بابه‌ت: هه‌مووشتێك خێری تێدایه ، " چیڕۆك "
[size=16]-پاشای مه‌مله‌كه‌تێك له‌گه‌ڵ وه‌زیرێكی له كاتی پشووه‌كان ئه‌چن بۆ دارستان بۆ ڕاوو كردن ، رۆژێك پاشا و وه‌زیر هه‌ر وه‌ك به‌رنامه‌ی خۆیان له كاتی پشوو ئه‌چن بۆ ڕوا ،ئاسكێك ڕاوو ئه‌كه‌ن هه‌ر له دارستان ئاسكه‌كه پاك ئه‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه هه‌ر له‌وێ ئاسكه‌كه سوور بكه‌نه‌وه و بیخۆن ،له‌كاتی كه‌وڵكردنی ئاسكه‌كه وه‌زیر له ده‌ستی ده‌رئه‌چێ چه‌قۆیه‌ك له په‌نجه‌ی پاشا ئه‌دات و په‌نجه‌ی پاشا لێ ئه‌كاته‌وه ،پاشا زۆر زۆر توره ئه‌بێ وه‌زیر"ێش ئه‌ڵی : جه‌نابی پاشا قه‌زا و قه‌ده‌ر بوو نه‌مه‌زانی ،پاشا هه‌ر توریه ،وهیز هه‌ر هه‌وڵئه‌دات و ئارامی بكاته‌وه ئه‌ڵی: جه‌نابی پاشا هه‌موو شتێك خێری تێدایه ،پاشا ئه‌ڵی : خێری چی ! تۆ په‌نجه‌ی منت لێ كرده‌وه،
دوای ئه‌وه ئه‌گه‌رێنه‌وه پاشا سزای وه‌زیر ئه‌دات و دادگای ئه‌كات حوكمی تا هه‌تایه زیندانی بۆ ده‌رئه‌كات ،له‌كاتێ كه وه‌زیر حوكم ئه‌درێ ،ئه‌لێ :جه‌نابی پاشا ئه‌م حوكمه‌ش هه‌ر خێری تێدایه ،پاشا دیسان زۆر توڕه ئه‌بێ ئه‌ڵێ تۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌چیته زیندان ئیتر خێر له چی دایه !
رۆژگار هاتوو چوو ،پاشا چونكه هاورێ وه‌زیره‌كه‌ی زیندانی كردبوو ،به ته‌نها ئه‌چوو بۆ ڕاوو ،رۆژێك پاشا به هه‌مان رۆژانیتر ئه‌چێ به ڕاوو ،ئه‌مجاره پاشا له دارستان ده‌ست گیر ئه‌كرێ له لایان هه‌ندێ له ئه‌ژه‌ڵانی دارستانه‌وه ، ئه‌یانه‌وێ پاشا بكوژن به‌ڵام سه‌یر ئه‌كه‌ن پاشا په‌نجه‌یه‌كی پێوه نیه ،ئه‌وان"یش له دارستان گه‌وه‌ره‌ی خۆیان هه‌یه ،ئه‌یبه‌ن بۆ لای گه‌وه‌ره‌ی خۆیان ،ده‌ستووری ئه‌وان وایه هه‌ر كه‌سێ سه‌قه‌ت بێ یاخود كه‌م ئه‌ندام بێ هیچ لێ ناكه‌ن و ناكوژن ،بۆیه پاشا ئازاد ئه‌كه‌ن ،ئینجا پاشا بیر له قسه‌ی وه‌زیر ئه‌كاته‌وه له كاتی بڕینی په‌نجه‌ی پێی ووت" جه‌نابی پاشا هه‌موو شتێك خێری تێدایه " ،پاشا ئه‌ڵی وه‌زیر ڕاست ئه‌كات بۆیه كاتێك ئه‌گرێته‌وه ئه‌ڵی وه‌زیر ئازاد بكه‌ن ،كاتێك وه‌زیر ئازاد ئه‌كه‌ن پاشا داوای لێبوردنی لێ ئه‌كات و ئه‌ڵی تۆ ڕاست بووی وه پاشا ڕوداوه‌كه بۆ وه‌زیر ئه‌گێرێته‌وه ،به‌ڵام پاشا به وه‌زیر ئه‌لێ بڕینی په‌نجه‌ی من زانیمان خێری تێدایه ،ئه‌ی كه تۆ حوكمی زیندانی هه‌تایت بۆ ده‌رچوو تۆ هه‌ر ووت خێر تێدایه ، ئه‌ی خێری چی له حوكمهكهتدا هه‌یوو ؟ وه‌زیر ئه‌ڵی جه‌نابی پاشا ئه‌گه‌ر تۆ من زیندانی نه‌كردایه ئه‌وا ئه‌و رۆژه‌ی كه تۆ چویت بۆ دارستان ئه‌و رۆژه منیش ئه‌هاتم له‌گه‌ڵت ،لهوهكاته من هیچ نوقسانیهكم نیه و كه‌م ئه‌ندامیش نیم ،كه‌وایه منیان ئهكووشت خێری زیندانیشم له‌مه دا بوو ،بۆیه جه‌نابی پاشا هه‌موو شتێك خێری تێدایه .
زۆرێك له ئێمه‌ی كاتێك شتێكمان به‌سه‌ردێ زۆر پێ دڵگران ئه‌بین ،یان بۆ جۆرێك بیر له ڕابردووی خۆمان ئهكینهوه بێ هیوا ئه‌بین ،
جا ئه‌م كورته چیرۆكه پێمان ئه‌ڵی كه خه‌م له ڕابردوو نه‌خۆین ،چونكه ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌رمان دێ خێریان تێدایه،
هــــــــیوادارم به دڵتان بێ ،[/size]