بابه‌ت: پێویسته مۆبایل له‌كاتی نوستندا بكوژێته‌وه
[size=16] پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كگرتووی تهندروستیو ژینگه‌ی فه‌ره‌نسا هۆشداریدا له‌وه‌ی مۆبایل پێویسته دوو سانتیمه‌تر نزیكتر نه‌كرێته‌وه له‌جه‌سته‌و له‌كاتی نوستنیشدا بكوژێنرێته‌وه.
وتیشی: "به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی مۆبایله‌وه نابێ له (50) سانتیمه‌تر نزیكتر بێت لهخاوهنهكهیهوه، چونكه خه‌وزڕان، سه‌رئێشه، نه‌مانی ته‌ركیز، وه‌ڕسبوون و بێزاری لێده‌كه‌وێته‌وه.
(پییه‌ر سوفی) ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌لماندوویانه مۆبایل كاریگه‌ری فیسیۆلۆژیو بایلۆژی هه‌یه و به‌كارهێنه‌رانی تووشی دابه‌زینی هۆڕمۆنی نوستن ده‌كات كه‌ناسراوه به (میلاتونین) و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و هۆڕمۆنه ئه‌وه‌یه دژه شێرپه‌نجه‌یه.
سوفی ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا لهمسیر كه گۆڕانكارییه‌كان له تێكڕای لێدانی دڵی كۆرپه‌له له‌سكی دایكی‌دا ده‌رده‌خات، ده‌بێته هۆی به‌ركه‌وتنی شه‌پۆله‌كانی مۆبایل بۆ ماوه‌ی ده خولهك یان ڕاسته‌وخۆ له‌دوای له‌دایكبوون.
وه‌ك سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی (لۆمۆند)ی فه‌ره‌نسی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌ریایی نه‌رویجی بلاَوكردۆتهوه كهنزمبوونهوهیهك له‌جوڵه‌و چالاكی گیانلهبهرهكاندا له‌كاتی به‌كارهێنانی مۆبایلدا له شوێنی بوونی ئه‌و گیانله‌به‌رانه ده‌ركه‌وتووه.
لهوهلاَمی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به وه‌ی كه‌سه‌كان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مۆبایل بكه‌ن؟ سوفی وتی:"ئه‌و هێدفۆنانه‌ی وایه‌ری پێوه‌یه‌و له‌گوێ ده‌كرێت شه‌پۆله‌كان ناگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌شی بلوتوس به‌كارده‌هێنن سه‌ره‌ڕای گواستنه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كان، بهلاَم ده هێنده شه‌پۆله‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاسته‌خۆ مۆبایل ده‌گرن به‌گوێیانه‌وه".
یانه‌ی رێبین [/size]