[size=16]سڵاو رێزم بۆ گشت لایه‌ك ،،
سه‌ره‌تا ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م ته‌وه‌ره‌ كاك چاو زه‌رد ،
چه‌ند هۆكارێكتر هه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌هۆكارانه‌ كه‌ باسكراون ، زۆرێك له‌ ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ران و ئه‌ندامه‌ كۆنه‌كان"ێش ئه‌م هۆكارانه‌ ئه‌زانن به‌ڵام نازانم بۆ له‌ په‌یامه‌كانیان باسیان نه‌كردوه‌ ،،

چه‌ند هۆكاریك باسكراوه‌ منیش له‌گه‌ڵ ئه‌م هۆكارانه‌م كه‌ باسكراوه‌ به‌ڵام ناموێ دووباره‌ باسیان بكه‌مه‌وه‌ وه‌ك : نه‌بوونی كات ، بوونی فه‌یس بووك ، ...هتد

ئه‌ندامان ئه‌زانن كه‌ من ئه‌ندامێكی كۆن و سه‌رپه‌رشتیاری كۆنم ، له‌م ماوه‌ زۆر به‌ كه‌می سه‌ردانی یانه‌م كردووه‌ ئه‌م كه‌میش هۆكاری هه‌بووه‌ كه‌ هاتووم ،پێشوو له‌ رۆژێكا چه‌ندین سه‌عات له‌ یانه‌ بووم ،به‌ڵام ئێستا له‌ هه‌فتیه‌ك ڕه‌نگه‌ چه‌ند جارێك به‌ میوان سه‌یری یانه‌ بكه‌م ،ئه‌ویش زۆر به‌كه‌می ، بێ گومان ئه‌ویش هۆكاری هه‌بوه‌ ،،
بۆچی كه‌س باسی له‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ زۆری ئه‌ندامه‌ كۆنه‌كان به‌ كێشه‌ یانه‌یان جێهێشتووه‌ ؟
من زۆر دڵنیانم زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌ كۆنه‌كان كه‌ ناگرێنه‌وه‌ یانه‌ له‌به‌ر كه‌می كات و ده‌رفه‌ت نیه‌ ،به‌ڵكو هۆكریتر هه‌یه‌ ،
هۆكارێك كه‌ من زۆر بینومه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارم ئه‌وكاسه‌نه‌م  ، كه‌ قسیان بۆ هه‌ڵبستراوه‌ ئه‌مه‌ هۆكاریكه‌ كه‌ وای كردووه‌ زۆرێك له‌ ئه‌ندامان دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ یانه‌ ،
وه‌ هه‌ندێ هۆكاریتر  هه‌یه‌ گه‌ر پێویستی كرد ئه‌وانیش ئه‌نووسم ، به‌ڵام دڵنیابن هه‌ندێ هۆكار هه‌یه‌ كه‌ له‌ یانه‌ ناتوانرێ باس بكرێ و له‌ ده‌ره‌وه‌ روویداوه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندام دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ یانه‌ ،

سه‌باره‌ت به‌ گۆرینی ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ریه‌تی ،،من حه‌ز ئه‌كه‌م كه‌سێكیتر له‌ جێگه‌ی "به‌رێوبه‌ری گشتی " كاك ئاسۆ دابنرێ ،
وه‌ك زۆرێك له‌ ئه‌ندامان ئه‌زانن كه‌ كاك ئاسۆ هاورێكی نزیكه‌م و زۆر كه‌سێكی لێهاتوو زیره‌كه‌ ، به‌ڵام وه‌ك ویست حه‌ز ئه‌كه‌م كاك ئاسۆ له‌ به‌رێوبه‌ریه‌تی بكشێته‌وه‌ كه‌سێكتر وه‌ك : به‌رێوبوه‌ر دیاری بكرێ ،،

رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ گشت لایه‌ك
[/size]

2

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

[size=16]له‌ یانه‌ دانرابوو ،به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی داتاپه‌یسی یانه‌ بۆ داوه‌وه‌ ، سڕاوه‌ته‌وه‌
ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی كاك سه‌هه‌ند ،بیرۆكه‌ی ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ زۆر جوانه‌ زۆر كاریگه‌ره‌ ،[/size]

[size=16]له‌ (31- 40) خاڵ
• كه‌سێكی‌ به‌هه‌ست‌و وردربین‌و به‌ئاگا‌و ئیشكه‌رو زیره‌ك‌و به‌توانایت.
• به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسان‌و خێرا ناتوانن په‌یوه‌ندییه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دروست بكه‌ن، به‌ڵام هه‌میشه‌دڵَسۆزی‌ هاوڕێكانیان‌و داوایان لێده‌كه‌ن كه‌ به‌شێوه‌ یه‌كی‌ نموونه‌ی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
• یه‌كێك باش بیناسێت ناتوانێت گومان به‌رامبه‌ر هیچ له‌هاوڕێكانی‌ له‌لا دروست بكات، ه‌بڵام پێویستیان به‌كاتێكی‌ زۆره‌ بۆ له‌یاد كردنی‌ ئه‌و خیانه‌ته‌ی‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ لێی‌ ده‌كرێت.[/size]

[size=16]به‌جدی ئه‌نجامم نه‌دا چونكه‌ بڕوام پێی نیه‌ .[/size]

4

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتـــــان كاك ئاراس خاتوو kale[/size]

5

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

[size=16]جارێكیتر ئه‌م چیرۆكه‌م بیستوه‌ ،،، زۆر زۆر چیرۆكێكی جوان كاریگه‌ره‌ ،
كاتێ ئه‌بیستم هاورێی راسته‌قیه‌نه‌ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌یه‌ ، زۆر دڵخۆش ئه‌بم ، له‌ هه‌مان كات زۆر دڵته‌نگ ئه‌بم به‌وه‌ی كه‌ هاورێی ڕاسته‌قینه‌ هاورێی له‌م جۆره‌ چه‌ند كه‌من چه‌ند به‌ ده‌گه‌مه‌نی هه‌ن ،،به‌داخه‌وه‌
ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ كاك ره‌وان .[/size]

[size=16]هیچ شتێ به‌ گشتی ناوترێ ،، به‌ڵام له‌یانه‌  زۆركه‌ی ئه‌وترێ به‌كارئه‌هێنرێ ،
لێره‌ش شته‌ مه‌حاڵه‌كان زیاترن، رۆاژنه خۆمان له‌ ده‌می زۆری كه‌سه‌كان ئه‌بیسین كه‌ ئه‌ڵین : ژیان تامی نیه‌و هه‌موو رۆژ دووباره‌یه‌ ، هه‌روه‌ك نه‌ریمان باسی كردووه‌ ، بۆیه‌ پێم وایه‌ ئه‌م ناوه‌  "رێژەی نەگۆڕ " لایه‌نه‌ زۆره‌كه‌ی وه‌رگیراوه‌ .[/size]

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13070103741.jpg

[size=16](نەریمان بابان) :  سیدیەکەی ئەم جارەی ناو لێناوە رێژەی نەگۆڕ


ھونەرمەندی گۆرانیبێژ (نەریمان بابان) ماوەی زیاتر لە (٢٥) ساڵە خەریکی کاری ھونەرییە، تا ئێستا توانیویەتی ببێتە خاوەنی چەندیین بەرھەمی ناوازەی گۆرانیی، (نەریمان) ھەمیشە بەوە ناسراوە خاوەن و ستایلێکی تایبەتە و زۆرینەی گۆرانییەکانیشی بە جۆرێک گۆرانییەکانی ئامادە دەکات و تۆماری دەکات، جیاوازی ھەیە لەگەڵ زۆرێک لە لە ھونەرمەندانی کورد. لە دیدارێکی تایبەتدا بۆ خوێنەرانی رۆژنامەی "ھەولێر" ھونەرمەند (نەریمان بابان) ھاتە ئاخاوتن و باسی لە دوایین کاری ھونەری خۆی و چەند لایەنێک لە کارە ھونەرییەکانی خۆی بۆ کردین.

لە دەستپێکی قسەکانی دا، دەربارەی کاری بەرھەم ھێنانی ئەو ئەلبومە تازەیەی کە ماوەیەکە کاری بۆ دەکات، گەیشتە چ قۆناغێک؟ (نەریمان بابان)ـی ھونەرمەند لە وەڵامدا گوتی : "کاری ئامادەکاریی و بەرھەم ھێنانی ئەلبومە تازەکەم گەیشتۆتە قۆناغی تەواو بوون، تەنیا ماوە لەگەڵ یەکێک لە کۆمپنیاکان رێک بکەوم بۆ ئەوەی بڵاوی بە شێوازێکی چاک کاری چاپ و بڵاو کردنەوەی بۆ ئەنجام بدات".

ھەر دەبارەی ئەلبومە تازەکەی (نەریمان) روونتر قسەی بۆ کردین و گوتی : "ئەو سیدیەی ئەم جارەم لە (٩) تراکی گۆرانی پێکھاتووە، بە شێوازێکی زۆر چاک، لەگەڵ کۆمەڵێک موزیکژەنی ئەڵمانی و سویدی کاری موزیکیم بۆ ئەنجامداوە، سەرجەم ئاواز و ھۆنراوەکان خۆم ئامادەم کردووە، ھەر گۆرانییەک شێوازێکەو باسی بابەتێک دەکات".

(نەریمان بابان) وەک چۆن بەوە ناسراوە گۆرانییەکانی تایبەتمەندی خۆی ھەیە، ئاوا ناوی ئەلبومەکانی ناوی تایبەت و سەیر سەیرن!!، بۆ زانیاریتان پێش ئەو ئەلبومە لە ساڵی (٢٠٠٧) دوایین ئەلبومی بە ناوی (وێستگەی ١٨) بوو، با بزانین ئەم جارەیان چ ناوێکی لە ئەلبومەکەی ناوە؟ لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا (بابان) دەڵێت : "ئەلبومەکەی ئەمجارەم ناو لێناوە ٢٢ لەسەر / ٧ واتە (ڕێژەی نەگۆڕ) !!، ئەو ناوەشم بۆیە لێناوە، چونکە پێم وایە ھیچ شتێک لەم دوینایەدا ناگۆڕێ، ھەژاران ھەر ھەژارن دەوڵمەندەو خاوەن سەرمایەکان ھەر باڵادەستن، واتە ئەوەی نەگبەت و بێچارەیە ھەر نەگەبەتە، ئیتر دونیا ھەر دووبارە دەبێتەوە، بۆیە منیش لەو ڕوانگەوە، واتە لە ڕوانگەی منەوە بۆ ئەو بێ ئومێدیەی تێکەوتووین لەم دوینایە ئەو ناوەم کردۆتە ناوی سیدیە تازەکەم".

(نەریمان بابان) دەربارەی گۆرانییە تازەکانی ناو ئەلبومەکەی زیاتر گوتی : "گۆرانی زۆر تایبەت و نایابم ئامادە کردووە، لەسەر ھەژاری و نەداری گۆرانییم گوتووە، لەسەر بێ ئومێدی و بێتاقەتی مرۆڤەکان بە دەست کۆمەڵێک نا یەکسانی گۆرانییم گوتووە، ھەروەھا لە سەر بارودۆخی ئێستای کوردستان و غوربەت و ژیانی ئەوروپا بۆ گەنجان و روەندی کورد لە تاراوگە گۆرانییم گوتووە، بە شێوەیەکی گشتی ئەلبومەکەی ئەم جارەم زیاتر بەلای سیاسەتدا ڕۆیشتووە!!".

پارساڵ ھونەرمەند (نەریمان بابان) بەنیاز بوو سەردانێکی کوردستان بکات، بۆ ئەوەی زنجیرە کۆنسێرتێک ساز بکات، بەڵام ئەو کارەی دواخست، ئایا لە بەرنامەی دا نیە ئەو گەشتە لە داھاتوودا بۆ کوردستان ئەنجام بدات؟ لەوەڵامدا گوتی : "راستە پارساڵ بە نیاز بووم لەمانگی (١٠) ئەو سەردانەی کوردستان بە ئەنجام بگەینم، بەڵام لە بەر کۆچی دوایی ھاوڕێی ھونەرمەندم (ئەردەلان بەکر)ـی جوانەمەرگ دوام خست، چونکە زۆر پێم شەرم بوو لەو کاتەدا کارێکی ئاوا ئەنجام بدەم، کاکە (ئەردەلان) لای من زۆر ئازیز بوو، ھاوڕێیەکی زۆر نزیکم بوو، بۆیە من ئەو کارەم دواخست، ئەلبومەکەی ئەم جارەشم پێش کەشی گیانی ئەو ھاوڕێیە ھونەرمەندەم کردووە، ھیوادارم دوای بڵاو بوونەوەی ئەلبومەکەم بتوانم ئەو سەردانەی کوردستان بە ئەنجام بگەینم، ھیوادارم ئەگەر لایەنێکی پەیوەندی دار یاخوود کۆمپانیایەک توانی ھاوکارم بێت، ئەو کاتە منیش بڕیاڕی ھاتنەوە و ساز کردنی ئەو کۆنسێرتە دەدەم".

(نەریمان بابان) لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا گوتیشی : "بەداخەوە نازانم بۆچی ئێمە، کە ئەڵێم ئێمە واتە من و چەند ھونەرمەندێک نازانم بۆچی ئەوەندە ئێکسمان گرانە لای دەسەڵات، نازانم تاکەی ئەو جیاوازییەو لە نێوان ھونەرمەندان دەکرێت، من لەوەتەی کاری ھونەری ئەنجام دەدەم، لەوەتەی لە ئەوروپام تا ئێستا (٣) ئەلبومی گۆرانییم لەسەر ئەرک و گیرفانی خۆم بەرھەم ھێناوە، بە پارەی زۆر خەیاڵی ئەو کارانەم کردووە، کەچی تا ئێستا بۆ سپۆنسەر کردنی ئەلبومێک یاخوود سازدانی کۆنسێرتێک ھاوکاری نەکراوم!!".

لە کۆتایی دا ھونەرمەند (نەریمان بابان) گوتی : "ماوەی چەند ساڵێکە خەریکی ئامادەکاری ئەو سیدیە تازەیەم، ئەگەر سپۆنسەرێک ھەبێت و کەمێک لەو ئەرک و ماندوو بوونەی کێشاومە سووک بکات لەسەر شانم، لە چەند مانگی داھاتوودا بڵاوی دەکەمەوە، ھیوادارم کارێکم کردبێ بە دڵی جەماوەری ھونەر دۆستی کوردستان بێت".

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا
چرا
[/size]


[center]http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13070103752.jpg[/center]

8

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتـــان خاتوو سه‌وسه‌ن و كاك ئه‌حمد خاتوو دڵیار كاك ЯёКảЯđO̖
خاتوو دڵیار نه‌خێر خۆم نه‌م نووسیوه‌ ،له‌ ژێری به‌ بچووكی نووسیومه‌ ناوی نووسه‌ر نازانم ،ئه‌م هۆنراوه‌ له‌ لایه‌ن كامران عمر كراوه‌ به‌ مه‌قام .[/size]

9

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=19]خه‌مــی نه‌خـــۆشی[/size]


[size=17]ئــــــــاخ  ! نه‌خۆشییه‌ك له‌گه‌ڵمایه‌ داخی ژانی ته‌نیامه‌
مـــــــن دڵنیـــــام ئه‌مـجاره‌یــــــان سه‌فه‌ری ماڵئاوایمه‌

ئاخ ! خودا له‌ ده‌ست نه‌خۆشی،ئاڵه‌وه‌ له‌ هه‌موو گیانم
چاوه‌رێی مه‌رگی خۆم ئه‌كه‌م به‌بێ هیوایه‌ خۆزه‌گه‌كانم

به‌ڵام تخــوا دوای مــــردنیش یــــــــادم له‌ دڵا مه‌مرێنن
ده‌نگم دیاری بــــــێ بــــۆ ئێوه‌ ،هونه‌ره‌كه‌ی مه‌شێوێنن

ئـــــــــــاخ ! لـــــــــه‌م ئـــــــــازاره‌ لێــــــــــــــم نابێته‌وه‌
بـــــه‌هــــــــــــــه‌موو گیانـمـــــــــــا ئـه‌ســـــــوڕێته‌وه‌

وازم لــــێ بێنـه‌ تكـــات لـــــــــــێ ئــه‌كـــــــــــــــــه‌م
مـناڵــــــــــــــــم ورده‌و بـــــــا پێـــــــــــــان بـــــــگه‌م !

[/size]
[/center]

[size=6]ناوی نووسه‌ر نازانم[/size]

10

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

Sarhang Muhsin نووسی:

چما ئه‌و شتانه‌ش له‌باره‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ ده‌وترێ؟! smile

كام شته‌ ؟:)

11

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[size=16]كاك سیروان بۆ خۆمان مشه‌وه‌ش كردووه‌ ؟
مه‌زنی ته‌نها له‌ لایه‌نه‌ خراپه‌كه‌یه‌وه‌ ،، به‌ڵام مه‌زنی له‌ یاری نا هههه كه‌س شانازای به‌كاری خراپه‌وه‌ ناكات ،به‌ڵكو وه‌ك شه‌رمه‌زاریه‌ و  په‌رده‌ پۆشی ئه‌كات .[/size]

12

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[size=16]ئه‌مانه‌ چین كاكه‌ ؟به‌رشلۆنه‌ خۆی به‌سه‌رووی ئه‌وانیه‌ كه‌ تۆ ناوت هێنان ،به‌رشلۆنه‌ بڕیار بۆ ئه‌وانه‌ ده‌ر ئه‌كات smile
به‌ هیواین له‌ یاری كۆتایی هه‌ڵه‌ی ناوبژوان نه‌بینین وه‌ یه‌كسانی ناوبژیوان ببینین بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ڕاسته‌قیه‌نی ئه‌م دوو یانه‌یه‌ به‌ ده‌ربكه‌وێ .[/size]

13

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

[size=16]سه‌یری پێكهاته‌ی به‌رشلۆنه‌ بكه‌ن smile[/size]

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13061411331.jpg

14

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

Sarhang Muhsin نووسی:

سڵاو مام دیلمان. . خوێندمه‌وه‌.

[size=16]سڵاو ،، هیوام وایه‌ به‌ دڵت بوبێ. [/size]

15

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

supas bo paymkat xatw sawsan bjet

16

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان ،بژین [/size]

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت خاتوو یاس

supas bo paymkntan

19

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center]http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13048428731.jpg[/center]

[center][size=18]ده‌رۆم ئیترده‌ست له‌ملی مه‌رگ ده‌كه‌م

نایه‌مه‌وه‌ ...
دوا بریاره‌ ده‌رۆمو نایه‌مه‌ وه‌...
شیعره‌کانیشم ده‌به‌م
بۆ سه‌ربرین جێی ناهێلم...!
ئیتر هه‌رگیر رێگه‌ ناده‌م
خه‌مه‌کان گه‌مه‌م پێ بکه‌ن..
ئه‌رۆم ئه‌مشه‌و..
به‌ دوی فریشته‌یه‌کی خوایا..
ئه‌رۆم رۆمانی حه‌یاتم
بۆ ئاسمان ده گێرمه‌وه‌..‌
ئه‌رۆم به‌ دوای لایلایه‌
دایه‌ گییانا عه‌وداڵ ده‌بم..
ئه‌رۆمه‌ کۆشی گله‌وه‌
تا بۆ ساتێ بێ گریان بم.
ده‌رۆم مالئاوای ده‌که‌م
ده‌رۆم هه‌موتان جێ دێلم...
ده‌رۆم به‌شکومه‌ به‌بێ من
مه‌ینه‌ تی وونتان بکا‌..!
ده‌رۆم ئیتر بۆ سانیه‌یه‌ک
له‌ خه‌ویشا نام بیننه‌وه‌...
ده‌رۆم لاشه‌ی بریندارم
پێشکه‌ش به‌ گلی سارد ده‌که‌م ..
به‌لکو ئه‌و دل نه‌رم بێت
له‌ جیاتی سۆزی بابه‌ ،
ناختێ له‌ ئامێزم بکا...!
له‌ بری لایلایه‌ی دایه‌..
له‌ کۆشیا لا یلایه‌یه‌کی پر سۆزی خۆیم بۆ بکا....!!![/size][/center]


نووسینی : ( س . ف ) خه‌مباره‌

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=V4oc8_wbrpQ[/youtube]

[size=16]سوپاس خاتوو سه‌وسه‌ن[/size]

[size=16]منیش به‌و هیوایه‌م
سوپاس بۆ تۆ خاتوو راز[/size]

23

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

zoor supas bo paymkntan kak ahmad kak hussen w xatw sawsan ,bjen

Zoor supas bo Paymkntan hawryan ,, Hiwam waya swdtan leye benebet

25

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتـــن كاك ئاسۆ ،كاك شێخه‌ ،بژین .[/size]

[size=16]-پاشای مه‌مله‌كه‌تێك له‌گه‌ڵ وه‌زیرێكی له‌ كاتی پشووه‌كان  ئه‌چن بۆ دارستان بۆ ڕاوو كردن ، رۆژێك پاشا و وه‌زیر هه‌ر وه‌ك به‌رنامه‌ی خۆیان له‌ كاتی پشوو ئه‌چن بۆ ڕوا ،ئاسكێك ڕاوو ئه‌كه‌ن هه‌ر له‌ دارستان ئاسكه‌كه‌ پاك ئه‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ هه‌ر له‌وێ ئاسكه‌كه‌ سوور بكه‌نه‌وه‌ و بیخۆن ،له‌كاتی كه‌وڵكردنی ئاسكه‌كه‌ وه‌زیر له‌ ده‌ستی ده‌رئه‌چێ چه‌قۆیه‌ك له په‌نجه‌ی پاشا ئه‌دات و په‌نجه‌ی پاشا لێ ئه‌كاته‌وه‌ ،پاشا زۆر زۆر توره‌ ئه‌بێ وه‌زیر"ێش ئه‌ڵی : جه‌نابی پاشا قه‌زا و قه‌ده‌ر بوو نه‌مه‌زانی ،پاشا هه‌ر توریه‌ ،وه‌یز هه‌ر هه‌وڵئه‌دات و ئارامی بكاته‌وه‌ ئه‌ڵی: جه‌نابی پاشا هه‌موو شتێك خێری تێدایه‌ ،پاشا ئه‌ڵی : خێری چی ! تۆ په‌نجه‌ی منت لێ كرده‌وه‌،
دوای ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رێنه‌وه‌ پاشا سزای وه‌زیر ئه‌دات و دادگای ئه‌كات حوكمی تا هه‌تایه‌ زیندانی بۆ ده‌رئه‌كات ،له‌كاتێ كه‌ وه‌زیر حوكم ئه‌درێ ،ئه‌لێ :جه‌نابی پاشا ئه‌م حوكمه‌ش هه‌ر خێری تێدایه‌ ،پاشا دیسان زۆر توڕه‌ ئه‌بێ ئه‌ڵێ تۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ئه‌چیته‌ زیندان ئیتر خێر له‌ چی دایه‌ !
رۆژگار هاتوو چوو ،پاشا چونكه‌ هاورێ وه‌زیره‌كه‌ی زیندانی كردبوو ،به‌ ته‌نها ئه‌چوو بۆ ڕاوو ،رۆژێك پاشا به‌ هه‌مان رۆژانیتر ئه‌چێ به‌ ڕاوو ،ئه‌مجاره‌ پاشا له‌ دارستان ده‌ست گیر ئه‌كرێ له‌ لایان هه‌ندێ له‌ ئه‌ژه‌ڵانی دارستانه‌وه‌ ، ئه‌یانه‌وێ پاشا بكوژن به‌ڵام سه‌یر ئه‌كه‌ن پاشا په‌نجه‌یه‌كی پێوه‌ نیه‌ ،ئه‌وان"یش له‌ دارستان گه‌وه‌ره‌ی خۆیان هه‌یه‌ ،ئه‌یبه‌ن بۆ لای گه‌وه‌ره‌ی خۆیان ،ده‌ستووری ئه‌وان وایه‌ هه‌ر كه‌سێ سه‌قه‌ت بێ یاخود كه‌م ئه‌ندام بێ هیچ لێ ناكه‌ن و ناكوژن ،بۆیه‌ پاشا ئازاد ئه‌كه‌ن ،ئینجا پاشا بیر له‌ قسه‌ی وه‌زیر ئه‌كاته‌وه‌ له‌ كاتی بڕینی په‌نجه‌ی پێی ووت" جه‌نابی پاشا هه‌موو شتێك خێری تێدایه‌ " ،پاشا ئه‌ڵی وه‌زیر  ڕاست ئه‌كات بۆیه‌ كاتێك ئه‌گرێته‌وه‌ ئه‌ڵی وه‌زیر ئازاد بكه‌ن ،كاتێك وه‌زیر ئازاد ئه‌كه‌ن پاشا داوای لێبوردنی لێ ئه‌كات و ئه‌ڵی تۆ ڕاست بووی وه‌ پاشا ڕوداوه‌كه‌ بۆ وه‌زیر ئه‌گێرێته‌وه‌ ،به‌ڵام پاشا به‌ وه‌زیر ئه‌لێ بڕینی په‌نجه‌ی من زانیمان خێری تێدایه‌ ،ئه‌ی كه‌ تۆ حوكمی زیندانی هه‌تایت بۆ ده‌رچوو تۆ هه‌ر ووت خێر تێدایه‌ ، ئه‌ی خێری چی له‌ حوكمه‌كه‌تدا هه‌یوو ؟ وه‌زیر ئه‌ڵی جه‌نابی پاشا ئه‌گه‌ر تۆ من زیندانی نه‌كردایه‌ ئه‌وا ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ تۆ چویت بۆ دارستان ئه‌و رۆژه‌ منیش ئه‌هاتم له‌گه‌ڵت ،له‌وه‌كاته‌ من هیچ نوقسانیه‌كم نیه‌ و كه‌م ئه‌ندامیش نیم ،كه‌وایه‌ منیان ئه‌كووشت خێری زیندانیشم له‌مه‌ دا بوو ،بۆیه‌ جه‌نابی پاشا هه‌موو شتێك خێری تێدایه‌ .




زۆرێك له‌ ئێمه‌ی كاتێك شتێكمان به‌سه‌ردێ زۆر پێ دڵگران ئه‌بین ،یان بۆ جۆرێك بیر له‌ ڕابردووی خۆمان ئه‌كینه‌وه‌ بێ هیوا ئه‌بین ،
جا ئه‌م  كورته‌ چیرۆكه‌ پێمان ئه‌ڵی كه‌ خه‌م له‌ ڕابردوو نه‌خۆین ،چونكه‌ ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌رمان دێ خێریان تێدایه‌،
هــــــــیوادارم به‌ دڵتان بێ ،
[/size]

27

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center]http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_13002092731.jpg


[size=20]لێــــم مـــه‌پـرسه‌ [/size]


[size=17]لێــــــم مه‌پرسه‌ بۆ ئێـــــواران ،لـــــه‌ ته‌نیـــای ته‌نیـاترم
چونكه‌ گـوڵـــــم هه‌نگاو ئه‌نێم به‌ره‌و ماڵی ساردو سڕم ،

خـه‌ڵكـی ڕێیــان چــراخـــانه‌ و داگیرسـاوی زه‌مـانـــه‌یه‌
ڕێگه‌ی منیش وشـك و خــامۆش ئاســـه‌واری وێــرانه‌یه‌

به‌م سووتانه‌ش كه‌س نازانێ كه‌ دڵ پشكۆی ئاگردانه‌
ته‌نیا عــــومرم ئاگـــاداره‌ ئــــــه‌ویش ئه‌ڕوا بێ ویژدانه‌ !

ته‌منیشـــــم وه‌كـــوو گـه‌ڵـا لــه‌به‌ر پێمـــــــا هه‌ڵوه‌ریوه‌
پرسه‌ی خـه‌مــه‌ قـژی ڕه‌شـــم ،به‌ لاوی ڕه‌نگی گۆڕیوه‌

له‌ ئامێزی ئه‌مشه‌و چی بكه‌م كه‌ مانگ وون بێ له‌ دیارم ؟
وه‌كــوو نه‌خشی سه‌ر ئــــــاو نه‌ما نیگاری جوانی رۆژگارم

ده‌ی شـه‌قامی ئێوارانـــــم ،جـــــــوان له‌ باڵام وردبه‌ره‌وه‌
وه‌ره‌ هــــــاورێی ئێوارانــــــــم بــــــــــــاوه‌شتم بۆ بكره‌وه‌ .!

[/size]

ئه‌حمد محمد [/center]

28

(30 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]سڵاو
سه‌ره‌تا پیرۆزه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م باشه‌ ،هــــیوام‌دارم  سه‌ركه‌ت و بیت و به‌هره‌كانت تێدا بڵاو بكیته‌وه‌

بۆ هۆنراوه‌كه‌ش ده‌سته‌كانت خۆش بێت هۆنراوه‌یكی زۆر جوان و ساده‌یه‌ ،
چاوڕوانی هـــۆنراوه‌یترین . . .
[/size]

[size=16]سڵاو
زۆر سوپاس هاوریانم ،ئه‌زیزی كاك ره‌وان

وه‌ك ئاسۆ ووتی له‌ پارك بوین چا به‌سه‌ر مۆبیله‌كه‌م ڕژا دواتر به‌ كلینس خاوێنم كرده‌وه‌ ئاسۆ ش قه‌له‌مێكی له‌ ده‌ست بوو
ئیتر ئه‌م I LOVE YOU ـــم  نووسی له‌سه‌ر داوی خۆی smile.[/size]

30

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتــــان خۆشحاڵم به‌ دڵتان بوو ،بژین[/size]

31

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زینه‌ ئه‌گه‌ر تۆ لێم تێك نه‌ده‌ی وه‌كوو ئه‌ویتر من هه‌ڵه‌م نه‌ نووسیوه‌ smile
نه‌خێر ئه‌م شیعری دلیر محمد ـه‌ شیعره‌كانی دلێره‌ محمد ئه‌ناسمه‌وه‌ smile
سوپاس بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆنراوه‌ ،ئاسووده‌بیت خووشكی ئه‌زیزم [/size]

32

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت برا گیان[/size]

33

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك چاوزه‌رد بژیت [/size]

34

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك چاوزه‌رد بژیت [/size]

35

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]لێت ڕاهاتووم

لێت ڕاهاتووم :

وه‌كوو مناڵ _له‌ گۆپكه‌ی مه‌م
وه‌كوو ماسی _ له‌ زه‌ریا و چه‌م
وه‌كوو شاعیر _له‌ شێتیی خۆی
وه‌كوو شێت _ له‌ سوژێتی خۆی

لێت ڕاهاتووم :

وه‌كوو به‌نگكیش _له‌ بۆنی به‌نگ
وه‌ك نیگاركیش
له‌ هه‌رمۆنیا و زمانی ڕه‌نگ

لێت ڕاهاتووم

وه‌ك خه‌نجه‌ر _ له‌ كالانی خۆی
قه‌ره‌ج _ له‌ ئاگردانی خۆی
وه‌ك كیژی لادێی كورستان _
له‌ كلچووك و كلدانی خۆی !


ئه‌گه‌ر رۆژێك لێت تووڕه‌ بووم،
ئه‌گه‌ر رۆژێك بڕیارم دا جێت بهێڵم ،
دڵته‌نگ مه‌به‌ ،
خه‌مت نه‌بێ
درێژترین رێی تووڕه‌ییم
له‌ به‌رده‌رگه‌ كۆتایی دێ !


عبدوڵڵا په‌شێو
1977/1/9 مۆسكۆ[/size][/center]

36

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]ئاوینه‌

چه‌ند رۆژێكه‌
سه‌رنج ده‌ده‌م
به‌یانییان ،تاشل ده‌بیت
له‌ به‌ر ئاوێنه‌ ده‌وه‌ستی و تێی ده‌ڕوانی ...
كه‌ لاشده‌چیت
له‌ ڕه‌وتتدا ته‌نكه‌خه‌مێك ده‌خوێنمه‌وه‌
له‌ نیگاتا_ نیگه‌رانی
چییه‌ ، هاورێم ؟
چیت پێ ده‌ڵێ
ئه‌و ئاوێنه‌ زمانشڕ و دڵتۆقێنه‌ ؟
ئه‌گه‌ر باسی پیری ده‌كا ،
ده‌مكوتی بكه‌
باوڕه‌ مه‌كه‌ به‌ وڕێنه‌ .

عبدوڵڵا په‌شێو
1976/11/14 مۆسكۆ
[/size][/center]

37

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت ئاڤێستا [/size]

38

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتــــان ،خاتوو یاس كاك رۆستای كاك رۆژگار كاك ره‌وان خۆشحاڵ بووم به‌ په‌یامه‌كانتـــان بژین .[/size]

39

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]به‌ڵی چه‌ند كۆپله‌یكی له‌م شیعره‌ كردووه‌ به‌ گۆرانی .[/size]

40

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتــــــان كاك بیلال و چاوزه‌رد ،بژین[/size]

41

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[center][size=16]جوانیی ئه‌فسووناوی

هه‌موو شتێك جوانه‌ له‌ تۆ :
نازكردن، تاسه‌، گفتوگۆ
به‌لێندان، سه‌ردان، هاتووچۆ

چه‌نده‌ جوانه‌
شه‌پۆلی پێكه‌نینی ناز،
كه‌ ختووكه‌ی گیانم ده‌دا به‌ سه‌د ئاواز

لایلایه‌یه‌ بۆ خه‌وتنم
له‌ باوه‌شی گه‌رمی مراز

ئای ،چه‌ند جوانه‌
ڕه‌وتت به‌ره‌و قوتابخانه‌
به‌ هه‌نگاوی وردیله‌ی سووك
وه‌ك په‌پووله‌ له‌نجه‌ بكات
بۆ ماچێكی لێوی گوڵووك

هه‌موو شتێك جوانه‌ له‌ تۆ :
سۆزی گه‌رم ،
بزه‌ی نه‌رم ،
دڵته‌ڕیت و چێژی ناسك
جارجار چرپه‌ی تێكه‌ڵ شه‌رم

چه‌نده‌ جوانه‌ :
په‌نجه‌ی له‌ خۆوه‌ نه‌رم و شل
تاڤگه‌ی كه‌زیی ئارمووشینی
په‌خش و خاوی سه‌رشان و مل

چه‌نده‌ جوانه‌ :
قژی ته‌نكی سه‌ر ناوچه‌وان
كه‌ وه‌كوو ته‌م سه‌ما ده‌كا
له‌سه‌ر به‌فر و گوڵ ئه‌رخه‌وان

هه‌مووشتێك جوانه‌ له‌ تۆ :
ورده‌ نیگا ،
چاو و برۆ ،
گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریت
باسی خۆشی و ده‌رده‌سه‌ریت

باسی ده‌سته‌خۆشكانی خۆت
باسی شیعری بێ تام و بۆت
باسی دواڕۆژ،
باسی ناوماڵ ،
باسی ناوی یه‌كه‌م مناڵ !

عبدوڵڵا په‌شێو
1966 – هه‌ولێر
[/size][/center]

[size=16]سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت خاتوو سێبه‌ر ،بژیت [/size]