بابه‌ت: بۆیه‌كه‌مین جارناونیشانی پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كان بةزمانی عربی ده‌بێت
[size=19]بۆ یه‌كه‌مین جار ناونیشانی پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كان به زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێت
و: مینا
بۆ یه‌كه‌مین جار و دوای تێپه‌ڕینی " 40 " چـل ساڵ به‌سه‌ر داهێنانی ئه‌نته‌رنێتدا , ئه‌نجومه‌نی ڕێكخه‌ری جیهانی بۆ ئه‌نته‌رنێت ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی بۆ دانانی ناونیشانی تۆڕی زانیاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌پیته‌كانی غه‌یری لاتینی , كه سه‌ره‌تاكه‌ی به‌پیته‌كانی عه‌ره‌بی و صینی ده‌بێت و ئه‌وه‌ش به‌یه‌كه‌مین هه‌نگاوی له‌و جۆره داده‌نرێت بۆ گۆڕینی جیهانی ئاسمانی و تۆڕه‌كانی جاڵجاڵۆكه‌یی ( سیبرونی ) .
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه , كه كورته‌ی ناوه‌كه‌ی ( ئـیـكـان ) ه , له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا , كه له سـیـئـۆلی پایته‌ختی كۆریای باشور به‌ڕێوه‌چوو , ڕه‌زامه‌ندیی نواند بۆ هه‌بوونی ناونیشانی پێگه‌كانی " دومــیـنـز " به پیته‌كانی عه‌ره‌بی و صـینی و پیته‌كانی زمانه‌كانی تریش .
ئه‌مه‌و چاودێران پێیان وایه كه ئه‌و بڕیاره به گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری ده‌ژمێردرێت له‌ڕووی ئه‌نته‌رنێته‌وه , له‌وه‌ته‌ی كه به‌ر له " 40 " ساڵ له‌ئێستا داهێنراوه .[/size]
ستانده ر