بابه‌ت: ئه‌و هۆكارانه چین كه بۆ به‌ربه‌ست كردنی سكپڕی به‌كاردێ ؟
ده‌توانین ڕێگه‌و هۆكاره‌كان بكه‌ین به دوو به‌شه‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌ته به پیاوه‌كه یا ژنه‌كه : ١ – ئه‌و هۆكارو ڕێگه‌یانه‌ی كه پیاو ده‌سته‌به‌ری ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مانه‌ن :
أ – كۆندۆم : بریتییه له كیفێكی ( كیس ) لاستیكی كه توانای كشان و گه‌وره‌بونی هه‌یه ، پیاوه‌كه وه‌ك كیفێك ده‌یكا به‌چوك ( توڵ ) ی‌دا كه ناهێڵێ تۆوهخانهكان بچنه ناو دۆلاَنی ئافره‌ته‌كه‌وه ئه‌م كۆندۆمه بۆ یه‌كجار به‌كادێت . بهلاَم ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه بین كونی تێدا نه‌بێت .
ب _ تۆ‌و فڕێدانه ده‌ره‌وه‌ی دۆلاَن : بریتییه له هه‌ڵدانه ده‌ره‌وه‌ی تۆوهخانهكان بۆ ده‌ره‌وه‌ی دۆلاَنی ئافره‌ته‌كه پێش كۆتایی كرداری سێكسی به چه‌ند چركه‌یه‌ك ، كه هه‌ندێ كه‌س پێی ده‌ڵێن به‌ربه‌ست كردنی سروشتی .
ج _ كرداری بڕین ( پاكژ كردن ) : بریتیه له كرداری نه‌شته‌رگه‌ری بچوك كه تێیدا هه‌ردوو ( تۆوه جۆگه ) ده‌بڕدرێت كه دڵنیایی سه‌د له سه‌ده .
٢ – ئه‌و ڕێگاو هۆكارانه‌ی كه ژن پێی هه‌ڵده‌ستێت بۆ به‌ربه‌ست كردنی سكپڕی :
أ – ڕێگه‌ی سروشتی : واته دوركه‌وتنه‌وه له كرداری سێكسی له‌و ماوه‌یه‌ی كه هێلكه
خانه‌كان پێ ده‌گه‌ن و ده‌رده‌درێن و ئه‌گه‌ری پیتاندنی هه‌یه . كه له ڕاستیدا ئه‌م ڕێگه بریتیه له ڕێگه‌ی ( به‌ربه‌ستی ) سروشتی .
ب _ ڕێگه‌ی به‌ربه‌ست كردنی دۆلاَنی ( الحاجز الهبلی ) : بریتییه له پارچه ئامێرێكی لاستیكی چاڵ كه پێش كرداری سێكسی له‌له‌شی ئافره‌ته‌كه‌دا داده‌نرێت ( جێگیر ده‌كرێت ) كه كونی مناڵدان ده‌گرێ .
ج _ له‌وله‌ب : ئه‌م ئامێره له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه داده‌نرێت كه زۆرجار بۆ ماوه‌ی ساڵێك یان زیاتر جێگیر ده‌كرێ كه چه‌ندین جۆری هه‌یه . هه‌ندێ جار ئه‌م ( له‌وله‌ب ) انه هۆڕمۆنی له‌گه‌ڵدایه بۆ گۆڕانكاری و كاركردنه سه‌ر چالاكی مناڵدان و سپێرمهخانهكان.
د _ ڕێگه كیمیاییه‌كان : وه‌ك به‌كارهێنانی حه‌ب و كرێم و جیڵی تایبه‌ت به دۆلاَنی ژنه‌كه كه پێش هه‌ر كردارێكی سێكسی به‌كار دێت . كه تێكه‌ڵ كراون به مادده‌ی كیمیایی و ئه‌و ماددانه‌ش ده‌بنه هۆی كوشتنی سپێرمه‌كان .
ه _ حه‌بی جڵه‌وگیری ( حب من‌ع الحمل ) : بریتییه له هۆڕمۆنی ( ئه‌سترین و پڕۆجسترۆن ) به ڕێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ، ئه‌م هۆڕمۆنانه ده‌بنه هۆی ڕێگرتنی هێلكه‌دانه‌كان له ده‌ردانی هێلكه .
و _ ده‌رزی پڕۆجیسترۆن : ئه‌م ده‌رزییه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ( ٣ مانگ ) كارده‌كات واته هه‌ر سێ مانگ جارێ یه‌ك ده‌رزی له‌خۆی ده‌دات .
ی _ ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری : واته گرتنی یان بڕینی هێلكه جۆگه به‌مه‌به‌ستی نه‌گه‌یشتنی هێلكه‌كان بۆ مناڵدان و هێلكه جۆگه .
++ ئایا بۆچی هه‌ندێ جار حه‌بی جڵهگیری ( به‌ربه‌ست كردنی سكپڕی ده‌سته‌كه‌ی ( ٢١ حه‌به ) یان ( ٢٨ حه‌به ) وه چۆن به‌كار دێت ؟
وهلاَم / خواردنی حه‌بی جڵه‌وگیری به‌ڕێگه‌یه‌كی ڕاست و دروست چاكترین ڕێگه‌ی به‌ربه‌ست كردنی سكپڕییه . له‌هه‌مان كاتیش‌دا چاك وایه به‌كارهێنانی حه‌بی به‌ربه‌ست
كردن له‌ژێر چاودێری و ئامۆژگاری پزیشك یان مامانی شاره‌زا یان پسپۆڕی ژناندا به‌كاربهێنرێت ز ئه‌م حه‌به له پاكه‌تدا له‌دوو شێوه‌دا ده‌رده‌كه‌ون :
جۆرێكیان ٢١ حه‌به جۆره‌كه‌ی تری ٢٨ حه‌به ، ئه‌وه‌ی له ٢١ حه‌ب پێك هاتوه به‌م شێوه‌یه به‌كاردێت ك یه‌كه‌م حه‌ب له پێنجه‌م ڕۆژی سوڕی مانگانه‌وه به‌كاردێنێت و له به‌كارهێنانی به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو ته‌واو ده‌بێت ، پاشان هه‌فته‌یه‌ك ڕاده‌وه‌ستێت كه ئه‌و هه‌فته‌یه كاتی سوڕی مانگانهكهیه . به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و كاته‌ی له به‌كارهێنانی حه‌ب ده‌وه‌ستێته‌وه سوڕی مانگانه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات. خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژێك حه‌به‌كه‌ی بیر چوو بیخوات ، ئه‌وا پێویسته ڕۆژی دوایی دوو حه‌ب بخوات .
بهلاَم جۆری ( ٢٨ حه‌ب ) هكه هه‌روه‌ك چۆن پێشتر باسمان به‌هه‌مان شێوه له پێنجه‌م ڕۆژی سوڕهكهوه ده‌ست پێ ده‌كات تاكو ٢١ حه‌ب ته‌واو ده‌بێت . بهلاَم ئه‌گه‌ر تێبینی بكرێ حه‌وت حه‌به‌كه‌ی تر ڕه‌نگیان جیاوازه ( ڕه‌نگاوڕه‌نگن ) كه له خواردنی ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو هه‌مووی ته‌واو ده‌بێت . به‌و شێوه‌یه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێ مناڵی ببێ و ده‌ست له ( جڵه‌وگیری ) بهربهستكردنهكه هه‌ڵده‌گرێت ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت .