بابه‌ت: هانی: نه‌مویست هه‌موو گۆرانییه‌كانم له‌سه‌ر ستایڵی عه‌ره‌بی بن
[size=16]
هانی: نه‌مویست هه‌موو گۆرانییه‌كانم له‌سه‌ر ستایڵی عه‌ره‌بی بن
گۆرانیبێژ هانی رایگه‌یاند "نه‌مویست لهئهلبومهكهمدا هه‌موو گۆرانییه‌كانم له‌سه‌ر ستایڵی عه‌ره‌بی بن، به‌ڵكو پێم باشبوو چه‌ندین ستایڵی تێدا بێت".
هانی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ی، له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند "له‌و ئه‌لبومه‌دا هه‌وڵمدا به‌هه‌موو ستایڵه‌كان گۆرانی بڵێم نه‌ك ته‌نها ستایڵی عه‌ره‌بی، بۆیه توانیم ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌م"، هه‌روه‌ها وتیشی "سوپاسی زۆری ئه‌و گوێگرانه ده‌كه‌م كه ئه‌لبومه‌كه‌یان به‌دڵ بوو".
هانی ئاشكرایكرد كه جگه له‌وه‌ی گۆرانی (سه‌ندرێلا)ی كلیپكردووه له‌م كاته‌دا به‌رنامه‌ی نییه هیچ گۆرانییه‌كی دیكه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ی كلیپ بكات.
له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوو یه‌كه‌مین ئه‌لبومی گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هانی به‌ناوی (سه‌ندرێلا) بڵاوكرایه‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی لێكهوتهوه.
ئاوێنه[/size]