1

بابه‌ت: بــــۆهــــه‌مــیشه‌ جێتان هێشتم

بــــۆهــــه‌مــیشه‌ جێتان هێشتم

هاوار له‌و ئازاره‌ سه‌خته‌ی که‌وا ئه‌مرۆ ئه‌م هه‌ژێنێ
خه‌می هاورێیه‌کی نوێیه‌و له‌ناخه‌وه‌ ئه‌م گرێنێ

پێنوسی ده‌ستم ئه‌له‌رزێ و په‌ری سپی ره‌ش ئه‌نوێنێ
ده‌ردی دووری و دابرانه‌ شاڵاوی مه‌رگ ئه‌‌هێننێ

هۆ دایه‌ گیان هۆ بابه‌ گیان ئێستا له‌ کوێن له‌چ شوێنێ
بۆ هه‌میشه‌ جێتان هێشتم ئاهم دوونیا ئه‌سوتێنێ

بابه‌گیان سه‌یری نیگام که‌ هه‌میشه‌ فرمێسک ئه‌رژێنێ
دایه‌ گیان سه‌یری ره‌نگم که‌ وێنه‌ی پایز خۆی ئه‌نوێنێ

له‌سۆزی دایک و باوکی خۆم بێ به‌ریبوم له‌م ژیانه‌
هه‌ر رۆژێکم مردنێکه‌ هاوار له‌م دڵه‌ وێرانه‌

خۆزگه‌ ئه‌خوازم بۆ مردن تابه‌ئێوه‌ شادبم دایه‌
له‌م دوونیایه‌ خۆشیم نه‌دی ئاخر رووحم بۆ ده‌رنایه‌

هۆنراوه‌: پشتیوان عوبێد
به‌روار: 11:10:2009
نه‌رویج


زور سو باس كاك بيشتيوان برام ئة كة م بو ئة و ديارية جوانة ى زور سو باس

دایـکی،،،ئازیــــــزو،،،،هـه‌رده‌م،،له‌یـــــادم
به‌خه‌یاڵی،،،خۆم،،،هه‌موو،،،،کات،،،،له‌لاتم
تۆ،،،بڵێـی،،، ڕۆژێـــک،،،هه‌روه‌کو،،جــاران
به‌دیـداری،،تۆ،،،شـــادبـم،،،بابه گيــــان

2

وه‌ڵام: بــــۆهــــه‌مــیشه‌ جێتان هێشتم

خۆزگه‌ ئه‌خوازم بۆ مردن تابه‌ئێوه‌ شادبم دایه‌
له‌م دوونیایه‌ خۆشیم نه‌دی ئاخر رووحم بۆ ده‌رنایه‌

هۆنراوه‌یه‌كی زۆر جوان و كاریگره‌ ،،، ده‌ستت خۆش بێت سیتا خان بۆ دانانی ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌ .. ده‌ستی كاك پشتیوانیش خۆش بێت بۆ نووسینی ، هه‌ربژین

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif

3

وه‌ڵام: بــــۆهــــه‌مــیشه‌ جێتان هێشتم

ده‌ست خۆش هۆنراوه‌یه‌كی زۆر جوانه‌

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

4

وه‌ڵام: بــــۆهــــه‌مــیشه‌ جێتان هێشتم

هۆنراوه‌يه‌کی زۆر زۆر جوانه‌ به‌هيوای ئه‌وه‌ی بێ به‌شمنان نه‌که‌يت سيتا خان ده‌ست خۆش بێت.

5

وه‌ڵام: بــــۆهــــه‌مــیشه‌ جێتان هێشتم

seta90 نووسی:

هۆنراوه‌: پشتیوان عوبێد
به‌روار: 11:10:2009
نه‌رویج
زور سو باس كاك بيشتيوان برام ئة كة م بو ئة و ديارية جوانة ى زور سو باس

[size=16]ئه‌و كاك "پشتیوان عوبێد"ه‌ ده‌ناسمه‌وه‌، یه‌كه‌مجار كه‌ ئینته‌رنێتم به‌كارهێنا سه‌ردانی ماڵپه‌ڕێكی كوردیم ده‌كرد ئه‌وكات ئه‌ویش له‌وێ ئه‌ندام بوو.
هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازم، ئینشائه‌ڵا هه‌میشه‌ باش ده‌بێت.[/size]

6

وه‌ڵام: بــــۆهــــه‌مــیشه‌ جێتان هێشتم

[center][size=16]سڵاو................ئه‌زیزانم
ده‌ست و چاوانت خۆش داده‌ گیان
به‌هیوای به‌رده‌وامیت ئه‌زیزم
هه‌ربژیت گیان

من پشتیوانم کاک س 21
هیوام شادیته‌  ره‌نگه‌ له‌ مه‌کۆی لۆڤی شێروان یه‌کمان ناسیبێت
هیوام شادیته‌ گیانه‌که‌م
کاتت پر خه‌نده‌ بێت باوانم
سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک
هه‌ربژین [/size][/center]

7

وه‌ڵام: بــــۆهــــه‌مــیشه‌ جێتان هێشتم

زۆر سوپاس  ئه‌زیزم
ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ به‌شداری کردنت
هیوادارم به‌دڵی تۆی ئه‌زیز بوبێت
کاتت پر خه‌نده‌ بێت 
ئاسوده‌بیت

دایـکی،،،ئازیــــــزو،،،،هـه‌رده‌م،،له‌یـــــادم
به‌خه‌یاڵی،،،خۆم،،،هه‌موو،،،،کات،،،،له‌لاتم
تۆ،،،بڵێـی،،، ڕۆژێـــک،،،هه‌روه‌کو،،جــاران
به‌دیـداری،،تۆ،،،شـــادبـم،،،بابه گيــــان

8

وه‌ڵام: بــــۆهــــه‌مــیشه‌ جێتان هێشتم

[size=16]هۆنراوه‌يه‌کی زۆر زۆر جوانه‌
هۆنراوه‌کانی کاک پشتوان هه‌موویان جوانن وه‌ک خاوه‌نه‌که‌ی
ده‌ستت خۆش بێ سیتا گیان به‌هیوام ته‌مه‌ن درێژ بی[/size]

ده‌ست خۆش

9

وه‌ڵام: بــــۆهــــه‌مــیشه‌ جێتان هێشتم

seta90 نووسی:

بــــۆهــــه‌مــیشه‌ جێتان هێشتم

بابه‌گیان سه‌یری نیگام که‌ هه‌میشه‌ فرمێسک ئه‌رژێنێ
دایه‌ گیان سه‌یری ره‌نگم که‌ وێنه‌ی پایز خۆی ئه‌نوێنێ

[size=16]به‌ڕاستی هۆنراوه‌كان زۆر زۆر جوان و كاریگه‌رن ده‌سته‌كانت خۆش  سیتا خان بۆ بڵاو كردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی ئه‌م هۆنراوه‌ به‌واتایه‌و جوانه‌ .
[/size]