بابهت: ..وەڵام.. هاووڕێ ....
[size=24]..وەڵام.. هاووڕێ ....
سڵاوو هاووڕێ
پرسیارت لەدەرگام ئەدا.....!!!..
میوانی ناوەخت نی یە !!...
بەڵام ئاواش بێ زارم ئەکات.....!!!!
چوون حەقیقەتی لە من ئەویت..!!!...
منیش وێڵی دنیای ڕاستیم...!!...
نازانم چۆن بیدەمێ..!!؟؟
هاووڕێ وەرە ژوورێ با پرسیارت هەنووکە چاوەڕێ بێ...
تف و نەعلەتە وا ئەباری ...!!!!...
کۆڵانی پڕ کرد لە جوێن
وەرە ژوورێ و خۆت دەرباز کە با پیس نەبی ...!!!
شای و لۆغانی سەگەکانە هێمنی شەوی کردە زریان...!!
گریانم دێ هاووڕێ
بۆ ئەم شەوی نەهات و سەردانی تۆ::!!!!...
بۆ سەر بڕینی ووشە کان و بڕینەوەی دارستان و ئەتک کردنی خۆشەویستی..،
لە مردوەکانی شاری تاعوون ...!!!
بعر دا ئەتاشن....!!!.
لەدەستە لەرزۆکەکانی ووڵاتی چەتە..!!!
چەپڵەوو فیک و هووڕ
ئەهێنن بۆمان....،
هاووڕێ گریانم دێ بۆ کۆچی ئەم هەمووە مەلە جوانە..!!!
بۆ چڵکن کردنی هەوورە سۆی یەکان وسووتانی ڕەزەکانی چێ ژوان
چەند تەمەنام هاووڕێ
گریانم لە ووشکە ساڵی کیشوەری ڕەش بێ
ترسم هەیە بەرگە نەگری گەر ببارێ
بۆیە هاووڕێ لێی گەڕێ با بیابان بێ
با سۆماکانم لە توینیا بخنکێ
باوەڕ ئەکەیت
حەز بە نا بینای ئەکەم
وەک لە بینینی نەخۆشەکانی ئابڕووی قەڵەم و
سەگەکانی
بیرەوەی یەکانی نامۆ
نامۆ[/size]