بابه‌ت: پــرســـه‌ی حـــه‌زێـــکی نـــوێ
پــرســـه‌ی حـــه‌زێـــکی نـــوێ
ئه‌مشه‌و پرسه‌ی حه‌زێیکی نوێ له‌ناخمدا به‌رێ ئه‌کرێ
به‌هاری دڵ بوو به‌خه‌زان گه‌ڵا گه‌ڵا هه‌ڵ ئه‌وه‌رێ
خۆشیت له‌دڵ و ده‌روون تۆران یاره‌بی خودا بتگرێ
ده‌ست له ئه‌ژنۆ و چاو به‌گریان ئاخ له‌م دڵه بۆ نامرێ
هاوار هاوار له‌م ئازاره هاوار له‌دڵی بێ چاره
کوا دڵسۆزێک شادی بینێت له‌گۆرنێ خه‌م و په‌ژاره
خاکی روحم به‌گاسنی بێوه‌فای خۆت مه‌کێڵه
که‌رۆیشتی ته‌نیا مه‌رۆ وه‌ره و دڵم ده‌ربهێنه
بۆ هه‌میشه بادڵی من ئوقره بگرێ له‌یه‌ک شوێنه
ئه‌وسا ئاسان له یاد ئه‌کرێم له‌م ژینه پر له برینه
هۆنراوه : پشتیوان عوبێد
به‌رواری نوسین : 5:10:2009