بابه‌ت: نــــامـــــهی یـــه‌کـــه‌م بــۆ شـێـتـهکــــهم
[size=16]سڵاو شێته‌كه‌م. ئه‌ی كچه جوانه نازداره‌كه.
ئه‌مڕۆش هاتوومه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌م كۆشكه چكۆلهمان هه‌تا چه‌ند رسته‌یه‌ك بنووسم و گله‌یی له دووریت بكه‌م و جارێكی تر پێت بڵێمه‌وه ئه‌ی شێته‌كه‌م،، ئه‌ی كچه جوانه‌كه كه ده‌ڵێی له ولاَتی به‌فر و پاكی و سه‌داقه‌ته‌وه هاتووی خۆشم ده‌وێی و ته‌واو بوونی ئه‌م دووریه سه‌خته گه‌وره‌ترین ئاواتی ژیانمه له ئێستادا.
كه‌سم ، باوه‌ڕ بكه منیش نازانم چۆن سوپاسی تۆ بكه‌م بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌سته پاك و بێگه‌رده‌ت به‌رامبه‌ر به من. زۆر جار بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ترسم من شیاوی ئه‌و هه‌سته‌ی تۆ نه‌بم. چون به راست هه‌ستی تۆ و ده‌روونی تۆ زۆر گه‌وره‌یه.شێته‌كه‌م، ئه‌ی كچه جوانه‌كه!
كچه نازداره‌كه، دووریت ئازارێكه سه‌خته له خۆیدا. بهلاَم گوڵم، هه‌ر چه‌شنه دوور كه‌وتنه‌وه‌یه‌ك لێت كه نه‌توانم قسه‌ت له گه‌ڵ بكه‌م یان كه‌متر قسه‌ت له گه‌ڵ بكه‌م زۆر سه‌ختتر و دژوارتره.
باوه‌ڕ بكه ئه‌و ساتانه‌ی لێت دوورم، ئه‌و ساتانه‌ی ناتوانم قسه‌ت له گه‌ڵ بكه‌م، سه‌ختترین ساته‌كانی ژیانی منه. له‌م دۆخه‌ی من و تۆ تێیداین لانیكه‌م ئه‌م دونیا دیجیتاڵییه ئه‌نته‌رنێتییه شوێنێكه كه من و تۆ پێكه‌وه گرێ ده‌داته‌وه، ئه‌و كاته‌ی له‌و شوێنه‌ش داببڕێین ناخۆشترین كاته. چون لێره‌دایه ئێمه له حاڵی یه‌ك ئاگادارین و لانیكه‌م هه‌ستی خۆشه‌ویستی خۆمان بۆ یه‌ك ده‌رده‌بڕین.
شێته‌كه‌م، خۆشم ده‌وێی [/size]