بابه‌ت: کوردستانی - پێوه‌ر بۆ ئاوی ماڵان داده‌نرێت
[size=24]کوردستانی - پێوه‌ر بۆ ئاوی ماڵان داده‌نرێت
Peyamner PNA- كاروان/ هه‌ولێر- پرِۆژهیهكی گه‌وره له‌به‌رده‌ستدایه بۆ دانانی سه‌عاتی ئاو بۆ ماڵه‌كانی هه‌رسێ شاری هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك.
بهرِێوهبهری ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر "مه‌سعود موحه‌مه‌د كارِهش" تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، پرِۆژهیهكی گه‌وره له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئاو له‌لایه‌ن ماڵه‌كانی هه‌رسێ شاری هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به گوێره‌ی پێوه‌ربێت.
وتیشی: سه‌ره‌تا وه‌كو نمونه و له گهرِهكی كوێستانی شاری هه‌ولێر 500 سه‌عات بۆ ئاوی ماڵان دانراوه تاوه‌كو دواتر له هه‌موو شاره‌كه‌دا جێبه‌جێ بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، بهرِێوهبهری ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی دركاند، پرِۆژهكه له كۆتاییدایه و له نێوان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كۆمپانیاكه‌دا ته‌نها كێشه‌ی "ئیعتماد"ێكی ماددی ماوه كه كۆمپانیاكه داوای ده‌كات.[/size]