بابهت: دەرباز یونس لە کۆڕەک تیڤی دەستی لە کار کێشایەوە
دەرباز یونس لە کۆڕەک تیڤی دەستی لە کار کێشایەوە
دوای تۆمار کردنی نزیکەی ( 35 ) بەرنامە لە سەتەلایتی کۆڕەک ئەمڕۆ 28.9.2009 دەرباز یونس ئامادەکار و پێشکەشکاری هەردوو بەرنامەی گەنج و لێنزی کۆڕەک دەست لە کار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی کۆڕەک تیڤی کرد .
سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆڕەک تیڤی هەواڵی دەست لە کار کێشانەوەی ( دەرباز یونس )ـی پشت ڕاست کردەوە و وتی : ئەمڕۆ بەیانی 28.9.2009 دەرباز یونس دەست لە کارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە بەڕێوبەری کۆڕەک تیڤی کرد ، هەر چەند تا ئێستا دەست لە کارکێشانەوەی دەرباز لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆڕەک تیڤی پەسەند نەکراوە بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت لە بەر سوور بونی خۆی ( دەرباز یونس ) ئەم دەست لە کار کێشانەوەەیە پەسەند بکرێت .
سەبارەت بەم هەواڵە دەرباز یونس لە لێدوانێکدا وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵەکە ڕایگەیاند بە هۆی خۆ ئامادەکردنی بۆ پڕۆژەیەکی هونەری گەورە دەستی لە کار کێشایەوە و لە بارەی پڕۆژەکە هیچ ڕونکردنەوەیەکی نەدا .
وا چاوەڕوان دەکرێت چەند کەسێکی گرنگی ناو هەمان کەناڵ لە دوای ( دەرباز یونس ) ـەوە بە هۆی ئەم پڕۆژە هونەریەوە دەست لە کار بکێشنەوە .
دیار نەقشبەندى
jabar jinfo