http://www.goalkeepertalk.com/
ئەشتوانم لێرەوە هەموو زانیارییەک سەبارەت بە یاریزانەکانی بەرشلۆنە بزانم بە بێ هیچ مەرجێکی خۆ تۆمارکردن
http://www.barcaforum.com/forum.php
یەکێک لە بابەتەکانی ئاسۆ نادری:
داخستنی مه‌كۆ له میوانان و ڕێگه‌دان ته‌نیا به ئه‌ندامان، زیانه‌كانی چین؟
١، داخستنی مه‌كۆ (واته میوان نه‌توانێ به هیچ شێوه‌یه‌ك سوود ببینێت) ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی چالاكی مه‌كۆیه‌ك.
٢، ناچار كردنی میوان بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تۆمار بكات و دواتر بتوانێت له مه‌كۆدا به‌شدار بێت، نابێته هۆكارێك بۆ ده‌ركه‌وتن و ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه، واته كاتێك كه‌سێك ده‌بێته ئه‌ندام ده‌كرێت به نازناو و زانیاری هه‌ڵه‌وه ببێته ئه‌ندام و ئه‌وه‌ش واده‌كات كه ناسینه‌وه‌ی ئاسان نه‌بێت.
٣، ئه‌ندامی خراپ له هه‌موو شوێنێك هه‌یه و چاكه گه‌ر خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ بڕوا به‌و ڕاستیه بكات ناچار كردنی میوانان بۆ خۆ تۆماركردن نابێته هۆی نه‌مانی ئه‌و جۆره ئه‌ندامانه، ده‌بێ وه‌ك خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ ئه‌وه بزانی كه ئه‌ندامی تێكده‌ر و خراپ كاتێك بیر ده‌كاته‌وه له ئاستێكی نزمێك دا بیر ده‌كاته‌وه و جارێك یان دوو جار ده‌ركردنی نابێته هۆی ئه‌وه‌ی واز له تێكده‌رێتی بێنێت، واته ناچار كردنی میوان بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تۆمار بكات مه‌رج نیه ببێته هۆیه‌ك بۆ ڕاونانی ئه‌ندامانی خراپ و تێكده‌ر.
٤، سه‌پاندنی خۆ تۆماركردن ئه‌ندامانی جیددی دوور ڕاده‌گرێت، ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه زۆر كه‌س نایه‌وێ به‌بۆنه‌ی بینینی په‌یامێكه‌وه ببێته ئه‌ندام.
٥، داخستنی مه‌كۆ به‌و شێوه‌یه نابێته هۆی پاراستنی له هاك كردن و كێشه‌ی ته‌كنیكی دیكه، كێشه‌ی ته‌كنیكی دیكه بۆ نموونه وه‌ك په‌یام و خۆتۆماركردنی Spam، پرۆگرام هه‌یه كه نووسینه‌كانی Captcha ده‌خوێنێته‌وه و وه‌ك مرۆڤ توانانی نووسینه‌وه‌ی هه‌یه له نێو خانه‌ی سه‌لماندن دا، بۆیه داخستنی مه‌كۆ مه‌كه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانی پێ بپارێزی.
٦، داخستن ده‌بێته ڕێگرێك له ڕۆبۆتی گه‌ڕۆكه‌كان، واته كاتێك گه‌ڕۆكێكی وه‌ك گووگڵ بیه‌وێ له په‌ڕه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت Index بكات ناتوانێ خۆی تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره جێبه‌جێ بكات، به‌ڵكوو ده‌بێت مه‌كۆكان كراوه بن. له‌م لایه‌نه‌وه ژماره‌یه‌ك زۆر میوان له ده‌ست ده‌ده‌یت.
Masoud Barzani[size=16][/size]
وەکو پێویست ڕێز بۆ بابەتەکەت و ماندوبوونەکەت نەگیرا!
دەست خۆش، شتێکی جوانە، ئەم جۆرە بابەتانە خۆشیەک درووست دەکەن.
سەرکەوتووبن!
زانیاری بەسود بوون، دەست خۆش.
ئێستا وای لێ هاتووه ڕقمان له خۆشه‌ویستی ده‌بێته‌وه و خۆمانی لێ دوور ده‌که‌ین، چونکه ئه‌گه‌ر به ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌رت بڵێی خۆشم ده‌وێی له‌وانه‌یه وا هه‌ست بکات رقت لێیه‌تی بۆیه وای پێ ده‌ڵێی، رێژه‌یه‌کی زۆر له خۆشه‌ویستییه‌کانی ئێستا بۆ تێپه‌ڕاندنی کات و رابواردنن.
فلاشه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌تان بیرنه‌چێت، ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له هۆیه‌کانی قورس بوونی یانه‌که‌تان.
[center]سڵاو، دووای به ئه‌ندامبوونم له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یانه به‌ر له دوو ساڵ تاوه‌کوو ئێستا به‌شداریم هه‌بوو له یانه‌ی برای به‌ڕێزمان سه‌رهه‌نگ موحسن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم له‌مه‌و دووا به‌شداربوونم له هه‌ردوو هه‌ژماره‌کانم ده‌وه‌ستێنم!, ناتوانم له‌مه‌و دووا به‌رده‌وام بم!، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو خوشک و برا ئازیزه‌کانم، بژین.
شاخه‌وان
[size=16]SHAKHAWAN[/size]
Ysm21.Net / Profile.php ID=[size=16]6[/size]
[size=16]ALONE HEART[/size]
Ysm21.Net / Profile.php ID=[size=16]6068[/size][/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی SHaKHaWaN
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]