1

بابه‌ت: زۆر ده‌ترسم

بۆ رۆحی پاکی هونه‌ر مه‌ند

ئه‌رده‌ڵان به‌کر

باوکی دوین

به‌ جێت هێشتین

له‌ ئاوازی دڵه‌کاندا

له‌ جریوه‌ی باڵنده‌ ئاواره‌کاندا‌

  له‌  شنه‌ی بای به‌یانیاندا

له‌ سۆزی یادی ووشه‌کاندا

به‌جێت هێشتین

زۆر ئه‌ترسم

ئه‌و ترسه‌یه‌ ...هه‌موومانی گرتۆته‌وه‌

له‌ووڵاتی غه‌ریبیدا..............

به‌ بێ یاد

به‌ بێ وڵات

سه‌ر بنه‌ینه‌وه‌

\\\\

تاراوگه‌ی ئاواره‌کان شه‌ ڵه‌ژاوه‌

له‌ ئاکامی کو تو پڕی کوژانه‌وه‌ی

چرای ژینت

له‌ هه‌ستی غوربه‌تی نامۆ

له‌ ڕووی زه‌ردی نه‌وه‌کانی

وڵاتی ...سه‌ده‌ی شمشێر و

ڕووی هه‌زار ده‌رد

جه‌نازه‌که‌ت له‌ سه‌هۆل به‌ندانه‌

نوستووه‌

چاوه‌کانت گه‌ شتی تۆزی وڵاتێکیان

سپاردووه‌

به‌ره‌و وڵات هه‌نگاو ده‌نێن

ئاوازه‌کان هاوار ده‌که‌ن

دڵێکه‌....غوربه‌تی وڵاتێکی

هه‌ڵگرتووه‌

گولی ته‌مه‌ن...فرمێسکی خاک

ڕاوه‌ستاون

دوا ماڵ ئاواییت لێ ده‌که‌ن

سه‌بووری بۆ‌ ئازیزانت

ده رئه‌خه‌ن

زۆر ئه‌ترسم

له‌ وڵاتی غه‌ریبیدا سه‌ر بنێمه‌وه‌

به‌ بێ لاوا‌نه‌وه‌ی دایک و

به‌بێ قژ ڕنینی خوشک و

به‌ بێ فرمێسکی ئازیزان

تو خوا...توخوا ... له‌سه‌ر شۆسته‌ی

جاده‌کانی شاره‌که‌م

ئه‌گه‌ر هاتمه‌وه‌

ڕاوه‌ستن بۆ یه‌ک چرکه‌

بۆ ڕێزلێ نانی غۆربه‌ تم

من به‌رپرس نیم

من چاوێلکه‌ی چاوی عه‌شق و

من هۆنراوه‌ی عه‌شقی خه‌مم

چاوبگێڕن

جه‌نازه‌ی لاوێکی کورده

له‌ تاراوگه‌ی ئاواره‌کان

به‌ره‌و شاری..کۆشک و ته‌لار

ڕێ ده‌گرێت و

به‌رپرس نیه‌

باڵنده‌ی عه‌شقی خه‌مه‌

له‌هێلانه‌ی خاکی ژیان

بێ به‌رییه‌‌

2

وه‌ڵام: زۆر ده‌ترسم

[size=13]ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌ [/size]

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

3

وه‌ڵام: زۆر ده‌ترسم

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هۆراوه‌

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

4

وه‌ڵام: زۆر ده‌ترسم

هاورێی به‌رێز کاکه‌ ره‌وشت گیان
ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و هۆنراوه‌ جوانه‌
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت
کـــاتت شـــــاد و ئــــــــاسـوده‌ بیت ئـــــه‌زیـــــزم
هـــــــــاورێت ،،،،،
حسێن  خۆشناوو

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

5

وه‌ڵام: زۆر ده‌ترسم

جوانه‌ ده‌سته‌كانت خۆش بیت

http://www.orkutguys.com/comments/beautiful/images/beautiful.gif
ئێستاكه تۆ، له من ونى منيش له تۆ،دورو وونم!
پێوانه‌ى رێگاى نێوانمان چه‌ند بستێكه ،
نه خۆزگه‌م ده‌ستى پێده گات نه‌ده‌نگم ده‌گاته لات!

6

وه‌ڵام: زۆر ده‌ترسم

[size=24]زۆر زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌کانی ئێوه‌ی به‌رێزم سوپاس بۆتۆش کاك حوسێن گيان.[/size]

7

وه‌ڵام: زۆر ده‌ترسم

بةراستی هونراوةیةکی زور زور خؤشة سةرکةوتوبیت کاک رةوشت

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

8

وه‌ڵام: زۆر ده‌ترسم

زۆر سوپاست ده‌که‌م ڕه‌نگين خان هيوادارم به‌دڵت بوبێ..

9

وه‌ڵام: زۆر ده‌ترسم

[size=16]ده‌سته‌کانت خۆش بێ کاک ره‌وشت گیان
سه‌رکه‌توو بی .....
کاکه‌ ئه‌رده‌لان به‌جێی هێشتین  به‌داخه‌وه‌
خوای لێی خۆش بێ ئینشالله‌ به‌به‌هه‌شت شاد ده‌بێ
دووباره‌ رێزمان هه‌یه‌ بۆ تۆی به‌رێز ... [/size]

ده‌ست خۆش

10

وه‌ڵام: زۆر ده‌ترسم

[size=24]زۆر سوپاست ده‌که‌م کاك شايان هيوادارم به‌دڵت بوبێ برای گه‌وره‌ی.[/size]

11

وه‌ڵام: زۆر ده‌ترسم

ده‌ست خۆش بێت هه‌چیه‌ک پێشکه‌شی ئه‌و هونه‌رمه‌ده‌ بکه‌ین هه‌ر که‌مه‌

12

وه‌ڵام: زۆر ده‌ترسم

[size=16]زۆر سوپاس سوزان خان قه‌سه‌که‌ت زۆر ڕاسته‌.[/size]