بابهت: <<<< ..... دڵــم بــــــــێ تــۆ ..... >>>>
[size=33] دڵــم بـــێ تــۆ[/size]
[size=16]
دڵــم بـــێ تــۆ بــیــابــانـــە نــەمـامــێـــک تـێـیـا نـــاڕوێ
دەریــایەکە پـڕ فرمـــێــسک ئـــازار تــێـیا دێت و دەچـــێ
دڵـــم بـێ تــۆ ئاسمـانێـــکە پــان و بـەرین بــێ ئــەستێرە
وەک تـــاوانبار بــــە بــێ توانا بۆ جـوانیەکەی تۆ ئەسیرە
دڵـم بـــێ تۆ وەک پــایزە پەڕەی گـــوڵ هــەڵ دەوەرێنـــێ
بـەهار تێیـا ســـەوز نــابــی گەر فـەلـەک تۆ لە من بسێنێ
دڵـم بـێ تـۆ وەک هــەتیوە کەس دەست بــە سەریا نـاهێنێ
بـــاوەشـــی پڕ ســۆزی دایــەش مــەگەر لــە خــەوا ببینێ
دڵـــم بـــێ تۆ کێڵگەی غــەمــە تەنـها خەفەت بەرهەم دێنێ
هــــەتا ئــاوا بە بــێ تۆ بـــم مەحـــاڵە خــەفــەت واز بێنێ
دڵـــم بـــێ تۆ کۆست کەوتو وە دایـم ڕەنگی ڕەش ئەپۆشێ
هیچ ڕەنگێکی ئاڵاو واڵانەی توانیوەکە نەهێڵێ مەی بنۆشێ[/size]
[size=16] فرمێسکی گوڵ
[/size]