بابه‌ت: كفتو كؤيه ك له كه ل شه يتان..تا ئيستا بينيوته
په‌نا به خودای باڵاده‌ست
***** سڵاوی خوداتان لێبێت *****
هیچ كه‌سێ پارێزراو نیه له فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی شه‌یتان جگه له پێغه‌مبه‌ران ( درودی خوایان لێبێت ) , وه شه‌یتان هه‌موو كاتێك ووتوێژ له گه‌ڵ ئاده‌میزاد ده‌كا , به هه‌موو توانایه‌كی خراپه‌كان جوان ده‌كات , مرۆڤی ژیر له خشته ده‌بات , ئیتر هه‌ر بیرێكت بۆ هات پێچه‌وانه‌ی په‌یامی خوا بێت خۆتی لێ بپارێزه و گوێڕایه‌ڵ مه‌به بۆ هه‌واو هه‌وه‌س ,
جا مامۆستا ( قه‌ره‌نی ) باسی ئه‌م وت‌و وێزه‌ی نیوان خۆی و شه‌یتان كردویه‌تی بۆمان باس ده‌كات .
به هیوای ئه‌وه‌ی ببێته په‌ند به‌ر له‌وه‌ی ئه‌زمونمان بكات .
بابه‌یه‌كه‌وه بچینه ناو ئه‌م وتووێزه‌ی مامۆستا قه‌ره‌نی له گه‌ڵ شه‌یتاندا //
له شه‌وێكدا ووتووێزم له‌گه‌ڵ شه‌یتانی ده‌ركراودا كرد , كاتێك گوێ بیستی بانگی به‌یانی بوو ویستم بڕۆم بۆ مزگه‌وت ,
ووتی : شه‌وێكی درێزت له پێشه جارێ بخه‌وه .
ووتم : ده‌ترسم نوێزی فه‌ڕزم له‌ده‌ست بچێ .
ووتی: هێشتان كات درێزه‌و فراوانه .
ووتم : ده‌ترسم نوێزی به كۆمه‌ڵم له ده‌ست بچێ .
ووتی : گوێ ڕایه‌ڵی له‌سه‌ر خۆت توند مه‌كه له .
ئیتر هه‌ڵنه‌ستام تا ڕۆز هه‌ڵهات .
به چرپه پێی ووتم : په‌شیمانی ده‌رمه‌بڕه له‌وه‌ی له‌ده‌ستت دا , ڕۆز هه‌مووی كاته تۆڵه‌ی بۆ بكه‌وه .
دانیشتم ووتم با هه‌ندێك زیكر‌و یادی خودا بكه‌م , ده‌فته‌ری فیكر‌و خه‌یاڵاتی بۆ كردمه‌وه .
ووتم : سه‌رقاڵت كردم .
ووتی : لێی گه‌ڕێ با بۆ شه‌و بێ .
نه‌خشه‌م دانا بۆ تۆبه كردن .
پبَی ووتم : تام و چێز له گه‌نجایه‌تی وه‌ربگره .
ووتم : له مردن ده‌ترسم .
ووتی : جارێ ته‌مه‌نت بچوكه , له‌ده‌ستی ناده‌ی .
چوم قورئان له‌به‌ر بكه‌م .
ووتی : ڕوحت گه‌ش بكه‌وه به گۆرانی .
ووتم : حه‌ڕامه .
ووتی : هه‌ندێك له زانایان ڕێیان پێ داوه .
ووتم : فه‌رموده‌كانی حه‌رام بوونم له‌زێر ده‌ستدایه .
ووتی : هه‌مووی بێ هێزه .
ئافره‌تێكی جوان ڕه‌ت بوو , چاوم داخست .
ووتی : چی یه له سه‌یر كردنی هیچ هه‌یه ؟
ووتم : سه‌یركردنی مه‌ترسیداره .
ووتی : ده‌باشه بیر له جوانیه‌كه‌ی بكه‌وه , خۆ بیر كردنه‌وه ڕێ پێدراوه .
چووم ئامۆزگاری خه‌ڵك بكه‌م .
ووتی : خۆت مه‌تۆقێنه .
ووتم : سودی بۆ به‌نده‌كان تیایه .
ووتی : ده‌ترسم به‌ناوبانگ بیت , ئه‌مه‌ش خراپترینی خراپه‌یه .
ووتم : هه‌ڵوێستت چی یه به‌رامبه‌ر هه‌ندێك كه‌سایه‌تی ؟
ووتی : وه‌ڵامت ده‌ده‌م به گشتی و به تایبه‌تی .
ووتم : ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ؟
ووتی : كوشتمی به‌و ووته‌ی كه ده‌ڵێ / ده‌ست به سوننه‌و قورئان بگرن جگه له‌مه نیه هیچ حه‌ل .
ووتم : ئیبن ته‌یمیه ؟
ووتی : ڕۆزانه لێدانه‌كانی له‌سه‌ر سه‌رمه .
ووتم : بوخاری ؟
ووتی : ماڵم سوتاوه به په‌رتوكه‌كانی.
ووتم : حه‌جاج ؟
ووتی : زیاننامه‌ی دڵخۆشیه و به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی بۆ ئێمه چاره سه‌ره ڕیزی زۆره وه‌ك سه‌ری تاج .
وتم : فیرعه‌ون ؟
ووتی : له‌سه‌ر ئێمه‌یه بۆ ئه‌و هه‌موو یارمه‌تی و عه‌ون .
ووتم : صلاح ا‌لدین ؟
ووتی : لێی گه‌ڕێ قوڕی به‌سه‌ر ئێمه‌كرد به سه‌رخستنی دین.
ووتم : موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدول وه‌هاب ؟
ووتی : به هۆی بانگ خوازیه‌كه‌ی سینگمی گڕگرت , سوتاندمی به هه‌موو ئه‌ستێره‌ی پرژان .
ووتم : ئه‌بو جهل ؟
ووتی : له گه‌ڵی برایه‌تی و خزمایه‌تیمان هه‌یه , كاری ده‌كه‌ین بۆ سه‌هل .
ووتم : ئه‌بو له‌هه‌ب ؟
ووتی : ئێمه له گه‌ڵیدان بۆ هه‌ر كوێیه‌ك بڕوات .
ووتم : لینین ؟
ووتی: له ئاگر به‌ستومانه‌ته‌وه له گه‌ڵ ستالین .
ووتم : گۆڤاری داوێن پیس و خراپه ؟
ووتی : ئه‌وه بۆ ئێمه شه‌ریعه‌ته .
ووتم : زیكری ئێوه چی یه ؟
ووتی : گۆرانی .
ووتم : كرده‌وه‌تان ؟
ووتی : ئاسایش و, دڵنیایی .
ووتم : ڕات چیه به‌رامبه‌ر بازاڕ ؟
ووتی : دڵی خه‌ڵكی بۆ لێده‌ده‌ین , وه براده‌ران له‌وێ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه ده‌یانگه‌یه‌نین به نیاز و ڕاز .
ووتم : چۆن خه‌ڵك گومڕا ده‌كه‌ی ؟
ووتی : گومان , تیاترۆ , دڵنیایی , گۆرانی , به شه‌هوه‌ته‌كه‌ی .
ووتم : چۆن ئافره‌تان گومڕا ده‌كه‌ی ؟
ووتی : لاسایی كردنه‌وه , ته‌رك كردنی فرمانه‌كان , كردنی حه‌رامه‌كان , سفوریه‌كه‌ی .
ووتم : زاناكان چۆن گومڕا ده‌كه‌ی ؟
ووتی : به ئاره‌زوی ناو ده‌ركردن , سه‌رسوڕمان , حه‌سودی , لوتبه‌رزیه‌كه‌ی .
ووتم : ئه‌ی خه‌ڵكی به گشتی چۆن گومڕا ده‌كه‌ی ؟
ووتی : به قسه‌ی وا كه هیچ نرخێكی نیه , به‌باس كردنی خه‌ڵكی , به قسه هێنان و بردن له نێو خه‌ڵك و هاوڕێیه‌كه‌ی .
ووتم : گه‌نجان چۆن گومڕا ده‌كه‌ی ؟
ووتی : به گاڵته‌و گه‌پ , شاردنه‌وه‌ی یاساكان و كردنی حه‌رامه‌كان , خۆشه‌ویستی , ئه‌ڤینی له‌گه دڵداره‌كه‌ی .
ووتم : چۆن بازرگانه‌كان گومڕا ده‌كه‌ی ؟
ووتی : به قه‌ده‌غه‌كردنی خێر‌و به‌خشین , زیاده‌ڕۆیی له ماڵ سه‌رف كردن , به ڕِیبا له كڕین و فرۆشتندا له دوكانه‌كه‌ی.
ووتم : هه‌ڵوێستت به‌رامبه‌ر حوكمڕانی جوله‌كه ( إسرائیل )چی یه ؟
ووتی :ئاگات له خۆت بێ له باس كردنی خه‌ڵك غه‌یبه‌ته , غه‌یبه‌ت كردن كاره‌ساته , ئیسرائیل وڵاتێكی خۆشه‌ویسته و له دڵ نزیكه .
ووتم : عیلمانیه‌ت ؟
ووتی : دڵنیاكردن و فڕوفێڵه , هه‌ر كه‌سێك ناوی نان ئه‌وه ناوی له من ناوه , بڕوامان گێڕاوه به عیلمانیه‌ت .
ووتم : هه‌ڵوێستت به‌رامبه‌ر بانگ خوازان ؟
ووتی : سزایاندام , ماندویان كردوم , پیریان كردوم , ئه‌وه‌ی من دروستی ده‌كه‌م ده‌یڕوخێنن , كاتێك گۆرانی ده‌ڵێم قورئان ده‌خوێنن , كاتێك دێم په‌نا ده‌گرن .
ووتم : ده ر‌باره‌ی ئیزاعه‌ی به‌ریتانی چی ده‌ڵێی ؟
ووتی : زه‌هری له ناو چه‌ورایی ده‌كه‌ین , جه‌نگ ده‌كه‌ین له نێوان عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ( جگه‌له عه‌ره‌ب ) , هه‌ڵی ده‌كێشین له‌سه‌ر سته‌ملێكراو و له سه‌ر سته‌م .
ووتم : چیت له قه‌له ڕه‌شه‌كه كرد ( ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه‌ی بووه پێشه‌نگ , بۆ قابیل كه هابیلی كوشت )؟
ووتی : به‌سه‌ر براكه‌یماندا زاڵ كرد تا كوشتی و ناشتی له زێر خۆڵ تا بزری كرد .
ووتم : چیت له قارون كرد ؟
ووتی : پێم ووت ئه‌م گه‌نجینه بپارێزه ئه‌ی كوڕی پیر , ده‌به‌یه‌وه خاوه‌ن نیشانه‌و كه‌سێتی وبیر.
ووتم : چیت به فیرعه‌ون ووت ؟
ووتم : ئه‌ی گه‌وره‌ی كۆشك , بڵێ ئایا سامانی میصرم نیه , مسۆگه‌ره سه‌ركه‌وتنت .
ووتم : چی ده‌ڵێی ده‌رباره‌ی مه‌ی خۆر ؟
ووتی : پێم ووت بخۆره‌وه ... لابه‌ری غه‌م و په‌زاره‌یه , ده‌رگای ته‌وبه‌ش دیاره هه‌موو كات واڵایه .
ووتم : چی ده‌تكوزێ ؟
ووتی : ئایه‌تی كورسی , دڵم پێی ته‌نگ ده‌بێ , به‌ند كردنه‌كه‌م درێزه ده‌كێشێ .
ووتم : خۆشه‌ویستترین خه‌ڵكی به‌لای تۆ كێن ؟
ووتی : گۆرانی بێزه‌كان , شاعیره‌كان فریو دراوه‌كان , سه‌رپێچی كاره‌كان , شێته‌كان , هه‌موو پیسه‌كی ئازاوه گێڕی .
ووتم : زیاتر ڕقت له كێ ده‌بێته‌وه له خه‌ڵكی ؟
ووتی : ئه‌هلی مزگه‌وته‌كان , كڕنۆش به‌ره‌كان , سوزده به‌ره‌كان , زاهیده‌كان , په‌رستیاره‌كان , جه‌نگاوه‌ره‌كان .
ووتم : په‌نا به‌خوا له تۆ , بزر بوو نه‌ما , هه‌روه‌ك بڵێی ڕۆچوبێ له خۆڵدا , ئه‌مه پاداشتی درۆزنانه .
دوا داوامان سوپاس و ستایش بۆ كردگار
[size=22]سه‌رچاوه : حوار مع الشیطان / لعائض بن عبدالله القرنی .
ئاماده‌كارو وه‌رگێڕانی :خوشكی به ریزم نوسه‌یبه میرانی
براتان بلند[/size][/size][/color]