بابه‌ت: سه‌رئێشه چییه‌و هۆكاره‌كانی چین؟
[size=19] سه‌رئێشه چییه‌و هۆكاره‌كانی چین؟
ابن القیم الجوزی (ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) كه ناسراوه به پزیشكی ده‌رون پێناسه‌یه‌كی زۆر جوانی سه‌رئێشه‌و هۆكاره‌كانی تووش بوونی ده‌كات له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا, وه به‌پێی پێناسه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رئێشه دیارده‌ی نه‌خۆشییه نه‌ك نه‌خۆشییه‌كی سه‌ربه‌خۆ, جا ده‌فه‌رموێت:
( ژانه سه‌رو سه‌ر ئێشه بریتییه له ئازارێك كه له به‌شێكی سه‌ر یان هه‌موویدا دروست ده‌بێت
جوودی
جا ئه‌گه‌ر له لایه‌كی سه‌ردابوو پێی ده‌وترێت(شه‌قیقه), وه ئه‌گه‌ر هه‌موو سه‌ری گرتبووه‌وه پێی ده‌وترێت(بيضة) یان (خوده) به‌هۆی لێكچوونی به خوده‌ی چه‌ك كه هه‌موو سه‌ر ده‌گرێته‌وه, وه هه‌ندێك جار له‌وانه‌یه پشتی سه‌ر یان پێشه‌وه‌ی سه‌ر بگرێته‌وه‌و بێشێ, وه جۆره‌كانی زۆره‌و هۆكاره‌كانیشی جیاوازه. وه ڕاستێتی سه‌رئێشه بریتییه له گه‌رم بوونی سه‌ر به هۆی ئه‌و هه‌ڵم و هاڵاوهوه كه تیایدایه‌و به دوای ده‌رچه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت تا لێی ده‌رچێته ده‌ره‌وه‌و هیچ رێگایه‌كیش نادۆزێته‌وه ناچار ئازار دروست ده‌كات و دهیئێشَنێت, هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر شله‌یه‌كی ناو ده‌فر گه‌رم بكرێت داوای ده‌رچه‌یه‌ك ده‌كات, جا هه‌موو شتێكی شێ دار ئه‌گه‌ر گه‌رم بكرێت پێویستی به جێگا‌و شوێنێكی فراوانتر ده‌بێت له‌و شوێنه‌ی كه تیایه‌تی, خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌كه له ناو هه‌موو سه‌ردا بوو به جۆرێ نه‌یده‌توانی بڵاوبێته‌وه‌و حه‌ل بێت و له‌سه‌ردا هه‌ر ده‌هات و ده‌چوو ئه‌وا پێی ده‌وترێت(السدر).
وه هۆكاره‌كانی سه‌رئێشه زۆرن له‌وانه:
1- زاڵ بوونی یه‌كێك له چوار تهبیعهتهكه. (كه بریتییه له: زه‌مینی- ئاوی- هه‌وایی- ئاگری).
5- هۆكاره‌كه‌ی برینێكه له ناو گه‌ده‌داو سه‌ریش به‌هۆیه‌وه ژان ده‌كات, چونكه ده‌مارێك هه‌یه له مێشكه‌وه شۆڕبۆته‌وه‌و په‌یوه‌سته به گه‌ده‌وه.
6- هاڵاوو بایه‌كی چڕ‌و قورسه له گه‌ده‌وه سه‌رده‌كه‌وێت بۆ سه‌رو ئازای تووش ده‌كات.
7- یان هۆكه‌ی لوویه‌كه له‌سه‌ر ده‌مارێك له ده‌ماره‌كانی گه‌ده, جا له‌و كاته‌دا سه‌ر به‌هۆی ئازاری گه‌ده‌وه ده‌ئێشێت, ئه‌ویش به هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه.
8- یان جۆرێك سه‌رئێشه‌یه كه به هۆی پڕبوونی گه‌ده له خواردن دروست بووه, پاشان لارده‌بێته‌وه‌و هه‌ندێكی به دووری ده‌مێنێته‌وه‌و به هۆیه‌وه سه‌ر قورس ده‌بێت و ده‌ئێشێت.
9- دوای جیماع كردن دروست ده‌بێت ئه‌ویش به هۆی به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی لاشه, جا له‌و كاته‌دا زیاد له توانای خۆی گه‌رمی هه‌وای پێ ده‌گات.
10-یان سه‌رئێشه‌یه‌كه دوای ڕشانه‌وه‌و به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی گه‌ده دروست ده‌بێت, ئه‌ویش یان به هۆی زاڵ بوونی ووشك بوونه‌وه‌ی دروست ده‌بێت یان به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هاڵاوو هه‌ڵمی ناو گه‌ده‌وه كه سه‌رده‌كه‌وێت به‌ره‌و سه‌ر.
11- سه‌رئێشه‌یه‌كه به‌هۆی زۆر گه‌رمی كه‌ش و هه‌واوه دروست ده‌بێت.
12- به هۆی زۆر ساردی‌و چڕ بوونه‌وه‌ی ههڵَم له مێشك و ده‌رنه‌چوونی دروست ده‌بێت.
13- به هۆی شهونخونیو نه‌خه‌وتنه‌وه دروست ده‌بێت.
14- به‌هۆی په‌ستان خستنه سه‌ر سه‌رو هه‌ڵگرتنی شتی قورسه‌وه دروست ده‌بێت.
15- به‌هۆی زۆر قسه‌كردنه‌وه دروست ده‌بێت, كه به‌هۆیه‌وه هێزی ده‌ماغ لاواز ده‌بێت.
16- به هۆی زۆر جوڵه‌و وه‌رزشی زیاد له سنوور دروست ده‌بێت.
17- به هۆی دیارده ده‌رونییه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت له خه‌م و خه‌فه‌ت و دڵتهنگیو وه‌سوه‌سه‌و بیركردنه‌وه‌ی خراپ.
18- به هۆی برسێتی زۆره‌وه, چونكه ههڵمهكانی ناو گه‌ده هیچ شتێك نابینێته‌وه كاری له‌سه‌ر بكات, له‌و كاته‌دا زۆر ده‌بێت و سه‌رده‌كه‌وێت بۆ ده‌ماغ و ئازاری ده‌دات.
19- به هۆی وهرهمێكهوه كه له ناو په‌رده‌كانی دهماغدایه, به‌جۆرێك خاوه‌نه‌كه‌ی وا هه‌ست ده‌كات كه ده‌ڵێی چه‌كوشی ئاسن ده‌كێشرێت به سه‌ریدا.
20- به هۆی (تا)وه دروست ده‌بێت, به هۆی ئه‌وه‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی ناوی گڵپه ده‌سه‌نێت و ئازاری ده‌دات. والله أعلم). الطب النبوي
vazhin.tk
[/size]