بابهت: ئەناناس یارمەتی هەرسكردن دەدات
ئەناناس Pineapple لە ئەمەریكادا لە پاش مۆز دێت كە خەڵك پەسەندی دەكەن. ئەناناس چەندین ئەنزیمی تێدایە كە یارمەتی هەرسكردنی خۆراكە پرۆتینییەكان دەدەن، هەروەها بڕێكی باشی لە ڤیتامین C تێدایە كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە و لە ئاودا دەتوێتەوە واتە دەگاتە هەموو شوێنە تەڕ و ئاوییەكانی لەش و خانەكان دەپارێزێت لە هەوكردنەكان بە بەكتریا و بە ڤایرۆس، هەروەها بەرگری لەش بەهێز دەكات، جگە لەمەش، لەش لە زیانەكانی مادە سەربەستەكان دەپارێزێت، لەم زیانانە وەكو تووشبوون بە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی دڵ لە نەخۆشانی شەكرەدا، هەناسەتەنگی و رەبو، شێرپەنجەی قۆڵۆن، داڕوشانی جومگە، هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان. ئەناناس، كانزای مەنگەنیز و ڤیتامین B1 ی تێدایە كە زۆر گرنگن بۆ كۆمەڵێك ئەنزیم كە لە بەرهەمهێنانی وزەدا بەشدارن بۆ چالاككردنی كارلێكە زیندە كیمییاییەكاندا. ئەناناس لە گێزەر گرنگترە بۆ تەندروستی چاوەكان، بە تایبەتی پاراستنی چاوەكان لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن بە رێژەی 36% كە هەندێك جار دەبێتە ئەگەری لەدەستدانی بینین.