بابه‌ت: ژیان نامه‌ی هونه‌ر مه ندی گه‌وره (حه‌سه‌ن زیره‌ك )
[size=16]رۆژی 26 /6 هه‌موو ساڵێك ساڵیادی كۆچی دوایی هه‌نه‌رمه‌ندی كۆچكردو مامۆستای به‌سته‌و مه‌قامی كوردی حه‌سه‌ن زیره‌كه
مامۆستای بلیمه‌ت و ده‌نگ دلێری ڕه‌سه‌نی به‌سته‌ی كوردی و هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئاوازای نه‌ته‌وایه‌تی‌و خۆماڵی . ناوی حه‌سه‌نه و نازناویشی ئه‌سه‌دی بۆكانییه و به زیره‌ك ناوی ده‌ركردووه, باوكی ناوی عه‌بدوڵڵایه و ناسراو بووه به عهبهزله . دایكی ئامینی ناوه و دوو برای هه‌بووه به ناوی حه‌مه ئه‌مین و حاجی حوسێن و خوشكێكیشیان هه‌بووه به‌ناوی سارا. زیره‌ك له گه‌ڕه‌كی قه‌ڵا له كۆڵانی به‌رمزگه‌وتی جامیعه له دایك بووه. هه‌رله منداڵییه‌وه ژیانێكی زۆر ناخۆش و تاڵی هه‌بووه و به بێكه‌سی و هه‌ژاری و ئاواره‌یی ژیانی بردۆته سه‌ر. كاتێك ته‌مه‌نی 27 سالاَن بووه چووه بۆ شاری پێنجوێن و له وێشه‌وه بۆ سلێمانی و لهوێِشهوه بۆ كه‌ركووك، پاشان ده‌چێته به‌غدا و له‌وێ ده‌بێته شاگرد له ئوتێل (الشمال الكبیر) له‌و ئوتێله‌دا به ده‌م كاره‌وه جاروبار گۆرانی وتووه: گۆرانی كیژان ده‌چنه مێرگۆڵان و ده‌سماڵ حه‌ریری سووره ...
له‌و كاته‌دا مام جه‌لال له به‌غدا خوێندكاری زانكۆ ده‌بێ و له ژوورێكی ئه‌و ئوتێله‌دا ده‌بێت و ده‌نگی زیره‌كی زۆر لا خۆش ده‌بێ و ده‌یبا بۆ ڕادیوی به‌غدا و له ڕادیۆ به مانگی 6 دینار داده‌مه‌زرێ و مانگ له‌دوای مانگیش موچه‌كه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێت . به‌مجۆره زیره‌ك چه‌ند ساڵ له غه‌ریبی و له به‌غدا ده‌مێنێته‌وه...
زیره‌ك له ساڵی 1958 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران و له‌و ساڵه‌دا له ڕادیۆ كوردی تاران داده‌مه‌زرێ و بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك به زمانی كوردی (نێو سه‌عات به له‌هجه‌ی سۆرانی و نێو ساعه‌ت به له‌هجه‌ی كرمانجی) به‌رنامه بڵاو ده‌كاته‌وه و هه‌ر له‌وێش ده‌ست ده‌كات به تۆمار كردنی گۆرانییه‌كانی. زیره‌ك له هه‌مان ساڵدا له‌گه‌ڵ خانمی میدیای زه‌ندی ژیانی هاوسه‌ریی پێكهێناوه‌و دوو كچیان هه‌بووه به ناوه‌كانی مه‌هتاب و ئاره‌زوو...
زیره‌ك له ساڵی 1962 ڕادیۆی كوردی له شاری كرماشان داده‌مه‌زرێ و زیره‌كیش ده‌چێت بۆ ڕادیۆی كرماشان و له‌وێ ئۆركێسترایه‌ك به‌ناوی خۆی دروستده‌كات كه له 5 كه‌س پێك هاتبوون،
زیره‌ك به‌هاوكاری ئه‌و ئۆركێسترایه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك گۆرانیان تۆمار كردووه تا ساڵی 1966، پاشان له رادیۆی ناوبراو موچه‌كه‌ی زیره‌ك ده‌بڕن به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه گوایه زیره‌ك نزیكه‌ی هه‌زار گۆرانی تومار كردووه . ئه‌و قسه‌یه له سه‌ر ڕۆحی ناسك و پڕ هه‌ستی هونه‌روه‌ری مه‌زن حه‌سه‌ن زیره‌ك زۆری كاریگه‌ری ده‌بێت و ناچار ڕادیۆ به‌جێ دێڵێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق. پێش ئه‌وه‌ی بگاته شاری به‌غدا پۆلیس ده‌یگرێ و ماوه‌ی 18 مانگ له زیندان ده‌مێنێته‌وه ، دوا یی ئازادی ده‌كه‌ن و پاش ئازاد كردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران و ئه‌مجاریش ساواكی حكوومه‌تی شا ده‌یگرن و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری ده‌ده‌ن و پاشان ئازادی ده‌كه‌ن، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له گوندی مه‌لائه‌حمه‌دی سه‌ربه‌شاری (بانه) چایخانه‌یه‌ك داده‌نێ و ماوه‌یه‌ك له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. له دوای چه‌ند ساڵێك له‌وێش ده‌ڕوا و ڕوو ده‌كاته شاری مه‌هاباد و له‌وێوه ده‌چێ بۆ شاری شنۆ تا ساڵی 1972 هه‌تا نه‌خۆش ده‌كه‌وێ هه‌ر له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. زیره‌ك له شنۆ خۆی به وتنی گۆرانی و تۆمار كردنی شریته‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات و پاش ماوه‌یه‌ك تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر ده‌بێت ، بههۆَی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه ده‌چێته‌وه شاری بۆكان و له‌وێ له نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ده‌كه‌ن بهلاَم به‌داخه‌وه سه‌ركه‌وتوو نابێت و چاك نابێته‌وه. زیره‌ك له 4 ی پووش په‌ڕی 1351ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر 1972زاینی ، كۆچی دوایی ده‌كات ، یه‌كه‌م جار له گۆڕستانی بۆكان ده‌ینێژن و پاشان له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی و پێداگرتنی دایكی له داوێنی كێوی ناڵه‌شكێنه له په‌نا گۆڕی (چاكهچكۆڵه) دیسان ده‌نێژرێته‌وه...
37 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی حه‌سه‌ن زیره‌ك گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی كوردا تێده په‌ڕێ، بهلاَم هێشتا كۆرانی و ئاوازه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئاوێنه‌ی خه‌یاڵ و هه‌ستی به‌شێك له كوردستانه.
به‌قه‌وڵی گۆرانی شاعیریش
هه‌موو وه‌زنێكی گورانی، له توولانی هه‌تا كورتـــی
به سه‌ر په‌نجه‌ی هونه‌ر كردت به دیلی كۆششی زاڵت !
[/size].radionawa.com