بابه‌ت: بۆ ئه‌وانه‌ی نینۆكیان دریژه
[size=24]نینۆك سه‌رچاوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌و شتانه‌یه كه ده‌ستكاری ده‌كرێت‌و ژێر نینۆك ده‌بێته جێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی پیسی.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێی زانكۆی جۆرجیادا هاتووه، ئه‌و چێشتلێنه‌رانه‌ی نینۆكیان درێژه، ده‌بنه هۆی گواستنه‌وه‌ی زۆرترین نه‌خۆشی، ئه‌گه‌ر نینۆكی خۆیان بێت یان نینۆكی درێژی ده‌ستكرد.
نینۆك به‌شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی به‌كتریا‌و پیسی داده‌نرێت‌و هۆكاره بۆ ژه‌هراویی بوونی خۆراك، ئه‌و ژه‌هراوی بوونه‌ش هه‌ندێك كات ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدان، توێژه‌ره‌وان هه‌ستاون به‌ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌ویش به‌دانانی كه‌مێك قیمه‌ی گۆشت له‌ژێر نینۆكی هه‌ندێك خۆبه‌خش و داوایانلێكراوه به‌جوانی ده‌ستیان بشۆن و دواتر هه‌ستاون به‌پێوانه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر یه‌كێكیان له‌چۆنێتی پاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیان‌و بۆیان ده‌ركه‌وتوه ئه‌وانه‌ی نینۆكیان كورته‌و ده‌ستیان شتووه، كه‌مترین پیسی‌و به‌كتریا كۆبووه‌ته‌وه له‌ژێر نینۆكیاندا.
(مایكڵ دویل) ئاشكرایكرد، خاوه‌ن نینۆكی درێژ ڕێژه‌یه‌كی زۆری میكرۆب‌و پیسی له‌نینۆكدا كۆده‌كاته‌وه، بۆیه زۆر پێویسته ئه‌وانه‌ی چێشت‌و خۆراك ئاماده ده‌كه‌ن، ئاگاداری پاك‌و خاوێنی ده‌ست‌و نینۆكیان بن‌و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردندا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی بلاَونه‌بێته‌وه‌و نه‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سانی دیكه.[/size]