بابه‌ت: ده‌بم به‌خشه
چۆن ده‌ستم پێ نوس بگڕێ گه‌ر بۆ تۆ نه‌بێ
پێننوس لێم زویرهو ده‌ستم ناگرێ چونکه دڵی تۆم پێشکاندوه
ده‌بم به‌خشه دوێنێ ئازاری دڵی تۆم دا گیانه
خۆشم ئه‌وێی تۆتروسکه خۆری بهرهبهیانمی
من به‌نه‌فامی بێبیر کردنه‌وه دڵی تۆم شکاند
چاوه‌کانم فرمێسکی پهشمانیت بۆ ئه‌ڕێژێ
په‌نجه‌کانم له‌به‌ینی دانه‌کانم بهشدهت ئه‌کرۆژم
تاجارێکی تر و وشه‌ی جوانی بێ ئه‌ندازه‌ت بۆ بنوسێ
ده‌بم به‌خشه به‌و وه‌فایه‌ی که‌له‌دڵی هیچ ئاشقێکا نیا
ده‌بم به‌خشه به و چاوانه‌ی به‌هه‌زاره‌ها فرمێسکت بۆ ده‌بارێنێ
ده‌بم به‌خشه به‌و هه سته پاکه‌ی له‌شيعره کانم ده‌رم بڕيوه
ده‌وه‌ره وه تخوا باماڵی دڵم چۆڵنهبێ بێ تۆ نه بێ
باچاوهکانم فێری گریان نه‌بێ
بالهوڵاتی غه‌ریبی و بێ تۆیدا نامێرم
ئه‌ترسم بمرم به ده م غه‌مه‌وه به‌ده‌م ئازار‌و دوری تۆوه
تخوا وه‌ره یان بمکوژه یان لێم ببوره
مردنم پێ خۆشتره لهدنیایبێ تۆ ی‌دا
دڵم بهبریهوه نه‌ماوا ئۆقره‌ی بڕاوه
وههاسوتاوه ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه
له‌دووری تۆ ده‌ستی له‌ژیان به‌رداوه
ده‌بم به‌خشه ده‌بم به‌خشه ده‌بم به‌خشه
هۆنراوه‌ی ڕوگه‌ش