بابه‌ت: نانسی عه‌جره‌م و كازم ساهر ئاهه‌نگێكی گۆرانی له میسر ده‌گێڕن
ئه‌ستێره‌ی لوبنانی نانسی عه‌جره‌م بۆ یه‌كه‌م جار، له‌میانی ئاهه‌نگێكی گۆرانی گه‌وره‌دا كه هه‌وارگه‌ی "ستیلا هایتس" له لێواری باكووری میسردا میوانداری ده‌كات و 24 ی ئه‌و مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای "مێگا ئێیژنسی"، له‌گه‌ڵ مۆزیكژه‌نی گه‌وره‌ی عێراق كازم ساهر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕی (ئێم بی سی) هونه‌ریدا هاتووه، ساهر له‌ڕێی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه به‌هۆی په‌یوه‌ندیبوونی به زیاتر له ئاهه‌نگێك له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، ده‌گاته میسر. پاشان ڕوو له لێواری باكوور ده‌كات. به‌ڵام نانسی له دوبه‌یه‌وه ده‌گاته قاهیره و ڕۆژی دوایی به‌هۆی پهیوهستبوونیهوه به ئاهه‌نگێكی گۆرانی له ئه‌بو زه‌بی ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌وێ.
بڕیار وایه ئاهه‌نگه‌كه به‌چه‌ند بڕگه‌یه‌كی گۆرانی ههمهجۆر ده‌ست پێبكات، بۆ ئه‌وه‌ی پاشان یه‌كه‌مجار نانسی بچێته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و 20 له به‌ناوبانگترین گۆرانیه‌كانی بچڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و كازم ساهر به سترینی 25 گۆرانی و هه‌ڵبه‌ست له باشترینی ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه له كاروانی هونه‌ریدا پێشكه‌شی كردوون، كۆتایی به‌ئاهه‌نگه‌که بێنێت. هه‌روه‌ها بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك له گۆرانیه‌كانی ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات كه بڕیار وایه له‌و ڕۆژانه‌ی داهاتوودا بكه‌وێته بازاڕه‌وه. شایه‌نی گوتنه كه ئاهه‌نگه‌كه ته‌نها له‌سه‌ر چه‌ند كه‌ناڵێك په‌خش ده‌كرێت كه كه‌ناڵی ئاسمانی میسری و كه‌ناڵی نایل لایف و كه‌ناڵی یه‌كه‌می لۆكالیه.
جێی باسه كه كازم ساهر ئاهه‌نگێكی هونه‌ری له میسر له بۆنه‌ی جه‌ژنی شنه‌ی با "شم النسیم"ی ڕابردوو، له بنكه‌ی موباره‌ك بۆ ئههانگ و هونه‌ر، زیندوو ڕاگرت. به‌لام نانسی له ئاهه‌نگه تهلهفیزیۆنیهكاندا له میسر له كاتی به‌شداریكردنیه‌وه له ئاههنگێكێ شه‌وانی ته‌له‌فیزیۆندا به‌ر له دوو ساڵ له گۆڕه‌پانی هونه‌ری میسریدا وننه.