بابهت: گوێز هيندی ئارام به خشه
گوێزی هیندی Coconut یەكێكە لەو خۆراكانەی كە كۆئەندامی هەناسە لە چڵك و بەڵغ پاكدەكاتەوە، بەمشەوە كۆكە دەوەستێنێت. مادەی دژەئۆكسانی گرنگ لە گوێزی هیندیدان كە ئازاری پشت و بڕبڕەكان كەم دەكەنەوە، هەروەها ئازاری جومگەی نێك لەبەر هەوكردن كەم دەكەنەوە. خواردنی گوێزی هیندی سووڕی خوێن بۆ شانەكانی مێشك چوستتر دەكات، بەمەشەوە رێژەیەكی باشتر لە گازی ئۆكسجین دەگاتە مێشك كە گرنگترین توخمی پێوستنە بۆ شانەكانی مێشك، بۆیە ئەگەری جەڵتە تا رادەیەك كەم دەكاتەوە. پاقلە فرمانی خانەكانی جگەر بەرێژەیەكی بەرچاو باشتر دەكات، هەروەها سوودی هەیە كۆئەندامی هەرس بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی كولبوونی گەدە و ریخۆڵە.
زۆر جار بە خواردنی گوێزی هیندی كەسانی هەڵچوو و توڕە هێوردەبنەوە، چونكە گوێزی هیندی وەكو ئارامبەخشێك وایە و هەڵسوكەوت باشتر دەكات. جگە لەمانە، گوێزی هیندی یارمەتی گورچیلەكان و میزڵدان دەدات بۆ باشتر ئەنجامدانی فرمانەكانیان. زۆر جاریش خواردنی گوێزی هیندی دادەنرێت بۆ كەسانی تووشبوو بە مایەسیری. بە گشتی گوێزی هیندی بڕێكی باشی لە چەوری تێدایە، واتە وزەیەیكی زۆری تێدایە، بۆیە بۆ ئەو كەسانەی كە چەند كیلۆگۆامێك كێشی لەشیان كەمە دەتوانن ئەم میوەیە زوو زوو بخۆن. بەڵام، چەوری ناو گوێزی هییندی لە جۆری چەورییە تێرەكانە كە باش نییە بۆ تووشبووان بە نەخۆشی دڵ و شەكرە و ئەوانەی كە ئاستی كۆلیسترۆلیان بەرزە.