بابه‌ت: هه‌ربژی باخانی هونه‌رمه‌ند
[size=24]له دوای ده‌رکردنی هه‌ڵکه‌وت زاهیر ڕۆژانه گوێبیستی کۆمه‌ڵێک چیرۆکی کاره‌ساتبار ده‌بین، کچه به‌ناو هونه‌رمه‌نده‌کان خۆیان بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بکه‌ن ده‌یگێڕنه‌وه‌و،په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن،په‌ندێکی کوردی هه‌یه پێم جوان نییه لێره‌دا بینووسم که دڵنیام هه‌مووتان ده‌یزانن،که ده‌ڵێت له دوای........ تا دوایی.تازه ئه‌ی کچه گۆرانی بێژه جوانکیله‌کان که له‌سه‌ر مۆده ده‌ڕۆن مۆدێل بۆ کچی کورد درووست ده‌که‌ن ئه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌یه دادتان نایه‌ت،بۆ نه‌تان ده‌زانی هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی که لهدهستهڵاتدان چه‌ند چاو برسین؟نه‌تانده‌زانی که ئه‌وانه وه‌کو نێچیر به‌دوای کچه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوک‌و ڕیسوایان بکه‌ن ؟نه‌تانده‌زانی ئه‌وانه پاره‌یه‌کی به‌لاش که‌وتۆته به‌رده‌ستیان به ئاره‌زووی خۆیان ڕاوی ئێوه‌ی پێده‌که‌ن؟نه‌تانده‌زانی چۆنیان بوێت یاریتان پێده‌که‌ن؟ با دڵنیام که ده‌تانزانی دڵنیام ئه‌گه‌ر هه‌مووتان دهرنهکرانایه له‌که‌ناڵه‌که‌ی باوکی ڕۆحیتانهوه ئێستاش به‌رده‌وام ده‌بوون،ئێستاش دانستان ده‌کرد له به‌رده‌می ئه‌و میلله‌ت فرۆش و دزو خیانه‌تکارانه.من لێره‌وه ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه ده‌که‌م که شه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ڕازاندۆته‌وه،چونکه ئێوه‌یه‌ک هێنده لاواز بن له ئاستی ئه‌واندا ئاماده بن له پێناوی درووست‌کردنی دوو گۆرانیدا بۆتان ،له پێناوی خۆ دهرخستنتان خۆتان ته‌سلیم بکه‌ن، شایه‌نی ئه‌وه‌ن له‌وه خراپترتان به‌رامبه‌ر بکرێت،شایه‌نی ئه‌وه‌ن له‌وه زیاتر بێ ڕێزیتان پێبکرێت،ئه‌وه‌ی ئێوه کردووتانه هێچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ ژنێکی له‌شفرۆشی سه‌رجاده،چونکه کاتێک کچێک یاخود کوڕێک بۆ مه‌به‌ستێک یاخود بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی دیاریکراو سێکسیان کرد ئه‌وا ده‌چێته خانه‌ی له‌شفرۆشییه‌وه بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که به‌بێ جیاوازی. ئه‌گه‌ر ئێوه که‌سێکی به‌شه‌خسییه‌ت بوونایه بتانوویستایه خزمه‌ت بهگهلهکهتان بکه‌ن، له پێناوی پێشخستنی هونه‌ری کوردی کارتان بکردایه، به‌سه‌ربه‌رزی ئیشه‌کانی خۆتان بکردایه هیچ لێپرسراوێک حه‌دی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو داوای بێچگه له هونه‌رتان لێبکات،به‌ڵام ئێوه خۆتان ڕێگه‌تان بۆخۆشکردوون،ئێوه‌ش شه‌ریکه به‌شی ئه‌وانن هیچ جیاوازییه‌کتان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه دزانه،ئێوه‌ش تۆمه‌تبارن به‌دزینی پاره‌ی میلله‌ت.ئه‌و پاره‌یه‌ی که له‌ئێوه‌دا سهرفدهکرا بۆ منداڵێکی پاشماوه‌ی ئه‌نفال ده‌بوو سه‌رف بکرایه. دڵنیام ئێوه ژنی کورد نین چونکه ژنی کورد نمونه‌یه له پاکێتی، ئێوه نمونه‌ی ژنێکی دڕنده‌ن .هێنده‌ی باخانتان پێنده‌کرا که سیدییه‌که‌ی جێهێشتووه،ووتیویهتی پێیان ته‌نها ده‌توانم پاره بده‌م بۆ به‌رهه‌مه‌کانم،ناتوانم له‌وه زیاتر بده‌م. بۆیه لێره‌وه داوا له هه‌موو کوردێکی دڵسۆز ده‌که‌م که بایکۆتی گۆرانییه‌کانی هه‌موو ئه‌و کچه گۆرانی بێژانه بکه‌ن که به‌و ده‌رده چوون، چونکه شه‌رمه کورد ئه‌و نا هونه‌رمه‌ندانه‌ی هه‌بێت،به‌تایبه‌تی شه‌رمه بۆ کچانی کورد که گوێ له که‌سانێک بگرن خۆیان بۆ به‌رپرسه چاوبرسییه‌کانی کوردستان شل کردووه، ده‌یانه‌وێت ناوی کچانی کورد ناشرین بکه‌ن.هێند ماوه بڵێم شه‌رم له کچێنی خۆم ده‌که‌م که ئه‌وانه هاوڕهگهزمن. [/size]
سه‌چاوه...........شه‌مال