بابهت: (مشتێ پەشێمان بوونەوە)
[size=16](مشتێ پەشێمان بوونەوە)
بستێ ترس
ترسی مردن
ترسی ژیان
ترسی ترس!
هەر ئەوەندە بوو پاساوی!
هەرئەوەنەبوو سڵاوی
هەر ئەوەندە بوو
یەکەم دەرکەووتنی دوای سەدەیەک نامۆ بوون!
پەشێمانم لەسەفەر
لەبەخشینی نانی ڕەق
بەمراوییە بێ باکەکان
لە ڕوانینم لە دەریا
لەعەشقم بۆ پاپۆڕەکان
لەتەنیایی
لە شەوە درێژەکانی ئەوێ
کە تەمەنی گشتی بردوو
وتی کوانێ؟
پەشێمانم
لەقوفڵدانی دەرگاکان
لەوو هەموو کچە جوانەی دیم لەڕێگاوو
نەم وت کەجوانن!
پەشێمانم
لەوەی بەحیلەی حیلەچییەکان تێ نەکەووتم
لەوەی بەگاڵتەیان پێنەکەنیم
بەوەی خۆر لەبن دەستمابوو
ئاواش هێشتم
لەشەوەزەنگیانا سەمابکەن!
لەبوونی خۆم
لەبوونی تۆ
پەشێمانم
کەمنداڵی ئەم دڵەم ژیر نەکردەوە!
هێشتم بگری
زۆربگری
تا بەدەم هەنسکەیەوە پیربوو
پەشێمانم لە خۆشەویستی شیعر
لە نووسین
لە قەڵەم
لە هەمووشتێ
کە پێی دەوترێ ڕووناکی
ئەم شەوە زەنگە ماندووە
ئەم خەڵکە خەواڵووە بێباکە
ئەم دنیا درۆزنە
ئەوانەی نەگەرەکە
پشێمان بە
لەناوو قافڵەی ون بووە کاندا
خۆم ناونیشانی خۆم بووم
پێم پێکەنین!
کەرێکم دی!
دابوویە دەشت ودەر
تا فێری زەڕین بێ
هەر فێر نەبوو
ئاواش هەر پێی دەڵێن کەر!
پیاوێکم دی خۆی گێل کردوو
ئەوەی دەیزانی
دایە دەستی نەزانین
ژنێکم دی
بەدوو کجێنی خۆیدا دەگەڕا
لەزبڵخانەی نەخۆشخانەیەکدا دۆزییەوە!
شەرەفێکیش
هەر سەرەقوتەی بوو!
دەیزانی لەمەجلیسی پیاوە گەورەکاندا
باس وبووختان و زەمی ئەوە
کۆمەڵێک
وەسای ووشەو
وەستای ڕستەو
وەستای درۆ
پێکەوە مێژوویەکیان دەنوسییەوە
میللەتێکیش
بەدوویاندا
وەک پەڕتوکی ئاسمانی
لەسەر دڵیان دادەنا!
خودایە
خوون بێ کە مرۆڤم
خەون بێ
ئەم شێتی و سەرکێشی یەم
خەون بێ
کە لێپرسینەوە لەڕێیە!
قیامەت باناوی تۆڵەبێ!
چونکە باشە
تەنها لەزاری تۆدایە
کەجێی هێشت
کێ دەیگرێتەخۆ؟
دەپێم بڵێ؟
لە کیشوەرێکی دوور
هێندە دوور
کەهێشتاکە ناوی نییە!
لەوێندەر نیشتیمانێکم هەیە
کێ دەیەوێ بابۆ ئەوو بێ!
بەبێ خوێن
بەبێ فێڵ
بەبێ خیانەت
پیرۆزی بێت!
لە پشت ئەویش یەکێکی تر
بۆ ئەوی تر!
هەتا دەرۆیت نیشتمانە
تا دەگاتە قڕوقاتی مرۆڤەکان
ئەوسا شەڕی خوێناوی
خۆڵ وبەرد و شاخ ودەرە
تا مرۆڤێکیان دەست کەوێ
هەر هیچ نەبێ
ئەگەر نەژی
هەر هیچ نەبێ
ئەگەر نەکێڵێ
هەر هیچ نەبێ
گۆڕێکی بێ
تا خاک
مانای خۆی لەدەست نەدا
وەکو مرۆڤ
،،،،نامۆ، 2009،،،،،،،
[/size]