بابه‌ت: ئه‌و هۆكارانه‌ی كه پیاو له ژنه‌كه‌ی بێزاردهبێتو حه‌ز به ژنی تر ده‌كات
[size=16]ئه‌و هۆكارانه‌ی كه پیاو له ژنه‌كه‌ی بێزاردهبێتو حه‌ز به ژنی تر ده‌كات
1-
گرنگترین هۆكار كه هۆكارێكی زۆر سه‌ره‌كییه كاتێك ئه‌و دوو ره‌گه‌زه بإیاری هاوسه‌رگیری ده‌ده‌ن لێك تێنه‌گه‌یشتوون به‌بێ حاڵی‌بوون ئه‌م بإیاره ده‌ده‌ن.
2- هۆكارێكی زۆر به‌ربڵاو كه كهناڵو راگه‌یاندنه‌كان بانگێشتی ئه‌وه ده‌كرێ كه گوایه سه‌رژمێری ئافره‌تان كراوه پیاوان ئه‌وه‌نده‌یان ئافره‌ت به‌رده‌كه‌وێ وه‌ك شوانێك كه چه‌ند مهإێكی بخرێته بهردهستو پیاوانیش به‌هه‌لی ده‌زانن ژنی به‌لاشیان دهستكهوێتو واده‌زانن ئه‌م ژنه جۆرێكی تره جیاوازه له ژنه‌كه‌ی خۆی.
3- كاتێك ئه‌و خێزانه منداڵیان ده‌بێت پیاو منداڵه‌كان به هی خۆی داده‌نێ، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی ماندو ناكات له‌گه‌ڵیان، ژن به به‌رپرسی یه‌كه‌م داده‌نێ له په‌روه‌رده یان وه هه‌موو ماندوبوونهكه بۆ ژن به‌جێ دههێڵێو ژن سه‌رقاڵ دهبێتو پیاو ته‌نها بیر له رابواردنی خۆی ده‌كاته‌وه‌و په‌ناده‌بات بۆ ژنێكی تر.
4- ژن به‌هۆی سه‌رقاڵییه‌وه رووخساری خۆی فه‌رامۆش دهكاتو ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ بێزاری پیاو بۆ نموونه جارێك پیاوێك بۆ ژن دهگهإا، لێم پرسی ژنت هه‌یه؟ وتی به‌ڵێ ژنم هه‌یه، به‌ڵام سه‌یاره‌م كإیوه رووخساری ژنه‌كه‌م بۆ پێشی سه‌یاره ناگونجێ بۆیه ژن ده‌هێنم.
5- ژن زۆرجار ناتوانێت مامه‌ڵه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ده‌روونی پیاوه‌كه‌یدا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، پیاوانیش ده‌یانه‌وێت هه‌ڵسوكه‌وتی ژنه‌كانیان به‌ویستی ئه‌وان بێت (ئه‌م هۆكاره‌ش) له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتووه كه (جولیا سمیس) له زانكۆی میامی له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیداوه.
6- هه‌روه‌ها هه‌ندێ هۆكاری دی هه‌ن كه له دراماكانو بنكه‌كانی كاركردنه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن به‌ناوی یه‌كسانی‌و مافی ئافره‌تانه‌وه ئه‌مه‌ش وایكردووه ئافره‌ت ته‌نها وه‌ك جه‌سته‌یه‌ك سه‌یربكرێت، ئه‌م هۆكارانه ده‌بێته هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی ئافره‌ت نه‌ك به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان.
7- هۆكارێكی بنهإهتی كه له كۆمه‌ڵگاوه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه هانی پیاو ده‌ده‌ن له ژنه‌كه‌ی دووربكه‌وێته‌وه‌و به‌جێی بهێڵێ به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه گوایه تۆ ژنیتو دوای ژن ده‌كه‌وی، ده‌بێته هۆی بێزاربوونی پیاوه‌كه له خێزانه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌ندن به ئه‌زموونه‌كانی خێزان.
سه‌رچاوه ـ هاوڵآتی[/size]