بابه‌ت: با كه‌مێك له‌گه‌ڵ خۆمان ڕاستگۆبین، ئه‌گه‌ر ئه‌كرێ...!
له پێناو ئه‌وه‌ی كه‌وا هه‌ست به خاڵه لاوازه‌كانی خۆمان بكه‌ین، وه به‌یه‌كه‌وه پلانێك بۆ بن بڕكردنی ئه‌و خاڵه لاوازانه دابنێین. به پێویستم زانی ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه بخه‌مه سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی تر....
هیچ كام له ئێمه نیه كه لایه‌نی ئیجابی و سلبی نه‌بێت به‌ڵام لایه‌نه‌كانیش ڕێژه‌ی دیاری كراوی خۆی هه‌یه به كه‌م و زۆری، جا ژیری ئێمه له‌وه‌وه ده‌رئه‌كه‌وێت كه به ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ خۆمان هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ین و چۆن خاڵی لاوازی به‌رامبه‌ر ئه‌بینین ئاواش خاڵی لاوازی خۆمان لێوه دیاربێت و له ئاوێنه ڕاسته‌قینه‌كانی ژیانه‌وه له خۆمان بڕوانین.
پێویسته ڕاستگۆبین بۆ ئه‌وه‌ی له‌مپه‌ره‌كانی زیان تێك بشكێنین، بۆ ئه‌وه‌ی جوانترین، بۆ ئه‌وه‌ی پاكتر بین، بۆ ئه‌وه‌ی......
من لێره‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه كه‌وا ئێمه‌ی هاوڕێ له‌م ته‌وه‌ره‌دا بتوانین به ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ خۆمان و یه‌كتردا ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ی كه هه‌مانه ده‌ری بخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌كانمان لاوازبێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه لای یه‌كتر، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه به ڕاستگۆیی خۆمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌ر.
لێره‌دا ئه‌پرسم : تۆ له‌كام ئاكاردا له خۆت ڕازی نیت؟ سێ له‌و خاڵانه‌ی زیانت بنوسه كه لێی ڕازی نیت و حه‌ز به نه‌مانی ئه‌كه‌یت.
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم